"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊...

By v_l0na8

127K 12.4K 3K

"خۆشویستنی تۆ مافێکە تەنها بە من دراوە" دەست پێک :- 18/4/2022 ڪۆتایی:- 1/10/2022 More

Nasandn🧡!
Part 01🧡
Part 2🧡
Part 3🧡
Part 4🧡
Part 5🧡
Part 6🧡
Part 7🧡
Part 8🧡
Part 9🧡
part 10🧡
part 11🧡
part 12🧡
part 13🧡
part 14🧡
part 15 🧡
part 16 🧡
part 17 🧡
part 18 🧡
"parti 19🧡"
"parti 20🧡"
"parti 21🧡 "
"parti 22🧡"
"parti 23 🧡"
"parti 24🧡"
"parti 25🧡"
"parti 26🧡 "
"parti 27🧡"
"parti 28🧡"
"parti 29🧡"
"parti 30🧡"
"parti 31🧡"
"parti 32🧡"
"parti 33🧡"
"parti 34🧡"
"parti 35🧡"
"part 36🧡"
"parti 37🧡"
"parti 38🧡"
"parti 39🧡"
"parti 40🧡"
"parti 42🧡"
"parti 43🧡"
"parti 44🧡"
"parti 45🧡"
"parti 46🧡"
"parti 47🧡"
"parti 48🧡"
"ڪۆتایـی"

"parti 41🧡"

2.1K 207 132
By v_l0na8

سيۆنگ: ئەچم جلێکت بۆ ئەهێنم لەبەری بکە و شەو کە کووک هاتەوە پێی بڵێ دیدارم هەیە
(بە بڕوا بەخۆ بوونەوە قژی خستە پشت گوێی )

شەدە: من شتی وا ناکەم نامەوێ کووک وا بیربکاتەوە کەسێکی ترم خۆشەوێت من ئەوم خۆشەوێت
(بە دڵتەنگییەوە )

سیۆنگ : گەمژە گەر ئەتەوێ ئاشت بێتەوە ئەبێ وا بکەی
(کێشای بەسەریا )

شەدە: باشە کەواتە بڕۆ بەس زوو وەرەوە ئێ
(بە دوو دڵیەوە ڕازی بوو )

سیۆنگ: خەمت نەبێت خۆم ئەتڕازێنمەوە وە بەیانیش دێم بۆ بینینت بزانم کووک چۆن بووە لەگەڵت
(بە شەیتانییەوە وتی )

شەدە: گەمژە مەبە شتی وا ڕوونادات
(بە توڕەییەوە کێشای بە شانی سیۆنگ)

سیۆنگ: بڕوا بکەم؟؟ هەرچۆنێک بێت ئەتبینمەوە
(بە فیزەوە ڕۆشت)

شەدە: گەمژەی هیچ نەزان
(بە توڕەییەوە )

.................

بـــــۆ ئـێـــوارە

کووک: بۆ شوێنێک ئەڕۆی ؟؟
(لەسەر سفرەکە دانیشت شەدەی بە جلی دەرەوە بینی )

شەدە: لەڕاستیدا بەڵێ دیدارێکم هەیە
(سەرنجی لەسەر خواردنەکە لانەبرد بەڵام زۆر شڵەژاو بوو )

کووک: دیدار ؟؟
(بەکەمێک توڕە بوونەوە )

شەدە: جارێ با نانەکەمان بخۆین
(نەیویست بکاتە دەمە قاڵەو نانەکەیان نەخۆن خەمی خۆی نەبوو خەمی کووکی بوو )

کووک: من هیچم پێ ناخورێ پێم بڵێ بۆ کوێ ئەڕۆی ؟؟
(بە توڕەییەوە کێشای بە مێزەکەیا و شەدە لەگەڵی ڕاچەڵەکی )

شەدە: کووک بۆچی وا توڕە ئەبێ مەگەر چیم ووتوە ؟؟
(بە دڵپڕیەوە )

کووک: ووتم پێم بڵێ بەو جلە نەفرەتیانەت بۆ چ دۆزەخێک ئەڕۆی ؟؟
(بەهاوار و توڕەییەوە )

جلـــــەڪەی شەدە ☝︎

شەدە: بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆم خۆت لە من توڕە مەکە
(بە گریانەوە کووک هەستی بە پەشیمانی کرد )

