بۆ ناو چیرۆک .
___________________________________________
After one week
دوای یەک هەفتە.
ڕین : بڕۆنە دەرەوە هیچم ناوێت . هیچم ناوێت بڕۆنە دەرەوە. ڕقم لێتانە ڕقم لە هەمووتانە ڕقم لێتە ڕووودیییی ڕقم لێتە . ڕقم لێتە. من تەنها ئازاری جەستەیم هەبوو . بەڵام تۆ منت گۆڕی منت کرد بە کەسێکی دیکە دڵخۆشیت پێ ناساندم بۆچی ئەو دڵخۆشیەی خۆت پێت ناساندم لێت سەندمەوە. ( بە گریانەوە خزمەتکارەکانی دەرکرد و بە هاوار و گریانەوە قسەی ئەکرد )
جاک : ڕین گیان وەرمە ژورەوە ( لە دەرگای دا )
ڕین : بڕۆۆۆۆۆ ( بە هاوارەوە وە لیدی سەر مێزەکەی هەڵدا بۆ دەرگاکە )
[ نوسەر : 💔😑شێتەەەەەەە منیشت شێتکرد ]
جاک : گیانەکەم وامەکە ئەوە من دەڕۆم بەڵام ڕودی لەبەر ئەم بارو دۆخەت وای نەکرد ویستی باشبیت بۆیە وای کرد .
ڕین : بەنەفرەت بێت . بۆچی خۆشم ویست. ئەمەی ئەویست هممم . ( بە گریانێکی زۆر قوڵ بەڵام لەسەر خۆ )
.
.
.
.
.
.
.
.
.
After two weeks
دوای دوو هەفتە
خ/ز : گەورەم خاتون ڕەتی کردەوە نان بخوات وە تا ئێستاش هەر لە ژێر جێگەیە و ڕەتی دەکاتەوە هەستێت
ڕۆک : باشە تۆ دەتوانی بڕۆی ( بە بێجەوی )
ڕوبی : ئەو کچە هەستی پێ ناکات وردە وردە تیا ئەچێت . ( بە ئاگاداریەوە )
ڕۆک : ڕودی هەرگیز ئەمەی نەویستوە .
جۆن : بەڵام نابێت لە قسەی دەر بچین .
ڕیتا : ئێوە هیچ دەزانن ؟! ( بە جدیەوە )
ڕۆک : هیچ نازانین . ( بە ئاسای )
ڕیتا : هیوادارم درۆ نەکەن .
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
After Three weeks
دوای سێ هەفتە .
ڕین لە ماوەی ئەم سێ هەفتە زۆر بارو دۆخی خراپە و حاڵی نا جێگیرە لە ڕووی دەرونیەوە . وە تەواو ڕوخاوە . لە ژورەکەی ڕودی نایەتە دەرەوەو نایەوێت کەسیش بچێتە ژورەوە و نان خواردنی تەواو تەواو کەم بۆتەوە کە خزمەتکارەکانیش خواردنی بۆ ئەبەن ڕین دەریان ئەکات و خواردنەکە ئەڕژێنێت
[ نوسەر : ڕین گیان قەدری زێڕ لای زەرنگەرە. هەیە نان نیە بیخوات 😒🖕🏻]
دوای سێ هەفتە ڕین ئەمڕۆ زۆر بە هێواشی دەرگای ژورەکەی کردەوەو زۆر بە لاوازی لە پلیکانەکان ئەچوە خوارەوە
وە هەستی کرد کەسێک لە هۆڵەکە قسە ئەکات . ڕین زۆر بە بێدەنگی چوە خوارەوەو کەس هەستی پێ نەکرد .
ڕوبی : ئێستا ڕودی چۆنە باشە .؟! ( ڕین کە گوێی لەوە بوو زۆر بە بێدەنگی گوێی گرتبوو )
ڕۆک : باشی چی . شێوەی تەواو گۆڕاوە نایەوێت کەس ئاوها بیبینێت. ( بە خەمباری )
خ/ز : خانمەکەم تۆ هاتیە خوارێ ؟! برسیت نیە ؟! خواردنت بۆ بهێنم ( وای کرد ڕین داچڵەکێت و یەکسەر ڕۆک و کوڕەکانی دیکە ئاوڕیان دایەوە )
ڕۆک : ڕین ( بینی ڕین بە بێدەنگی دەگریە و دەستی بە دەمیەوە گرتوە وەک ئەوە سەیر ئەکات کە ئەوانەی بەردەمی کەسانی خراپ و خائینن )
ڕین : بۆچی .
