Crazy On The Street

By hailin_jk

54.9K 7.8K 14.4K

" کاکە بۆچی رێگریم لێ دەکەی ئەوە خەونی منە" ؟!! "" تۆ نابێ ئەو کارە بکەی دەبێت لە ماڵەوە دابنیشی تێدەگەی؟ ""... More

پێشەکی
1
2
3
4
5
6
7
8
9
چیرۆکی نوێ
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
26
27
28
29
30
31
32
33
34
35
36
37
38
39
40
41
42
43 End

25

1.2K 166 610
By hailin_jk


ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن ئەزیزانم 💞🫶


چێژ لە خوێندنەوەی ببینن 🤍

***********

جۆنگکووک :ئەم دونیایە چەندە بچوکە، تۆ بۆ هەمیشە دێیتە ڕێی من هەموو کێشەکانی ژیانم تۆی دەبوایە هەر لە سەرەتاوە تۆشم لەگەڵ برا نەفرەتیەکەت بکوشتایە تا چیتر رووخسارە قێزەونەکەی ئێوە نەبینمەوە (بە تووڕەیەوە هاواری بەسەردا کرد)


گریانەکەی لیڤیا زیاتر بوو کاتێک جیۆن هاواری بەسەردا کرد و لێی تووڕە بوو

لیڤیا : تۆ زۆر خراپ و ترسناکی بێڕەوشتی نا پیاوی خوێڕی تۆ ئاژەڵیت حەیوانی حەیوان ( جوێنی زۆر پێدا لەبەر ئەوەی خۆی پێدا کێشاوە و قاچی بریندار بووە بۆیە بە گریانەوە هەرچی هاتە سەرم دەم پێی وت)

زلەیەکی دا لە لیڤیا تا بە ئاگای بێنێتەوە و بزانێت لەگەڵ کێ قسە دەکات...

پاشان قژی زۆر بە توندی گرت و ڕووخساری لە لیڤیا نزیک کردەوە کاتێک چاوە ڕەشەکانی پڕ بوون لە ڕق و تووڕەیی!

جۆنگکووک : چیت وت بێڕەوشت ؟ لەبیرت چوو چیم لە دەست دێت دەتەوێت ڕابردووت بۆ دووبارە بکەمەوە! (بە تووڕەیی و گڕی)

لێوەکانی لیڤیا خوێنیان لێ هات بەهۆی زلەکەی جیۆنەوە کە هێندە بە بەهێزی لێی دا بەڵام لیڤیا بێدەنگ نەبوو لەئاستی قسەکانی جیۆن.. ئەو هەمیشە رووداوە ترسناکەکانی رابردووی لەپێش چاوە وەک خەونێکی ناخۆش کە باری دەروونی تێک دەدەن وە تەنها جیۆن بە کەسێکی خراپ و بێبەزەیی دەبینێت و لێی دەترسێ سەرەڕای ئەوەی کە جیۆن لە کابوسەکانیدا نابینێت کە ئەو کەسە خراپەکەیە...

لیڤیا : وازم لێ بێنە خوێڕی دایکم وتی لە خوێڕیەکانی سەر شەقام نزیک نەبمەوە (بە هاوارەوە کاتێک دەستی لەسەر دەستی جیۆن دانا تا قژی بەر بدات)

جۆنگکووک :کەواتە من خوێریم؟ (کاتێک برۆیەکی بەرز کردەوە و بە ترسناکی سێری لیڤیای کرد)

لیڤیا :ئاا زۆر بێقیمەتیشی ( بە ترسەوە)

قژی لیڤیای بەرداو زلەیەکی دیکەی لێدا.. دەمانچەکەی کەمەری دەرهێنا و میلی هێنایەوە ئاراستەی لیڤیا ڕای گرت!

