The Guy Next Door~Kurdish~✔️

By Laro234

66.5K 12.1K 15.9K

"هەموو کچێکی باش کوڕێکی خراپی دەوێت کە تەنیا بۆ خۆی باش بێت" "هەموو کوڕێکی خراپ کچێکی باشی دەوێت کە تەنیا بۆ... More

سەرەتا
پێشەکی
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
🌺17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28
29
30
31
32
33
34
35
36
37
38
39
40
41
42
43
44
45
46
47
48
49
50
51
52
53
54
55
56
56 P2
58
59
60
61
62
63
64
65
66
67
68
69
کۆتایی
چاپتەری زیادە - نامە

57

704 133 178
By Laro234

Unedited


ئێستا چی؟

دەزانم ئەوکاتە دەبوو سەرنج بدەمە سەر ئەوەی بۆچی لەسەر من شەڕیان کردووە یان بۆچی کەیڤن تیایدا بووە خۆ من هەتا ئێستا قسەشم لەگەڵ نەکردووە.

لەجیاتی ئەوە بیرم لەوە دەکردەوە چۆن ژاینی من گۆڕاوە و وەک دیمەنی فیلمە تاوانباریەکانی لێهاتووە.

بەشێوەیەکی خوێناوی وێرانە.

خەریک بوو لە ژوورەکە بچمە دەرەوە و خوداحافیزی لە شارۆچکەکە بکەم و تەنانەت لە وڵاتەکەش، بۆ خۆم بچمە چیاکانی هێمالایا و هەتا ژیانم ماوە یۆگا بکەم.

همم ئەوە باش دەبوو.

بەتەواوی بڕۆ ئەوێ و عاشقی یێتیەک(yeti) بە یان شتێکی لەم شێوەیە, هەرهیچ نەبێ ئەوکات ژیانت کەمتر قەلەقی تیا دەبێ.

"شەڕکردن لەسەر من؟"
پرسیم.
"ئەوە مانای چییە؟"

جێرەمی زۆر نائاسودە دیاربوو و پێویست ناکا گلەیی لێبکەم. ئەو تەنانەت بەزۆر سەیرم دەکات لەپاش ئەوەی هەڕەشەم لێکرد. ئەوە و ڕاستیەکەی هەر جارێ کە دەیبینم حەزم لێیە بۆکسێکی لێبدەم لەبەر ئەو شتەی کە بەسەر ڕێبیکای هێنا.

" بیرت نایەتەوە؟"
زۆر پەشۆکاو دیاربوو.
" لەکاتی ئاهەنگی جەیرد، ئۆکتۆبەری ساڵی پار. __"

قسەکەی بڕی و لەبەرخۆیەوە نەفرەتی کرد
"نەفرەت! من دەبێ بچمە یاریگا. بە ڕێبیکا بلێ خۆشم دەوێ."

بەخێرایی ڕایکردە دەرەوە، پێش ئەوەی لەبەر خۆمەوە بڵێم.
"بەڵێ باش دیاربوو کە لەگەڵ نەتالیا بوویت."

وە ڕێک موعجیزە دەبێت ئەگەر ئەمڕۆ کەسێک نەکوژم بە چەتاڵ.

لەکاتی ئاهەنگی جەیرد.

بیرم ناکەوێتەوە چووبێتمە هیچ ئاهەنگێکەوە جگە لەو ئاهەنگەی نەتالیا کە هەرایەکی زۆر دروست بوو لەبەر هاتنی جەیک (لەچاپتەرەکانی دوو) لەگەڵ ئەو ئاهەنگەی دوو هەفتە لەمەوپێش بۆی چووم لەگەڵ میشێلا.

یادەوەری ئەو شەوەم باش بیرنەمابوو جگە لە هەندێ وردەکاری نامۆ. لەڕاستیدا هەر نازانم چۆن گەیشتمەوە ماڵەوە،لەسەرەتادا وامزانی میشێلا گەیاندمیە ماڵەوە بەلام ئەوە بیرۆکەیەکی گەمژانە بوو.

بەڵام مادەم کێ بوو؟

ئۆکتۆبەری ساڵی پار چوومە چ ئاهەنگێکەوە وەک مەتەڵێکی ئاڵۆز دەهاتە پێش چاوم. من لەبیرم کرد،ئەوە ئەوەندە لەمێژە ڕوویدا کە تەنانەت هەرگیز بیریشم لێنەکردۆتەوە.

ئەو شەوەی کێکە هۆشبەرەکانی جەیکم خوارد وە کە بەیانیەکەی هەڵسام هیچم بیرنەمابوو.

ئەوەندەی بیرمە لە تەنیشت جەیک هەڵسام کە تیشێرتی لەبەرنەبوو و زۆر قۆز بوو.

ئەرێ چی بڵێم، ئەوە گرنگ بوو.

بەڵام ئەوە چ پەیوەندی بە کەیڤن دایە، ئەو کوڕەی کە هیچ دەربارەی نازانم و هەرگیز قسەم لەگەڵ نەکردووە.

هاوارکردن دەستی پێکرد و زانیم کە دەبێت یارییەکە نزیک بێت لە دەستپێکردن. نامەوێ بڕۆم و جەیک ببینم کە وەک گەمژەیێ ڕەفتار دەکا بەڵام هیچ چارەیەکی ترم نییە.

من نەدەبوو باشترین هاوڕێم بێهیوا بکەم و لەهەمان کاتدا پێویستم بە وەڵام بوو. شتێکی باشە کە دەزانم چۆن وەڵامەکانی لێدەر بێنم. تەنیا فینگەر و ڕێبیکام پێویست بوو.

مادام جێرەمی دەزانێ ،چۆن ڕێبیکا نازانێ؟

دوو ڕێگا هەیە کە دەتوانی بەهۆیەوە بە ئاسانی قسە لە ڕێبیکا دەربهێنی، یان فینگەر یان ئەوەتا باسی خراپی و باشیەکانی شتێ بکا.

هەرکە دەستی پێکرد، وەک ئەوە وایە گۆگڵێکی بە دەنگ بێت لە ژیانی مرۆڤێکدا.

"ڕێبیکا چی دەزانی دەربارەی کەیڤن؟"
گووتم و قومێکم لە شوکلاتە گەرمەکەی دەستم دا و پاکەتێک فێنگەرم بۆ دانا کە لەسەر ڕێگاکەم کڕیم.

ڕیزەکان زۆر پڕ بوون ئەمەش وادەگەنێ کە یارییەکە چەند گرنگ بوو. هاندەرەکان نمایشی خۆیان دەکرد، مێلینا سەرۆکیان بوو. نەتالیا لەبەرچاو دیارنەبوو و وادیاربوو کەس بیری شاژنی پێشوو ناکا.

"کەیڤن فیڵدس؟"
ڕێبیکا گووتی و شانم هەڵتەکاند. لەڕاستیدا هەرگیز بیرم لەناوی دوانی نەکردبوویەوە.

"ئەو لەناو تیمی باسکە و تیمێ ترە. ئەو خۆی خستۆتە ناو کێشەیەکەوە کە نەدەبوو کەسی تیابێ."
برۆیەکم بەرزکردەوە بەمە، بەڵام بەردەوام بوو.
"ئەو تازە هاتۆتە ناو تیمی فوتبۆڵەوە، لەبەرئەوەی ڕاهێنەر وای بەباش دەزانی کە بەرزی و کێشی یارمەتیدەر دەبێ."

"ئەو خ*ێڕیەکی تەواوە.هەڵبژاردەیەکی وەهای دا کە بەدڵنیاییەوە لەکۆتایی ژیانیدا چوار پیت لەسەر گۆڕەکەی هەڵدەکەنرێ."
تەواوی کرد.

"دەزانی بۆچی جەیک رقی__"

"ئۆه تەنیا جەیک ڕقی لێنییە."
ڕێبیکا گووتی و فینگەرەکانی دەخوارد و سەیری پێشەوەی دەکرد.
"ئەگەر جەیکیش چانسێکی پێبدا، دڵنیابە ئەلێکس بە زوویی لەناو گۆڕی دەنێت. ئەگەر دەتەوێ زۆر ڕاستگۆ بم حەزدەکەم ئەلێکسیش لەکاتی هەڵکەندنی گۆڕەکە بکەوێتە ناوی باش دەبێت. بەڵام کەیڤن خ*ێڕی ژمارە یەکە. "

خەریک بوو خواردنەوەکەم هەمووی بێنمەوە
بۆچی ئەلێکس؟ بۆچی ئەلێکس لەناو ئەو بابەتەیە؟

" گلەییان لێناکەم بۆ ڕقەکەیان لەبەرامبەری. "
ڕێبیکا گووتی لەکاتێکدا بە توندی فینگەرەکانی هەڵدەگرت.
" ئەگەر من لەوێ بام ئەوا زۆر خراپترم لێدەکرد. ئەو ز*ڵە هەرگیز نەیدەتوانی دووبارە ڕووناکی ببینێتەوە پاش ئەوەی بەسەر تۆی__"

قسەکەی بڕی و بە توندی گازی لەلێوی گرت، و چاوی زەق بوویەوە.

"نەفرەت."
گووتی.
"دیقەتت داوە ئەو ماوەیە جەو زۆر خۆش بووە__"

"مەبەستت چییە لە پاش ئەوەی بەسەر منی هێنا؟"
لێم پرسی، و هەوڵە ئاشکراکەی ئەو لە گۆڕینی بابەتەکەم ڕەتکردەوە.
"من لەوەتەی ژیانم هەیە قسەم لەگەڵ کەیڤن نەکردووە."

بە ئەستەم ناڵەیەکی کرد وەک ئەوەی بە دەستی سورەوە گرتبێتم.
"باشە ئەویش قسەی لەگەڵ تۆ نەکردووە بەڵام_"

"ڕێبیکا."
دەنگم دەبێ هەموو شتێکی بۆ دەرخستبێ لەبەرئەوەی هەناسەیەکی دایەوە.

"ئۆکتۆبەری ساڵی پار، کە چوویتە ناو خانووەی هەندرسۆنەکان، لەگەڵ جەیک و ئەلێکس لەهەمان ماڵ بوویت."

سەیری ڕێبیکام دەکرد بە گێلی. من هیچ ئاهەنگێکی ئەو کاتەم بیر نایەتەوە. وەک ئەوەی کەسێک ئەو شەوەی ڕەشکردبێتەوە لە مێشکم. وەک ئەوەی هیچی جێنەهێشتبێ.

