sobfirst ~ یەکەمجار بە گریان...

By Zarda_4

15.4K 1.9K 1.5K

Season one 💛 وەرزی یەکەم کورتە : باس لە کچێکی بچووک ئەکات کە لە ژیانێکی پڕ لە نەهامەتی دەژی و زۆر لە ئازا... More

ناساندن
Chapter 1
chapter 2
chapter 3
chapter 4
chapter 5
chapter 6
chapter 7
chapter 8
chapter 9
chapter 10
chapter 11
chapter 12
chapter 13
chapter 15
chapter 16
chapter 17
Chapter 18 ~ the end
ڕۆک کێیە
ڕوبی کێیە
ڕیتا کێیە
ڕودی کێیە
ڕین کێیە

Chapter 14

563 87 156
By Zarda_4

ڤۆت ئەکەن ؟! 🥺💛

بۆ ناو چیرۆک .

___________________________________________

پلانەکە _بەشی سێیەم

The plan _ part three

___________________________________________

ڕین و ڕیتا بڕیاریان دا بە ڕێگەی دەریای بڕۆن بۆ دورگەکە . چونکە تەنها ڕێگەی دەریای هەبوو بۆ سەر ئەو دورگە ئەویش ئەبوایە فۆڕمی تایبەت بە کارمەندی ئێڵ ئێم جیان هەبوایە . وە ئەوان فۆڕمەکەیان هەبوو وە هەموو شتیان لە کاتی هاتنیان ئامادە کرد وەک ناسنامەی ساختەو ئەو شتانە وە بڕوا ناکەم پوێیستیشیان پێبێت بەس هەر بۆ کاتی احتیاج باشە 😂〽️ وە بە سەرکەوتوویی بەڕێگاوەن بۆ دورگەکە چونکە توانیان بچنە ناو سایتەکە . ( وە لەناو کەشتیەکەبوون و کەشتیەکە بەڕێگاوە بوو بۆ سەر دورگەکە . لەگەڵ چەندین کەلوپەل و چەند کارمەندێکی تایبەت بە ئێڵ ئێم جی

ڕیتا : ڕین کچێ تۆ باشترینی هاااا

ڕین : ڕیتا بەڕاستی بیری ڕودی ئەکەم   بە پەرۆشم بۆ بینینی . ( بە شڵەژاوی )

ڕیتا : گیانەکەم چی لەوە باشترە هەستی پێ ناکەی چەندە لە ڕودی نزیکین . ( وتی و باوەشی پێدا کرد )

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
................

پاش ماوەیەک گەشتنە سەر دورگەکە .

کەسێک : هەموتان گەشتین وەرنە خوارەوە.  ( کاتێک کە کەسەکان لەسەر کەشتیەکە دەهاتنە خوارێ ئەوا یەکی نامیلکەیەکیان پێ دەدرا وەک ڕێنیشاندەر . وە ڕیتاو ڕینیش هەروا )

ڕین : ئازیزم زۆرم نەماوە.  ( وتی کاتێک لە بەردەم دورگەکە وەستابوو و بەڕێکەوتن لەگەڵ ڕیتا )

پاش ماوەیەک گەشتن بە بینایەکی زۆر زۆر زۆر گەورە ئاسایشی دەرەوەی بیناکە توند نەبوو . هیچ هیچ
بەڵام ڕین و ڕیتا لەگەڵ گەیشتنیان بە ژورەوە بینیان پڕیەتی لە کامێرا . پاشان کەسێک قسەی کرد

کەسێک : کێن ئەوانەی دەیانەوێت ببنە کارمەند .

ڕیتا : ئێمەین.  من وە خوشکەکەم ڕەیچڵ . ڕەی گیانەکەم وەرە . ( بانگی ڕینی کرد . بەڵێ ڕیتا ناسنامەی ساختەی بۆ ڕین دروست کردبوو تا پێی نەزانن بەڵام چی لەبارەی ڕیتا ؟!)

