Crazy On The Street

By hailin_jk

62.9K 8.7K 14.5K

" کاکە بۆچی رێگریم لێ دەکەی ئەوە خەونی منە" ؟!! "" تۆ نابێ ئەو کارە بکەی دەبێت لە ماڵەوە دابنیشی تێدەگەی؟ ""... More

پێشەکی
1
2
3
4
5
6
7
8
9
چیرۆکی نوێ
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
27
28
29
30
31
32
33
34
35
36
37
38
39
40
41
42
43 End

26

1.2K 184 227
By hailin_jk


[vote]

[comment]

[follow]

************

بەخراپی کەوتە سەر زەویەکە و دەستی بە گریان و پاڕانەوە کرد تا منداڵەکانی لێ نەبەن....

پۆلیس 1: دەی هەستە دەبێت بڕۆین (کاتێک قۆڵی لیڤیای گرت)

لیڤیا :بەرم بە وازم لێ بێنە تکایە من نایەم بۆ هیچ شوێنێک دەمەوێ بچمە لای دایک و باوکم لەگەڵ منداڵەکانم (بە گریانەوە هەوڵی دەدا قۆڵی ئازاد بکات لەنێو دەستی)

پۆلیس 2 :سێرم بکە ئێستا تۆ دەبەین بۆ ماڵەوە بۆلای دایک و باوکت باشە؟ دەی با ئاقڵی لەگەڵ ئێمە وەرە (بە هێمنی)

لیڤیا : م من دەبەنەوە بۆ ماڵەوە بۆلای دایکم؟

پۆلیس 2 : بەڵێ دەی وەرە لەگەڵ ئێمە

کاتێک دەستی لیڤیای گرت و بردیانە نێو ئۆتۆمبێلەکە هەڵیانخەڵەتاند بەوەی دەیبەنەوە بۆلای دایک و باوکی بەوەی منداڵەکانی لەباوەش بگرێتەوە بێ ئاگا لەوەی کە تاوانبار کراوە و دەیبەنە نەخۆشخانەی دەروونی بۆ ماوەیەکی زۆر لە یەک ژوور بمێنێتەوە و چارەسەر وەربگرێت......

لیڤیا :کوا دایە و بابە؟

بەنەزانی لەو پەرستارەی پرسی کە خەریکی خوێندنەوەی زانیاریەکان بوو دەربارەی لیڤیا کە لەلایەن دادگاوە پێیان دراوە تا هەموو حاڵەتێک بەرچاو بگرن و بەباشی ئاگاداری بن

سەری بەرز کردەوە و سێری لیڤیای کرد پاشان بە بێ هەستی دەستی کردە قسەکردن

پەرستار :دایە و بابە چیتر بوونیان نیە پرسیار مەکەوە دەربارەی ئەوان تۆ لێرە دەمێنیتەوە و هیچ کەسێکت نیە دەبێت چارەسەر وەربگریت بۆیە ئاقڵ بە و بێزارمان مەکە ( دوای تەواو کردنی قسەکانی لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە)

لیڤیا :ها؟! نەخێر من دەترسم دایە ( وەک منداڵ دەستی کرد بە گریان)

بەبێ کەسی لەیەکێک لە ژوورەکانی نەخۆشخانەکەدا دەگریت و داوای دایکی دەکات لە کچێکی بەهێز و چاونەترس و جوانەوە بوو بە قوربانی دەستی کارە خراپەکانی براکەی و پاشان کەوتە ژێر دەستی جیۆن جۆنگکووک بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە لە خوێنی خوشکەکەی.. ژیانی گۆڕا چیتر خۆری گەشاوە نەما لەئاسمانی شیندا چیتر مانگی قەشەنگ نەما بۆ ڕووناک کردنەوەی شەوە تاریکەکانی هەمووان بوونە پەڵە هەورێکی ڕەش لە ژیانیدا.....
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
کوڕەکەی لە باوەشدایە کاتێک بە دەستەکەی دیکەی دەستی هاوسەرە دووگیانەکەی گرتووە و بەرەو ناوەوەی ئەو هەتیوخانەیە دەچن لەکاتێکدا پیاوەکانی لەدواوەین

ئاشی :جۆنگکووک سێری ئەو منداڵانە بکە چەند شیرینن (بە زەردەخەنەوە دەستی بۆ ئەو منداڵە بێ خێزانانە راکێشا کە خەریکی یاریکردن بوون پێکەوە)