ڕۆک : ڕین هیچ نازانم . ( بە شڵەژانەوە )
ڕین : بۆچی بارودۆخم دەبینیت و بەردەوامی لە درۆ ( بە گریانەوە و بە بێدەنگی )
ڕۆک : من من درۆ ناکەم .
ڕین : تۆم بە برای خۆم دانابوو . تۆم بە برایەکی پاڵەوان دانابوو ( هێشتا بە بێدەنگی دەگریا وە لە ڕۆک چوە پێش )
ڕۆک : ڕین گوێم بۆ دەگریت ( بە خەمباریەوە )
ڕوبی : سەیرکە ڕین .( قسەکەی پێ بڕا )
ڕین : تۆ بێدەنگبەەەە ( بە هاوارو توڕەییەوە. وە فرمێسکەکانی سڕی بەڵام هێشتا بەردەوام بوون لە هاتنە خوارەوە وە لەو کاتە ڕیتاش هاتە خوارێ )
ڕیتا : ڕین گیانەکەم کەی هاتیت( قسەکەی تەواو نەکرد چونکە ڕین قسەی کرد )
ڕین : ڕودی لە کوێیە ( لە ڕۆکی پرسی )
ڕیتا : ڕودی ؟؛ ( بە جدیەوە وە چوە پێشێ بۆلای کوڕەکان . )
ڕین : ئەڵێم ڕودی لەکوێیە ( بە هاوارەوە )
ڕۆک : نازانم . ( بە خەمباری )
ڕین : درۆ دەکەی ( بە هاوار و گریانەوە کێشای بە سنگی ڕۆکدا )
ڕین : بێدەنگ مەبە ئەڵێم ڕودی لە کوێیە ( بە نزمی )
ڕۆک : نازانم ،
ڕین : ڕودی لە کوێیە ( بە گریانەوە وە بە ساردی )
ڕۆک : سەیرکە ڕین . ( قسەکەی پێ بڕا )
ڕین : باشە بە شێوەی خۆم وادەکەم پێم بڵێی ( چوو بەرەو مەتبەخ و بڕێکی زۆر شوشەی لە دەست بوو وەک قاپ و دەوری وە گەڕایەوە لای ڕۆک و ئەوان بەڵام کەمێک دورتر )
ڕین : ڕودی لە کوێیە ( بە ساردی )
ڕۆک : ڕین بەتەمای چیت ( بە ترسەوە )
ڕین : کەواتە نایڵێی ( لەدوای ئەو قسەیە هەموو قاپەکانی بە زەویدا دا و بە خێرای دانەویەوە و پارچەیەکی تیژی هەڵگرت )
[ نوسەر : هەر بەڕاست تەواو نیە . گەر مەبەستی هەڕەشەبوو بۆ چەقۆی نەهێنا 😒💔 ]
ڕۆک : ڕین چی ئەکەی ( کاتێک ڕین پارچە شوشەکەی لە ملی نزیک کردەوە )
ڕین : ڕودی لە کوێیە
ڕۆک : ڕین تکایە با قسە بکەین ئەوە لابە ( بە ترسێکی زۆرەوە وە هەموان شڵەژا بوون ،)
ڕین : ڕۆک لە هیچ ناترسم هیچم نەماوە لە دەستی بدەم ئێستا کە ڕودیم لا نیە بێ گومانم کە هیچم نیە تا لەدەستی بدەم ( بە خەمباری وە کەمێک شوشەکەی زیاتر نزیک کردەوە کە وایکرد ملی ببڕێت کەمێک )
ڕۆک : باشە باشە ڕین ڕین پێتەڵێم تەنها ئەوە لابە بەڵێن بێت پێتەڵێم ( بە ترسێکی زۆر زۆرەوە )
ڕین : ڕودی لە کوێیە
ڕۆک : لە ئەشکەوتی ####### ( بە خەمباری )
ڕین : ئەو ئەو شوێنە ( بە شۆک و خەمباری. )
[ خوێنەران بیرتانە لە پارتەکانی ڕابردوو باسمکردبوو یەکەم یەکتر بینینی ڕین و ڕودی لەناو ئەشکەوتەکە بوە ئەوە هەمان ئەو ئەشکەوتەیە ]
ڕۆک : ئێستاش گوێم لێ بگرە ( ویستی بچێتە پێشەوە )
ڕین : نەکەی وەریتە پێشەوە گەر نا کۆتای بەم بابەتە ئەهێنم لێرە لەم شوێنە . بە کوشتنی خۆم . هەر ئێستاش ئەمەوێت بچمە دەرەوە پاسەوانەکان دوور بخەوە. گەر بشزانم درۆم لەگەڵ ئەکەی لەوە دڵنیات ئەکەمەوە کە بە بێ بیر کردنەوە کۆتای بە خۆم دێنم. ( زۆر بە جدی قسەی کرد )
ڕۆک : درۆ ناکەم سوێند ئەخۆم ( بە جدی ) پاسەوانەکان لەو دەرگایە دوور بکەونەوە ( ئەوەشی زیاد کرد )
ڕین : یەک کەس نەیەت بە شوێنمدا ( وتی و چوە دەرێ )
.