بیرمە کە کێکەکانم خوارد و کەمێک گێژ بووم، هاوارم لە فیلمێکی خەوف دەکرد لەپاش ئەوە ئەلێکس و جەیک یەکتریان لەباوەش گرت.

خودایە دەبێ ئەقڵم لەدەست دابێ.

"تۆ بەتەواوی ئاگات لەخۆ نەبوو."
ڕێبیکا گووتی.
"بەڵام سور بووی لەسەر ئەوەی بچنە ئاهەنگەکە، هەرکاتێک ڕەتیان دەکردەوە دەستت دەکرد بە گریان_"

لەناخەوە ناڵەیەکم کرد.
وامدەزانی منی س*زانی خراپم.

"وە بۆیە ئێوە چوون."
گووتی.

"وە چۆن تۆ ئەمە دەزانی؟"
پرسیم، بە ئاگاداریەوە فینگەرێکی لەناو دەمی نا پێش ئەوەی وەڵام بداتەوە.

"جێرەمی پێی گووتم."
ڕێبیکا گووتی.
"ئەو لە ئاهەنگی جەیرد بوو، کە _"

"تێگەیشتم."
گووتم.
"دەتوانی باسی ئەو بەشە بکەی کە خۆم تیادا شەرمەزار ناکەم؟"

وە دواتر وەستام.

"ئەی خودایە."
گووتم لەکاتێکدا بەزۆر خۆمم گرتبوو تا نەڕشێمەوە.
"ئایا من لەگەل کەیڤن__"

"ئاخ نەخێر."
گووتت.
"ئەوەی ڕوویدا هەڵەی تۆ نەبوو."

"چی ڕوویدا؟"

بە ئاگاداریەوە تەماشای کردم و هێزی لەنێوان قاچەکانی ئاڵوگۆڕ کرد.
"کلارا گرنگ نییە_"

"وابیرناکەیتەوە کە پێویستە بزانم؟"
پرسیم.

"کلارا. لێیگەڕێ."
ڕێبیکا گووتی.

"نەخێر"
گووتم
"تۆ کەی وات لێهاتووە، وا نهێنیت هەیە و دەیشاریتەوە.. _"

"وابیرناکەیتەوە کە دەبێ هۆکارێک هەبێ بۆیە  پێت ناڵێم؟"
پرسی.
"پێت ناڵێم لەبەرئەوەی هەرکە پێم گووتی ،تۆ ناتوانی لەناو مێشکت دەریبکەیت. ئەو داوای لێکردم هیچت بۆ باس_"

"کێ؟جەیک؟"
پرسیم و سەری لەقاند.

"ئەو خاوەنی من نییە."
گووتم.
"وە من بوکەڵەیەک نیم لەدەستی تا بڕیار بدات خەڵکی دەتوانن چیم پێبڵێن و چیم پێنەڵێن."

"باشە."
گووتی.
"تۆ سەرخۆش بوویت. زۆر زۆر سەرخۆش. من نەمدەزانی تۆ دەتوانی وەها بکەی بەڵام دوو هەفتەی پێشوو ئەمەت_"

"ڕێبیکا لە بابەتەکە لا مەدە."
گووتم. واهەست دەکەم دەزانم لەدوای ئەمە چی دێ بۆیە بەزۆر خۆم گرتووە تا بەملا و بەولادا نەڕشێمەوە.

"کلارا."

"ڕێبیکا."

هەناسەیەکی دایەوە.
"ئەوان تۆیان وون کرد و وە ئەم خ*ێڕیەش تۆی بەمشێوەیە دۆزیبووەوە کە بە نزیکەی_خەریکبوو__"

تفێکی بەزۆر قوتدا.
"ئەوە وەک دیمەنێکی زۆر خراپی ناو ڕۆمانەکان بوو وە ئەو تەقریبەن بە زۆری ماچی کردی. تۆ ئەوەندە سەرخۆش ببوویت کە نەتدەتوانی چی بکەیت وە ئەو کەمێکی مابوو__"

قسەکەی بڕی و ڕەنگی سەوز بوو و وە بە مەراقەوە تەماشام دەکرد.

قوڕگی ساف کردەوە.
"ئەو دەستدرێژی دەکرد ئەگەر جەیک نەیدۆزیبایتەوە."

جەیک و کاتە گونجاوەکەی.

"هەرئەوەندە بوو."
بەردەوام بوو. و بە نادڵنیاییەوە تەماشای دەکرد و لەوکاتەدا دەمویست هەتا دەتوانم بڕشێمەوە.

چونکە زۆر قێزم لە خۆم. دەبوویەوە. ئەرێ من وەها گەمژە بووم؟ کە ئاوا خۆم سەرخۆش کردوە کە تەنانەت خەریکبووە خۆم __من بەڕاستی مرۆڤایەتیم شەرمەزارکردووە.

" جگە لە ئەلێکس و جەیک کەسی تر بەمە نازانێ."
بەردەوام بوو.
"وە تۆ بەیانی دواتر هەڵسایتەوە و هیچت بیرنەمابوو بۆیە بڕیاریان دا هیچت بۆ باسنەکەن."

"ئەلێکس پاش شەڕەکەی جەیک و کەیڤن بۆ جیرەمی باس کردبوو."
بەردەوام بوو.
"ئەلێکس پێی گووتبو ئەگەر بەمشێوەیە لەبیرت نەکردبا ئەوە جەیک خراپتر بەرەنگاری دەبوویەوە بەڵام لەبەرئەوەی بیرت نەکەوتەوە، بڕیاریان دا بابەتەکە وەها جێبهێڵن بۆئەوەی بیرت نەکەوێتەوە. "

" ئەوان بونە جەیک؟ "
پرسیم و ڕێبیکا شانی هەڵتەکاند و پرسی.
" چۆن وای بۆچویت؟"

" ئەلێکس هەرگیز شتێکی لەم شێوەیە لەمن ناشارێتەوە. "

سوێند دەخۆم ئەو نیگایەی کە ئەوکاتە ڕێبیکا بۆی کردم هەر ڕێبیکای دڵخۆشی بەیەکجار کوشت. بۆمن زۆر ڕوون نەبوو بۆیە پێش ئەوەی بپرسم، سەروسیمای ئاسایی بوەوە و بەزۆر خۆی بێهەست نیشان دا و سەیری پێشەوەی کرد.

"جەیک تۆی دۆزیەوە. "
بە توڕەیی گووتی.
" ئەو تۆی ڕزگارکرد یان هەرشتێک، و تۆی گەیاندەوە ماڵەوە. جەیک نەک ئەلێکس."

"بۆچی ئەوەندە ڕقت لە ئەلێکسە؟"
گووتم.
"وەک ئەوە نییە شتێکی لە تۆ کردبێ_"

"دەتوانین باسی ئەو نەکەین؟"
گووتی.
"چونکە ڕاستیەکەت دەوێ کلارا هەردووکمان دەزانین ئەلێکس و کاری خراپ زۆر لەیەک دوورن ،هەرچیەک بێت تۆ تەنها گلەیی لەئەوانی تر دەکەی نەک ئەو.وە من تێدەگەم ،دەزانم کە ئەو ماوەیەکی زۆر هاوڕێت بووە و لەوانەیە کەسێکی باش بێت لە چاوەکانت بەڵام_"

"تکایە پێم بڵێ تۆش ئەوت خۆشناوێ."
قسەکەم پێبڕی وگوتم. کەمێک وەستا و دواتر دەستی کرد بە پێکەنین.

"ئەو ڕۆژەی کە من ئەوم خۆشدەوێ دۆزەخ_نا تەنانەت ئەوەش نا."
گووتی.
"هەمووان عاشقی کوڕە زێڕینەکە نابن کە وێرانکاریەکانی لای زۆربەی خەڵکی نەبینراوە."

"بەڵام بۆچی تۆ_"

"قەد بیرت لەوە نەکردۆتەوە لەوانەیە لەبەرئەوە بێ کە لەبەر ئەو خ*ێڕیە دوو لە باشترین هاوڕێکانم بۆ ماوەی سێ هەفتە قسەیان لەگەڵ نەکردووە؟"
بە چرپەوە هاواری کرد.
"چی بەسەر دوو خوشکەکەدا هات پێش ئەوەی ببنە دوژمن؟ یانی وانابینم کە لەبەر ئەلێکس لەو توڕە بیت بەڵام لەوکاتەوە قسەت لەگەڵ نەکردووە.  وە لایەکی ترەوە سام و لەخۆبایبونە نەفرەتیەکەی. "

" با بۆت دەرخەم کلارا، ئەگەر لەبەرئەو نەبا ئێستا تۆ لێرە بەزۆر دادەنیشتیت لەگەڵ سەمانثا و جەوی یاریەکەتان تێکدەدا لەوکاتەی من بەزۆر خۆم دەگرت تا هەردووکتان لێرە فڕێنەدەمە خوارەوە بەڵام من بیری ئەمە دەکەم باشە؟ زۆر بێزارکەرە سەیری فوتبۆڵ بکەی بێ ئەوەی بیر لە ڕێگاکانی کوشتنی ئەو دوانەتان بکەیەوە لەهەمان کاتدا. "

" ئێستا من لەنێوان دوو هاوڕێم وەستاوم بۆئەوەی ڕێگری لە دانەیەکیان بکەم گەمژەترین بڕیاری ژیانی بدات وە یارمەتی ئەوی تریان بدەم تا بڕیارە گەمژەکانی خۆی و کەسانی دەوروبەری نەفەوتێنن. "

" بۆیە بەڵێ ڕقم لێیەتی. "
گووتی.
" وە من تەواوی مافی ئەوەم هەیە لەبەرئەوەی بێزاربووم لەوەی بەرگەی بگرم تەنیا لەبەر تۆ یا ئەو، باشە؟ چونکە سوێند دەخۆم تەنیا هێڵێکی بچوک ماوە تا تێیپەڕێنم و ڕووخسارو جوانەکەی وێران بکەم. باشە؟ کەواتە با لەبیری بکەین. "

بە دەمی بەشکراوەوە تەماشام دەکرد کە دووبارە سەیری یاریەکەی کردەوە.