جۆنگکووک :راستە وەک هاوسەرەکەی من شیرینن (بە بزەوە)

ئاشی :ئای لە تۆ کووک (بە شەرمەوە سەری داخست)

جیۆن پێکەنی بە شەرمنی و شیرینی هاوسەرەکەی پاشان ماچێکی کوڕەکەی کرد و لەباوەشی هێنایە خوارەوە و لەسەر زەویەکە داینا

سێری مامۆستا و دایەنەکانی کرد کە وەستابوون بە ڕێزەوە پاشان سێری منداڵەکانی کرد

جۆنگکووک : کێ دەیەوێت شیرینی بخوات؟ ( بە دەنگی بەرزەوە)

هەمووان هاواریان کرد و دەیان وت من من بە دڵخۆشی... جیۆن زەردەخەنەی کرد و ئەو شیرینیانەی بەدەستی پاسەوانەکانی بوون بردی و دانە دانە دەیدا بە هەموو منداڵەکان کە تەمەنی جیاوازیان تێدا بوو

جۆنگکووک : بیگرە

منداڵ :سوپاس مامەی جوان (بە دڵخۆشی)

جیۆن بە زەردەخەنەوە قژی تێکدا پاشان سێری ئاشی کرد کە زۆر بە دڵخۆشی سێری منداڵەکانی ئەوێ دەکات بەڵام چاوەکانی چوونە سەر دوو منداڵ کە دوور لەوان وەستابوون و دەستی یەکیان گرتبوو

جیۆن سەرنجی دا کە هیچ شیرینیەکیان پێ نیە بۆیە بڕیاریدا بانگیان بکات

جۆنگکووک :هێی بچکۆلانەکان وەرن بۆ ئێرە

ئەو دوو منداڵە بە ئاقڵی هاتنە بەردەمیان وەستان و بە بێدەنگی سێریان دەکرد

ئاشی :ئای خوایە جیۆن ئەوانە چەند جوانن (بە شۆکەوە)

جۆنگکووک :ڕاستە (بە سەرسامی)

جۆنگکووک : ناوت چیە کوڕی قۆز؟

??? : ئیان


ئاشی : ئەی تۆ کچی چاو سەوز (بە هێمنی)

??? : ئیلان

جۆنگکووک : ناوەکانتان چەند خۆشن... وادیارە دوانە بن (کاتێک سێری ئاشی کرد)

ئاشی :بەڵێ لە دوانە دەچن بەس چاوەکانی ئەو کوڕە زۆر لە تۆ دەچن جیۆن سێری بکە ڕێک کۆپی تۆیە (بە پێکەنینەوە)

جۆنگکووک سێری کرد و زەردەخەنەی کرد پاشان ڕای کێشایە باوەشی خۆی ماچی روومەتە خڕەکانی کرد

ئیان : مامە تۆ سیلینم پێ دەدەی؟ (کاتێک دەستە بچوکەکانی کردبۆیەوە تا جیۆن شیرینی پێ بدات)

جۆنگکووک :بێگومان... دەی بیگرە کوڕی قۆز (شیرینیەکی خستە نێو دەستە بچوکەکانی پاشان ماچێکی دیکەی کرد و دواتر ئیلانی هێنایە باوەشی)

جۆنگکووک :ئەمەش بۆتۆ کچی جوان

ئیلان :کاکە توولە دەبێ پێم مەلێ زوان بەس تۆ زۆل زوانی بۆیە کێسە نیە (بە نازەوە قژە درێژەکەی خستە پشتی گوێی)

جیۆن بەدەنگی بەرز پێکەنی بەهۆی شیرینی ئەو کچە بچووکەی باوەشی کە هێندە زۆر زانە.. بەتوندی ماچی دەکرد و لەکۆتایدا گازێکی بچوکی لێ گرت

جۆنگکووک : بۆچی هێندە شیرینی چی دەڵێی تۆ بخۆم همم؟

ئیلان : ئاا کاکە ئەو دلندەیە دەمخوات (بە کیوتی ڕای کرد بۆلای براکەی)

ئاشی : جۆنگکووک دەمەوێت کچەکەی ئێمەش ئاوا بێت تکایە ئەوە زۆر شیرینە (بە گریانی ساختەوە سێری ئیلانی دەکرد)