جۆنگکووک :پێت چۆنە ئێستا بتکوژم و لەسەر زەوی تۆ بسڕمەوە؟! (کاتێک بە تووڕەیی سێری دەکرد کە دەمانچەکەی بەرامبەر سەری لیڤیا راگرتبوو)

لیڤیا : ل لایبە (بە ترسەوە وتی کاتێک دەستەکانی لەسەر زەویەکە دانا و هەوڵیدا لە جیۆن دووربکەوێتەوە بەڵام جۆنگکووک ئەژنۆی لەسەر ڕانی لیڤیا دانا تا توانای جوڵەی نەبێت)

چاوەکانی یەکێکیان وەک شووشە دەدرەوشێتەوە بەهۆی زۆری فرمێسکەوە کە وەک ئەڵماسێکی سەوز و جوان وایە ئەوی دیکەیان چاوەکانی وەک هەڵۆیەکی دڕندە وایە بێ بەزەیی و ڕەش!

لیڤیا چرنوقێکی هێنا بە ڕووخساری جیۆن دا کە برینداری کرد بەهۆی نینۆکەکانیەوە

جیۆن دەستێکی بە رووخساریەوە گرت لە ئازاردا پاشان سێری لیڤیای کرد و بۆکسێکی توندی کێشا بە سکیدا

لیڤیا :ئاااااایییییییی (بە گریان و ئازارەوە کاتێک دەستی لەسەر سکی دانا)

پاشان چوویە سەری و دەستی لە قوڕگی ئاڵاند وەک مارێکی ڕەش کە بیەوێت زۆر بە خراپی و ئازارەوە بیکوژێت!

هەستی بە سووربوونی ڕووخساری لیڤیا کرد خەریکە بێ هەناسە دەبێت دەستی دوورخستەوە ویستی بە دەمانچەکە بیکوژێت بەڵام چاوەکانی چوونە سەر بەشێکی سنگی لیڤیا کە جلەکەی تێک چووبوو بۆیە کەمێکی دیار بوو.. زمانی بە لێوی دا هێنا و سەری نزم کردەوە بۆ سنگی و گازێکی بەهێزی لێ گرت.....

بەڵام لیڤیا هاواری نەکرد چونکە قوڕگی ئازاری زۆر پێگەشتبوو توانای هاوار کردنی نەبوو بەڵام خەریک بوو لە ئازاردا گیان بکێشێت بەهۆی ددانەکانی جیۆن لەسەر پێستی کە خەریکە گۆشتەکەی لێ دەکەنەوە

دەستی برد بۆ دەمانچەکەی جیۆن و هەوڵیدا لێی بسەنێت جۆنگکووک سەری دوورخستەوە لە سنگی لیڤیا کە شوێنەکەی خوێنی لێ هاتبوو شین ببوویەوە وەک ئەوەی ئاژەڵێکی دڕندە پەلاماری دابێت

شەڕی جیۆن و لیڤیا دەستی پێ کرد بەوەی کە هەردووکیان هەوڵ دەدەن دەمانچەکە ببەن بەردەوام بوون لە هەوڵدان بۆ بردنی دەمانچەکە یەکێکیان بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت ئەوی دیکەیان بۆ ئەوەی بیکوژێت!

بەڵام هەردووکیان وەستان بەهۆی دەرچوونی فیشەکێک بۆ ئاراستەیەکی نادیار!

ماوەیەک وەستان و سێری یەکیان کرد بە هەناسە قورسەکانیان تا ئەوەی جیۆن بەخێرایی هەستایەوە کاتێک دەمانچەکەی لە دەست بوو

بەڵام چاوەکانی فراوان بوون لە شۆک دا کاتێک ئەو دیمەنەی بینی!

پیاوێک لەسەر زەویەکە کەوتووە لەگەڵ لێدانی فیشەکێک بۆ سەری......!

ئەو کاتەی کە جیۆن و لیڤیا لە شەڕدا بوون و ئاگاداری چواردەوریان نەبوون ئەو پیاوە بە مەبەستی ئەوەی لێکیان بکاتەوە هات تا یارمەتی لیڤیا بدات و ڕزگاری بکات بەڵام چارەنووسی تا ئێرە بوو تەمەنی کۆتایی هات کاتێک لێیان نزیک بوویەوە فیشەکەکە بەر ئەو کەوت...

