ناساندن
ناو : ڕین سان
تەمەن : 14
پیشە : قوتابی
خێزان : دایک و باوک و خوشکە جمکەکەی
کەسایەتی : تەمەنی مناڵە بەڵام کەسایەتیەکی ساردی هەیە ، گۆشە گیرە و خەمێکی زۆری لە دڵە متمانە کەس ناکا و زۆر ترسنۆکە . هەرگیزیش پێنەکەنیوە . سەرەڕای ئەوانەش ڕین کچێکی ورد و ناسک و نازدار و جوانە . هیچ هاوڕێیەکی نیە . خەڵکیش لەبەر ئەو گۆشە گیریەی خۆشیان لێی نایەت .
ئەمە ڕین 👇🏻
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
ناو : ڕیمی سان
تەمەن : 14
پیشە : قوتابی
خێزان : دایک و باوک لەگەڵ خوشکە جمکەکەی ( ڕین )
کەسایەتی : تەمەنی گەورە نیە بەڵام کەسایەتیەکی فشەکەر و لوت بەرزی هەیە . و هەمیشە پۆز بەسەر ڕین لێدەدات و ڕقێکی زۆری لە ڕینە بەبێ هۆ . ڕاستە جمکەن بەڵام لەگەڵ ڕین هیچ لە یەک ناچن بەڵام ئەمیش هەر ورد و جوانە بەڵام بە ئەندازەی ڕین نا . ئیتر لە هەموو شت جیاوازن .
ئەمەش ڕیمی 👇🏻
خێزانی ڕین باری داراییان باشە واتە ئاساییە . زۆر خێزانێکی چاو چنۆکی هەیە کە بۆ پارە هەموو شت ئەکەن بەڵام ڕین بەتەواوی بێ پێچەوانەی ئەوانەوەیە .
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
ناو : کیرا ڕودی
( تێبینی / کیرا بەمانای تاریکی یەت . نازناوی خێزانیە وەک کیم و پارک و سان و ئەوها )
تەمەن : ٣٠٠ ساڵ
پیشە : ڕودی جێنشینی سەرۆک وڵاتی خوێنمژەکانە . واتە جێگرەوەی باوکیەتی . بەڵام جارێ باوکی لە ژیانە 😁🖕🏻
خێزان : باوک و دایک و دوو برای دیکەی هەیە
کەسایەتی :ڕودی براگەورەی خاوەن دوو کەسایەتیە . کەسایەتی یەکەمی : بە تەواوی ڕوی ڕاستی ڕودیە بەتەواوی کەسێکی سارد و بێ هەستە . تەنها جارێک قسە ئەکات و گەر کەسێک هەوڵیدا قسەی پێ دوبارە بکاتەوە ئەوا سەرەتا کەسەکە ئەکوژێت پاشان قسەکە دوبارە ئەکاتەوە .لە کاتی پەیدابوونی ئەم کەسایەتیەی کەس ناناسێتەوە واتە گەر بشیناسێتەوە خۆی بۆ کۆنترۆڵ ناکرێت . بەهێزترینی شانشینی خوێنمژەکانە و گرنگی بە هیچ کەس نادات ڕقی لە ئافرەتان ئەبێتەوەو . بەتایبەت مرۆڤەکان وە هیچ هەستێکی پێکەنینی نیە
کەسایەتی دووەمی : ڕودی کەسێکی میهرەبانە و هیچ لە دڕندە ناچێت . ئەمە پێی ئەوترێ کەسایەتی ساختە کە ڕودی لە ئێستادا تەنها کەسایەتی دوەمی بەکار دەهێنێت لەبەر ئەوەی بە کەسایەتی یەکەمی خۆی بۆ کۆنترۆڵ ناکرێت . هەموان توانای کۆنترۆڵکردنی خۆیان هەبوو بەڵام ڕودی لەبەر هێزە زۆرەکەی ناتوانێت خۆی کۆنترۆڵ بکات و ئازاری هەموان دەدات .بۆیە ئەم کەسایەتییە بەکار دەهێنێت و زۆر میهرەبانە وە هەمیشە هەوڵی شاردنەوەی ڕوی ڕاستی دەدات . بەڵام ئەمە ئەو ڕاستیە پشت گوێ ناخات کە ڕودی کەسێکی ساردەو بۆ کچان بێ هەستە ئەمە لە هەردوو کەسایەتیەکەی هەر وایە و هیچ هەستێکی پێکەنینی نیە
وە قسەش هیچ ناکات . تەنها کاتی پێویستی . ئەوە بخەنە مێشکتان ڕودی تەنها لە کاتی پێویستی قسە ئەکات . کاتەکانیتر زمانی جەستە بەکار دێنێ . کاتێک بە دەنگ قسە ئەکات کە کەس نەبێ لە هێماکانی زمانی جەستە تێبگات ئەمە تەنها لە کەسایەتی یەکەمیدا وایە . زۆرم لەوچەدا
بیرم چوو جوانیشە 🥴🥺😂
ئەمە مامە ڕودی براتان 👇🏻
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
ناو : کیرا ڕۆک
تەمەن : ٢٥٠ ساڵە
پیشە : هەمیشە لەگەڵ ڕودیە و براکەی لە چ بارودۆخێک بێت ئەم هاوکاری ئەکات
خێزان : دایک و باوک و ڕودی براگەورەی و لەگەڵ برا بچوکەکەی
کەسایەتی : کەسێکی میهرەبانە و لە کاتی پێویست توندە . جوانە و بەهێزە بەڵام وەک ڕودی بەهێز نیە . بەڵام هەر بەهێزە 😁
ئەمە مامە ڕۆکی براتان 👇🏻 بەبێ ئەو تاتۆیانە
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
ناو : کیرا ڕوبی
تەمەن : ١٨٠ ساڵە
پیشە : ڕابواردن بە خەڵکی جگە لە ڕودی چونکە ناوێرێ وە ڕودی و ڕۆک هەر کارێکیان هەبێت ئەم هاوکاریان ئەکات
خێزان : دایک و باوک و ڕودی براگەورەی و ڕۆکی برا گەورەی
کەسایەتی : کەسێکی سوعبەت چیە و زۆربەی کات جدیات لەیاد دەکات . بەڵام سەرەڕای ئەوانەش کەسێکی میهرەبانە و لەگەڵ بەرد قسە بکات بە پێکەنینی دەهێنێت . سەرەڕای ئەوانەش بەهێزە و ڕوبیش سنورێکی هەیە بۆ تورەی . وە زۆر بڵێیە و جوانە .
ئەمە روبی براتان 👇🏻
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
کەسایەتیەکانی دیکەش بە پێی کات دەناسن