Crazy On The Street

By hailin_jk

54.3K 7.7K 14.4K

" کاکە بۆچی رێگریم لێ دەکەی ئەوە خەونی منە" ؟!! "" تۆ نابێ ئەو کارە بکەی دەبێت لە ماڵەوە دابنیشی تێدەگەی؟ ""... More

پێشەکی
1
3
4
5
6
7
8
9
چیرۆکی نوێ
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28
29
30
31
32
33
34
35
36
37
38
39
40
41
42
43 End

2

1.1K 166 103
By hailin_jk

[vote]

[comment]

[ follow ]

**************

Livia pov

لە خەوەکەم بەئاگا هاتم هەستام بە ترسەوە سێری دەورووبەرم کرد جگە لە تاریکی ژوورەکە هیچی دیکەم نەبینی دەسم برد بۆ ئەو گڵۆپەی لەسەر مێزی تەنیشت جێگاکەم بوو هەڵم کرد

خودایە بۆچی هەستم کرد کەسێک دەست بە قژمدا دەهێنێت!

لەوانەیە تەنها خەیاڵ بووبێت و هیچی دیکە

دەی لیڤیا هیچ نەبووە تەنها کابووس بوو تەواو

بە هێواشی پاڵکەوتمەوە و هەوڵمدا چاوەکانم دابخەم و بخەوم بیر لە هیچی دیکە نەکەمەوە چونکە بەیانی زانکۆم هەیە و بەم زوانە کۆتایی دێت

End Livia pov

.
.
.
.
.
.
.
.
.
Another pov

خەریکی ئامادەکردنی خواردنی بەیانی بوو پاش ئەوەی شتەکانی لەسەر مێزەکە دانا دانیشت تا لەگەڵ براکەی دەست بکات بە نان خواردن

ئۆشین :لیڤی ئێستاش ئاگادارت دەکەمەوە ڕێگا نادەم ئەو کارە بکەی تەنها ئەم هەفتەیەت ماوە لە زانکۆ پاشان بە ئاقڵی لە ماڵەوە دادەنیشی

لیڤیا :کاکە بۆچی رێگریم لێ دەکەی ئەوە خەونی منە ؟

ئۆشین :تۆ نابێ ئەو کارە بکەی دەبێت لە ماڵەوە دابنیشی تێدەگەی ؟! (بە تووڕەیی)

لیڤیا :نەخێر هەرگیز! (بە هاوارەوە)

ئۆشین :وتم ئەوە لە خەیاڵت دەربێنە کە ببیت بە فڕۆکەوان تۆ کچیت و دەبێت لە ماڵەوە دابنیشی ئەوە کاری تۆ نیە

بە هاوار و تووڕەیی وشەکانی دەردەبڕی و خواردنەکانی سەر مێزەکەی فرێدایە سەر زەویەکە....

لیڤیا :ئەوە تۆ چی دەکەی شێت بوویت؟ ( بە تووڕەیی)

ئۆشین :وتم نابیت بە فڕۆکەوان (بە هاوارەوە)

لیڤیا :دەبم... خۆت وات لێ کردم حەزم بە فڕۆکەوانی هەبێت دەزانی بۆ؟... چونکە کاتێک منداڵ بووم هیچ یاریەکم نەبوو تەنها ئەو فڕۆکەیە نەبێت کە خۆت پێت دام تا چیتر نەگریم و یاری پێ بکەم.. ئەوە تاکە یاری من بوو حەز و خولیای من بوو (بە ساردی)

ئۆشین :دەبێت گوێڕایەڵی من بیت سوێند بەخوا قاچت دەشکێنم هەر کارێک بکەیت

وەک نەخۆشێک هاواری دەکرد و تووند سەری خۆی گرتبوو چاوەکانی سوور بوون لە تووڕەیی

لیڤیا : هەرگیز ژیانێکی خۆشم نەبووە تەنها ئازار و خەم ئێستاش دەتەوێ ژیانم تێکبدەی و رێگریم لێ بکەی لەوەی دەمەوێ بیکەم بۆچی وەک برایەک پشتگیریم ناکەی؟.. بۆچی ئازارم دەدەی و دڵم دەشکێنی؟... بۆچی هەرگیز وەک خوشک و برایەک نەبووین لەو کاتەوەی منداڵ بووین؟... من ئۆشیەکەی منداڵیم دەوێت ئاخر بۆ وەک شێتێک ڕەفتار دەکەی و ئاگاداری خۆت نیت....