کووک: کەواتە بۆچی خۆت گۆڕیووە ؟
(بە توڕەییەوە شەدەش بێ هیچ شتێک ڕایکردە لای دەرگای دەرەوە ویستی بڕوات بەڵام وەستا )

شەدە: خۆزگە هەر لای دۆنکگوو بومایە هەرچیەک بێت ئەو هاواری بەسەرم نەئەکرد
(ئەمەی ووت بێ ئاگا لەوەی ئەو قسەیە وەک تیرێک بوو بۆ دڵی و ئازاری دا )

کووک: بگەڕێوە کاتی ئەوە نییە بڕۆیتە دەرەوە بەو جلانە
(بەهاوارەوە هەر زوو پاسەوانەکان شەدەیان هێنایە ژوورەوە کووک کە بینی پاسەوانەکان بەو شێوەیە شەدەیان بینیوە زۆر توڕە بوو چوو بەرەو ڕووی شەدە و قژی گرت )

کووک: بڕۆنە دەرەوە
(بە هاوارەوە بە پاسەوانەکانی ووت )

شەدە: بەرم بدە ئازاری هەیە نەفرەتی
(بەگریان و هاوارەوە )

کووک: ئەتەوێ بەم شێوەیە بۆ کوێ بڕۆی هااا؟؟ ئەتویست لای دۆنکگوو بویتایە چونکە ئەو دەستی لێ ئەدای بۆیە لای ئەوت پێ خۆش بوو
(بە هاوارەوە زۆر ترسناک بوو شەدە هەرگیز ئەو لایەنەی کووکی نەبینی بوو هەرچی ئەکرد نەیەتوانی لەژێردەستی ڕزگاری بێت )

کووک: دەی بڕۆ بۆ لای دۆنکگوو
(بەهاوارەوە )

شەدە: تکایە وازم لێ بێنە
(بە گریانەوە ئەپاڕایەوە بۆ ئەوەی ئازاری نەدات )

کووک: ئەوە لەبیر نەکەی ئیتر کەسێک نییە بە ناوێ جۆنگکووک بۆ تۆ
(بە توڕەییەوە قژی بەردا و چاکەتەکەی هەڵگرت ویستی بڕوات شەدە لە دواوە باوەشی پیا کرد )

شەدە: بۆچی هەمیشە تۆ لە من توڕە ئەبیت ....بۆچی من مافی ئەوەم نییە لە تۆ توڕەبم .... بۆچی بەو شێوەیە گۆڕاوی ؟؟ من بۆ هیچ شوێنێک نەئەڕۆشتم بۆ تۆ خۆم ڕازاندەوە .... من بۆتۆ نەفرەتیانە خۆم گۆڕی ئەمویست داوای لێبوردنت لێ بکەم ..... من نزیکەی دوو سەعات خەریکی دروستکردنی خواردن بووم بەڵام هیچت نەخوارد...... من ئەزانم لێم بێزاربوویت تۆ منت خۆشناوێ ئێستا بەتەواوەتی دڵنیابوومەوە لێت ......ڕێگریت لێناکەم نەڕۆی ئەوە ژیانی خۆتە تەنها ویستم گوێت لە قسەی کۆتاییـم بێت
(بە گریانەوە تۆزە تۆزە باوەشەکەی شلکرد تا کۆتایی قۆڵەکانی لە دەوری کووک دوورخستەوە و ویستی بڕواتە ژوورەوەی کووک دەستی گرت و خستیە باوەشی )

کووک: بۆچی خۆشەویستی من نابینی ؟؟ من تەنها تۆم ئەوێت گەر ڕۆژێک پێم وتیت خۆشم ناوێیت دڵنیابە هۆکارێکی لە پشتە من هەمیشە دڵم بۆ تۆ لێی داوە هەرگیز هەوڵ مەدە بێ خۆتم بکەی
(باوەشەکەی توندتر کردەوە )

شەدە: خۆشمەوێیت تکایە جێم مەهێڵـە
(کووکی لە باوەش گرتەوە و توند بە خۆیەوە نوساندی )

کووک: ئەوەمنم ئەبێ ئەو داوایە بکەم دڵم هەمیشە بۆ تۆ لێیداوە
(شەدەی لە خۆی دوورخستەوە لێوەکانی لەسەر لێوی داناو لێوەکانیان دەستیان کرد بە جوڵە بە خۆشەویستەوە ئەجوڵانەوە دوای ماوەیەک وەستان )