هێشتا لیڤیا بە ترساوی و برینداری لەسەر زەویەکە کەوتووە هەناسەکانی زۆر قورس بوون چاوەکانی لەسەر جیۆنە و ناتوانێت سێری ئەو پیاوە کوژراوەی نزیکی بکات

بۆچی دەبێت چارەنووسی هەمیشە کوشتن بێت لەبەردەمیدا!

جیۆن بزەیەکی کرد بۆ ئەو بیرۆکەیەی بە مێشکیدا هات سێری چواردەوری کرد کە چۆڵە و هێشتا خەڵکی نەهاتوون بە چاکەتەکەی بەری شوێن دەستی خۆی لەسەر دەمانچەکە سڕی و خستیە نێو دەستەکانی لیڤیا

جۆنگکووک : هیوای بەختێکی باشت بۆ دەخوازم شێت!! (بە شەیتانی)

پاشان بە خێرایی دوورکەوتەوە کاتێک هەستی بە دەنگی ئۆتۆمبێل و خەڵکی کرد، موبایلەکەی لە گیرفانی دەرهێنا و پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد

خەڵک نزیک بوونەوە و بە شۆکەوە سێری ئەو رووداوەیان دەکرد

جۆنگکووک : سڵاو رووداوێکی کوشتن ڕووی داوە لە شەقامی **** تکایە بە خێرایی وەرن (پەیوەندیەکەی داخستەوە و دەستی لە گیرفانی دانا و بە ئاسایی سێری ئەو دیمەنەی بەردەمی دەکرد)

!!!! : ئای خوایە ئەو کچە بکوژە سێری دەستی بکەن دەمانچەی پێیە وادیارە ئەو پیاوەی کوشتووە

???? :  راستە بەڵام سێری حاڵی کچەکەش بکەن قاچ و سنگی بریندارن و خوێنیان لێ دێت  هەروەها ملی شین بۆتەوە

//// : هەرچیەک بێت ئەو بکوژە ببینە ئەو پیاوەی کوشتووە ئێستاش چۆن خۆی فەقیر کردووە و هەڵناسێت

گوێ بیستی هەموو ئەو قسانە بوو کە دەربارەی لیڤیای بێتاوان کران هێشتا چاوەکانی لیڤیا لەسەر جیۆنن.. جیۆن زەردەخەنەیەکی بۆ کرد و برۆیەکی بەرز کردەوە پاشان هەنگاوی نا بۆ نزیک ئۆتۆمبێلەکەی تا بڕوات و لەو بارودۆخە بەجێی بهێڵێت

لیڤیا : م مە.. ڕۆ. ناا

.
.
.
.
.
.
.
.
خ.جۆنگ :ئای خوایە گیان ئەو کچە بۆ تا ئێستا نەهاتۆتەوە (بە نیگەرانی و شڵەژاوی)

ب.جۆنگ :ژنەکە چۆن دەهێڵیت بڕوات هاا خۆت دەزانی نیوە شەوە و هەزارەها کەسی خراپ هەن وە چی ئەگەر رێگای ماڵەوەی ون کردبێت (بە تووڕەیی)

خ.جۆنگ :نازانم زۆر گەمژە بووم خوایە لیڤیا سەلامەت بێت (بە گریانەوە)

ب.جۆنگ : من دەڕۆم بە دوای دا دەگەڕێم تۆ لێرەبە

کاتێک پێلاوەکانی لە پێ کرد و ڕۆشت خ.جۆنگ سێری ئەو دوو منداڵە کیوت و شیرینەی کرد زیاتر گریا ڕۆشت بۆلایان و لەباوەشی گرتن بە بەردەوامی ماچی دەکردن و بۆنی دەکردن...