بە گریان و هاوارەوە خەمەکانی ناخی دەردەبڕی کە چەندین ساڵە لە دڵە شکاوەکەیدا هەڵیگرتووە ئاخر زۆر ئازاری چەشت

زۆر بێناز بوو.... بێ نازی دایک! وە بێ نازی باوک!

ئاخر تەمەنی 22 ساڵە تا ئێستا نازانێ هەستی گرنگیپێدان و خۆشەویستی چیە..

ئۆشین :شششش نەکەی هاوار بکەی نەفرەتی (دەستی دایە ئەو چەقۆیەی کە لەسەر مێزی نان خواردنەکە بوو پاشان هەڵیگرتوو بە تووندی دای لە قۆڵی لیڤیا).... هههههههههه ئەوەش ئەنجامی دەم درێژی

بەجێی هێشت وەک ئەوەی ئەو کەسە هەر خوشکی نەبێ کە برینداری کرد!

لیڤیا کەوتە سەر زەویەکە و دەستی بە قۆڵە خوێناویەکەی گرت

لیڤیا :بە نەفرەت بی دڵنیابوومەوە کە تۆ شێتی هەر بەڕاست شێتی (بە گریان و ئازارەوە)

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

هەفتەیەک تێپەڕیوە و زانکۆ کۆتایی هات رەفتارەکانی ئۆشین تا دەهات لەگەڵ لیڤیا خراپ تر دەبوو،.. ئەمڕۆ لیڤیا دەیەوێت سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئینچۆن بکات

پانتۆڵێکی ڕەش و کراسێکی سپی پۆشی قژی بە بەرزی بەست و پێڵاوە ڕەشەکانی لە پێکرد پاشان جانتاکەی هەڵگرت و ڕۆشتە نێو ئۆتۆمبێلەکەی

دەی بێگومان ئۆشین لە ماڵ نیە بۆیە بەو شێوەیە بە ئازادی رۆشت ئەگەر نا دووبارە لێپرسینەوە و ڕێگەگرتن لێی دەستی پێ دەکرد

دوای ماوەیەک گەیشتە فڕۆکەخانە و لەگەڵ هەندێک کارمەند دەستی کرد بە قسەکردن بە مەبەستی ئەوەی دەیەوێت ببێت بە فڕۆکەوان و بچێتە خولی فڕۆکەوانی

دوای ئەوەی سیڤیەکی دەرهێنا کە زانیاری تێدا بوو دەربارەی خۆی و لە چ بەشێک خوێندوویەتی

بە دڵخۆشی ئەو پەراوەی واژۆکرد کە دەبێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بچێتە خولی فێربوون و بۆ ماوەی دوو مانگ راهێنانی فێربوون بکات

زەردەخەنە لەسەر لێوەکانی لا نەدەچوو کاتێک بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی دەچوو..

دەبێت چی لەوە خۆشتر بێت کاتێک ئەو خەونەی لە منداڵییەوە هەتە وا دەجەنگیت بۆ بە دیهێنانی...

رەنگە رێگای زۆر قورسمان لە پێش بێت و رێگر بن لەوەی دەتەوێ بە دەستی بهێنی، بەڵام بەرگەگرتن و هەوڵدان باشترین چارەسەرن بۆ بە دیهێنانی ژیانێکی جوان لە داهاتوو!...

.................

