sobfirst ~ یەکەمجار بە گریان...

By Zarda_4

15.4K 1.9K 1.5K

Season one 💛 وەرزی یەکەم کورتە : باس لە کچێکی بچووک ئەکات کە لە ژیانێکی پڕ لە نەهامەتی دەژی و زۆر لە ئازا... More

ناساندن
chapter 2
chapter 3
chapter 4
chapter 5
chapter 6
chapter 7
chapter 8
chapter 9
chapter 10
chapter 11
chapter 12
chapter 13
Chapter 14
chapter 15
chapter 16
chapter 17
Chapter 18 ~ the end
ڕۆک کێیە
ڕوبی کێیە
ڕیتا کێیە
ڕودی کێیە
ڕین کێیە

Chapter 1

1K 102 65
By Zarda_4

بەیانی زوەو خۆرەکە بەر ڕوخسارە ناسکەکەی کچێکی بچوک ئەکەوێت کە وا ئەکات خەونە خۆشەکانی گەرم ببن . لەناکاو کەسێک لە خەونە خۆشەکەی دەری دەهێنێت .

( دایکی ڕین بە خ/سان دەنوسم واتا خاتوو سان و باوکی بە ب/ سان دەنوسم واتا بەڕێز سان گوو سان 😒 )

خ /سان : هۆۆۆۆی گەمژە کارم زۆرە هەستە بە ملی شکاوت . ( بە توڕەی کاتێک ڕۆشت و ڕینی بە قژ بەرز کردەوە و کچەکەی لە خەونە خۆشەکانی دەرکرد. )

ڕین : دایکە ببورە ئێستا هەڵەستم شەو وانەم دەخوێند . و درەنگ خەوتم بۆیە . ( وتی حاتێ بە ئازارەوە قسەی ئەکرد و دەستی بە قژیەوەبوو تا دایکی بەری بدات )

خ/سان : ڕەبی خەوی خێر نەبێ بە ملی شکاوت زوو هەستە تەنها ئەو ئیشەم پێت داوە ڕێک و پێک نایکەیت وەحشی . تەنها جانتاکەی ڕیمیت پێ هەڵ ئەگرم وەک کەر تا قوتابخانە. وادیارە پێویستە کاری دیکەت بۆ زیا بکەم تا زوو هەستی بە ملی ورد ( دوای قسەکان ئەو ناوەی جێهێشت )

Pov rin

ڕین : ئای خوایە . من بێزاربووم . بۆچی ماڵەوە ئاوها مامەڵەم لەگەڵ ئەکەن . واتە لەو کاتەوەی بچوکم ماڵەوە ئاوهان تکایە خوایە من تاوانم چیە . ئەی بۆ لەگەڵ ڕیمی خوشکم وانین بۆچی بۆچی . باشتر وایە زوو خۆم ئامادە بکەم تا فیلیمیان نەسوتاندووم . ( بە گریانەوە چوە دەست شۆر و ڕۆتینە بچوکەکەی ڕۆژانەی کرد و چوە خوارەوە )

ویستم دانیشم نان بخۆم لەگەڵیان بەڵام وەستام کاتێک .

ب/سان : هۆووو چی ئەکەی . بەتەمای نان خواردنی ؟! قوزەڵقوردت ئەخوارد . بڕۆ پێڵاوەکانی ڕیمی ڕەش بکەوە کات درەنگە .( بە توڕەی )

ڕین : باشە ( بە قورگی پڕ گریانەوە وتم )

ناچارم خزمەتی ڕیمی بکەم تا خوێندنەکەم لەدەست نەیەم . هەرچەنە ڕیمی تەمبەڵە بۆیە ماڵەوە هەڕەشەم لێ ئەکەن کە ئەبێت هاوکاری بکەم لە تاقیکردنەوەکان وە ئەوە گزیە و من ڕقم لێیە .

ڕین : ڕیمی با بڕۆین درەنگە . ( کەمێک بە هاوارەوە تا گوێی لێبێت )

ڕیمی : خانم خاس تۆ خۆت بڕۆ و جانتاکەشم ببە من لەگەڵ بێستەکەم تێم . ( بە پۆزەوە )

ڕین : باشە ( درەنگ کەوتوم بۆیە بە ڕاکردن ڕۆشتم .)