کووک: ئەمەوێت خواردنەکانت تام بکەم هاوسەرەکەم
(بەو پەڕی خۆشەویستیەوە )

شەدە: هەرئێستا پیـاوە قـۆزەکەم
(بە نازەوە پێش کووک کەووت بۆ چێشتخانە)

کووک: بەڕاستی وەک خۆت بەتامن
(بە شەیتانییەوە ووتی و شەدە شەرمی کرد )

شەدە: کەواتە هەمووی بخۆ
(ویستی کەشەکە بگۆڕیت )

کووک: ئەتەوێ  قەڵەوم بکەی و بۆ ئەوەی ناشرین بم
(بە توڕەییەکی کییووتەوە )

شەدە: یــااا کییووتی
(بە هاوارەوە شێوەی کووک زۆر کیووت بوو )

کووک : من کیووت نیم من هـۆتم
( بە فیزەوە )

شەدە: ئمم کەواتە با خواردنەکەمان بخۆین
(کەمێک شەرمی کرد بۆیە نەیویست بەردەوام بێت )

کووک: ئۆیی هاوسەرەکەم بەو قسەیە شەرم ئەکات ئەیچۆن ئەتەوێ بێیتە ژێرەوەم و ناڵەم بۆ بکەی؟
(حەزی ئەکرد زیاتر شەرم بکات )

شەدە: بێ ئەدەب کێ ووتی من ئەوە ئەکەم
(بەتوڕەییەو شۆکەوە بۆ بێ ئەدەبی ئەووەی بەرامبەری )

کووک: باشە دەی خواردنەکە بخۆ با دووبارە گەرمی نەکەینەوە
(خەریکی خواردن بوو بەس هەر سەرنجی لەسەر شەدە بوو دوای تەواو بوونی خواردنەکە لەگەڵ شەدە قاپەکانی شوشت ئەیویست بەو شێوەیە بیبینی کە لەکاتی جوڵەدا زۆر وروژێنەر ئەبێت )

کووک: ئێستا چی بکەین
(بەشەیتانییەوە کە لە هۆڵەکە دانیشتن )

شەدە: ئااا کووک لەبیریکە
(بە شەرمەوە ووتی )

کووک: ئەوە چییە ئەو نازە دوێنێ شەو خۆت داوات کرد ئێستاش خۆت ڕازاندۆتەوە ئێتر بۆ ناهێڵی؟؟
(بە سەرسورمان و توڕەییەوە )

شەدە: ئێ دە کووکی ئەمشەو ئامادە نیم
(زانی کووک توڕەیە بە نازەوە چووە سەر ڕانی کووک و دەستی بەسنگی ئەهێنا کووک دەستی لەسەر کەمەری جێگیر کرد )

کووک:باشە بۆچی نەفرەتیانە خۆت گۆرییووە ؟
( بە مەستی و دەنگە گڕە پیاوانەکەیەوە لووتی لە ملی شەدە ئەخشاند )

شەدە: ووتم با داوای لێبوردنت لێ بکەم
(بە مەکرەوە سەری لەسەر شانی کووک دانا )

کووک: ئەی دوێنێ شەو چی خۆت وتت بمکە بە هی خۆت ؟؟
(سەیری چاوەکانی ئەکرد بە خۆشەویستیەوە لێی ئەڕوانی)

شەدە: کووکی من بۆ ئەوە وام ووت پێم وابوو کە منت خۆشناوێت بۆیە دەستم لێ نادەی
(بە دڵتەنگییەوە بە کووکی ئەووت )

کووک :  ئەی گیانی کووکی ئێوەی کچ زۆر سەیرن ئەزانی گەر دەستتان لێ بدەین ئەڵێن بۆ حەزی سێکس ئێمەتان ئەوێ گەر دەستتان لێ نەدەین ئەڵێن ئێمەتان خۆشناوێ
(بە هێمنی قژەکانی شەدەی لەسەر شانی لابرد بۆ ئەوەی شانە ڕووتەکەی دەرکەووت و ماچی لەسەر جێئەهێشت )

شەدە: کووکی من ئاوا ناڵێم دەی تۆش ئێستا سوتاوی
(بە توڕەییەوە ویستی لەباوەشی بێتە دەرەوە بەڵام کووک توند قایم کرد بە خۆیەوە)