ڕەیچڵ : سڵاو من من خوشکی بچوکیم ( وای وت بە شەرمەوە وە پیاوەکە کەمێک سەیری کردن پاشان وتی )

کەسەکە : بڕۆنە نهۆمی دووەم ژوری ژمارە ١ هەر هەڵەیەک بکەن باجەکەی قورس ئەبێت . ( وەک ئاگاداری )

ڕیتا : بەڵێ گەورەم ( بە ڕێزەوە پاشان ڕۆشتن . بەڵام نهۆمی دووەم کامێرای لێ نەبوو تەنها هەندێک پاسەوانی لێبوو کە ئەگەر پیاوەکەی تۆمارکردنی ناوەکان شتێکی ویستبا لە ڕێگەی زەنگێکەوە بانگی ئەکردن )

پاش کەمێک کە ڕین و ڕیتا چونە سەرێ هەناسەی خۆیان ڕێک کردەوە و لە دەرگایان دا وە چونە ژورێ لە ژورەوە پیاوێکی بەتەمەنی لێبوو بەڵام لە ڕوخسار و تێڕوانینەکانی کەسێکی زۆر پیسبوو . زۆر بە پیسی سەیری ڕیتای ئەکرد کە قاچ و قولی دیار بوو . ( ڕەنگە ئێستا ئێوە بڵێن خۆ ڕیتاش خوێنمژە ئەبێت هەستیار بێت بە خۆر !!!! . باشە ئەوە بابەتێکی دور و درێژە . بۆیە لە دواتر ڕونی ئەکەمەوە )

پیاوەکە زۆر چاو حیز بوو 🙂🖕🏻

جلەکەی ڕین 👇🏻

جلەکەی ڕیتا 👇🏻

        

ڕین و ڕیتا سیڤیەکانیان دانا و سیڤیەکەی ڕین وێنەیەکی دروستکراوی پێوەبوو واتە وێنەی خۆی نەبوو تا پێی نەزانن .

ڕیتا : من ناوم ڕیتایە و تەمەنم ٢٣ ساڵە . خوێندنیشم تەواو کردوەو شارەزایم هەیە لە هونەری جەنگی و ئەتوانم زاڵبم بەسەر نەخۆشەکاندا  وە جوانیشم 👽 ئاااااھ ببورە مەبەستم ئەوە نەبوو مەبەستم. لە سیڤیەکەش وردەکاری زیاتر نوسراوە.  ( ڕیتا ئەو قسەیەی ئاخیر کە وتی جوانیشم بۆ ئەوەبوو تا لایەنی سۆز و هەستی پیاوەکە بگرێت )

تێبینی : پیاوەکە ناوی گوریسە 🤓😂

گوریس : ئەی تۆ ( وا تێمەکەون بە قسەکانی . بەخوا زۆر سوکە قوڕ ئەکات بە سەری خۆیا 🤓مەبەستی لە ڕین بوو )

ڕین : من ناوم ڕەیچڵە . وە منیش ٢٢ ساڵم خوێندنم تەواو کردوەو بەشی زانستە مرۆیەکانم تەواو کردوە حەزم بە بەشی زانستیە و هەر لەبەر ئەوەش زۆر بە پەرۆش بووم بۆ ئەم شوێنە . دڵنیابن سودم دەبێت تکایە وەرم بگرن ( بە شڵەژانەوە )

گوریس سەیری سیڤیەکانی کرد و سەیری ڕیتای کرد وە وتی بە ڕیتا وتی

گوریس : تۆ وەرگیرای ڕیتا ( ئاخر ڕیتا خۆی جوان کردبوو بۆ حاڵەتێکی ئاوها بەڵام ڕین ماسکی کردبوو تا نەیناسنەوە )

ڕین : ئەی ئەی من . من چی . ( بە شڵەژانەوە )

ڕیتا : ئەوەنە مەشڵەژێ هەر وەریشی نەگرتی خۆم چارەی ئەکەم . ( لە ژێر لێوەوە بە ڕینی وت )

گوریس : بە خۆبەشیش کارت کردوە ؟!