بە نیگەرانی دەڕۆشت لە کۆڵانەکاندا و چاوی بۆ لیڤیا دەگێڕا تا ئەو کاتەی گوێ بیستی دەنگی ئۆتۆمبێلی پۆلیس و فریاگوزاری بوو.. راچلەکی و دەستی لەسەر دڵی دانا

ب.جۆنگ :خوایە با کچەکەم سەلامەت بێت

بەردەوامی دا بە ڕۆشتنەکەی دڵی دەی وت بڕۆ ئەو جەنجاڵیە زۆرەی کە درووست بووە هەستی زانین خوازی و نیگەرانی بەتەواوی دەستی بەسەردا گرتبوو

نزیک بوویەوە و بەنێو خەڵکەکەدا دەڕۆشت کارمەندەکانی فریاکەوتنی بینی کە پیاوێکیان بردە نێو ئەمبولانسەکەوە زیاتر نزیک بوویەوە بەڵام وەک ئەوەی تەواوی دونیا بەسەریدا رووخابێت کاتێک لیڤیای بینی بەو شێوەیە لەسەر زەویەکە کەوتووە پۆلیس دەمانچەکەی دەستیان دەرهێنا

بەخێرایی ڕای کردە لای و لەباوەشی کرد هەرچەندە پۆلیسەکان رێگریان کرد

ب.جۆنگ :وازم لێ بێنن ئەوە کچی منە کچەکەم تاقانەکەی بابە بۆچی بەو شێوەیەیت (بە دڵ پڕی)

لیڤیا :ب بابە  ئ.. ئەو بوو.... م.. من ن نەبووم (بە شۆک و لەرزەوە)

پۆلیس :پێویستە بیبەین بەڕێز دەبێت تۆش لەگەڵمان بێیت بەو پێیەی باوکی بکوژەکەی!

ب.جۆنگ :نەخێر کچی من بکوژ نیە ئەو بکوژ نیە وای نەکردووە (بە هاوارەوە)

ب.جۆنگیان لە لیڤیا دوورخستەوە و بردیانە نێو یەکێک لە ئۆتۆمبێلی پۆلیسەکان

پۆلیس : هەستە دەی

بەڵام لیڤیا هیچ جوڵەی نەبوو

پۆلیس :دەڵێم هەستە ئایا گوێت لێ نیە (بە تووڕەیی وتی کاتێک قۆڵی لیڤیای گرت و بەرزی کردەوە بەڵام لیڤیا توانای وەستانی نەبوو)

یەکێک لە کارمەندانی فریاکەوتن هات بۆلایان

ک.ف : ئەو بریندارە و حاڵی باش نیە دەبێت چارەسەر بکرێت ببینە چەند بریندارە (کاتێک دەستی بۆ لیڤیا راکێشا)

پۆلیسەکە سێری لیڤیای کرد و دابەزی بۆ ئاستی لیڤیا پاشان خستیە باوەشی و بردی بۆ نێو ئۆتۆمبێلەکە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
لە ئۆفیسەکەی دانیشتبوو یاری بە قەلەم جافەکەی دەستی دەکرد و خەیاڵی لە شوێنێکی دیکە بوو.. بەردەوام بیری دەکردەوە کە چۆن ئەو رووداوانە ڕویان دا و پیاوێکی کوشت و لیڤیای بەو شێوەیە بەجێهێشت.. بەڵام دەنگی دەرگاکە لە بیرکردنەوەکانی هێنایە دەرەوە سەری بەرز کردەوە کە هاوسەرەکەی بینی بەرەو ڕووی دێت

لەباوەشی جیۆن دانیشت و سێری ڕووخساری جیۆنی کرد کە کەمێک بریندارە بەهۆی چنگی لیڤیایەوە کە لێی دا بوو... بەنەرمی دەستی هێنا بە ڕووخساری دا لەگەڵ دەربڕینێکی نیگەرانی بۆی

ئاشی : جیۆن چۆن وات بەسەر هاتووە؟ (بە نیگەرانی)

بەڵام جۆنگکووک هیچ وشەیەکی دەرنەبڕی و بێدەنگ بوو

ئاشی :توخوا جۆنگکووک تەواوی ئەمڕۆ قسەت لەگەڵ نەکردووم بەخودا بەرگە ناگرم پێم وتی من لە رابردوودا هەڵەم کرد ئێستا من دڵخۆشم لەگەڵ تۆ.. بۆچی وادەکەیت ئیتر بێدەنگ مەبە قسەم لەگەڵ بکە (بە گریانەوە وتی کاتێک ڕووخساری جیۆنی لەنێو دەستەکانی دانابوو)