دەنگی گریانی منداڵ هات سەرنجی جیۆن و ئاشی بەخێرایی بۆخۆی ڕاکێشا.. کوڕەکەیان بینی کە پاڵی بە ئیان و ئیلانەوە ناوە و کەوتوونەتە سەر زەویەکە

جۆنگکووک :ئارۆن کوڕم چۆن وادەکەی (کاتێک ئارۆنی خستە باوەشی و لەوان دووری خستەوە)

ئارۆن :ئەپا بۆ ماسیان دەکەی و لەباوەسیان دەکەی ( بە گریانەوە)

جۆنگکووک :تۆ لەبەر ئەوە وات کرد؟... سێرم بکە من هەر تۆم خۆشدەوێت باشە گیانی ئەپا جارێکی تر وامەکە ئەوانیش گوناحن

ئارۆن :من خۆسم ناوێن ئەوان پیسن

ئاشی :تەواو کوڕم دەی با بڕۆین ئەپا تەنها تۆی خۆشدەوێت (کاتێک دەستی ئارۆنی گرت و رۆشتن)

جیۆن سێری ئەو دوو منداڵە بچووکەی کرد هەر زوو شوێنی خۆیان کردەوە لەنێو دڵی جیۆن ماچی کردن و پاشان ڕۆشتە دەرەوەی هەتیوخانەکە بۆلای هاوسەر و منداڵەکانی!

ئەوانە هەمان ئەو منداڵانە بوون کاتێک باوکیان بۆیەکەم جار کە بینینی پێی وتن زۆر ناشرینن بەڵام ئێستا لەهەموو منداڵەکانی ئەوێ جوانتر بوون لەلای.. چارەنووس هەمان رێگای هێنایەوە بەردەمی تا بۆ جاری دووەم منداڵەکانی ببینێ بێ ئەوەی بزانێت کە خوێنی ئەو لە دەمارەکانیان هاتووچۆ دەکات،، جاری یەکەم بەهۆی ڕەگەزی کورەکەیەوە ئەوانی بینی لەبەشی منداڵانی نەخۆشخانە جاری دووەم بەهۆی ڕەگەزی کچەکەیەوە ئەوانی بینی لە هەتیوخانە!!...

ئێستا جیۆن بە خۆشحاڵیەوە چاوەڕێی کچەکەی دەکات تا لەسکی دایکی بێتە دەرەوە و نازی بەسەردا بکات کە تەنها چوار مانگە!
.
.
.
.
.
.
.
.
.

دەنگی دەرگاکە لە خەیاڵەکانی هێنایە دەرەوە کە ئاماژە بوو بۆ هاتنە ژوورەوەی کەسێک بەڵام هێشتا ئامادە نەبوو سەری بەرز بکاتەوە و سێری بکات.. بەردەوام بوو لەسەر ڕووکەشە ساردەکەی کە لەسەر ڕووخساری نەخشابوو

دکتۆر :خاتوو لیڤیا (بە هێمنی بانگی کرد)

لیڤیا سێری کرد بە ڕووکەشێکی ئاسایی و سارد!

دکتۆر :کۆتا پشکنینمان ئەنجام دا هەر وەک پێشبینیمان کردبوو تۆ توانیت سەرکەوتوو بیت و چیتر هیچ کێشەیەکی شێتی یان دەروون ناتەواوی لە تۆدا بوونی نیە!.. دڵخۆش بووم کە چاک بوویتەوە و ئێستا دەتوانیت وەک کەسێکی ئاسایی مامەڵە بکەیت چیتر هێندە گۆشەگیر مەبە راستە تۆ بە بارودۆخێکی قورس تێپەڕ بوویت بەڵام چیتر ئەوە رابردوو بوو هەوڵ بدە بۆ ژیانت...

لیڤیا :چ هەوڵدانێک؟ باسی هەوڵدان بۆ ژیانم بۆ دەکەی لەکاتێکدا پۆلیسەکان لێرەن تا بمخەنە زیندانەوە! (بە ساردی)

دکتۆر : دەزانم قورسە بەڵام بێهیوا مەبە ڕەنگە خودا باشترینی خۆیت پێشکەش بکات تەنها ئارام بگرە