ڕین : ئای خوایە درەنگە ئەوان بە انقەست منیان دواخست ڕیمیان بە اۆتۆمبێل برد ( لەبەر خۆمەوە ئەو قسانەم کرد کاتێک ڕیمی لە جامی اۆتۆمبێلەکەوە زمانی بۆم دەرهێنا . )

ڕین : چاوەڕێکە چاوەڕێکە . کەواتە بۆ جانتاکەی ڕیمی بە منە . ئەی بەنەفرە ئاااااا ( بە ڕاکردن بۆ قوتابخانە دەڕۆشتم و بیرم ئەکردەوە کە ڕیمی بە ئۆتۆمبێل ئەچێت کەواتە بۆ جانتاکەی بە من دا . لەو کاتەدا خۆم بە کەسێکدا کێشاو کەوتم وە جانتاکەی ڕیمیش کەوت ئای نەفرەت )

ڕین : ئای خوایە جانتاکەی ڕیمی من فەوتام خوای. گیان ( بە گریانەوە بێ ئاگا لەوەی قاچی خوێنێکی زۆری لێ هاتوەو نازانێ خۆی بە کێیا کێشاوە جارێ )

ڕین : ببورە ؟! ( کەسەکەی وا خۆم پێدا کێشا بە دەستی هەنێک ئیشارەت و هێمای سەیری کرد نەمتوانی تێبگەم لێی وە ڕوخساری بە کومی دیاربوو کڵاوێکی لەسەربوو هیچ بەشێکی جەستەی دیار نەبوو )

؟؟؟؟؟؟؟ : دەڵێم هیچ کوێت ئازاری پێگەشتوە ( لە هێماکانی تێنەگەشتم بۆیە کەمێک وەستا پاشان قسەی کرد . )

ڕین : ئا باشم باشم . ( ویستم هەستمەوە نەمزانی قاچم بریندارە . بۆیە لەبەر ئازار هاوارم کرد )

ڕین : ئااااا قاچم قاچم . ئەکزێتەوە ( کاتێک دانەویمەوەو سەیری قاچم کرد )

؟؟؟؟؟ : با یارمەتیت بدەم ( دەستی گرتم و ویستی یارمەتیم بدات بەڵام )

ڕین : دەستم لێ مەدە دورکەوە .ت تکایە دەستم لێ مەدە . ( بە گریان و ترسێکی زۆرەوە )

ڕیین : دەمکوژن . ( بە گریانەوە )

؟؟؟؟؟ : کێ دەتکوژێت ( پرسی بە نەزانیەوە )

ڕین : ماڵەوە دەمکوژن . ( بە گریانەوە )

؟؟؟؟؟ : بۆچی دوو جانتات پێیە . ( بە زانخوازیەوە پرسی )

ڕین : ببورە ( ویستم هەستمەوە بەڵام نەمتوانی . بۆیە دەستمی )

؟؟؟؟؟؟ : کێشە نیە

ڕیین : ببورە ( وام وت و هەستام و بە شەلە شەل ڕام کرد چونکە دوا کەوتبووم بو خوێندنگە . باشە بۆ وا هەستم کرد ئەو بەڕێزەم پێشتر بینیوە . بەڵام بیرم نایەتەوە هممممم سەیرە )

؟؟؟؟؟؟ : کێشە نیە . ( سەیری ڕینی دەکرد )

End pov

ڕینی بچوک گەشتە قوتابخانە . و باشبوو هێشتا وانەی یەکەم دەستی پێ نەکردبوو و ڕین جانتاکەی دایە ڕیمی و خۆشی ویستی دابنیشێت کە ویستی بڕواتە جێگەکەی قوتابیەک قاچی خستە بەردەم قاچی ڕین و بوە هۆی ئەوەی ڕین بکەوێت وە برینەکەی قاچی کولایەوەو ڕین بە ئازارەوە چوە دەرەوە و لەو کاتەدا یەکسەر مامۆستا هات .

مامۆستا : ئەوە چیبوە ( بە توڕەی )

قوتابیەکان : ............ ( ترسان و بێدەنگ بوون )

مامۆستا : ئەڵێم بۆچی ڕین بەو جۆرە ڕۆشتە دەرەوە چیبوە . حاڵی باش دیار نەبوو ( بە کەمێک.هاوارەوەو هەموان ڕاچڵەکیم )

کەس جوابی نەدایەوەو پاش کەمێک ڕین هاتەوە

ڕین : مامۆستا ئەتوانم وەرمە ژورەوە . ( بە ئازارەوە )

مامۆستا : فەرموو وەرە .

وانەکان تەواو بوون و ڕینی بچووک بەڕێ کەوت بۆ ماڵەوە . بە خۆی و دوو جانتاوە .
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

2 years

دووساڵ دواتر

ڕین هەموو ڕۆژێکی بە لێدان و ئەشکەنجەو سوکایەتی بەڕێ دەکرد هەم لە ماڵەوە هەم لە قوتابخانە . بەم شێوەیە ڕۆژ و مانگ و ساڵەکان تێپەڕین و بۆ ڕین ببونە جێ برینی زۆر بە ئازار لەناو دڵی . ڕین ئێستا کچێکی گەورەیە  ئەو ئازارانە ئەویان گەورە کرد نەک ژمارەکان. ئەو ڕوداوانە دوو ساڵ بەر لە ئێستابوو. ڕین ئێستا تەمەنی ١٦ ساڵە

