Part 3

942 178 94
                                    

لە باخچە گەورەکەی ماڵەکە شەش مێزی یەکجار درێژ دانرا
بۆ نانخواردن مێز ڕازێنرایەوە و ئامادەکاریەکان کۆتاییھات

پیاوەکان بانگکرانە سەر سفرە گەورەو شاھانەکە

جۆنگکوک و یۆنگی یەکەم کەس ڕۆشتن و لەلای سەرەوە دانیشتن
براکانی یۆنگیش لە تەنیشتیەوە دانیشتن

دوو ھەزار کەس لە گەنج و پیر و ژن و پیاوو مناڵ لەسەر سفرە دانیشتن و چاوەڕوانی یەکەم پاروی ئاغا بوون بۆ ئەوەی ئەوانیش دەست پێ بکەن

جۆنگکوک دەستی پێکرد و ھەموویان لەدوایەوە
دەستیان کرد بە نان خواردن

جۆنگکوک
"ئێھ بەڕێز یۆنگی چۆنە بەو تەمەنە ھێشتا ھاوسەرگیریت نەکردووە
یا خۆت بۆ خوشکەکەی ئێمە دانابوو ھا "

یۆنگی
" وابزانم تۆ زۆر بە ھەڵە لە بابەتەکە تێگەیشتوی بەڕێز جۆنگکوک
من ئەو کەسە نیم کە ھاوسەرگیری لەگەڵ خوشکەکەت دەکات "

جۆنگکوک کەمێ برۆکانی ھێنایە خوارەوەو سەری سوڕما

جۆنگکوک
" چی؟؟؟ "

یۆنگی
" ئێمە دەمانەوێ ژن بۆ برا بچوکی خێزانەکە بێنین "

یۆنگی سەیرێکی براکە بچوکەکەی کرد کە ناوی تایھیۆنگە
تایھیۆنگ کە بینی برا گەورەکەی سەیری دەکات لە نان خواردن وەستا

یۆنگی
" تایھیۆنگی برا بچوکم خوشکەکەی تۆ مارەدەکات "

جۆنگکوک سەیری تایھیۆنگی کرد و ڕەنگی کەمێ گۆڕا
لەدڵەوە زۆر پێی ناخۆش بوو ئەو تاوەکو ئێستا بەو خەیاڵە بوو کە یۆنگی ئاغاو سەرۆک عەشیرەت خوشکەکەی مارە دەکات بەڵام ئەوان ئاریانایان بۆ کوڕە بچوکەکە دەوێ ئەو کوڕەی کە ناوبانگێکی زۆر خراپی ھەیە

کەس نایەوێ کچەکەی بداتە کەسێکی لەو شێوەیە

جۆنگکوک
" ھەرچەندە کە پێم وابوو بۆخۆتە بەڵام من تازە قسەم کردووە
کەواتە ئەو گەنجە دەبێتە یەکێک لە خێزانەکەم "

ئاریانا✔️Where stories live. Discover now