کووک: ئێستا نامەوێ بەڵام شەوی داهاتوو ئەمەوێ گەر ڕازیش نەبێت ئێستا ئەیکەم
(بە جدییەوە وتی )

شەدە: باشە تەواو شەوی داهاتوو
(بە نادڵییەوە وتی )

کووک: ئاوا هاوسەرە شیرینەکەم
(ماچێکی توندی کۆڵمەی کرد )

شەدە: ئاا کووکە بێزارکەر
(بە بێزارییەوە وتی و کووکیش پێکەنی )

شەدە: ئااا کووکیااااا
(لەناکاو ووتی وەک بڵێی شتێکی بیرهاتەوە )

کووک: گیانی کووکیااااا بڵێ شازادەکەم
(بە خۆشەویستیەوە سەری لەنێو ملی شەدە بوو بۆنی ئەکرد )

شەدە: ئێستا کێ سکرتێری تۆیە من چوار ڕۆژە نەهاتوومەتە کۆمپانیا
(بە مەڕاقەوە پرسی)

کووک: هیچ کەسێک سکرتێرم نییە هەر خۆم هەموو ئیشەکان ئەکەم
(بە بێزارییەووە ووتی سەری بۆ دواوە برد بەشێکی زۆر ملی بەدەرکەووت شێوەیەکی هۆتی هەبوو )

شەدە: ئێ من جلێکی شیاوم پێیە ئەتوانم بەیانی بێم
(سەرنجی هەر لەسەر ئەو هۆتیەی کووک بوو )

کووک: نەخێر تۆ ئەبێت بەیانی خەریکی خۆ ئامادەکردن بیت بۆ من
(یەکسەرە سەری گەڕاندەوە و سەیری چاوەکانی شەدەی کرد )

شەدە: یاااا بۆچی لەبەیانییەووە خەریکی خۆم بم
(بە نەزانییەووە ووتی )

کووک: نازانم بەس پێت ئەڵێم ئەو کات خەوتن نییە
(بە فیزەوە )

شەدە: ئێستا خەوم دێت با بخەوین
(خۆی لەباوەشی کووک نقوم کرد )

کووک: زۆر باشە خۆشەویستم با بڕۆین بەشی بەیانیش بخەوین
(دوای ئەوەی هەر یەکە ڕۆتێنێکی شەوانەیان کرد و خەوتن )

..........

کووک: بەیانی باش ئازیزەکەم
(هاتە چێشتخانە و دەستی لە کەمەری شەدە ئاڵاند)

شەدە: بەیانی باش چۆن خەووتی
(ڕووی کردە کووک و دەستی لە ملی ئاڵاند )

کووک: زۆر خۆش بوو لە باوەشی بچکۆلەکەم بووم
(شەدەی بەرزکردەوە و لەسەر فێزی چێشتخانەکە داینا )

شەدە: کەواتە هەمیشە لە باوەشتەکەم
(بە دڵخۆشیەوە ماچێکی لووتی کووکی کرد )

کووک: ئەها شتێکت لەبیرچوو پێمی بدەی؟
(دەستی لەسەرم دەمی دانا وەک بڵێی بیرەکاتەوە )


بـەمشێـوەیە☝︎

شەدە: ئەو شتە چییە ؟؟
(بە مەکرەوە دەستی لە ملی ئاڵاند زانی مەبەستی چییە بەڵام حەزی ئەکرد خۆی بیڵێت)

کووک: ئێ وامەکە دواتر داوای زیاتر ئەکەم
(بە مەستیەوە لووتی لە لووتی شەدە ئەخشاند )

شەدە: جۆنگکووک
(بە هێمنی بانگی کرد )

کووک: گیانی جۆنگکووک
(بە خۆشەویستیەوە سەیری چاوەکانی یەکیان ئەکرد)

شەدە: خواردنم ئامادە کردووە با سارد نەبێتەوە
(بە خەمەوە سەیری خواردنەکانی ئەکرد )

کووک: باشە ماچێکم بەرێ جارێ
(بەبێ هیچ قسەیەک لێوی نا بەلێویەوە )

کووک: ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆشە
(بە خۆشەویستیەوە ماچێکی کۆڵمەی کرد )

شەدە: دەی با خواردنەکەمان بخۆین
(بە زەردەخەنەوە ووتی )