باشە ڕین هەموو ڕۆژەکانی دوبارە بوو ئەوانە هەموو ڕۆژ ڕوی دەدا بەسەر ڕیندا ڕین ڕانەهاتبوو بەڵام تەنها قەناعەتی وابوو ئەبێت وابژی تا دەمرێت بۆیە بێ بۆڵە بۆڵ بوو وە سوپاسی خوای ئەکرد کە شتی خراپتری بەسەر نایەت هەرچەنە بەڕاستی دڵی ژانی ئەکرد . کە خێزانەکەی ئەوەی کە ئەبوو ببنە ئازیزی دڵ و گیانی کەچی چۆن مامەڵەی لەگەڵ ئەکەن سەیربو بۆی کاتێ سەیری دایک و باوکی کەسانی دیکەی دەکرد .

ڕین چاوی کردەوە لەو ژورە سارد و پیسەی کە لێی خەوتبوو کە تەنانەت شایەنی ئەوەش نیە حەیوانی لێ دابنێی . بەڵام ڕین لەوێبوو . ڕین یەکسەر قوڕگی پڕ گریان بوو . بەڵام بە ناچاری دوبارە بەیانیە تاڵەکەی قبوڵ کرد و چوە گەرماو و پاشان چوە خوارەوەو . کارەکانی ئەکرد و خێزانەکەشی خەریکی نان خواردن بوون .

ب/سان : ئەوە بخۆ وەک سەگ با نەمریت کەمێکی دیکە کەسانێک دێن و ئەتبەن . حەیامان نەبەیت . ( فیکەیەکی بۆ ڕین لێدا و پارچە سەمونێکی فڕەدایە بەردەمی و بە گاڵتە جاڕیەوە ئەو قسانەی کرد کاتێ ڕین خەریکی سڕینەوەی زەویەکە بوو )

ڕین : مەبەستت چیە . کێ دێت و ئەمبات . چیبوە . باوکە . ( بە قوڕگی پڕ گریانەوە )

خ/سان : تۆمان فرۆشت زۆڵی گەمژە بۆ ئەوەندەی سودەی هەتبوو سوپاست ئەکەین بۆیە ئەو نانە بخۆ

ڕین زۆر زۆر توڕەبوو بۆیە هەستاو سەتڵە ئاوەکەی بەردەستی کە زەویەکەی پێ پاک دەکردەوە بە توڕەی کردی بە سەر سفرەکەدا بەبێ ئەوەی خۆشی بزانێت چی ئەکات وە بەبێ ئەوەی بزانێ ئەنجامی ئەو کارەی چی ئەبێت .

.
.
.
.
.
.
.

کەسێک لە دورەوە سەیری چەند دیمەنێکی ئەکرد لە ڕێگەی کامێرا و شاشەی زۆر گەورەوە ئەوەندە توڕەبوو کە پەرداخەکەی دەستی شکاند

؟؟؟؟؟؟ : برام چیبکەین فرمانت چیە .؟؟؟؟ ( کاتێک سەیری پەرداخە شکاوەکەی دەستی ئەو کەسەی کرد کە توڕەبوون لە چاوی دەباری )

!!!!!!! : لەوە زیاتر بەرگە ناگرم ئەیهێنین بۆ لای خۆمان هەر ئەمشەو .........( چاوەکانی سوور ببو خوێنی دەکوڵا لە توڕەییا )
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

پارتی یەکەم تەواو

بۆیە بە خێرای ڕوداوەکان دەپەڕێنمەوە لەبەر مەکتەب . ئەوەی بۆم موهیمە فکرەی چیرۆکەکە و ناوەڕۆکەکەیە .

I love you all 💛🌻

Continue Reading

You'll Also Like

263K 25K 189
( Unicode Ver) သူမသည် ယခင်ဘဝက ရုပ်ပျက်ဆင်းပျက်ဖြစ်ပြီး သူမ၏ မိခင်သည် မတရားသဖြင့်သေဆုံးသွားခဲ့သည် ။ အဆိပ်ဝိုင်တစ်ခွက်က သူမကိုသတ်ဖို့မလုံလောက်တော့ တောက...
1.7M 95.3K 49
ဘယ်သူကိုမှစောက်ဂရုမစိုက်လို့ မင်းလို မောက်မာပြီးမာနခေါက်ခိုက်နေတဲ့ကောင်ကို ရအောင်ခိုးပြေးလာတာရှင်းလား ဘယ္သူကိုမွေစာက္ဂ႐ုမစိုက္လို႔ မင္းလို ေမာက္မာၿပီ...
1M 77.6K 64
"မင်း သေချင်လို့လား" "ကျွန်တော် ချစ်ချင်တာပါ" My Own Creation (စကားအသုံးအနှုန်း 16+)🚨 CV photo by Pinterest