لیڤیا :ههه ئارام گرتن!.. من ساڵێک و پێنج مانگ لێرە بووم لەنێوان چوار دیوار بەردەوام چارەسەرم وەردەگرت، هەمووان وەک شێتێک مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم دووربوون لە منداڵەکانم لەو دایک و باوکەی کە هی خۆم نین بەڵام هێشتا لە هەموو شتێک زیاتر خۆشم دەوێن ئێستاش پۆلیسەکان ڕێک لەبەردەم ئەم دەرگایە چاوەڕێی چوونە دەرەوەی تۆ دەکەن بۆ ئەوەی بێن من دەستگیر بکەن بۆ تاوانێک کە من نەم کردووە هێشتا تۆ دەڵێی ئارام بگرە؟

دکتۆرەکە بەخەمەوە سەری داخست و بەهێواشی لێی نزیک بوویەوە لەباوەشی گرت کاتێک بە دڵێکی توندەوە قسەی کرد

دکتۆر : تەنها دەتوانم هیوای باش بوونت بۆ بخوازم لیڤیا ئێمە ماوەیەکی زۆر بەیەکەوە بووین تۆ نەخۆش و من دکتۆر بەڵام کاتێکی جوانمان درووست کرد هیوادارم رۆژێک لە رۆژان تۆ ببینمەوە.. یاخود منت بیر بکەوێتەوە کە بزانیت دکتۆرێکی قۆز هەبوو بەناوی ئاساهی باشە؟

لیڤیا چاوەکانی پڕ بوون و سەری بەرز کردەوە تا سێری ڕووخساری بکات

لیڤیا : خۆشم دەوێیت دکتۆرە قۆزەکەم.. تۆ بوویت بە برام لەکاتێکدا من نەفرەتم لە برا دەکرد بەڵام تۆ نیشانت دام کە هەمووان وەک یەک نین تۆ لەگەڵم بەردەوام بوویت سوپاس بۆتۆ

قۆڵەکانی لە ملی ئاڵاند و ماچی روومەتی کرد ئاساهی زەردەخەنەی کرد و بەتووندی باوەشی لێدایەوە کاتێک ماچی سەری لیڤیای کرد

ئاساهی :منیش خۆشم دەوێی تاقانەکەم ،لەبیر مەکە براکەت هەمیشە دڵی لای تۆ دەبێت

لیڤیا :دەی بڕۆ ماڵئاوا (کاتێک پاڵی نا بۆلای دەرگاکە)

ئاساهی زەردەخەنەیەکی بێهیوایی بۆ کرد و ڕۆشت.. لەگەڵ ڕۆشتنە دەرەوەی فرمێسکەکانی لیڤیا کەوتن چیتر نەیتوانی خۆی بگرێت بۆ ئەو باروودۆخە قورسەی کە تێیدایە

راستەوخۆ پۆلیسەکان هاتنە ژوورەوە و کەلەپچەیان لەدەستی کرد قۆڵیان گرت و دووبارە بە ڕێکەوتن بۆ دادگا.. ئەو رۆژە هات کە هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە

تەواوی رێگاکە فرمێسک لە چاوەکانی وشک نەبوون خۆ ئەو ناگری بۆچوونە زیندانی ئەو دەگری بۆ ئەو کارەساتانەی کە بەسەریدا هاتوون.... چۆن دەست درێژی کرایە سەر لەلایەن جیۆنەوە بەهۆی براکەی یاخود ئەو کوشتنە دڕندانەیەی کە لەپێش چاوەکانیدا ئەنجامی دا و جەستەی براکەی و هاوڕێکانی پارچە پارچە کرد.. ئەوەی کە شێتی کرد و کەوتە سەر شەقامەکان لەکاتێکدا دووگیان بوو بە سیانەیەک هەمیشە پاشماوەی خەڵکی دەخوارد تا لەبرسا نەمرێت یان ئەو ئازارە زۆرەی کە لە شوێنێکی چۆڵ دا منداڵی بوو هەر ئەوکاتە یەکێک لە منداڵەکانی لەدەست دا پاشان دووبارە جیۆن هاتەوە پێش چاوەکانی و وەک کابوسێکی ناخۆش تۆمەتباری کرد بە کوشتنی پیاوێک لەکاتێکدا بێتاوان بوو.. سەرەڕای ئەوەش ساڵێک و پێنج مانگ لە منداڵەکانی دوور بوو لە دایک و باوکی هەواڵیان نازانێت ئایا دەبێت باش بن دەبێت منداڵەکانی گەورە بووبن ئێستا ئەوان دەبێت نزیکەی سێ ساڵ بن.. چ بێویژدانیەکە کە دایکێک کە منداڵەکانی دووربخرێتەوە!!