.
.
.
ڕیتا : ڕین باسی چی دەکرد واتە ئێوە دەتان زانی ڕودی لە کوێیە ؟!
ڕوبی : تخوا ڕیتا ئێستا تۆ دەست پێ مەکە . ( بە بێزاری )
ڕیتا : دەتان زانی ڕودی لە کوێیەو. لێگەڕان ڕین ئەوها ئازار بچێژێت لە دوری . بە نەفرەتی خودا بن ( وتی بە گریانەوە وە چوە سەرێ بۆ ژورەکەی )
جاک : برام ئێستا چی ئەکەین .
ڕۆک : هیچ شتێک .
جۆن : بۆچی .
ڕۆک : منیش بێزار بوبوم لەوەی ڕین لەو دۆخە ببینم . ئاخر ئەو کچە بچوکە لایەنیکەم تەنها ئازاری ئەوەی هەبوو کە نەیدەزانی خۆشەویستی چیە . بەڵام هاتە لای ئێمە زانی ئازاری لەدەست دانی خۆشەویستێک چیە ! با ئیتر وازی لێ بهێنین ( وتی و چوو بەرەو سەر بە خەمباری )
.
.
.
.
.
.
.
.
ڕین پاش چارەکێک گەشتە نزیک ئەشکەوتەکە وە بە پەلە چوە نزیک ئەشکەوتەکە و سەرەتا دوو دڵ بوو بەڵام پاشان چوە ژورێ .
ڕین لەوێ ئەو کەسەی بینی کە مانای ژیانی پێ بەخشی و هەر خۆیشی لێی سەندەوە . وە چوە نزیکی . بەڵام ئەوە بە تەواوی درندەیەک بوو .خەوتبوو . وە ویستی دەست بدات لە ڕوخساری . بەڵام ئەو دڕندە هەستایەوەو پەلاماری ڕینی دا وە وای کرد ڕین لەسەر زەویەکە بکەوێت .
ڕین : ڕودی ( بە گریانێکی دڵخۆشەوە بەڵام هێشتان ئازاریشی لێ دەبینرا )
ڕودی : ڕین ( بە سەرسامی و بە دەنگە گڕەکەی کە لە سنوری دەنگی مرۆڤ دەرچوبو وە بە خێرای لە ڕین دورکەوتەوە )
ڕین : ڕودی ( وتی و بە خێرای هەستایەوەو باوەشی لە ڕودی دا وە زۆر بە قوڵی دەگریا )
ڕودی : دورکەوە ( زۆر بە ساردی بەڵام نیگەرانیشی لێ دەبینرا )
ڕین : نەخێر .