دواتر دیسان تەماشای کردمەوە و گووتی.
" هەموو ئەو هۆکارانە و لەگەڵ ئەو ڕاستیەی کە ئەو otpیەکەی من تێکدەدا. "

برۆیەکم بەرزکردەوە و بەزۆر خۆم گرتبوو تا خەندە نەکەم.
" otp? "

" یەک جووتی ڕاستەقینە"
گووتی.
"کە دەبێ کەیک بێت یان جارا، یان هەر نەفرەتیەکی تر کە خۆت دەتەوێ."

" ناوی شیپت بۆ ئێمە هەڵبژاردووە؟ "
پرسیم و شانی هەڵتەکاند.

" من بێزارم. وە نامەوێ بخوێنم وە من هیچ ژیانێکی وەهام نییە بۆیە شکاتم لێبکە"
گووتی.
"من زیاتر حەزم لە جارایە. "

" ئەی بۆ کەیک نەبێت؟ "
گووتم
" تۆ حەزت لە کەیکە."

" باشە هەرکاتێک ئەو دوانەتان دەبینم حەزدەکەم سەری هەردووکتان بگرم و لە دیواری بدەم و کۆمەڵێک ژمارەی هەڵبژێردراوتان بدەمێ کە زۆربەیان بڵێن تەنیا هاوسەرگیری بکەن. "
گووتی
"وە لەبەرئەوەی حەزم لە کەیکە. نامەوێ هەرکاتێک کە بینیم ئێوەم بیربکەوێتەوە و بە دیواری دابدەم لەبەرئەوەی حەزدەکەم وا لە ئێوە بکەم. بۆیە جارا باشترە"

" دواتر ئەگەر کێکی خوازراو ئامادە بکەین دەبێ ئەلێکسیش وەک گێلاس لەسەری دابنێین"
گووتی.
" هیچ کەسێک ئەمەی ناوێ. هیچ کەسێک نایەوێ بخوات چونکە ئەمە زۆر شیرینە وە ئەو گێلاسە لەسەر هەموو کێکەکەیە و لەسەر هەموو پارچەکانیەتی وەک ئەوەی بە کەتیرە لێیان دابی،ناهێڵن بەخۆشی چێژ لەخواردنی کێکەکە ببینین بێ ئەوەی دەست لە هەموو شتێک وەرنەدەن!."

کۆتا بەشی ڕستەکەی بە دەنگی بەرز گووت وایکرد کۆمەڵێ سەر بۆ لای ئێمە بسوڕێن. ڕێبیکا سور بوویەوە و سەیری یاریەکەی کردەوە.

من لەلایەکی ترەوە بزەیەک لەسەر لێوم بوو و بەزۆر خۆم گرتبوو تا پێنەکەنم.

نازانم چۆن لە 'ئۆه خودایە گیان خەریک بوو لە ئاهەنگێ دەستدرێژیم بکرێتە سەری' و 'هیچیشم بیرنایەت' گۆڕام بۆ 'ئۆه خودایە گیان من بە هاوڕێکەم پێدەکەنم کە دەربارەی ژیانی من قسە دەکا.

ههههه واز لە جەیک و ئەلێکس بێنن، ڕێبیکا خۆشەویستی ژیانمە.

"باشە ،لەوانەیە کەمێک زیادەڕۆییم کردبێ."
گووتی
"وە بمبورە بەڵام من ئەلێکسم بەدڵ نییە، باشە؟"

وەستام،
"من لە سەمانثا توڕەنیم لەبەرئەوەی لەگەڵ ئەلێکس خەوت دەزانی؟ ئەوە لام گرنگ نییە. یانی پاش خوشکەکەم و نەتالیا و لیستە دوور و درێژەکەی وازم لە گرنگیپێدان هێنا. بەڵام قسەی وام کرد کە نەدەبوو بیکەم _"

"ئەو بووە س*زانیەکی تەواو؟"
ڕێبیکا گووتی.
"دەزانم. باسی کرد."

"من دانەیەکی گەورەتر بووم."
گووتم.
"وە دەمەوێ هەموو قسەکانم بگێڕمەوە بەڵام نازانم چۆن داوای لێبوردن بکەم."

"ڕێگایەک هەیە. بڵێ داوای لێبوردن دەکەم."
گووتی.

چاوم سوڕاند ڕێک لەوکاتەی هاندەران وەک شێت قیژاندیان. هەرچەندە لەمێژە یاریەکە دەستی پێکردووە بەڵام بە قسەکردن لەگەڵ ڕێبیکا سەرقاڵ بووم.

بەڵام ئێستا هەموو هەوڵی خۆم دەدەم تا لەهۆش خۆم نەچم. لەسەر کورسیەکەم چوومە دواوە تا نەتوانم پێشەوە ببینم.

لەڕاستیدا هەر نەمدەزانی چی ڕوودەدا سەرەڕای هاواری هەمووان و ئەو ڕاستیەی کە هەمووان لەسەر پێ بوون بەس بوو تا بزانم.

ئەوان دەبێ بیبەنەوە وایە؟

دەبێ ئەوە بێت ئەگەر هەمووان ئاگاداری یاریەکە بووبن؟ من زۆر دەربارەی فوتبۆڵ نەمدەزانی وە ئەوەی کە لەلایەن خەڵکی ترەوە وەک ئایینێک مامەڵەی لەگەڵ دەکرا لای من بێمانا بوو لەکاتێکدا هەموو ئەوەی دەیکەن خۆ فڕێدانە زەوی و لەیەکتر دانە.

لەوانەیە زۆر شتی تر هەبێ، بەلام لای من هەرئەوەندە گرنگ بوو.

ڕێبیکا لەلایەکی ترەوە لەسەر پێیەکانی وەستابوو و هاواری دەکرد. ئەو فوتبۆڵی خۆشدەویست، بێ هیچ گومانێک خۆشیدەویست.

هەرکاتێک دەربارەی ئەوە دەمانپرسی، بەهانەی دەهێنایەوە و دەیگوت تەنها لەبەرئەوەیە چونکە کوڕی قۆزی تێدایە بەڵام من و سەمانثا باش دەمانزانی ئەو زۆر لەمە قوڵتر فوتبۆڵی خۆشدەوێ.

کە سەیری ڕێبیکام دەکرد ئەو کەسەی ماوەی دوو ساڵە دەیناسم بەڵام من و سەمانثا دەمانزانی زۆر شت دەربارەی ئەو هەیە و ڕێبیکا هەرگیز پێی نەگووتوین.، بەتایبەتی لەبارەی ئەو ژیانەی  کە پێش گواستنەوە بۆ ئێرە هەیبوو.

بەڵام ئەمە هاوڕێیەتی ئێمە بوو،وە هەموومان دەزانین زۆر سنور هەبوو پێویست نەبوو بیبەزێنین. ئێمە قسە دەربارەی خێزانەکانمان ناکەین، دەربارەی ڕابردووی ڕێبیکا و هیواکانی سەمانثا.

وە لەوکاتەدا زانیم ڕێبیکا دەیویست چی بڵێ. منیش بیری هەر سێکمان دەکرد پێکەوە، ئامۆژگاریە سەیر و سەمەرەکانی ڕێبیکا و گاڵتەجاری سەمانثا وە نوزە نوزی خۆم.

ئێمە هەردەم سەیرترین هاوڕێ بووین کە تەقریبەن هیچ بەیەک نەدەچووین وە بەهەرجۆرێک بێ هێشتا لەگەڵ یەک گونجاو بووین.

وە من هەرسێکانمان لەیەک کردووە لەبەر چەند کوڕێک. دەمتوانی بەزۆر سەیری ڕێبیکا بکەم بێ ئەوەی بیر لەوە بکەمەوە تەنیا شتێکی بچوک لەدەمم دەربچێ بەسە تا خۆشیەکانی ڕێبیکا نەهێڵم وە لەگەڵ سەمانثا بەینم نەهێشتووە تەنیا لەبەر ئەلێکس نا، بەڵکو لەبەرئەوەی نەمتوانی یەک سوکایەتی وەرگرم.

ڕێبیکا ڕاست دەکا ،کەمێک غیرەتی دەوێ تا داوای لێبوردن بکەی.

وە ئەوەی منی زۆر توڕە دەکرد ئەوەبوو کە ئەو غیرەتەم نەبوو.

"دەزانی، وامزانی وێران دەبی پاش ئەوەی دەربارەی بابەتەکەی کەیڤن و خۆت بزانی."
گووتی.
"بەڵام تۆ بەشێوەیەکی سەیر ئارامی. وەک ئەوەی هیچ گرنگ نەبێ."

"ئەوە گرنگە لام بەڵام بەشێوەیەک وابیر دەکەمەوە کە ئەمە نەدەکرا بەسەر من بێ."
گووتم.
"چونکە ڕاستیەکەت دەوێ هیچ شتێکی ئەو شەوەم بیر ناکەوێتەوە. وە لەڕاستیدا هەست بەتاوان دەکەم کە ئەوان _"

ڕێبیکا زلەیەکی لێدام.

بێ ئەوەی هیچ خۆی تێکدا لەناوەندی ڕستەکەم زلەیەکی لێمدا.