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

خ.جۆنگ :پیاوەکە تێبگە من دەڕۆم بۆلای بەڵکو ئەو بتوانێت یارمەتیمان بدات رێگە نادەم کچەکەم ئاوا بەئاسانی بچێتە زیندان (بە گریانەوە)

ب.جۆنگ : بەڵام من نامەوێت داوای یارمەتی لەوان بکەم پێم وتی من حاشام لێ کردووە چیتر ئەو بە کەسی خۆم نازانم

خ.جۆنگ :هەرچیەک بێت ناتوانی نکۆڵی لەوە بکەی کە هەر کچمانە منیش دەزانم کارێکی باشی نەکردووە بەڵام دەبێت پێی بڵێم خۆت دەزانی جیۆن جۆنگکووک دەسەڵاتی هەیە ( فرمێسکەکانی سڕی و هەڵسایەوە تا خۆی ئامادە بکات)

ب.جۆنگ :منیش دێم (بە ساردی)

..........

لەبەردەم ئەو ماڵە گەورەیەدا وەستاون دوو دڵن لە چوونە ژوورەوە بەڵام لەپێناو لیڤیا ئەوە دەکەن بێگومان ماڵی جیۆن جۆنگکووکی ناودار ئاسانە بۆ دۆزینەوە هەر بۆیە جیۆن تەواو ماڵەکەی دەورە داوە بە پیاوەکانی تا هیچ کەسێک ناتوانێت زیانیان پێ بگەیەنێت بە هێرش کردنە سەریان

!!!! : فەرموو بەڕێز چۆن دەتوانم یارمەتیتان بدەم

ب.جۆنگ :دەمانەوێ چاومان بە جیۆن جۆنگکووک بکەوێت

!!!! : ببوورن بەڵام ناتوانن

خ.جۆنگ :ئەو زاوای ئێمەیە من دایکی خاتوو جیۆنی ئێوەم کەواتە ئەو دەرگایە بکەنەوە (بە تووڕەیی)

پیاوەکە کەمێک وەستا و سێری کردن پاشان دەرگاکەی بۆ کردنەوە تا بچنە نێو ئەو دەروازەیەی کە دەوری ماڵەکەی داوە

بەڕێکەوتن بۆ نزیک ماڵەکە زیاتر نزیک دەبوونەوە لەگەڵ دانانی هەر هەنگاوێکیان بۆ پێشەوە

ب.جۆنگ :سێرکە ئافرەت ئەوەش قسەی تۆ من وتم با نەچین (بە تووڕەیی)

خ.جۆنگ :ناچارین تێبگە تکایە

لەبەردەم دەرگاکە وەستان و لە زەنگەکەیان دا دوای کەمێک دەرگاکە کرایەوە و ئەو ژنە شۆک بووەی دەرخست

ئاشی :ئ ئێوە!! (بە شۆکەوە وتی و چاوەکانی بەخێرایی پڕ بوون لە فرمێسک بە بینینی دایک و باوکی دوای ماوەیەکی زۆر)

جۆنگکووک :کێیە ئازیزەکەم؟ (کاتێک لە دواوەی ئاشی دەرکەوت و ئەویش سەرسام بوو بە بینینی خەسوو خەزووری)

خ.جۆنگ :سڵاو

جۆنگکووک : س سڵاو بەخێربێن بفەرموون بۆ ژوورەوە (بە ڕێزەوە)

ب.جۆنگ بە ساردی ڕۆشتە ژوورەوە و لەدوایدا خ.جۆنگ هەمووان لە هۆڵە گەورەکەدا دانیشتوون و بێدەنگییەکی تەواو ئەوێی داگیر کردووە

تا ئەوەی جیۆن بێدەنگیەکەی شکاند و دەستی کردە قسەکردن کاتێک چاوە ڕەشەکانی لەسەر دایک و باوکی هاوسەرەکەی بوو

جۆنگکووک : دووبارە بەخێربێن.. راستیەکەی کەمێک لام سەیرە کە هاتوون چونکە تا ئێستا سەردانتان نەکردووین

ب.جۆنگ :راستە نەمان ویست بەڵام ناچار بووین (بە بێهەستی)

ئاشی :دایکە باوکە چۆنە هاتن ئایا ئێوە بۆلای من هاتوون یان چی؟ (بە دەنگێکی لەرزیو وتی کەسێک هەموو هەوڵی خۆی دەدا لە پێشیان دەست نەکات بە گریان)