ڕودی : ڕین تکایە دورکەوە نامەوێت ئازارت پێ بگات ( دەیویست ڕین لە باوەشی دەر بهێنێت کە بەجۆرێک ڕودی ئەوەندە گەورەبوو ڕین لە کاتی باوەشەکە دەستی بەیەک نەدەگەشتەوە )
ڕین : نەخێر نەخێر ( بە گریان و هاوارەوە وە سەری دەلەقاند بە مانای نەخێر )
ڕین : ڕودی بە من دەڵێی ئازار ؟! من ماوەی سێ هەفتەیە لەبەر ئازار و دوری تۆ خەریکە بمرم . تۆ بۆ سەلامەتی من خۆت دوور خستەوە بەڵام من بەهۆی ئەو دوریە هێواش هێواش دەمردم . دەمەوێت بە خێرای بمرم لەلایەن ئەو کەسەی خۆشم ئەوێت نەک بەحەسرەتی بینینی ئەو کەسەی خۆشم ئەوێت بمرم . ( بە گریانەوە وە سەری بەرز کردەوە و سەیری ڕودی ئەکرد بە چاوە پڕ لە ئاوەکانی )
ڕودی : ڕین نابینی چیم بەسەر هاتوە من ئێستا هیچ نیم جگە لە دڕندەیەک ڕین. بێزم لە خۆم ئەبێتەوە ( بەڵێ ڕودی بۆ یەکەمجار فرمێسکی ڕژاند لە شێوەی دڕندە بەڵام لە هەستێکی تەواو مرۆڤ )
ڕین : یەکەمجار بە گریانەوە تۆدەبینم . دەبینم تۆ هێشتا کەسێکی میهرەبانیت . دەبینم تۆ بۆ سەلامەتی گیانی من خۆت خستە ئازار و ئێستاش خۆت بە دور دەگریت تا من بپارێزیت . ئەمانە دەری دەخەن کە تۆ میهرەبانی دڵت
دەری دەخات نەک ڕوخسارت . ( زۆر بە خۆشەویستیەوە ئەو قسانەی کرد و دوبارە سەری نوقمی شان و ملی خۆشەویستەکەی کرد )
ڕودی : ڕین . من من زۆر ئەترسم ئەترسم ئازارت بدەم . من جوان نیم . دەترسم بێزار بیت بە شێوەم دەنا وا دەزانی منیش ئازارم نەکێشا لە دوری ئەو کچەی لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە خۆشم ویستوە ( ئەو قسانەی کرد وەک منداڵێک ئەگریا )
[ جەماعەت کە دەڵێم ١٢ ساڵی مەبەستم ئەو کاتەی ڕین ١٢ ساڵ بوو ]
ڕین : تەواو پیاو مەگری . ڕودی تۆ جوانترین پیاوی جیهانیت وە باشترینی وە بە ئێستاشەوە هیچ کەس نیە هیندەی تۆ باش و میهرەبان و جوان بێت همم هەم من من ئێستا زیاتر تۆم بەدڵە . ( ئەو قسانەی کرد کاتێک بە دەستە بچوکەکانی هەوڵی سڕینی فرمێسکەکاتی ڕودی دەدا )
ڕین : خۆشم ئەوێی دڕندە ئازیزەکەم ( زەردەخەنەی کرد )
ڕودی : خۆشم ئەوێی خۆشەویستە بچوکەکەم ( ئەویش زەردە خەنەی کرد )
دوای ئەو قسە ڕین ماچێکی پڕ لە خۆشەویستی ڕودی کرد وە ڕودیش وەڵامی ماچەکەی دایەوە .
دواتر ڕین لەسەر قاچەکانی ڕودی دانیشتبوو وە بۆخۆیان قسەیان ئەکرد وە باسی ڕوداوەکانیان ئەکرد .
بەم جۆرە ڕێک 👇🏻
ڕودی : ئەی ئەوە ملت بۆ بریندار بوو ( بە توڕەی و نیگەرانیەوە )
ڕین : ڕودی ناچاربووم گەرنا ڕۆک پێمی نەدەوت لەکوێی ( بە ترسەوە وە زەردەخەنەی کرد )
ڕودی : جارێکیتر گەمژایەتی وانەکەی ها ( بە جدیەوە )
ڕین : تۆش من جێمەهێڵە منیش واناکەم . ( بە خەمباری )
ڕودی : ڕیییین ( وەک ئاگاداری وە بە توڕەی )
ڕین : ڕوووودیییی ( ئەویش بە توڕەبونێکی کیوتەوە )
ڕودی : هههههه شێتە ( پێکەنی و باوەشی لە ڕین دا )
.
.
.
.
.
ڕین : ڕودی ( دوای ماوەیەک کاتێک لە باوەشەکە هاتە دەرێ بەڵام هێشتا لەسەر قاچەکانی ڕودی بوو )
ڕودی : گیان ( سەیری ڕینی کرد )
ڕین : بەڵێنم پێبدە هەرگیز هەرگیز من جێ مەهێڵە . تکایە ( بە خەمباری )
ڕودی : بەڵێن بێت هەرگیز هەرگیز جێت ناهێڵم ( بە جدیەوە ئەو بەڵێنەی دا )
.
.
.
.
.
.
.
.
ڕین : ڕودی ( بانگی کرد کاتێک هێشتا لەسەر قاچەکانی ڕودی بوو وە سەری بە سنگیەوە نابوو )
ڕودی : گیان .
