سارد مەبن سارد 🙂مەرج
50 vote
500 comment___________________________
مانگێ شەڕ و دوژمنداری و کوشتن و بڕین
ئەو ڕوداوە کاریگەری زۆر کردبویە سەر بیرکردنەوەو گۆڕانی ھەڵسوکەوتی پیاوانی براڤێرمان
یونگی و تایھیۆنگ و ھۆسۆک بەشێوەیەک گۆڕابوون کە نەتئەناسینەوە ئیتر وەک مرۆڤێ قسەیان نەئەکرد ھەڵسوکەوتیان نەئەکرد پەلاماری ھەموو کەسێکیان ئەدا قسەی جوان لەدەمیان نەئەھاتە دەرەوە بەتایبەت بەرامبەر ئافرەتەکان ئاخر متمانەیان نەمابوو ئیتر پێیان بوو کە دەبێ ترس و سامێکی وا لەلای ئافرەتەکان دروست کەن کە نەوێرن شتی وا دوبارە بکەنەوە
ببون بە بکوژێکی بێ بەزەیی و خوێن تاڵ کە ھیچ کەسێ جورئەتی سەریکردنی چاوەکانیانیشی نەبوو
ئیتر شتێک نەما لەو ماڵە بەناوی متمانەو خۆشەوسیتی و ڕێزگرتنی ئافرەت
ماریا بە گریان و شەڕ و لێدان بەشودرا
ھەرچەندی وتیان ئاغا مەیدە بە پیاوێکی وا ، با شوو بە گەنجێک بکات با ھاوتەمەنی خۆی بێ ، ھەرنا با ژنیتری نەبێ بەڵام یونگی ڕازی نەبوو
دەیوت
" گەنجی دەم ڕوتی ئێستا ناتوانن پارێزگاری لەخۆیان بکەن چ جای خوشکەکەی من ، چ جای ناموسی من ، پیاوێکی گەورە کە ژنیتری ھەبێ زۆر زۆر باشترە لە گەنجێکی بێ دەسەڵاتی لاواز کە ھیچ دەربارەی شەڕەف و ناموس نازانێ "ماریا بەدڵشکاوی ماڵەكەی جێھێشت و ئیتر چارەڕەشی بۆ ئاریانا مایەوە
تازە تەواو بوبون لەو تۆڵەیەی کە پلانیان بۆ دانابوو لەو کۆمەڵکوژیە
یونگی سەری تایھیۆنگی ماچ کرد و وتی
" شێرەکەی من تۆ پیاوی برا شێرەکەم گەر تۆ نەبای ئێستا خێزانی براڤێرمان ئابڕوی چوبو بەدەست کچی بێ ناموسەوە ، تۆ چاوەکانت کردمەوە ، ئیتر دەتوانم پشتت پێ ببەستم و بێ خەم بم کە تۆ ھەی
وەک شێر ئاگات لە خێزانەکەمانە "
ВЫ ЧИТАЕТЕ
ئاریانا✔️
Любовные романыدڵۆپێک لە موحیبەتی ئاریانا دەریایێک لە پیسی پاک کردەوە لەسەر ئەندامانی بانگتانە Writer ✍️:lady__oilivia دەستپێک 20/11/2023 کۆتایی 30/1/2024