ڕین : ڕاستیەکەی گەورەم من تازە خوێندنم تەواو کرد بۆیە هەلی ئەوەم نەبووە بە خۆبەخشیش کار بکەم تکایە ئێوە ڕەزامەندی بفەرموون با یەکەم ڕۆژی کارم لای ئێوە بێت ( بە ترسەوە )

گوریس : تۆ پێویستە ماسکەکەت دابنێی سەرەتا  . ( بە ڕینی وت )

ڕیتا : ئااااھ گەورەم ئەوە . خوشکەکەم کێشەی هەیە و هەرگیز ماسک دانانێت بۆیە ئەکرێ داینەنێت ؟! ، please 🥺 ( بە مەکرەوە ئەو وشەی ئاخیری وت )

گوریس : نەخێر ئەبێت دایبنێت ( بە زۆڵانە وتی . تا ڕیتا زیاتری بۆ بکات )

ڕیتا : ئای خوایە هیوادار بووم کە ئەمەم نەکردایە ( بە بێزاری لەژێر لێوەوە بە ڕینی وت )

ڕیتا : گەورەم ئایا تۆ هاوسەرت هەیە ؟! من پیاوانی وەک تۆم زۆر لا پەسەندە ( کاتێک بە مەکر و نازەوە قسەی ئەکرد و ئەچوە پێشەوە لە گوریس )

گوریس : هاها نا نا هاوسەرم نیە . ( کاتێک بە خێرای ئەڵقەکەی لابرد لە ژێر مێزەکەوە )

ڕیتا : تۆم زۆر بەدڵە ( کاتێک چوە پێشەوەو لەسەر قاچەکانی گوریس دانیشت و دەستی بە ڕوخساریدا دەهێنا . وە لەو کاتەدا دەرزیەکەی لە پشتە ملی گوریس دا وە گوریس هەستی پێ نەکرد چونکە دەرزیەکان بە جۆرێک بوون کە کەسەکە هەستی پێنەدەکرد تەنها وای لە کەسەکە ئەکرد کە خاوەن دەرزیەکە هەرچی بڵێت ئەویش بەگوێی بکات )

گوریس : تۆش زۆر جوانی هاهاها  ( وای وت و ویستی
دەستی لێ بدات بەڵام ڕیتا بە زووی دوور کەوتەوە )

وی کە زۆڵە 🙂🖕🏻پیری ئاخر شەڕ

ڕیتا : ببورە ئازیزم بەڵام ئێمە کاری گرنگترمان هەیە بۆیە ئاقڵبە . ( وای وت و پیاوەکەی ئاقڵ کرد وە ڕینیش هەر سەیری ئەو دیمەنەی ئەکرد و پێدەکەنی بە بێدەنگی.)

گوریس : فەرمانتە خانمەکەم چیت بۆ بکەم . ( وەک خزمەتکاری ڕیتای لێهاتبوو )

ڕیتا : ئممممم گوگو ئێستا تۆ پێویستە ناوی من و ڕەیچڵ تۆمار بکەی بەبێ هیچ کێشەیەک وە هەروەها کلیلی هەموو. ژورەکانمان پێ دەدەی وە هەرچیم پرسی جوابم ئەدەیتەوە ( بە فرمانەوە )

گوریس : تۆ تەنها فرمان بکە ( 😂👊🏻دە بخۆ دەی . ناوی ڕین و ڕیتای تۆمار کرد وە باجی بۆ دروست کردن وە دایە ڕین و ڕیتا و وتی )

( خوێنەرە ئازیزەکان با یەک تێبینی بچوک بدەم . ئەم نهۆمەی دووەمی ژورەکەی گوریس هیچ کامێرایەکی لی نیە چونکە پیاوێکی متمانە پێ کراوە.  وە بە پاسەوان دەورە دراوە )

گوریس : خانمەکەم تەنها ئەم باجە هەموو کارەکانت بۆ ئەکات وە ئەمە کلیلی هەموو ژورەکانە . وە هەرکەس ویستی کێشەت بۆ دروست بکات تەنها باجەکەی نیشان بدە وە وازت لێ دێنن چونکە وەک کارمەندێک دام مەزراندوون

ڕیتا : ئایییی زۆر سوپاس گیانە ( بە مەکرەوە )

گوریس : شایەنتە وە هەروەها جل و بەرگی تایبەت هەیە کە پارێزەرە لە هەر جۆرە ژەهرێک . وە کڵاوی لەگەڵ وە هەموو بەشێکی جەستەتان دادەپۆشێت ( وتی بە دڵخۆشی )

ڕیتا : گوریس ئێستا من هەرچیم پرسی تۆ ئەبێت جوابم بەیتەوە ( بە جدی )

گوریس : بەسەرچاو خانمەکەم .

ڕیتا : گوریس ئەم بینایە چەند نهۆمە و ئایا هەموو نهۆمەکان کامێرایان لێیە ؟! ئەی بەرپرسی کامێراکان کێیەو ژوری کامێراکان کوێیە ؟! سەرۆکەکە ناوی چیە.  !