خ.جۆنگ ویستی قسە بکات بەڵام دەنگی منداڵێک سەرنجی بۆخۆی راکێشا

ئارۆن : بابە (کاتێک ڕای کردە باوەشی جیۆن)

خ.جۆنگ :ئەوە منداڵەکەتە؟

ئاشی :بەڵێ ئەوە کوڕەکەمە کچەکەشم لێرەیە (لەکۆتایدا دەستی لەسەر سکی دانا)

خ.جۆنگ : بەدایک و باوک گەورە بن.... ئێمە بۆ شتێک هاتووین ئەگەر قبوڵی بکەن بەتایبەت تۆ بەڕێز جیۆن

جۆنگکووک :فەرموو ئەوەی بتوانم دەیکەم بەڵام شتەکە چیە ؟

ب.جۆنگ : خۆت دەزانی ئێمە کچێکمان هەڵگرت لەکاتێکدا بێ لانە بوو ئەو ناتەواو بوو بەڵام ئێمە بەخێومان کرد لەگەڵ منداڵەکانی ئەو بوو بە کچی ئێمە!... هەر بۆیە شەوێکیان ڕۆشتە دەرەوە بەڵام ئەوەی دواتر بینیم دەمانچەی لەدەستە و لە تەنیشتی پیاوێکی مردوو هەیە بەڵام دڵنیام ئەو ئەوەی نەکردووە ئەو بێتاوانە تەنانەت ئەو نەیدەوێرا لەو جۆرە شتانەش نزیک بێتەوە چونکە فۆبیای پێ هەبوو بەڵام ئەو تۆمەتبار کرا هەر بۆیە ئەمڕۆ کۆتا دادگایی دەکرێت چونکە ئەو چیتر شێت نیە و چارەسەری وەرگرت ئێمە هەموو رێگایەکمان تاقی کردەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو هەر بۆیە هاتین بۆلای تۆ تا یارمەتیمان بدەیت لەوەی بێتاوانی لیڤیا بسەلمێنی نامانەوێ کچەکەمان بەبێتاوانی تەمەنی گەنجی لەوێ بەسەر ببات

دوای تەواوکردنی قسەکانی سێری جیۆنی کرد کە سەری داخستووە و سێری زەویەکە دەکات بە بێدەنگی وەک ئەوەی لە بیرکردنەوەیەکی قوڵدا بێت

لەکۆتایدا سەری بەرز کردەوە و سێری کردن

جۆنگکووک :ببوورن بەڵام ناتوانم ئەوە بکەم

خ.جۆنگ : تکایە کوڕەکەم یەکەم جارە داوایەکت لێ دەکەین تۆ دەسەڵاتت هەیە و رەنگە بتوانی لیڤیا ئازاد بکەی تکایە ئەو دوو منداڵی هەیە لە هەتیوخانە کەوتوون ئەو بێتاوانە تەنها لەوەدا یارمەتیمان بدە ( بە دڵ پڕی)

جیۆن بە رووخسارێکی جدی سێری ئاشی کرد کە چۆن چاوە پڕ فرمێسکەکانی هاوار دەکەن بۆ باوەشی دایک و باوکی چەند بە حەسرەتەوە سێریان دەکات بەڵام بوێری نیە بچێتە باوەشیان و ماچیان بکات چونکە دەزانێ هەمان کاردانەوەی ئەویان نابێت بۆیە بە بێدەنگی وەک چۆلەکەیەکی لەرزیو دانیشتووە و سێریان دەکات

دڵە ڕەشەکەی جیۆن خەم داگیری کرد بە بینینی ئەو ژنەی کە شێتانە ئاشقیەتی ئێستا لەنێو ئازاردایە تەنها بۆ لێخۆشبوونێکی دایک و باوکی بۆ باوەشێکی ئەوان

هەرچەندە ئەو دەیویست لیڤیا لەنێو شیشەکانی زیندان ببینێت کاتێک هاوسەرەکەی بەو دۆخەوە دەبینێ شێت دەبێت

جەنگێکی گەورە لەنێوان دڵ و مێشکیدا درووست بوون وەک گەردەلووێک کە دەیەوێت خۆی بخواتەوە.. دەستی بە سەریەوە گرت و مەساجی بۆکرد دڵی شتێک دەڵێت و مێشکی ڕەتی دەکاتەوە لەکۆتایدا خۆی جدی کردەوە و سێری کرد بە رووخسارێکی جدی و ڕەق!