زلەیەکی توند نەبوو بەڵام بەس بوو تا دەستم بۆ لای ڕووخسارم ببەم.
"ئەمە بۆچی بوو؟"

"ببورە تەنیا ویستم بزانم تۆ ڕاستیت."
گووتی.
"لەبەرئەوەی لەڕاستیدا ق*م حەسودی دەبا بەو *ووەی لە دەمت دێتە دەرەوە_"

لە قسەکردن وەستا کە زانی چی گووت.
"باشە ئەوە پیس بوو بەڵام زۆر خۆش بوو بۆ بەکارهێنان _ببورە با بێینەوە سەر مەسەلەکە. کلارا دەزانم ئێستا بەو ڕقلێبونەوە لە خودی خۆتت وەرگرتووە بەڵام هەربەجدی ئەوەش دەخەیتە سەر خۆت؟ بەڵێ تۆ سەرخۆش بوویت، بەڵێ تۆ گەمژانە ڕەفتارت کرد بەڵام ئەمە مانای ئەوەنادا کە هەر شتێکی خراپ ڕووبدا هەڵەی تۆیە. "

" پێکەنیناویە کە چۆن دەتوانی هەلەی ئەو خوێڕیە-با ئەم وشەیە نەڵێم- دەکەیتە هەلەی خۆت. ئەوە بەهرەیەکی زۆر گەمژانەیە. "

" من چیتر ئامۆژگاریم پێنەما. "
گووتی.
" بۆیە چاکەیەکم بۆ بکە و خۆت چاک بکە باشە؟ "

" هەوڵدەدەم. "
گووتم.
" هەرچەندە خەتێکی زۆر باریک هەیە لەنێوان هەموو شتەکان چاک بکەوە و هەموو شتەکان تێکبدە بەڵام هەوڵدەدەم. "

" باشە. "
بە ئاسودەیی گووتی.
" منیش هەر ئەوەندەم دەوێ. "

" من هەربەڕاستی ئەو شەوە بیرنایەتەوە."
گووتم.
" دەزانم کاردانەوەکەم بێمانایە بەڵام بڕوام پێبکە ئەم ڕۆژانە خۆشم لەخۆم تێناگەم. "

" وە هێشتا وا بە ترسنۆکی دانیشتوویت و خۆت خوارکردۆتەوە تا یاریگاکە نەبینی. "
گووتی.
"هەردووکمان دەزانین کە خراپ ترساویت وە بەشە پێکەنیناویەکەی ئەوەیە کە تۆ هەردەم بۆ کەسانی تر دەترسی نەوەک خۆت. وەک ئەوەیە هەردەم کەسانی تر لەپێش خۆت دادەنێی، و نازانم ئەوەشم لێت بەدڵە یا نا. "

کە گوێم لەمانە بوو ڕەق بوومەوە. سەیرە هەندێک جار ڕێبیکا هەندێ شت دەزانێ دەربارەی من کە تەنانەت خۆشم نایزانم وەک ئەوەی ئەو من باشتر بناسێ.

بۆیە هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و هەڵسامەوە سەر پێم. تیمەکان هەریەکە و لەلایەک کۆببونەوە. ئەگەر ڕاستیەکەتان دەوێ چاوەڕێم دەکرد جەیک لەلایەکی یاریگاکە بە مردوویی کەوتبێ تا ئێستا.

ەردوو ژمارە 5 و 9م بینی کە لەلای یەک وەستابوون. ئەلێکس شتێکی دەگوت و ئەوانی تر بە جدیەتەوە گوێیان لێگرتبوو. جەیک شتێکی گوت و لەدوایدا جێرەمی بەردەوام بوو و هەمووان ڕوویان بۆ لای ئەلێکس وەرگێڕا و ئەویش بە نەرمی سەری لەقاند.

"ئەوە چی دەکەن؟"
پرسیم و ڕێبیکا گووتی.
"ئەوان بڕیار لەسەر یاریەکە دەدەن."

بە نەزانیەوە سەیرم کرد و هەناسەیەکی دایەوە.
"ستراتیژیەکەیان."

فیکەیەک لێدرا و ناڵەیەکم کرد کە هەمووان بەڕاکردن گەڕانەوە شوێنەکەیان.

یاریەکە دووبارە دەستی پێکردەوە بە ئاسایی جگە لەمن کە هەرجارێ کەسێ دەکەوت ڕادەچڵەکیم. سوپاسگوزارانە جەیک و ئەلێکس تا ئەو ماوەیە لەسەر پێی خۆیان بوون.

وە سێ دەقە پێش ئەوەی ببێتە نیو کاتژمێری یاریەکە بووە دۆزەخ.

تیمی بەرامبەر، ئامادەیی ئیستهود یاریەکی زۆر توندوتیژیان دەکرد ئەوەندەی دەمتوانی بیبینم(کە ئەمەش زۆر نەبوو چونکە نەمدەتوانی بەزۆری لە یاریەکە تێبگەم)

زۆر خێرا ڕوویدا کە بەزۆر توانیم لێی تێبگەم پێش ئەوەی جەیک بەخراپی بکەوێتە سەر زەوی.

جەیک بۆماوەیەک لەشوێنی خۆی مایەوە و مێشکم گەڕایەوە بۆ ساتەکانی نەخۆشخانە.حاڵێکی خراپ، نەجوڵاو ،بێهەست.

تکایە ،باش بە.

وە بەمشێوەیە جەیک هەڵسایەوە و هەناسەیەکی ئاسودەیم دایەوە.

لە یاری ئاسایی ئەم کەوتنە دەبو فاوڵ بێت بەڵام لەم یاریە وانەبوو.

ئەگەر ببمە سەرۆکی وڵات ئەم یاریە قەدەغە دەکەم. وە دڵنیام لەبەرئەوە تەقەم لێدەکرێ بەڵام لەم ساتەدا حەزدەکەم هەموو شتێ بکەم تا لەم یاریە دەربازم بێ.

یاریەکە دووبارە وەستێندرا.

دووبارە ڕوویداوە.

ئەوجارەیان زۆرتری پێچوو تا هەڵسایەوە وە دەمتوانی ببینم کە شانەکانی گرژ بووە و خەریکە کۆڵ دەدا.

وە ئەو گەمژەیە هێشتا لەسەر زەویە و بە بێخەمی دەست ڕادەوەشێنێ بۆئەوانی تر.

ئەو ڕقی لێمە. زۆرباش دەزانم چونکە ئەگەر یەک قیچ بیزانیایە من بە چیدا تێدەپەڕم کە بەمشێوەیە دەیبینم وازی دەهێنا.

ئەو ڕاست بوو، من کەسێک نەبووم حەز لەیاری بەتیم بکەم. زۆر بە قورسی فێربووم کە باشترە بەتەنیا یاری بکەی لەوەی بە تیم بیکەی و یاریزانەکانی تیمەکەت لەنیوەی ڕێگا جێتبهێڵن

وە نازانم بۆچی ئەو دوو کوڕەی کە زۆر گرنگیان پێدەدەم هەموو هێزی خۆیان دەدەنە ئەم یاریە.

وە دواتر جارێ تر کەوت.

ئەوە زۆر قورس بوو و زۆر بەخێرایی ڕوویدا، وە بڕوامنەدەکرد هەرگیز پاش ئەم کەوتنە هەڵسێتەوە.

نازانم چەند لەسەر زەوی مایەوە و دڵم وەک شێت لێیدەدا. زۆر نزیک بووم لەوەی کۆنتڕۆڵ لەدەستبدەم کە بینیم هەڵسایەوە.

ناڵەیەکی کرد و هەستایەوە سەر قاچەکانی وە دەزانم ئەو ئازاری هەیە بەڵام جەیکی کەللەڕەق دووبارە بە بێخەمیەوە دەستی ڕاوەشاند.

ئەو ناتوانێ بەرگەی لێدانێ تر بگرێت و وە من ناتوانم بەرگەی سەیرکردنی بگرم.

دەستم زۆر بە خراپی دەلەرزی وە دەزانم بێمانایە وەها شڵەژاو بوویمە بەڵام تەنیا ناتوانم بوەستم.

وەک ئەوەی پاش ڕوداوەکەی جەیک و ئەلێکس، بەتایبەتی جەیک زۆر بەزووی دەشڵەژێم.

"ڕێبیکا من_من."
بەزۆری دەمتوانی دوو وشە بەیەکەوە بڵێم بەڵام ڕێبیکا تێگەیشت.

"دەزانم."
گووتی.
"دەتەوی لەگەڵت بێم؟"

"نەخێر."
گووتم
"تەنیا کەمێک پێویستم. _"

سەری لەقاند کە ڕستەکەم بڕی.

بەزۆر بەسەر پلیکانەکانی ڕیزی دواوە کەوتم و بەسەر هەموو شتێکدا دەکەوتم

ناتوانم چیتر سەیری یاریگاکە بکەم و وە توانیم بڕۆمە دەرەوە پێش ئەوەی دەست بە ڕشانەوە بکەم.

چوومە گەرماوەکەم و دەست و دەمم بەخێرایی شوشت. دەبێ پشووی نیوەی یاریەکە دەستی پێکردبێ چونکە هەرزوو کۆمەڵێک کچ هاتنە گەرماوەکە. سەرم نزم کردەوە تا ئەو نیگایانە نەبینم کە بەرەو ڕووم دێن.

لەوانەیە وابزانی تا ئێستا لەمانە ڕاهاتبم، بەوەی بوومەتە شاژنی نارەسمی قوتابخانەی سی ڤیو بەڵام نەخێر. هەرگیزیش نامەوێ.

ویستم بگەڕێمەوە بۆ ڕیزی ئامادەبوان کە گوێم لە دەنگێکی نائاشنا بوو.

بەخێرایی بۆ شوێنێکی باش گەڕام تا خۆمی لێبشارمەوە، ئامادەنەبووم دووبارە ئەو نیگایانەم بۆبکرێ کە بۆم دەکرێ لەم ڕۆژانە. تاکە شوێن کە باشبوو بۆ خۆشاردنەوە شوێنێک بوو لای دارێک.

ئۆه خودایە تەنیا هیوا دەخوازم ئەو ساندویچە نۆتێلایە زیادەی کە ئەمڕۆ خواردم هیچم لێنەکا

بە شڵەژاوی سەیری دواوەم کرد، توانیم ڕێک لەوکاتەدا خۆم بشارمەوە کە خاوەنی دەنگەکان دەرکەوتن.

هەتا ئێستا ئەوەندە دیقەتی کەیڤنم نەدابوو. بەڵام ئێستا کە لەبەرامبەر خۆم دەیبینم ناتوانم خۆم بگرم و بەباشی سەیری نەکەم

کەسێکی گەورە بوو. باڵای تەقریبەن ئەوەندەی باڵی جەیک بوو، لەوانەیە چەند ئینجێک کورتتر بێ بەڵام کێشی قەرەبووی کردبوویەوە.

زۆر ترسناک دیاربوو، ڕێک وەک ئەو کەسانەی دەوری کەسە خراپەکانیان پێدەدرێ لە فیلمەکاندا.

نەمتوانی خۆم بگرم و لەگەل ئیریک بەراوردی نەکەم. ئەوان لە زۆر شتدا لەیەکدەچون و لە ڕووخساردا چاوەکانی کەیڤن ترسناکتر بوون.

بەڵام ئیریک زیرەک بوو و کەیڤن تەنیا بەهێز بوو. ئەوە و ئیریک بێ ئەوەی زۆر خۆی ماندوو بکا توانی ژیانی من و جەیک وێران بکا.

ڕاستیەکەتان دەوێ، کەیڤن کەمێکیش منی نەدەترساند. دەبوو بترسابام،بەڵام لەبەر چاوی من تەنیا گەمژەیەکە کە ویستوویەتی دەستم لێبدا.