جۆنگکووک هیچی نەوت و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی پێش ئەوەی قسە بکات

جۆنگکووک : دووبارە نەبێتەوە ئەو کارانەی رابردوو وە بوونی نهێنی لە نێوانمان ئەگەر نا خۆت دەزانی چیم لەدەست دێت و چی دەکەم

پاشان بەخێرایی لێوەکانی گەیاند بەوەی ئاشی و بە خۆسەویستیەوە ماچی کرد......
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
بنکەی پۆلیس

ئەفسەر : بۆ دوا جار پێتی دەڵێمەوە کچێکی باش بە پێمان بڵێ ئەو دەمانچەیەت لەکوێ هێنا و بۆچی ئەو پیاوەت کوشت! (بەبێ سەبری وتی کاتێک لەبەرامبەر لیڤیا دانیشتبوو کە بۆ جاری دەیەمین پرسیاری لێ کرد بەڵام لیڤیا هەر بێدەنگ بوو بەردەوام دەگریا و دەیوت ئەو بوو)

ئەفسەر :ئەمە وا نابێت جارێ بیخەنە زیندانی کاتی تا بەیانی لە دادگا هەموو شتێک ڕوون دەبێتەوە باوکیشی ببەنەوە ماڵەوە با یەکێک چاودێری بکات و بەیانی خێزانەکەی بهێنن بۆ لێکۆڵینەوە (کاتێک هەستایەوە و بەیەکێک لە پۆلیسەکانی ئەوێی وت)

پۆلیس :بەسەرچاو

........

لە دەرگای ماڵەکە درا کاتێک دوو پۆلیس لە تەنیشتی بوون دەرگاکە کرایەوە خ.جۆنگی نیگەرانی دەرخست شۆک بوو بەو حاڵەی کە بینی

خ.جۆنگ :چ چی ڕووی داوە؟ (بە شۆکەوە)

ب.جۆنگ بێدەنگ بوو ڕۆشتە ژوورەوە و لەسەر یەکێک لە قەنەفەکانی هۆڵەکە دانیشت و دەستی بەسەریەوە گرت کاتێک فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە

خ.جۆنگ : چی ڕووی داوە تکایە ئێوە قسە بکەن

پۆلیس : با هاوسەرەکەت بۆت ڕوون بکاتەوە خاتوون کاتێک خۆش

هەردووکیان ڕۆشتنە نێو ئۆتۆمبێلەکەیان کە لەبەردەم دەرگای ماڵەکە ڕایان گرتبوو تا بەیانی لەوێ دەبن پاشان لەگەڵ خۆیان دەیان بەن بۆ دادگا

خ.جۆنگ دەرگاکەی داخست و بەخێرایی چوو بەرەو هاوسەرەکەی کە دانیشتووە و دەگری، زانی شتێکی خراپ ڕووی داوە و دەستی کردە گریان

ب.جۆنگ : ل لیڤیا لە زیندانە ئەو تاوانبار کراوە کە کەسێکی کوشتووە... ژنەکە ئەو دەمانچەی لەدەست بوو (بە گریانەوە سێری خ.جۆنگی کرد)

خ.جۆنگ دەستی لەسەر دەمی دانا و شۆک بوو بەوەی گوێ بیستی بوو

خ.جۆنگ :نەخێر ئیتر خوایە گیان خۆت کچەکەمان بپارێزە بۆچی هەموو رووداوێکی ناخۆش بەسەر ئەودا دێت (بە گریانەوە)

.
.
.
.
.
.
.
.
بەیانی زوو بوو بەڕێکەوتن بۆ دادگا تا هەموو شتێک بەڕوونی بزانن کە ئاخۆ کچەکەیان بۆ خراوەتە زیندانەوە کە تەواوی شەوەکە نەخەوتبوون و دڵتەنگی و گریان و ناڕەحەتی ڕووی تێ کردبوون

لەسەر کورسیەکانی ژووری دادوەر دانیشتبوون و لیڤیا لە بەرامبەریان بوو کاتێک بەبێدەنگی دەگریا

دادوەر :ئاگادارن کە کچەکەتان چی کردووە؟

ب. جۆنگ :جەنابی دادوەر کچەکەی ئێمە بکوژ نیە ئەو کا.... (قسەکانی بڕان)

دادوەر : هەموو بەڵگەکان ئەوە دەسەلمێنێت کە کچەکەی ئێوە بکوژە هێشتا تۆ دەڵێی کە ئەو نەبووە؟ جێ پەنجەی ئەو لەسەر دەمانچەکە هەبووە وە کچەکەی ئێوەش بریندار بووە دیارە کە شەڕیان کردووە یان شتێک بەڵام چۆن ئەو دەمانچەیەی پێ بوو!