گوریس : خانمەکەم ئەم بینایە پێنج نهۆمە نهۆمی یەکەم گەنجینەی دەرمانەکانە و شوێنی هەڵگرتنی هەموو مادەکانە کە بۆ تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێن .و ڕێگای هاتنە ژورەوەیە. بۆ چوار نهۆمەکەی دیکە . ،
وە بینای دووەم بیناکەی منە و شوێنی دامەزراندنی کارمەندەکانە . و ئێرە هیچ کامێرایەکی لێ نیە . بەڵام ژوری کامێراکان لێرەیە و ژورێکی زۆر گەورەیە پڕیەتی لە کامێرا و بە دوو کەسەوە بەڕێ دەبرێت. 
وە نهۆمی سێیەم ژووری  کارمەندەکانە چونکە کارمەندەکان دەبێت بمێننەوە لێرە وە هەموو پێداویستیەکانیشی لێیە وە ئێوەش ئەبێت بمێننەوە .
نهۆمی چوارەمیش ژوری تاقی کردنەوەو ژوری ئەو کەسانەیە کە تاقی کردنەوەیان لەسەر دەکرێت.  ئەو نهۆمە زۆر مەترسی دارەو بەردەوام دەنگی هاوار و ناڵەی کەسەکان و زیندەوەرەکان دێت.  زۆر ژوری لێیە کەرەستەی تاقی کردنەوەی لێیە . وە ئەو ژورانەی ئەو کەسانەی لێیە کە تاقی کردنەوەییان لەسەر کراوە.  ژورەکانیان بەپێی ئاستەکان جیاوازە و چوار ئاستی جیاوازی هەیە ئاستی A بۆ کەسە ئاساییەکانە . کە شتی بچوکیان لەسەر کراوە ( تەبعەن شتی بچوک نەبوو یەکەم تاقی کردنەوەبوو کە لەسەر ڕودی کرا بەڵام ئەوە تەنها بە ئازارە واتە کەسی پێ نامرێت وە جۆری مادەکە لە کەسێکەوە بۆ زیندەوەرێک یان کەسێکی بەهێزتر دەگۆڕێت . ئەوە لە هەموو ئاستەکان هەر وایە وە ئەوەی ڕودی بەهێزترین ماددە بوو بە حوکمی ئەوەی خوێنمژە ) .  ئاستی B لە ئاستی ئەی مەترسیدار ترە . و تاقی کردنەوەی قورستریان لەسەر کراوە .
ئاستی C لە هەردوو ئاستی ئەی و بی قورسترە و زۆر جار کەسەکان یان زیندەوەرەکان ئەمرن چونکە بەرگەی قورسی تاقی کردنەوەکان ناگرن و دەمرن .
وە ئاستی D قورسترین تاقی کردنەوەکانە لەسەر گۆی زەوی و لەناو بیناکە . وە ئەگەری سەرکەوتنی تاقی کردنەوەکان زۆر کەمە لەو ئاستەدا  . و لە ئێستادا تەنها یەک کەس توانیویەتی بگاتە ئەو ئاستە . وە لە ژوری تایبەتی دانراوە .
نهۆمی پێنجەمیش ژوری بەڕێوبەرەو هەموو دۆسیە و زانیاریەکان لەو ژورانەیە .وە کتێبخانەی گەورەی لێیە و کتێبەکانی زانستین . وە سەرۆکەکە ناوی سامۆێڵە و ئەو کەسێکی زۆر زیرەکە لە زانستدا وە تەمەنی ٣٠ ساڵە.  وە جێگرێکی هەبوو بە ناوی لوکاس ئەو ئێستا ڕۆشتوەتە
دەرەوەی وڵات. 

ڕین : ڕودی دەبێت ڕودی چۆن بێت ( بە نزمی و بە ترسەوە )

ڕیتا : بوەستە ئێستا لێی دەپرسین.

ڕیتا : ئەی کەسێکی لێیە بە ناوی ڕودی ئەو خوێنمژە و بۆ تاقی کردنەوە هێنراوە  ! تەمەنی لە دەوری ٢٥ و ٢٦ ساڵ دەردەکەوێت .