یان بیری لەوە کردۆتەوە ئازاری ئەو کەسانە بدات کە خۆشم دەوێن.

بەدڵنیاییەوە لە شوێنی خۆم دەهاتمە دەرەوە و شوتێکم لە پاشەڵی دەدا ئەگەر چارەیەکم هەبوایە. ماوەیەکە زۆر سەیری کچە بەهێزەکان و کیم مەحاڵ نییە دەکەم وە دڵنیام کە دێتە سەر ئەم بابەتە، دەتوانم چەند جوڵەیەکی باش بکەم. وە ئەگەر ئەمە سەرنەکەوت دەبێ لە شوێنی خۆم دابنیشم و بەرازی مۆر بژمێرم.

خودایە گیان من چەند گێلم.

بەڵام ئەوکاتە زۆر توڕەبووم و لەوانەیە وام بکردبا ئەگەر لەبەر کوڕەکەی پشت کەیڤن نەبا

ئەوە ئەو خ*ڕیە بوو کە لە جەیکی دا(واتە لە یارییەکە) . ناوی چی بوو؟ ئەلێکس ساڵی پار پێی گووتم کە کەسێکی زۆر خ*ێڕیە و یاریەکی پیسی کرد.

ئەرێ ناوی چی بوو؟
لێیگەڕێ، با وادابنێین ناوی لیرۆی.

کەیڤن دەستی پێکرد.
"تۆ دەبێت بەردەوام هێرش بۆ سەر هەندرسۆن ببەیت."

واز لە کیم مەحاڵ نییە بێنن، دەبێ جوڵەی 'the game of thrones' ی نیشاندەم.

بەخێرایی مۆبایلەکەم لە گیرفانم دەرهێنا و دەستم کرد بە ڕیکۆرد کردنیان.

"بەڵێ گوێم لێت بوو."
لیرۆی گووتی.
"وابزانم بەرگریەکەی خراپ بوو و شانی ئازاری پێگەیشت. ئەوە ماوەیەکە هێرشی بۆ دەبەین بەڵام ئەو هەر وازناهێنێ. پێم باشترە خ*ێڕیە هێرشبەرەکە فڕێ دەینە دەرەوە."

بەڵێ بەڕێزم، منیش پێم باشە بە بەرازێکی فڕیوت بلکێنم و فڕێتدەمە ئەوپەڕی دونیا تا بکەویتە ناو مەلەوانگەیەکی پڕ ماسی دڕندە بێ.

شتێکی باشە کە هەموومان ناتوانین ئەو شتە بەدەستبهێنین کە دەمانەوێ گەرنا ئێستا هەموو شتێک لەناوچووبوو.

" پێم گووتی ،ئیڤان باشە بەڵام پێشبینیکراوە، ئەو جەیکە بەردەوام یاریە نەفرەتیەکەی دەگۆڕێ."
کەیڤن گووتی.
"وە دواتر ئەو دەبێ چاوەڕێ بکا. تۆ بردنەوەت دەوێ،ئەمە تاکە ڕێگایە کە بتوانی بیبەیتەوە."

من کۆتا کەسم کە بزانم دەربارەی ڕوحی قوتابخانەکەمان. من مێشکم کۆمەڵێک ژمارەیەکی نێگەتیڤی تیایە و بۆئەمەش هۆکاری خۆمم هەیە. من ڕقم لە هەموو شتێک بوو دەربارەی قوتابخانە وە هێشتا ئەوەندە ڕاستگۆ نەبوومە.

بەڵام ئەوە تەنیا من بووم.

قوتابخانەکەمان وەرزشی زۆر خۆشدەویست. هەمووان وەرزشیاب زۆر خۆشویستووە و لەسەرووی هەموو شتێکیان داناوە وە فوتبۆڵ بۆ ئەوان سەربەرزی و خۆشی بوو. ئەوەی کەیڤن ئێستا بەتەمایە بیکات دەتوانێ تا ژیانی ماوە وێرانی بکا.

وە منیش هەر ئەوەم دەویست.

مۆبایلەکەی دەستم هەموو ئەو شتانەی ڕیکۆرد دەکرد کە بە لیرۆی گوت. نیوەی قسەکانیان تێنەگەیشتم ،دەربارەی جموجۆڵەکانی فوتبۆڵ و ئەو شتانە بوو.

بەڵام ئاشکرا بوو لەوەی دەیویست چی بکا،نەک تەنیا تیمەکەی ئێمەی دەفرۆشت کە ئەمە یەکێکە لە گەورەترین خیانەتەکان لە قوتابخانەی ئێمە بەڵکو هێرشی بۆ جەیک دەبرد بە ڕاستەوخۆیی.

تەنیا ئەو، کەسی تر نا.
بەزۆر خۆم گرتبوو تا نەچمە لایان و تێڕوپڕیان لێنەدەم.

"ئەو شتەت پێیە کە داوام کردبوو؟"
لیرۆی پرسی و سەیری دەوروبەری خۆی دەکرد. کەمێک خۆم لە دارەکە نزیکتر کردەوە  تاوەکو نەتوانێ بمبینێ. هەرچەندە دونیا تاریک دەبوو و نەیاندەتوانی هەستم پێبکەن مەگەر دەنگ دەرکەم

"من لەگەڵ خۆم هەڵیناگرم."
کەیڤن بە توڕەی گووتی.
"بەڵام هەمە. کە یاریەکە تەواو بوو ئینجا باسی ئەمە دەکەین. پشویی نیوەی یاریەکە خەریکە تەواو دەبێ، پێویستە بڕۆین پێش ئەوەی کەسێ بماندۆزێتەوە."

پاش ئەوەی ڕۆشتن هەناسەیەکم دایەوە و مۆبایلەکەم دانا. ئێستا کە ڕیکۆردم کردەوە بیرم کەوە دەکردەوە چۆن بەکاریبێنم.

لەسەرەتادا پێویستە جەیک لەم یاریە نەفرەتیە بهێنمە دەرەوە دواتر چارەیان دەکەم.

ئەوە خۆپەرستی بوو،بەڵام تاکە ڕێگا بوو.

دەی ئەلێکس، دەی.

ئەلێکس چاوی بەرزکردەوە و سەیری کردم. چاوەکانم خستە سەر جەیک و دواتر سەیری ئەلێکسم کردەوە.

تکایە.
بە ئاماژە گووتم، نازانم لێم تێدەگا یان نا، ئەگەر بتوانێ تێبگا لەوەی چەند خۆپەرستم.

بەڵام ئەگەر بمتوانیبا بە ئەلێکسیشم دەگوت لەیاریەکە بێتە دەرەوە. هیچ یاریەک شایەنی ئەوە نییە. لام گرنگ نییە ئەگەر ئەم یاریە بتوانێ تەواوی قوتابخانەکە لەناوببات بەڵام نەمدەهێشت جەیک ئەمە بکا، لەوکاتەی حاڵی وەهایە.

بەڵام دەزانم ئەگەر ئەلێکس هەرچی لەگەڵ بکرێ نایەتە دەرەوە. بەڵام دەتوانرێ بە زۆر جەیک بخرێتە دەرەوە.

ئەلێکس بە ئەستەم سەری لەقاند پێش ئەوەی ڕووی بسوڕێنێ. شتێکی بە ڕاهێنەرەکە گوت، وە ڕاهێنەرەکە کەمێک بیری کردەوە پێش ئەوەی سەری بلەقێنێ.

دواتر ئەلێکس ڕووی بۆ لای جەیک سوڕاند، و جەیک سەری لەقاند. نەمدەتوانی بە تەواوی بیانبینم بەهۆی ئەو کڵاوە گەورەیەی سەریان بەڵام ئاشکرا بوو کە مناقەشەیان دەکرد.

جەیک بەردەوام سەری ڕادەوەشاند تا لەکۆتاییدا کڵاوەکەی لەسەری لابرد و فڕێیدا سەر زەویەکە. چاوەکانی کەوتنە سەر من و بەتوندی نیگاکانیم گرت

هیچ گومانم نییە لەوەی دەزانێ کە من لەپشت ئەمەم بەڵام ناتوانم پاشەکشە بکەم کە بابەتەکە دێتە سەر ئەمە.

دواتر بێ هیچ وشەیەکی تر لە یاریگاکە چووە دەرەوە.

ئەو لە یاریگاکە چووە دەرەوە.
ئەوە لای من بردنەوەیە.

بۆ چرکەیەک بیرم لەوە دەکردەوە بەدوایدا بڕۆم بەڵام وەستام، لەجیاتی ئەوە سەیری کەیڤنم کرد کە بە توڕەیی سەیری جەیکی دەکرد کە لە یاریگاکە دەچووە دەرەوە

خەندەیەکم بۆ خۆم کرد، ئێستا کاتی ئەوەیە کەیڤن فێربکەم کە نابێ هیچ کەسێک ئاژاوە بنێتەوە بۆم یان کەسێک کە خۆشم دەوێ.

________________________

دووبارە گەڕامەوە بۆ ژووری تاقەی کوڕەکان. وە ناتوانم بڵێم ئەمە شتێکە کە چێژی لێدەبینم.

بەڵام سورم لەسەر ئەوەی ژیانی ئەم خ*ێڕیە وێران بکەم. ئەگەر ڤیدیۆکە بە بەڕێوبەر نیشانبدەم دڵنیام کە لە تیمەکە دەردەکرێ وە ئەمەش بۆ ئەو تەقریبەن چاکەیەکە.

دۆزینەوەی تاقەکەی ئەو ئاسان بوو، لەبەرئەوەی بە شێوەی ئەلفوبێی بوو و تاقەکەی ڕێک لەتەنیشت ئیڤان بوو، لەبەرئەوەی کەسی تر ناوی دووەمی سەرەتاکەی f نەبوو.

هۆکاری هاتنم بۆ ئێرە ئاشکرا بوو. کە ڕێبیکا پێی گووتم کەیڤن خۆی لەچەند شتێکی جدی هەڵقورتاندووە، ئاشکرابوو کە ئاماژەی بە مادەی هۆشبەر دەکرد. وە وابیردەکەمەوە کەیڤن لەکۆتایی گفتوگۆکەی ئاماژەی بۆ ئەمە کرد.