ڕین : برسیت نیە ( کاتێک دەستی بە سنگی ڕودیدا دەهێنا )
ڕودی لەگەڵ ئەو قسەیە بە خێرای ڕاچڵەکا
ڕودی : ئ ئەمەت لە کوێ هێنا ( بینی ڕین قوپچەی کراسەکەی کردوەتەوەو ملی بە تەواوی دیار بوو )
ڕین : خۆت تێر بکە و تامی خوێنم بکە . ئەمەوێت خوێنی من لەناو دەمارەکانت هەبێت و هاتو چۆ بکات ( وتی بە خۆشەویستیەوە )
ڕودی : ڕین ئەوە چی ئەکەی ئاگات لە خۆتە ( بە توڕەی وە خۆی گرتبوو تا هیچ نەکات )
ڕین : تکایە ( وتی بە خەمباری )
ڕودی : بەڵام ( بە نیگەرانی )
ڕین : دەی ڕودی من ئەوەم ئەوێت . تکایە ( بە تکاوە )
ڕودی : پاشان تۆش بەڵێنێکم پێ دەدەی ؟!
ڕین : بەڵێنی چی
ڕودی : وەک چۆن خوێنی تۆ هاتو چۆ بکات با خوێنی منیش هاتو چۆ بکات ( بە خۆشەویستیەوە)
ڕین : بەڵام ( بە نیگەرانی )
ڕودی : ڕین متمانەم پێ دەکەی ؟! . دەمەوێت بۆ هەمیشە تەمەنێکی دورو درێژ لەگەڵ تۆ بژیم ( دوای ئەو قسە ماچی نێو چاوانی ڕینی کرد وە ڕین بە دودڵیەوە ڕازی بوو )
ڕین : ب باشە بەڵام ئێستا نا .
ڕودی : بۆچی .
ڕین : چونکە دەمەوێت لە داهاتو گەر منداڵمان بوو نیوە مرۆڤ و نیوە خوێنمژ بێت
ڕودی : هههه باشە بەڵام دوای ئەوەی کە منداڵت بوو دەبێت ببیە خوێنمژە ئازیزەکەم .
ڕین: بەڵێن بێت ئازیزی دڵم ( بە خۆشەویستیەوە)
ڕودی : هێشتا ئەتەوێت خوێنت بخۆمەوە ( پرسی کاتێک بینی ڕین ئەترسێت )
ڕین : تەنها ئەو کارە بکە ( چاوەکانی تن داخستبوو وە هەستی بە دوو ددانی تیژ کرد لەسەر ملی وە تەزویەکی کارەبای بە گیانیدا هات لە ترسان . وە هەستی پێکرد کە ئەو دوو ددانە تیژە ملی دەبڕن )
ڕین : ئااااا ( بە ئازارەوە وە توند پشتی ڕودی گرتبوو )
ڕین هەستی بەوە دەکرد کە خوێنی لێ کەم دەبێتەوە . ڕودی وەستا وە سەیری ڕینی کرد بینی ڕین بێهێز بوە .
وە ڕینی توند لە باوەش گرت وە وتی.
ڕودی : سوپاس بەڕاستی زۆر زۆر برسیم بوو برسی تامی ئەم خوێنە ( بەڵام شتێکی زۆۆۆر زۆر سەیر ڕویدا ڕوناکیەکی زۆر زۆر لە نێوان ڕین و ڕودی دەرکەوت وە بە شێوەیەکی زۆر چاوەڕوان نەکراو
ڕودی گەڕایەوە سەر شێوەی سەرەتای خۆی .
وەک ئەوە 👇🏻 بەڵام ڕودی هێشتا کەڵبەی هەبوو وە زۆر تیژ بوو بەڵام زۆر زۆر درێژ نەبوو . وە جلیشی لەبەر بوو 😁😂
ڕین : بەخێر بێیتەوە دڕندەکەم . ( بە لاوازی وە سەیری ڕودی کرد و زەردەخەنەی کرد )
ڕودی : سوپاس هاوسەرە ئازیزەکەم. ( وتی و ماچی نێو چاوانی ڕینی کرد)
ڕودی ڕینی لە باوەش کرد و بۆ ماڵەوە بەڕێ کەوتن.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
خوێنەرە ئازیزەکانی چیرۆکی یەکەمجار بە گریانەوە
لێرە کۆتای بەم پارتە ئەهێنم و هیوام وایە بەدڵتان بێت و چێژی لێ ببینن تکایە لە هەر ڕەخنەو پێشیارێک نوسەر ئاگادار بکەنەوە
Watashi wa min'na o aishiteimasu
Sayonara