شەوێکی باراناوی مانگی شۆخ و شەنگ لە پشت هەورەکانەوە خۆی حەشار دابوو کە دڵۆپە بارانەکان نمە نمە دەهاتنە خوارەوە بە هێواشی

دەنگی دەرگای دەرەوە هات و ئاماژەی بوو بۆ ئەوەی کەسێک دێتە ژوورەوە..

لیڤیا لەسەر پلیکانەکان هاتە خوارەوە و براکەی بینی کە لەناو دەرگاکە دا وەستاوە و هەوڵدەدات پێڵاوەکانی دانێت

لیڤیا :بۆچی بەم کاتە دێیتەوە ماڵەوە دەزانیت کاتەکەی درەنگە؟

ئۆشین تەنها سەری بەرز کردەوە و بە ساردی سێری کرد و پاشان هەوڵیدا بێ گوێدان پێی بڕوات

لیڤیا چووە بەردەمی، رێگری کرد لەوەی بڕوات و سێری نێو چاوەکانی دەکرد

ئۆشین :لاچۆ لیڤیا

لیڤیا :وتم بەم کاتە درەنگە کاتژمێر 12 یە تۆ لە کوێ بووی؟ هەرگیز بەم کاتە نەهاتوویتەوە؟

ئۆشین :پەیوەندی بە تۆوە نیە( بە ساردی)

لیڤیا ویستی قسە بکات بەڵام چاوەکانی کەوتنە سەر ئەو دڵۆپە خوێنە بچووکەی لەسەر قەمیسە سپیەکەی هەبوو برۆکانی گرژ کرد و زیاتر چاوەکانی گەراند پیایدا چەند دڵۆپێکی دیکەی دۆزیەوە

لیڤیا :ئەوە چیە؟... ئەو خوێنە چی دەکات لەسەر جلەکانی تۆ (بە تووڕەیی)

ئۆشین پێکەنینێکی بێزاری کرد و دەستی کرد بە قسەکردن

ئۆشین : پەیوەندی بە تۆوە نیە لیڤی بچووک لاچۆ لەسەر رێگەم نامەوێت ئازارت بدەم...بۆیە ئاقڵ بە باشە!

لیڤیا تەنها بە ساردی سێری کرد.. ئەو گومانی بۆ درووست بوو کە ئایا ئەو پەڵە خوێنانە چی دەکەن لەسەر جلەکانی براکەی بەڵام بێدەنگی هەڵبژارد و لاچوو لەبەر دەمی

چاوەکانی لەسەر براکەی بوو کاتێک بەسەر پلیکانەکان سەردەکەوت

ئەو دڵتەنگە نازانێت بۆ براکەی وای لێ هاتووە، تەنانەت هەست دەکات کە لێی دەترسێ کاتێک بە چاوە ترسناکەکانی لێی دەڕوانێت و بە شێوەیەک قسە دەکات وەک ئەوەی ئاگای لە خۆی نەبێت هەندێک جار

قاچەکانی بەرەو ژوورەکەی خۆی بردیان و لەسەر بێدەکەی پاڵکەوت بەهیوای ئەوەی لە جیهانی خەونەکانی دا هیچ دڵتەنگی و ناڕەحەتییەک نەبێت

Oshin pov

بە نەفرەت بی...... چوومە ژوورەکەم و جلەکانم داکەند پارەکانم لە گیرفانی پانتۆڵەکەدا دەرهێنا و سێرم کرد ههه پارەیەکی باشە!! پاشان چوومە گەرماو دوای 20 خولەک هاتمە دەرەوە و چوومە سەر بێدەکە

دوای هەفتەیەک کارکردن لێی ئەمشەو بەدەستم هێنا بەیانی دووبارە یەکێکی تر!

ههههههه بە چێژە بەڕاستی!

End Oshin  pov

..............