بەڵام ئەگەر بمەوێ شتێک زۆر بەباشی بشارمەوە ئەوەندە گەمژەم تا لەناو تاقەکەمی دابنێم. ئەوە زۆر گەمژانەیە و کەسێک واناکا کە پێشتر گیرابێت.

کەواتە ئەی لەکوێ؟

چاوەکانم بە ژوورەکەدا گێڕا بەڵام شتێک لەژێر تاقەکەی سەرنجی ڕاکێشام.

بەخێرایی خۆم چەماندەوە و دەستم لەژێر تاقەکە خشاند و شتێکی بەردەستم کەوت. پەنجەکانم لە دەوری ئاڵاند و جانتایەکی بچوکی قاوەییم. هێنا دەرەوە.

دۆزیمەوە.

کە کردمەوە چەند پارچە شوشەیەکی بچوکی تیابوو کە پڕ شلەی زەرد بوون. لەژێریەوە، گیرفانێکی بەزنجیری بچوک هەبوو کە پاودەرێکی سپی تیابوو.

هەربەڕاستی خۆی لە شتی جدی هەڵقورتاندووە.

بە بێهەستی سەیری شتەکانی دەستم دەکرد و بیرم لەوە دەکردەوە چیان لێبکەم. زۆری پێنەچوو کە پلانێکی بچوکم بۆ هات لەوەی چیان لێبکەم، بۆیە پاودەرە سپیەکە ودانەیەک لە شوشەکانم خستە ناو گیرفانم و لە ژوورەکە چوومە دەرەوە.

_________________________

زۆری پێنەچوو تا بڕیارم دا چیان لەگەڵ بکەم.

کە لەبەرئەوەش سەیری ئەلێکسم دەکرد لەکۆتایی یاریەکە.

یاریەکەمان بردبویەوە و هەمووان جەویان خۆش بوو تا ئەلێکس منی بینی.

خەندەکەی یەکسەر نەما و بە توندی تفێکم قوتدا ،دووبارە بیرم لەوە کردەوە کە دەمویست بیکەم.

دەتوانین قسە بکەین؟
بەئاماژە گووتم، بە پەشۆکاوی سەیری کردم بۆ ساتێک پێش ئەوەی سەری بلەقێنێت بە ئاماژە پێم بڵێ،
چرکەیەک چاوەڕی کە

سەری بۆ یاریزانەکانی تر لەقاند و دڵنیام گووتی، لە ئاهەنگەکە دەتانبینمەوە، پێش ئەوەی بەرەو ڕووم بێ.

"هێی."
بە نەرمی گووتم.

بە نادڵنیاییەوە سەیری کردم،
"هێی."

بۆ ساتێک لەیەکتریمان دەڕوانی و نەماندەزانی چیبکەین و چیبڵێین.

"سوپاست دەکەم کە واتکرد جەیک لە یاریەکە _"
لەنیوەی قسەکەمدا وەستام و بۆم دەرکەوت چەند دەستپێکردنێکی گەمژانە بوو.

"بەڵێ."
گووتی.
"هەر کاپتنێکی زیرەک بایە وایدەکرد."

بە شەمەرزاریەوە لە بەرامبەر یەک وەستابووین و نەمدەزانی چۆن دەستپێبکەم.

"کەواتە_"

"من_"

هەردووکمان لەیەک کاتدا گووتمان و قسەکەمان بڕی.

"تۆ سەرە_"

"تۆ دەت_"

دووبارە وەستاین و سەیری یەکمان کرد.

"تۆ سەرەتا دەستپێبکە."
ئەلێکس گووتی.

"پێویستم بە یارمەتیتە."
گووتم.
"بەڵام پێش ئەوە پێویستە شتێکت نیشان بدەم."

مۆبایلەکەم لە گیرفانم هێنا دەرەوە و پێم دا. بە شڵەژاوی سەیری دەکردم کە دوگمەی دەستپێکردم داگرت.

شاشەکە ڕووناک بووەوە و ڤیدیۆکە دەستی پێکرد. ئەلێکس بە دیقەتەوە سەیری دەکرد. ئەوکاتەی ڤیدیۆکە تەواو بوو لەپی دەستم سپی ببوو لەبەر توندگرتنی مۆبایلەکە.

ئەلێکس زۆر توڕە دیاربوو وە دەزانم کە خیانەت لە تیمەکەی وەک ئەوە وایە خیانەت لە کاپتنەکە خۆی کرابێ.

"پێویستە ئەمە بە ڕاهێنەر نیشان بدەین."
گووتی و ڕووی سوڕاند بەڵام وەستاندم.

"نەخێر."
گووتم.
"هێشتا نا."

بە شپرزەیی سەیری کردم.
"چی؟"

"من نامەوێ تەنیا لەم تیمە نەفرەتیە دەربکرێ."
گووتم.
"من دەمەوێ لەم قوتابخانەیە دەربکرێ."

"ئەم ز*ڵە بە دڵنیاییەوە شایەنیەتی. "
ئەلێکس هاوڕا بوو.
" بەڵام کەیڤن کەسێک نییە کە بتەوێ لەگەڵی تێکبنێی."

نەخێر ئەو لەگەڵ کەسێکی هەڵە تێکی ناوە. لەوانەیە ڕێبیکا هەڵە بووبێ، لەوانەیە بابەتەکەم بە قورسی وەرگرتبێ لەوەی کە بیرم لێدەکردەوە. بەڵام زیاتر ئەمە لەبەرئەوە دەکەم کە وایدەزانی دەتوانێ ئازاری جەیک بدات و دەربازی بێ.

زیاتر لەبەرئەوەیە.

" بۆچی ،لەبەرئەوەی ویستی دەستدرێژیم بکاتە سەر چەند مانگێ پێش ئێستا؟"
گووتم.

چاوەکانی ئەلێکس زەق بوونەوە و بە سەرسامیەوە سەیری کردم.
"چ_چۆن زانی_"

"گرنگ نییە."
قسەکەم پێبڕی.
"بەڵام خۆزگە تۆ پێت دەگوتم."

"باشتر بوو کە وەها بیرت چوو."
گووتی.

"ئەوە بەسەرمن هات، ئەلێکس."
گووتم.
"چونکە بەسەر من هات، نە تۆ، نە جەیک، من."

بۆ ساتێ سەیری کردم بەڵام دواتر چاوی لابرد.
"تۆ ڕاست دەکەی پێویست بوو پێت بڵێم، وە ئەم گەمژەیە شایەنی ئەو پلانەیە کە بۆت داناوە. "

وە خراپتر.

" بەڵام پێویستە بچینە لای ڕاهێنەر."
ئەلێکس گووتی.
" دوو شەممە کۆتا ڕۆژی قوتابخانەیە پێش پشووی بەهارە و پێش ئەوە پێویستە نیشانی_"

"ئەوە لە ڤیدیۆیێ زیاترە."
گووتم، برۆیەکی بەرزکردەوە ،پێش ئەوەی هەموو شتێکی پێبڵێم.

"پێویستە کۆدەکان لە ڕاهێنەر داوا بکەی."
گووتم
"کەیڤن بەدڵنیاییەوە دەزانێ شتێ بووە و شتەکانی دەشارێتەوە. دواتر ناتوانین بچینە لای بەڕێوبەر و ڕاهێنەر پێیان بڵێین جانتایەکی بچوکمان لەژێر تاقەیەک دۆزیوەتەوە چونکە لەوانەیە بەمە ئێمەش دەستمان تێکەڵ بێ. بۆیە پێویستم بە کۆدی تاقەکەیە تا مادەکان لێی بشارمەوە تا کاتی ئەوەی نەبێ هیچ بگۆڕێ، چونکە ئەمە بەدڵنیاییەوە لەناو تاقەکەی ئەو دەدۆزرێتەوە لەکاتی گەڕانی تاقەکان."

" باشە من ئەمە دەکەم. "
گووتی.
" من_"

"نەخێر ،نابێ تۆ خۆت بخەیتە ناو ئەمانەوە ئەلێکس." گووتم
"چونکە ئەگەر بگیرێیت، هەموو شتێک بۆ تۆ تەواو دەبێ. تۆ نابێ بە مردوویش لەگەڵ ئەمە بگیرێی."

دەمی کردەوە تا شتێ بڵێت بەڵام دایخستەوە.

"هەرچەندە ئەمە پێکەنیناویە بەڵام پێویستە متمانەت پێم بێ."
گووتم.
" دەزانم ئەوە داواکاریەکی زۆرە بەڵام هەرچەندە ڕابردووەکی باشم نەبێت، پێویستە متمانەت پێم بێ. "

بە بێدەنگی سەیری کردم، وە ئاشکرا بوو کە شەڕێک لەناو مێشکی ڕوودەدا پێش ئەوەی هەناسەیەک بداتەوە، کە بۆی دەرکەوت ئەمە تاکە ڕێگایە.

" باشە. "گووتی.
" من کۆدەکانی لای دەهێنم. تەنیا_تەنیا ئاگاداربە، باشە؟"

سەرم لەقاند.
" باشە. دەتوانم ئەمە بکەم. "

" من تەنیا متمانەت پێناکەم کلارا."
بە هێواشی گووتی.
"بەڵکو باوەڕم پێتە وە دەزانم دەتوانی ئەمە بکەی. چونکە دەزانم تۆ دەتوانی هەر شتێک بکەی کە دەتەوێ و لەناو مێشکت دانا. بۆیە کۆدەکانت بۆ دەهێنم."

من باوەڕم پێتە.
تا ئێستا کەس جگە لە ئەلێکس باوەڕی پێم نەبووە.

" تۆ باوەڕت پێمە. "
گووتم و سەری لەقاند.

"تۆ خۆت ئەمە دەزانی. "

خەندەیەکی بچوکم کرد و ماچێکی ڕوومەتیم کرد.
" سوپاست دەکەم بۆ ئەمە. "

______________________________

هەموو شتەکان بە نایابی تێپەڕین.

کۆتایی هەفتە زۆر سەرقاڵ بووم بۆ ئەو شتەی کە دەبوو دوو شەممە بیکەم وە بەزۆر دەمتوانی لەماڵەوە بیر بکەمەوە. بەتەواوی فۆڕمی کۆلێژم بیرچووبوو وە دەمزانی دەبوو لە یەکشەممە بینێرم.

وە یەکشەمیش پۆست نییە.