خ.جۆنگ :بەخوا کچەکەی ئێمە بێتاوانە ئەو ناتوانێت ئازاری مێروویەک بدات جا ئەوەی کەسێک بکوژێت ئەسڵەن هەر نازانم ئەو دەمانچەیەی لە کوێ هێناوە (بە گریانەوە)

دادوەر :منیش ئەوەم دەویست کە ئایا کچەکەی ئێوە ئەو دەمانچەیەی لەکوێ هێناوە!؟.. ئایا ئێوە دایک و باوکی نین؟ چۆن دەمانچە دەدەنە کەسێکی ناتەواو ئێمە پشکنینمان بۆ کردووە کە ئەو لایەنی دەروونی تەواو نیە و شێتە دەبێت چارەسەر بکرێت لەبەر ئەوەی ئەو شێتە ناتوانین بیخەینە زیندانەوە تا چاک دەبێتەوە بەڵام تاوانبارەکە ئێوەن کە دەمانچە دەدەنە کەسێکی شێت و ئاگاداری نین

ب.جۆنگ : ئەو دەمانچەیە پەیوەندی بە ئێمەوە نیە ئەوە هی ئێمە نیە رەنگە هی پیاوە بووبێت کە ویستبێتی شتێک بەسەر کچەکەمان بهێنێت

دادوەر : ئێمە لێکۆڵینەوەمان کردووە لەگەڵ خێزانی کوژراوەکە ئەوان بەهیچ شێوەیەک دەمانچەیان نەبووە و هاوسەرەکەی دەڵێت کە پیاوەکەی هەڵگری چەک نەبووە... وە دیارە کچەکەی ئێوە بەو شەوە دەمانچەی لە هیچ شوێنێک دەست نەکەوتووە دەبێت تەنها لە ماڵەکەی خۆتان دا بووبێت بۆیە بەسە نکۆڵی کردن.... هەروەها بیستم خاوەن دوو منداڵە و هاوسەری نیە

ب.جۆنگ :بە.....

دادوەر :بڕیاری کۆتایی... لیڤیا کە بکوژەکەیە شێتە و باری دەروونی تەواو نیە پێویستە رەوانەی نەخۆشخانە بکرێت و چارەسەر وەربگرێت تا چاک دەبێتەوە دواتر دووبارە دادگایی دەکرێتەوە وە ئێوە کە دایک و باوکی بکوژەکەن تاوانبارن بەوەی کە چەک دەدەنە کەسێکی شێت و ئاگاداری نەبوون بۆیە سزا دەدرێن بۆ ماوەی شەش مانگ لە زیندان بن هەروەها منداڵەکان رەوانەی هەتیوخانە دەکرێن تا دادگایی دواتر وە خانووەکەتان دەستی بەسەردا دەگیرێت لەلایەن حکومەتەوە تا ئەو کاتەی بەر دەبن...

چەکوشەکەی کێشا بە مێزەکەدا و چەند پەراوێکی واژۆ کردوو نوکی جافەکەی شکاند!

خ.جۆنگ :نەخێر ناا ئەوە چی دەڵێت بەرم بدەن من کچەکەم و نەوەکانم جێ ناهێڵم جۆنگ تۆ شتێک بڵێ ( بە شڵەژاوی قسەی دەکرد کاتێک کەلەپچەیان کردە دەستی)

ب.جۆنگ هێشتا قسەکانی دادوەر لە مێشکی دا دووبارە دەبوونەوە نەیدەتوانی قبوڵی بکات کە چیان بەسەر هات... پۆلیسەکان بەهەمان شێوە ئەویشیان برد

لیڤیا :دایکە باوکە مەڕۆن من دەترسم  (بە گریانەوە وتی کاتێک دەستەکانی کەلەپچە بوون و ئەویشیان برد بەڵام بۆ زیندان نا بەڵکو بۆ نەخۆشخانەی دەروونی تا کاتی چاک بوونەوەی لەوێ دەبێت و ناتوانێت بێتە دەرەوە!)