Another pov

بە تەمبەڵیەوە هەوڵیدا دەست بەرێت بۆ موبایلەکەی کە زەنگی لێ دەدا و هێشتا لەنێو جێگای خەوەکەیەتی

چاوەکانی کردەوە کاتێک هەستی کرد زەنگەکە کۆتایی هات پێش ئەوەی هەڵیبگرێت

لەناو جێگاکەی دانیشت و موبایلەکەی بە دەستیەوە گرت و سێری ئەو ژمارەیەی کرد کە تەلەفۆنی بۆ کردبوو

ماوەیەک چاوەکانی لەسەر ژمارەکە بوو بەڵام لەناکاو چاوی فراوان بوو کاتێک زانی لە کوێوە پەیوەندیان پێوە کردووە

هەوڵیدا بە زووترین کات پەیوەندی پێوە بکاتەوە، دوای کەمێک لە زەنگ لێدان

لیڤیا : س سڵاو

کارمەند :سڵاو ئێوە خاتوو لیڤیان؟

لیڤیا :بەڵێ بەڕێزم منم

کارمەند :باشە ئێوە ناوتان نووسیوە بۆ خولی فێربوونی فڕۆکەوان ویستم ئاگادارتان بکەمەوە کە بەیانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئینچۆن ئامادە بیت کاتژمێر 8:00

لیڤیا :باشە زۆر سوپاس بە دڵنیایەوە ئامادە دەبم بەڕێزم... خوات لەگەڵ

بەدڵخۆشیەوە موبایلەکەی فڕێدا و لەسەر بێدەکەی هەڵدەبەزیەوە وەک منداڵێک

لیڤیا :بەڵێ بەڵێ لە کۆتایدا فڕۆکە خۆشەویستەکەم خۆت بگرە هاتممممممممم (بە دڵخۆشی هاواری دەکرد)


دوای دەربڕینی خۆشیەکەی ئەو ژمارەیەی کە پەیوەندی پێوە کرد سەیڤی کرد ناوەکەی بە ( فڕۆکە) تۆمار کرد چووە گەرماو و پاشان جلێکی ماڵەوەی پۆشی سێری کاتژمێری کرد 9:20 خولەک بوو موبایلەکەی هەڵگرت و لە ژوورەکەی رۆشتە دەرەوە

بە پلیکانەکاندا ڕۆشتە خوارەوە و ئۆشینی بینی لە هۆڵەکە دانیشتووە

ئۆشین :ئەو هاوار هاوارەت لە چی بوو کچێ؟ (بە بێزاری)

لیڤیا ویستی قسە بکات بەڵام وەستا, ئەگەر پێی بڵێ لەوانەیە ئەو سوێندەی خواردی جێبەجێی بکات و قاچە جوانەکانی بۆ بشکێنێت

لیڤیا : ئێ ئەوە هیچ نەبوو تەنها هەستم بە دڵخۆشی کرد بۆیە (بە شڵەژاوی)

ئۆشین برۆیەکی بەرز کردەوە و چووە بەردەم لیڤیا

ئۆشین :بەڵام دەبێت ئەو دڵخۆشیە شتێکی لە دواوە بێت کەواتە چی وای کردووە کە بەم بەیانیە هێندە دڵخۆش بیت؟!

لیڤیا کەمێک ترسا, چی ئەگەر ئاشکرا بوو!

لیڤیا : وزەم هەیە و دڵم خۆشە... هەروەها کاتێک تۆ دوێنێ شەو هاتیەوە تۆ وەڵامی منت نەداوە کەواتە منیش پێویست ناکات وەڵامت بدەمەوە ئەی وانیە؟

ئۆشین : فێرنەبیت بەو شێوەیە قسە بکەیت بەرامبەر بە برا گەورەکەت ئەوەی من دەیکەم پەیوەندی نیە بە تۆوە... کوا ئەو موبایلەتم پێ بدە؟