جۆنگکووک : کەواتە منیش داواکاریەکم هەیە

ب.جۆنگ : بڵێ با بزانین

جۆنگکووک :دەبێت ئاشی وەک کچی خۆتان قبوڵ بکەنەوە! (بەجدی)

هەمووانی شۆک کرد بەو قسەیەی ئاشی سێری جیۆنی کرد بە داماوی

ب.جۆنگ :هەرگیز (کاتێک هەستایەوە)

جۆنگکووک :کەواتە منیش ڕازی نیم!

خ.جۆنگ :ئازیزیم تکایە دانیشە با ئەوە بۆ کچەکەمان بکەین بۆ لیڤیا تکایە بیرێک لە باروودۆخی ئەو منداڵانە بکەوە لە هەتیوخانە تکایە بەو بڕیارەی ئێمە چیتر لیڤیا ئازار ناکێشێت با بەس بێت ئازار بۆی تکایە ڕازی بە لەپێناو ئەودا (بە تکا و چرپەوە پێی وت تا تەنها ب.جۆنگ گوێبیستی بێت)

ب.جۆنگ ماوەیەک وەستا و بیری کردەوە تا باشترین بڕیار بدات لەکۆتایدا

ب.جۆنگ :رازیم!

ئاشی بە شۆک و گریانەوە هەستایەوە و بەخێرایی ڕای کردە باوەشی دایکی

ئاشی :دایە توخوا بمبوورە زۆرم خۆشدەوێی زۆر بێ تۆیی زۆر ناخۆشە (کاتێک بە تووندی باوەشی کردبوو بە خ.جۆنگدا و دەگریا)

خ.جۆنگ چیتر نەیتوانی خۆی بگرێت ئاخر ئەو کچیەتی چەندین ساڵ بەخێوی کردووە بەخێرایی باوەشی لێدایەوە و گریا

دوای ماوەیەک ئاشی لە باوەشی دایکی هاتە دەرەوە و سێری باوکی کرد

ئاشی :باوکە دەهێڵی باوەشت پێدا بکەم تکایە (بە گریانەوە لەپێش ب.جۆنگ وەستابوو)

ب.جۆنگ ئاشی راکێشایە باوەشی و بەتوندی باوەشی پێدا کرد دوای ماوەیەکی زۆر لەکۆتایدا هەستی بە کچەکەی کردەوە لەنێو باوەشی دا ئەو کچەی ساڵانێک گەورەی کرد

لێرە کەسێک هەبوو دڵخۆش بوو بە بینینی ئەو دیمەنە لەناخەوە زەردەخەنەی دەکرد لەکۆتایدا گوێی لە گریانەکانی هاوسەرەکەی نابێت کاتێک دەڵێ بیری دایک و باوکم دەکەم دەمەوێت لە باوەشیان بکەم

ب.جۆنگ :ئێستا تۆ وەڵامی خۆت بە ئێمە بڵێ با لە زاری خۆتەوە بیبیستین

هێشتا لە بیرکردنەوەیەکی قورسدا بوو لەکۆتایدا دڵ و مێشکی یەکیان گرت و هاواریان دەکرد ڕازی مەبە جیۆن

چاوە ڕەشەکانی گواستەوە بۆ سەر ئەوان دوای بێدەنگیەک وەڵامی خۆی وت

جۆنگکووک :................!

***********

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن ڕای خۆتان دەرببڕن لەسەر بەشەکان 🤍

4/10/2023
[2414]وشە

Continue Reading

You'll Also Like

31.4K 1K 23
what if rimuru was instead born as a primordial demon the strongest in combat and intelligence. He reincarnated just before star king dragon veldanav...
58.1K 6.2K 62
برشی از داستان : " دوست دارم ببینم روابطشون در حد پدر پسریه یا .... با ضربه جین به شکمش خفه شد صورت همیشه خندون هیونگش اخمی بود " یااا ...هیونگ...
127K 2.6K 35
𝐀𝐫𝐢𝐚𝐧𝐧𝐚. For 11 years of her life Arianna has been pushed, beaten and forced to become a top assassin. At the age of 5, little Arianna was kid...
14.4K 2.3K 25
បើអូនចាកចេញពីជីវិតរបស់បង តើអាចឲ្យបងរស់បានដោយរបៀបណាទៅ ហ្វតសូហ្វៀលែន