بۆیە پاش ئەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوەم دانا بۆ فۆڕمەکان بە زوویی چوومە سەر جێگا پاش ئەوەی بە هەموو ئەو شتانە چوومەوە کە دەبوو بەیانی بیکەم.

پاش ئەوەی ئەلێکس کۆدەکەی پێدام زۆر بە ئاسانی شتەکانم لەناو تاقەکەی دانا.

کەسێک خەریک بوو لەوکاتە بمگرێ کە شتەکانم دانا بەڵام بەخێرایی خۆم لەلایەک شاردەوە وە دڵنیام کە منی نەبینیوە.

هەنگاوی دووەم چوونە لای بەڕێوبەر بوو کە هەردەم نەرم بووە لەگەڵ من، وە ڤیدیۆکەم نیشان دا کە بە ڕێکەوت ڕیکۆردم کردبوو.

زۆر توڕەبوو و ڕاستەوخۆ کەوتە جوڵە چونکە، یەکەم، لەبەرگرنگی فوتبۆڵ(ئاشکرایە) وە دووەم، لەبەرئەوەی ئەو تاکە کوڕەی هێرشی کرایە سەر کوڕی بلیۆنێرێک بوو.

کۆتایی ڤیدیۆکە بەس بوو تا داوا بکا تاقەکەی بپشکنن کە شتەکانم کەمێک بەجوانی شاردبویەوە تیایدا.

پاش ئەوەی دڵنیای کردمەوە کە ناوی من بە شاراوەیی دەمێنێتەوە لەناو ئەمەدا و چوومەوە بۆ پۆلەکەم لە نیوەی وانەی دووەم، لە کاتی وانەی سێیەم دەنگی یاریدەدری بەڕێوبەر هات و داوای کرد کەیڤن فیڵدس هەر ئێستا بچێتە ئۆفیس.

لەکاتی خوانی نیوەڕۆ هەمووان دەیانزانی کەیڤن لە قوتابخانە دەرکراوە و کەس نەیدەزانی بۆ.

ئەلێکس نیگایەکی بەمانای بۆ کردم بەڵام جگە لەمە کەوتینەوە پشتگوێ خستنی یەکتری.

لەلایەکی ترەوە جەیک بەردەوام پشتگوێی خستمو منیش هەمان شتم کرد. دڵنیام جەیک زۆر لێم توڕەیە پاش ئەوەی لەیاریەکە هاتە دەرەوە بەهۆی منەوە وە دڵنیام زۆر توڕەتر دەبێ گەر بزانێ چیم کردووە.

بۆیە ڕۆژی دوو شەممەم زۆر بە ئاسایی بەڕێکرد جگە لەو سەمایە سەرکەوتنەی کە لە گەرماوی کچان کردم کە کەسی لێنەبوو. وە زۆر دڵخۆش بووم و ویستم بگەڕێمەوە ماڵەوە و بەخۆشی پشووی بەهارەم دەست پێبکەم.

بەڵام دواتر بیرم کەوتەوە کە پڕۆژەی کۆمپیوتەرەکەم تەواو نەبووە بۆیە پێویست بوو بمێنمەوە.

کە تەواوم کرد، قوتابخانە تەقریبەن بەتاڵ بوو، کەس نەیدەویست لە پێویست زیاتر بمێنێتەوە.

تەنیا یاریزانانی فوتبۆڵ پێویست بوو بمێننەوە و ڕاهێنان بکەن چونکە بە قسەی ڕێبیکا بێ پاش ئەوەی کەیڤن دەرکرا ڕاهێنەر وابیردەکاتەوە پێویستە ئەوانی تر زیاتر خۆیان ماندوو بکەن.

بە هۆڵە بەتاڵەکە تێپەڕیم تا گەیشتمە تاقەکەم و کتێبەکانم لەناوی دانا.

ئەوە کتێبی کیمیا__

لەناکاو کەسێ جانتاکەی گرتم و ئەوەندە بە توندی بە تاقەکانی دادام کە تەقریبەن ئەستێرەم بینی.

دەستێک بە توندی منی گرت و ڕووی سوڕاندم تا ڕووبەڕووی کەیڤن بوومەوە.

ئۆه خودایە، هەربەجدی ؟

"دەبوو بزانم کە تۆیت!"
بە توڕەیی گووتی و لە شوێنی خۆم ڕاچڵەکیم بەڵام ئەوەندە توند گرتبوومی کە نەمدەتوانی بجوڵێمەوە.
"وامزانی بەیانی لە ژووری تاقەکان بوویت تا لەگەڵ ئەو دووە بیت وەک ئەوەی هەمووان باسی دەکەن بەڵام نەدەبوو هەرگیز باوەڕ بەمانە بکەم. زۆر شت لەناو ئەم سەرە زەردەی تۆیە و ئەوەندە گەمژەش نیت کە دەردەکەوی."

"یەکەم."
بە ئارامی گووتی.
"لێم دووربکەوە و دووەم چیتر تف بە ڕووخسارم دامەکە. "

" وە سێیەم ئەگەر وازم لێنەهێنی. "
بە دەنگێکی. نەرمی پڕ سوکایەتیەوە گووتم.
" ئەوا دڵنیا دەبمەوە لەوەی لە داهاتوودا هیچ منداڵێکت نەبێت. دواتر وابیر ناکەیتەوە نابێ ئەمە لێرە_"

بە توندی دووبارە بە تاقەکەی دادام و وەڵامە جوانەکەمی پێبڕیم.

ئاخ.

"تۆ وادەزانی س*زانیەکی کە نابێ دەستت لێبدرێ و دەتوانی لەهەموو شتێک دەربازت بێ، وانیە؟"
بە توندی گووتی.
"باش. حەزناکەم ئەمە بڵێم ئازیزم. بەڵام هێزەکانی پارێزگاری نایەن لەبەرئەوەی تۆ لێرە بەتەنیایت."

وە ئەمە دەفعی کردم.

"بڕواناکەم دەبێ دووبارە ئەمە بکەم. یەکەم_"
بە ئەژنۆکانم لە هینیم دا و ناڵەیەکی کرد و گەڕایە دواوە.
"من ئازیزی تۆ نیم."

"وە دووەم."
بە توندی ئەنیشکێکم لە ڕووخساری دا.
"من خۆم هێزی پارێزگاریم."

لێم دوورکەوتەوە و منیش وازم لێهێنا. هەرچەندە دەبوو زیاتر عاقڵی بکەم بەڵام باش نەبوو بە تەنیا لەوێ بم لەگەڵی.

بۆیە بەخێرایی ڕووم سوڕاند و ویستم ڕابکەم کەچی کەیڤن بەخێرایی قاچی گرتم و باڵانسی خۆمم لەدەستدا و کەوتم بەدەمدا.

"وازم لێبهێنە. "
گووتم و شوتم دەیهاویشت کە دەستی گرتم. ڕووخساری ڕێک لەسەر ڕووخسارم بوو، لوتی خوێنی لێبەردەبوو و دەکەوتە سەر ڕووخسارم.

"چی،من هیچم نەماوە تا بیدۆڕێنم وانیە؟"
گووتی.
"پێویستە سوپاست بکەم بۆ ئەمە بەڵام پێش ئەوە پێویستە وانەیەکت _"

کەللەیەکم لێدا.

بۆ هەموو ئەوانەی لەماڵەوەن، قەد ئەمە دووبارە مەکەنەوە. ئەمە وەک ئامۆژگاری کەسێکی نزیک وەرگرن لەبەرئەوەی پێویستە ئەمە تەنیا لەلایەن پسپۆڕەکانەوە بکرێ.

چونکە سوێند دەخۆم هەرچەندە کەللە لێدان زۆر ناوازەیە کە بەکێت لە قەڵاکە دەیکات لە تیڤی کەچی لە ژیانی ڕاستیدا وەک س*زانیەک ئازاری هەیە.

بەتایبەتی کە کوڕەکە ئەوەندە گەورە و گرانە و پێدەچێ ڕێک سەری لە ئاسن دروست کرابێ.

بە خۆشحاڵیەوە توانیم بەمە لە خۆمی دووربخەمەوە. وە دواتر بۆکسێکم لێدا و کەوتە سەر لایەکی لەسەر زەویەکە.

نازانم کلارای سەرخۆش چۆن بوو، بەڵام کلارای توڕە و هۆشدار ناهێڵی ئەمە وەها بە ئاسانی دەربازی بێت.

توانیم هەڵستمەوە سەر پێیەکانم بەڵام بەزۆر دەمتوانی بوەستم،هەستم بە سەرئێشە و گێژبوون دەکرد. دەزانم باشترین ڕێگاچارە بریتی بوو لەوەی لێرە دەفن بم بەڵام پێش ئەوەی بجوڵێمەوە هەستم بە ئاسنێکی سەر کرد لەسەر لایەکی ڕوومەتم.
"ئەگەر تۆ بام نەدەجوڵام."

لە شوێنی خۆم چەسپام.

"خێزانەکەت قەد پێیان نەگوتوویت ئەگەر لەگەڵ ئاگر یاری بکەی، لەوانەیە ڕۆژێ بسوتێیت."

بەلاچاوێک سەیرم کرد و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و بە تیژترین شێوە قیژاندم. هەناسەیەکی ترم هەڵمژی و ویستم دووبارەی بکەمەوە پێش ئەوەی. بۆکسێک لە دەمم بدات و تامی خوێن بکەم لە دەمم.

" تۆ شەڕکەری. "
گووتی.
" کۆتا جار تۆ زۆر ئاسانتر بووی، ئێستا زۆر سەرنجڕاکێشتریت."

قژی گرتم و بە توندی بە دیوارەکەی دادام. وە سەرم ئەوەندە خراپ ژانی کرد کە بەزۆر دەمتوانی دەوروبەرم ببینم. دەمتوانی گوێم لە ترپەی دڵم بێ کە بەخێرایی لێیدەدا لە ناو سنگم.

بە توندی جەستەی بە جەستەمەوە نوساند و نەیهێشت هیچ جوڵەیەک بکەم.

" تۆ ژیانت فەوتاندم."
گووتی
"وە من زۆر بە خۆشحاڵیەوە هی تۆ وێران دەکەم. خاتوون نایاب."

چاوەکانی لە توڕەییدا ڕووناک بوونەوە و بە زۆر هەوڵم دەدا خۆمی لێدەرباز بکەم.

ئەو بەدڵنیاییەوە لێیدەدام ئەگەر دەنگێکی بچوک لەکۆتایی هۆڵەکە نەیتاساندبا.