بە چاوە تۆقێنەرەکانی سێری خوشکەکەی دەکرد کە ترسی دەخستە دڵیەوە

لیڤیا کەمێک گەڕایەوە دواوە موبایلەکەی لە دەستی توند کرد

لیڤیا : ن نایدەم چ پەیوەندی بە تۆوە هەیە....واتە بەیانیەک دڵخۆش بم دەبێت بەو شێوەیە لێ پرسینەوەم لەگەڵ بکەی؟

هەوڵیدەدا ترسەکەی بشارێتەوە بەڵام خۆ ئەو هیچ کات بەختی نەبووە تا ئێستا بەختی هەبێت لەوەی بەسەر ترسەکەی دا زاڵ بێت

ئۆشین :ههههه کچێ شێتم مەکە.. خێرا پێم بدە

وەک شێتێک پڕی دایە دەستی لیڤیا و بەزۆری و لە ژێر هەوڵەکانی لیڤیا دا موبایلەکەی لێ سەند

کاتێک سێری ئەو ژمارەیەی کرد چاوەکانی سوور بوون لە تووڕەیی بەتایبەت کاتێک ناوی سەر ژمارەکەی خوێندەوە

ئۆشین :پێم وتی چی هاااا؟ پێم نەوتی ئەو شتە نەفرەتیە لە مێشکت دەربێنە؟ تۆ ئاقڵ نابیت؟ پێم وتی قاچت دەشکێنم ئەگەر کار بکەیت وانیە؟

وەک دڕندە و شێتێک ڕەفتاری دەکرد و هاواری بەسەر خوشکە تاقانەکەی دەکرد

ئەو کچە بچوکەش لەترسان فرمێسک لە چاوی ناوەستێت و دەلەرزێ!

زلەیەکی بەهێزی دا لە ڕووخساری لیڤیا و کەوتە سەر زەویەکە نزیک بوو لەوەی سەری بەر مێزە بچوکەکەی هۆڵەکە بکەوێت!

لێوەکانی خوێنیان لێ هات لەگەڵ ئەو ئازارە زۆرەی هەستی پێ کرد

قاچەکانی لەسەر قاچی لیڤیا دانا و زەختی لێ دەکرد

لیڤیا :ئاییییی توخوا بۆستە (بە ئازارەوە)

لیڤیا چاوەکانی کەوتنە سەر ئەو قەڵەم و دەفتەرەی لەسەر مێزەکە بوون, پێش ئەوەی ئۆشین دەست ببات بۆ قژی.... لیڤیا بەخێرایی قەڵەمەکەی هەڵگرت و نوکە تیژەکەی قەڵەمەکەی لە دەستی چەقاند!...

ئۆشین :.............!

...............

تکایە ڤۆت بکەن و تەنها خوێنەر مەبن پێشتریش چیرۆکم نووسیوە و مەرجم بۆ دادەنا کە دەبوایە ڤۆت بگەیشتایە 180 و زیاتر ئینجا پارتم دادەنا بەڵام بۆ ئەمە جارێ وا ناکەم و سەرەتا مەرج دانانێم وە بە سەرەتای چیرۆکەکە بڕیار مەدەن لەوانەیە لە سەرەتادا کەمێک ناخۆش و وشک بێت بەڵام بە پێی کات ڕووداوەکان ڕوودەدەن


{1529} وشە

Continue Reading

You'll Also Like

155K 6.8K 30
!Adult/Possessive and Asshole!
34K 1.8K 19
✩♬ ₊˚.🎧⋆☾⋆⁺₊✧ ✩♬ ₊˚.🎧⋆☾⋆⁺₊✧ ✩ "Fight me, mismatched hair!" "Huh?! Who the hell are you calling mismatched, dumbass?!" "Shut up, Sumika and fight me...
12.5K 444 11
Izuku Midoriya, formerly known as Yagi was treated like a plague For something beyond his control, he was diagnosed as Quirkless His mother Inko Yagi...
132K 26.9K 80
Arc(9)-Arc(14)+Real World+Extra အာဏာရှင်ကုန်းvsနတ်ဘုရားရှို့