گوریس : مەبەستت دانتێ یە ؟! . سەرەتا ناوی ڕودی بوو بەڵام سەرۆک بەهۆی مۆرەوە ناوی ئەوی گۆڕی و ئەوەی لەسەر جەستەی وەک تاتۆیەک جێهێشت تاتۆیەکی لە مایسیلیەم دروست کراو کە لاناچێت . دانتێ زۆر زۆر بەهێز بوو سەرەتا کێشەی نەبوو . وەک مرۆڤێک بوو . بەڵام دوای ئەوەی تاقی کردنەوەی لەسەر کرا و هەر چوار ئاستەکەی بڕی ئەوا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گۆڕا وە سەرۆک بەو گۆڕانەی دەڵێت ڕووی ڕاستی.  وە ئەو زۆر ترسناکە . وە بەردەوام بێهۆشکەری پێ دەدرێت و دەبەسترێتەوە بەڵام سەرۆک ئەمڕۆ ئاوها ٣ کاتژمێر بەر لە ئێستا ئەوی ئازاد کرد واتە بەستبویەوە بەڵام ئێستا کراوەتەوە چونکە هەر خۆی بێهێزە هیچی پێ ناکرێت .  وە دوای مانگێک هەندێک مرۆڤی وەک خوانێک پێدا وە نەبەسترایەوە .بەڵام  دواتر دوبارە ئیفلیج کرا و ماسکی بۆ کرایەوە تا کاری هەڵە نەکات . ئێمە ئەوانە ڕۆژانە وەک ئیخبار پێمان دەگات . ئەو تاکە کەسە لە ئاستی D وە هیچ کەس ناوێرێت بڕواتە ئەو ئاستە سەرەڕای ئەوەی زۆر بێهێزە ..

ڕین : ڕودی ( بە گریانەوە دەستی بە دەمیەوە گرتبوو )

ڕیتا : ئەو لە چ ژورێکە ؟! ئێمە دەتوانین بڕۆین بۆ چاودێری کردنی ئەو ؟!

گوریس : ئەو لە ژوری ٤.٢ وە . بەڵێ گەر بڕۆن و لە چاودێری ئەو نهۆمە داوا بکەن ئەوا ڕێگە دەدات . هەرخۆی بەدوای کەسێکی بوێر ئەگەڕێت . چونکە کەس ناوێرێت.  بەڵام ئێوە مەڕۆن با نەتان خوات .

ڕیتا : ژوری کامێراکان لە کوێیە ژمارە چەندە ؟!

گوریس : سێ ڕێڕەو تێدەپەڕێنیت بەلای دەستە چەپدا پێچ دەکەیەوە و ژورێکە نوسراوە چاودێر ی کامێرا .

ڕیتا : باشە سوپاس تۆ هیچ بە کەس مەڵێ من دواتر کاتێکی خۆشت پێ دەدەم . ماڵ ئاوا کوگو ( لە ئەخیرا ماچێکی بۆ هەڵدا و چونە دەرەوە تا جلەکانیان وەربگرن کە هەر لەم نهۆمەیە وە باجەکانیان لە مل کردبوو . )
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

خوێنەرە ئازیزەکانی چیرۆکی یەکەمجار بە گریانەوە

لێرە کۆتای بەم پارتە ئەهێنم و هیوام وایە بەدڵتان بێت و چێژی لێ ببینن تکایە لە هەر ڕەخنەو پێشیارێک نوسەر ئاگادار بکەنەوەو لێرە لەم دێڕە کۆمێنتەکەتان جێ بهێڵن تا بتوانم ڕەخنە و کۆمێنتەکانتان بە ئاسانی بیخوێنمەوەو جوابتان بەمەوە .

خۆشمەوێن 🌻💛

خواتان لەگەڵ تا پارتی داهاتوو

Continue Reading

You'll Also Like

383K 25.6K 30
"မောင်ဟာ မိန်းမချင်းတောင် သိပ်နိုင်စားလွန်းတယ်"
7.4K 1.5K 35
ژانرە: ~خێزانی/ترسناک/کۆمیدی/تاوانکاری/هەست بزوێن~ *دوای ئەوەی میرا و میشێڵ و سان لە هەتیوخانە دەبنە باشترین هاوڕێی یەکتر ڕۆژەکان بە خۆشی بەڕێ دەکەن...
44K 5.1K 73
Author _ Shuiqiancheng That's not my work.I am Just Translator