نەتالیا لەکۆتایی هۆڵەکە وەستابوو و قژی لەدواوە کردبووە تۆپێک. چاوەکانی زەق بوونەوە کە سەیری دەکردین.

چاوەکانی بە شپرزەیی و پەشۆکاوی لەسەر من بوو. وابزانم لەوکاتەدا داوای یارمەتیم دەکرد، بەڵام کەیڤن بەخێرایی چەقۆیەکەی لەسەر ڕوومەتم دانا.

باشە قسەکەم دەگەڕێنمەوە ،ئیریک لەمە شێتتر نەبوو. بەڵام بەپێچەوانەی ئیریک ئەم جارەیان خۆم لەکێشەی کەیڤن هەڵقورتاندووە.

باشە ،ئەویش نەدەبوو لەمن نزیک بێتەوە. ئەگەر واینەکردبا ئێستا ئەمانە هیچ ڕووینەدەدا.

بەڵام بەهیچ شێوەیەک قبوڵم نەدەکرد لەو کەسانە نزیک بێتەوە کە خۆشم دەوێن.

وە لەوانەیە لە قوڵایی ناخمدا خۆشم خۆش بوێ.

"ئەو ژیانی تۆشی وێران کرد."
کەیڤن بە ئارامی گووتی، و لەوکاتەی چاوە زەقەکانی نەتالیا لەنێوان من و کەیڤن ئاڵوگۆڕیان دەکرد.

"من هێشتا ژیانی تۆم بە تەواوی وێران نەکردووە.."
بە کەیڤنم گووت.
"چونکە ئەگەد لەمە دەربازم بێت دەبێ.. _"

بە پشتە دەستی لە دەمی دام و دووبارە تامی خوێنم کردەوە لە دەمم.

"هەردووکمان دەزانین ئەوە شایەنی ئەمەیە."
کەیڤن بەردەوام بوو.
"وابیرناکەمەوە بتەوێ بوەست_"

"ڕاستە."
نەتالیا گووتی و شێوە شڵەژاوەکەی نەما و گەڕایەوە سەر شێوە س*زانیەکەی پێشتری.
"چیت دەوێ بیکە. تۆ ڕاست دەکەی. ئەو شایەنیەتی."

وە پاش گوتنی ئەمە ڕووی سوڕاند و ڕۆیشت کە دەنگی پێڵاوە پاژنە بەرزەکانی لە هۆڵەکە دەنگیان دەدایەوە.

وە ئەوکاتە وەستام لە شەڕکردن.

بۆچی لەو هەموو خەڵکە نەتالیا ئەندرسۆن بیەوێ یارمەتیم بدا؟

لەوانەیە ئەو ڕاست بکا. من شایەنی ئەوەم

" چی بوو، چیتر ناتوانی شەڕ بکەی؟"
بە گاڵتەوە گووتی.
"ئەمە کەمێک شێتانەیە."

"شێتانە؟"
بە ساختەیی پێکەنیم.
"دەزانی چی شێتە؟ تۆ. من تازە هەموو شتێکی ژیانە خەمبار خەمبارەکەتم وێران کرد وە تۆش هەر ئەوەندەت پێدەکرێ وەک منداڵێک ڕووبەڕووی کچێک بیتەوە کە هەموو ئەمانەی بەسەر هێناوی."

وە ئەوەندە بەس بوو تا توڕەییەکەی بتەقێنمەوە.
ئێستا با دۆزەخەکەی ڕووناک بکەمەوە.

"چونکە تۆ هەر خۆت ئەمەیت. "
گووتم.
" بەزیو، شێت وە تەنیایت. تۆ ژیانێکی درێژ و خەمگینانە دەژ__"

دەستی لە دەوری ملم بوو پێش ئەوەی بتوانم تەواوی بکەم. نەمدەتوانی هەناسە بدەم. چەقوەکە لای ملم بوو لەکاتێکدا لەناو دەستەکانی بە توندی گرتبووی. توڕەییەکی زۆر باڵی بەسەرداکێشابوو و لەوکاتەی بێ بەرگری لە شوێنی خۆم وەستابوو.

پێش چاوم مۆر بوو و ئەژنۆکانم لاواز بوون، بەزۆر دەمتوانی بوەستم

وە لەناکاو دەستەکانی لەسەر ملم نەما و بە توندی کەوتمە سەر زەویەکە هەناسەیەکی درێژ و پڕ ئازارم هەڵمژی.

سەرم گێژ ببوو و نەمدەتوانی پێش خۆم ببینم. ئەوەندە دەمتوانی بەزۆر بیبینم دەستێک بوو. قژە ڕەشەکەی بەهەموو لایەکدا بڵاوببو. کەمێکی ویست تا بیناسمەوە.

جەیک.

پێش چاوم یەکسەر ڕووناک بوویەوە کە جەیکم بینی لەوێ، ئەو دیمەنەی ئەوکاتە بینیم دڵنیابووم لەوەی کە هەرگیز ناتوانم لەبیری بکەم.

من پێشتر ئەوم بە توڕەیی بینیوە.

جەیک ئەوکاتەی توڕە دەبوو، زۆر بەسەیری ئارام بوو، ئەو جۆرەی کە بەبەرامبەرەکەی دەڵێ ئەگەر بتەقمەوە قەد دەربازت نابێ. ئەوە نیگایەکی ترسناکە. دەبێ دوعا بکەی هەرگیز بۆت نەکرێ.

وەکو نارنجۆکێک وابوو کە سەرەکەی کرابێتەوە،تەنیا چاوەڕێی دەکرد کەی بتەقێتەوە.

وە کە بینیم بەمشێوەیە توڕە ،ئەو توڕەییەی لەناو چاوەکانیدا بوو کۆنترۆڵ نەکراو بوو، تۆقیم.

من تۆقیو بووم لەوەی دەتوانێ چی بکا.

جەیک بێ ئەوەی هیچ گرنگیەک بدا بۆکسی ڕادەوەشاند. مەحاڵ بوو بتوانم سەیری ئەمە بکەم. ئەو کۆنتڕۆڵی لەدەستدابوو و نەدەوەستێنرا.

بۆ کەیڤن هیچی وای تیانەبوو بتوانی بەرگری بکا، بەڵکو تەنیا دەبوو دوعا بکا بە زیندوویی دەربازی بێ.

دەستەکانی بە داماوی بەدوای چەقۆکەی دا دەگەڕا کە لەدەستی کەوتبوو.

نەخێر.

دەستی لەکۆتاییدا چەقۆکەی  گرت بەڵام پێش ئەوەی ڕایبوەشێنێ بە ئەوەندە هێزەی هەمبوو سەرە تیژەکەی چەقۆیەکەم گرت و لەدەستم دەرهێنا بێ ئەوەی گرنگی بدەمە بەو ئازارە زۆرەی دەستم کە چەقۆیەکە بە قوڵی بڕی و فڕێمدایە لایەکی هۆڵەکە.

خەریک بوو پاش ئەمە بکەومە سەر زەویەکە بەڵام بەزۆر خۆم گرتەوە و هەناسەم بۆ گەڕایەوە.

خوێن لەهەموو لایەکە و جەیک هێشتا نەوەستاوە. بێ ئەوەی ئاگای لەخۆ بێ بۆکس لەدوای بۆکس داوێ و ئاشکرایە کە کەیڤن ماوەیەکی زۆرە بێهۆش بووە.

دەزانم ئەگەر هێزم هەبایە یان بەڕای خۆم بایە دەمزانی کەیڤن شایەنی ئەمانەیە بەڵام جەیک نا.

"جەیک بوەستە."
دەنگم لاواز و شێتانە بوو.

"جەیک بوەستە."
ئەم جارەیان دەنگم کەمێک بەرزتر بوو و دەستی لەهەوادا وەستا.

"جەیک."
ئەم جارەیان ئەوەندەی هێزم تیابوو هاوارم کرد. و خۆم بە تاقەکەی پشتم گرتبوو.. هەناسەم قورس ببوو و ئازارێکی زۆرم هەبوو لەگەڵ هەر هەناسەدانێک.. هەناسەدان ئازاری هەبوو و بیرکردنەوە ئازاری هەبوو بەڵام دەبوو جەیک بوەستێنم.

ئەگەر ئێستا جەیک نەوەستێنم ئەوا سنورێک دەبەزێنێ کە هەرگیز ناتوانێ لێیەوە بگەڕێتەوە.

"جەیک."
دووبارە گووتم. ئەوجارەیان سەری بۆ لای من سوڕاند و چاوەکانی ئاگریان لێهەڵدەستا. بەڵام هەر ئەمە بوو. چاوەکانی هەر ئەمەیان تیابوو. توڕەیی، هەرگیز هیچ تێگەیشتنێکی تیا نەبووە کە سەیری من دەکا

"جەیک."
گووتم بە ئازارەوە.
"بگەڕێوە بۆ لام."

"تکایە."
پاڕامەوە.

بە بێهەستی بۆ چەند چرکەیەک سەیری کردم ودواتر لەناکاو ئەو ئاگرەی لەچاوەکانی دا پەیداببوو، نەما و گەڕایە دواوە، و چاوەکانی بە خێرایی دەنوقاند.

سەیری کەیڤنی کرد و دواتر سەیری منی کرد.
"کاڕ، ئایا تۆ _"

وە ئەمە کۆتا شت بوو کە بیرم بێتەوە لەبەرئەوەی ماسولکەکانم کۆڵیان دا و چیتر نەیانتوانی هەڵمگرن وە هەموو شتەکان تاریک داهاتن.

:0:0:0:0:0:0:0:0:0:0:0:0

6400 وشە.
_منیش دەڵێم دەبێ بۆ دەستم ژان بکا


Continue Reading

You'll Also Like

746 154 12
لێرەدا مەرگـ لەژیـــان ئازیزتـرە ! تـەواوڪراوە!
458K 9.7K 51
Two girls are exchanged at birth and are given to the wrong mothers and after 13 years the truth comes out Rosabella Rossi is different from her sist...
410K 16.3K 48
Vikram, a senior officer, prioritizes his duty above all else, much like his father, ACP Rajendra. He has three siblings: one is an officer, and the...
1.5M 134K 64
RATHOD In a broken family, every person suffers from his insecurities and guilt. Successful in every field but a big failure when it comes to emotio...