کووک: ماوەیەکە هەر بیرت لای خواردنە
(برۆیەکی بەرز کردەوە بە گرژیەوە )

شەدە: ئێ کووک من خەمی تۆمە
(بە توڕەییەکی کییووتەوە )

کووک: ئائا ڕاستەکەی
(بە گاڵتەجاڕییەوە لەسەر کورسیەکیان دانیشت )

شەدە: ئیششش
(بەبێزارییەوە چاوی لێی سوڕاند )

کووک: تۆڵەی ئەمانەت هەمووی لێ ئەکەمەوە
(بە هەڕەشەوە خوادنەکەی ئەخوارد )

شەدە: دە چیم کردووە
(بە نوزەوە )

کووک: هیچ شتێک وەک ووتم خۆت ئامادە بکە خواردن دروست مەکە خۆم ئەیهێنمەوە
(بە دەم نان خواردنەوە قسەیەکرد )

شەدە: باشە کووکی هێواش بیخۆ ڕاناکات
(بە گاڵتەجاڕییەوە وتی )

کووک: ئازیزەکەم ئەبێ بڕۆم درەنگە ببورە وەک ووتم خۆت ئامادە بکەی ئەمڕۆ زۆر ماندوو ئەبم ئەمەوێ شەو ماندوویەتیم بەتاڵ بکەیتەوە
(ماچێکی سەری شەدەی کرد )

شەدە: خەمت نەبێت ئاگاداری خۆتبە
(ماچێکی هەوایی فڕێدا و کووک ڕۆشت )

دوای ئەوەی کووک ڕۆشت شەدەش چووە پێداویستیەکانی پاککردنەوەی هێناو دەستی کرد بە پاککردنەوەی ژوورەکان تا نزیک نیوەڕۆ هەموو شوێنێکی پاککردەوە و خواردنێکی ئاسایی ئامادەکرد و دوای خواردنی قاپەکانی شوشت و لە شوێنی خۆی داینایەوە و ویستی بچێتە ژوورەکەی خۆی بۆ ئەوەی گەرماو بکات لە دەرگا درا چوو بیکاتە بەڵام شۆک بوو

شەدە: ئ...ئێوە؟؟
(بە شڵەژاوییەوە ووتی )

نــووسەر:- پـێتـان وایـەڪێبن ؟؟




ئەمـەش پـارتـی 41
هـیوادارم خـۆشـی لـە خـوێـندنەوەی ببـینن

★ئـینجا گـایس ڤۆت لەبیرمــەڪەن ئەڵێم ڪۆمێنت زەحمـەتە بـەس خـۆ ڤـۆت هیچی ناوێت تەنها ئـەستێرەیەڪـەو پڕیـەڪەیتەوە

ڤــۆت + ڪۆمـێنت = پـارتـی نـوێ

Continue Reading

You'll Also Like

598K 39.4K 79
« បងសន្យា បងមិនឲអ្នកណាមកធ្វើអ្វីមកលើអូនបានឡើយ អូនគឺជារបស់បងជាប្រពន្ធរបស់បងម្នាក់គត់ Kim Taehyung » « មិនថាអ្នកណានោះទេឲតែហ៊ានប៉ះពាល់ប្រពន្ធកូនយើងសូម្ប...
23.1K 2.9K 32
دەڵێن ڕەش ڕوناکی ناداتەوە بەڵام من هەرچی ڕوناکی گەردون هەیە لەچاوە ڕەشەکانی تۆدا بینیم. " خۆت لەباوەش بگرە و بڵێ باشم ئەمڕۆ تەنها ڕۆژێکی خراپە کۆتای...
17.9K 3.6K 53
විනාශ කරදැමූ කිරි සිහිනයක් වෙනුවෙන් බැදි වෛරයක් නිසා පරම්පරාවක්ම නසන්නට ශපථ කළ නේත්‍රාවකගේ පළිගැනීමට මැදිවූ සෙනෙහසක අන්දරය....... රුහිරු බැදි බැමි~
10.8K 1.9K 38
(وەرگێڕاوە) کورتەیەک لە چیرۆکەکە نەناسراو: سڵاو بەڕێز پشیلە یونگی: تۆ کێ کۆتایی هاتووە __________________________________ چیرۆکێکی زۆر خۆشە لە ئ...