لە دەرەوەی شوێنەکە وەستابوون لەبەردەم دادگاکەدا کاتێک دوو پۆلیس قۆڵی لیڤیایان گرتبوو.. لەپێش چاوەکانی ب.جۆنگ و خ.جۆنگیان برد

لیڤیا :مەیبەن توخوا مەیبەن دایکە باوکە دەترسم وەرن بۆلام تکایە من بەجێ مەهێڵن (بە گریانەوە کاتێک هەوڵی دەدا خۆی ڕزگار بکات بەڵام سوودی نەبوو)

چاوەکانی چوونە سەر دوو منداڵەکەی کە بە باوەشی دوو پۆلیسی ئافرەتەوە بوون کە خەریک بوو ئەوانیشیان دەخستە نێو ئۆتۆمبێلێک تا بڕۆن بۆ هەتیوخانە!

لیڤیا : ن نااا مراویەکانم توخوا بەرم بدە لێت دەپاڕێمەوە رێگەم بدە بڕۆم بۆلایان بەچکە مراویەکانم مەیان بەن نەخێر وازم لێ بێنە با لە باوەشیان بگرم دەترسن توخوا بۆ کوێیان دەبەن (بە گریانەوە دەپاڕایەوە تا وازی لێ بێنن و بچێت منداڵەکانی لەباوەش بکات و ماچیان بکات لەباوەشی خۆیدا بیان پارێزێت)

ئەو دوو پۆلیسەی کە لیڤیایان گرتبوو بەزەییان بە حاڵی دا دەهاتەوە بەڵام یاسایەک هەیە ئەویش کاتێک کار دەکەن بەزەیی و ڕەحم بوونی نابێت..!

لیڤیا خۆی لەدەستی ئەوان رزگار کرد و بەدوای ئۆتۆمبێلەکەدا ڕای دەکرد کاتێک دەستەکانی کەلەپچە بوون ڕای دەکرد تا رۆڵەکانی لەباوەش بگرێت بەڵام زۆر درەنگ بوو کاتێک ئۆتۆمبێلەکە لەپێش چاوەکانی ون بوو.. کەوتە سەر زەویەکە کاتێک زۆر بە خراپی دەگریا

لیڤیا :توخوا رۆڵەکانم بۆ بگەڕێنەوە با ماچیان بکەم با لە باوەشیان بکەم لێت دەپاڕێمەوە بیهێنەوە مراویەکانم بۆ بهێنەوە توخوااا بەرگە ناگرم بۆکوێیان دەبەن ئەوان برسیان دەبێت سەرمایان دەبێت بۆمی بگەڕێنەوە لێت دەپاڕێمەوە مراویەکانم دەوێت با ماچیان بکەم لە باوەشم بیان پارێزم هەناسەکانی دایە (کاتێک زۆر بەخراپی دەگریا و هاواری دەکرد دڵی هەموانی لەرزاند و بەشێکیانی خستە گریان)

*********


ڤۆت 85 کۆمێنت 400
26/9/2023
[2260]وشە

Continue Reading

You'll Also Like

83K 3K 25
Leila always believed that she was cursed to be born as one of the Lambordi. Her brothers were scary and they hated her. Thus, she always tried to st...
21.2K 831 41
Long before time had a name, the first spinjitzu master created Ninjago, using four elemental weapons, but when he passed a dark presence sought out...
474K 11.5K 38
The Giovanni's are the Italian Mafia. It is the most powerful mafia. For 8 generations the family have been trying to have a princess in the family b...
201K 4.6K 31
Orphaned at a very early age, a young man goes through self-discovery as he uncovers his demonic past and faces a heavenly challenge. After discoveri...