{ hello bitches }mın yonge✔...

By kpoper2009

28.2K 3.9K 4.2K

تەنھا بھێڵە یەک ماچ لە لێوەکانت ببەم دواتر خۆت داوای زیاتر دەکەیت بڕوات پێم ھەبێ ...... More

Trailer
part➪1
Part➪2
Part➪3
part➪4
Part➪5
part➪6
Part➪7
Part➪8
Part➪9
part➪11
Part➪12
Part➪13
part➪14
Part➪15
part➪16
Part➪17
ھەلەو
Part➪18
Part➪19
Part➪20
Part➪21
Part➪22
part➪23
Part➪24
the end

Part➪25

910 132 82
By kpoper2009


؛دەستەکانم بەربدە تکایە ...بە ھێمنی وتی
بە سۆزەوە لە چاویم ڕوانی

؛وام لەگەڵ مەکەـتکایە ھەر خۆی چەندین رۆژم بێتۆ بەسەر بردوە بۆچی ئێستا خۆتم لێ بەدور دەگری

دەستەکانیم توندتر گرت ؛زۆر بیرتم کردوە تکایە تەنھا ئەم شەو بھێڵە لەھەمان ژور بۆنت تێکەڵی ھەناسەم بێ تا بەیانی ...

؛نەخێر...دەستەکانی دەرھێنا
بە خێرای لەباوەشم کردو سەریم خستە سەر سنگم
؛تکایە بھێڵە بۆ ئەمشەو تا بەیانی سەیرت بکەم تەنھا سەیرت دەکەم تا قەرەبوی ئەو رۆژانە بکەمەوە کە بیرتم کردوە بیری چاوەکانتم کردوە

ئەو لەباوەشما لەنێو سنگە پانەکەم مایەوە تا چەند چرکەیەکو دواتر


وتی؛تەنھا لەبەر ئەوەی باوکی راستی کچەکەمیت
رێگا دەدەم ئەمشەو لەھەمان ژور بین

بەڵام ئەوە بزانە من ھیچ ھەستێکم بۆت نیە
ناتوانی زۆریم لێبکەی ...

؛کێشە نیە بەلێن دەدەم دوبارە ئاشقم ببیتەوە ...

لەباوەشم ھاتە دەرەوە پاشان چوە لای دۆلابەکە
؛ببورە بەس جلەکانی تۆ لە ژورەکەی ترن بچم بۆتی بھێنم؟!

پرسیم پێم وایە بیری چو
؛باشە چاوەرێم ...

بەراستی ئەو ھیلاکە من دەمەوێ یارمەتی بدەم
پاش ئەوەی جلەکانم بۆی ھێنا

ئەو خۆی گۆری
لەسەر جێگا بوین پشتی لێم بو لەگەل مەودایەکی زۆر لەنێوانماندا

پاش ئەوەی ھەستم کرد کە خەوتوە
بە دەستەکانم لە دواوە گەمارۆم دا لوتم لە نزیک قژیدا ھێشتەوە

چاوەکانم داخستو زەردەخەنەم کرد دەستیم لە زگیدا دەجولاندەوە بە ھێمنی
؛کچەکەم ھیوا خوازم وەک دایکت جوان بیت

ــــــــــ
ڤیرا؛

بە دەستەکانم شتێکی نەرمم گەمارۆدا بو بەھەمان شێوە قاچەکانیشم لەسەر ھی ئەو بون

چاوەکانم بە ھێمنی کردەوە
تاسام من دەوری سنگی ئەوم داوە وە لەھەموی ناخۆشتر ئەو بەشی سەرەوەی بێ جل ھێشتۆتەوە

دەستم دور خستەو بەڵام رێگای نەدا وەک خۆی لێکردەوە

بە دەستەکانی دەستمی خستەوە سەر سنگی
؛بۆچی خۆت بەدور دەگری بیرت چو جەستەم موڵکی تۆیە ....
سور بومەوە بەم بەیانیە چی دەڵێ

من گەمژەم یان چی پیاوێک کە نازانم ئایە درۆ دەکا یان نا لەلای دەخەومو لەباوەشی دەکەم

ھیچ وشەیەکم نەبو بۆ وتن
سەیری چاویم کرد ئەو زۆر بە قوڵی لێم دەڕوانێ
ئەو زۆر جوانە ئەگەر ئەو پیاوی من بێ ئەوە من بەبەختم


دڵم خێرا لێدەدا ؟!!
نا تەنھا شەرم دەکەم ...بەڵێ من شەرم دەکەم

دەستەکانمی گرتو لەجەستەی دەیجولاندەوە
لەرز بەجەستەمداھات

بەپەلە دەستم لاداو لێی دور کەوتمەوە
؛تۆ چیدەکەیت!؟؟؟.

زەردەخەنەی کرد ؛تۆ شەرم دەکەیت رەنگت پەمەیی بۆتەوە ...

قژم خستە پشت گوێم ؛نەخێر تۆ بێشەرمیت ....

جلەکانم ھەڵگرت
؛بۆچی دەبێ شەرم بکەم گەر شەرمم بکردایە ئێستا چۆن کچەکەم لە سکی تۆدا دەبو ...

سەیریم کرد بە چاوێکی فراوان
؛دەمت داخەەەە....سەرینێکم تێگرت

دواتر چومە دەست شۆرەکەو جلەکانم گۆری ...
ــــــــــ
رۆژەکان تێپەرین ئێستا مانگی ھەشتم تەواو کردوە جەستەم قورس بوە ھیلاکم

دەمەوێ زو بێتە دەرەوە دەمەوێ وەک پێشو لاواز بم
دەمەوێ بازبدەم دەمەوێ جلی جوان بپۆشم وە روخسارم کە ئەستور بوە من بیری روخسارە جوانەکەمم کردوە


سەبارەت بە شوگا ئەو ھەمو کات زیاتر لێمەوە نزیکە لەو رۆژەوە لە ژورەکەی دەخەوم دان بەوە دەنێم کورێکی باشە

لایەنی کەم گەر خۆشیشم نەوێ  دڵنیام کە باوکایەتی بۆ کچەکەم دەکا بە باشترین شێوە

ئەو زۆر ھێمنو لەسەرەخۆیە ھەرگیز بۆ من نەیوت نا زۆر یارمەتیم ئەدا لە سەر کەوتنی پەیژەکان لە لەپێ کردنی پێڵاوەکانم وە گۆرینی جلەکانم

ئەو نایابە ئەو لایەنەیم خۆشدەوێ ..

ــــــــــ
؛ھەرگیزززز...وتم لەکاتێک  بەرەو روی چوم تا رۆبەکەم لێی بسەنم

شوگ؛باوەرکە ھیچ نابێ تەنھا دەمەوێ تۆ بشۆم ...
؛تۆ چیدەلێی چۆن دەتەوێ خۆم روت بکەمەوە بۆتۆ

دوبارە ویستم رۆبەکە بگرم دەستەکانی گرتمو رۆبەکەی لە بەرزی راگرتبو

شوگا؛من ناھێڵم تۆ ھیلاک بیت بھێڵە سەرت بشۆم
پاندا...

چاوەکانم فراون بون ؛شوگاا چەند جارم وت پێم مەلێ پاندا
خەتای تۆیە کە من وا قەلەو بوم ...

زەردەخەنەی شەیتانی کردو نزیکی خۆی کردمەوە بەو دەستەی کە گرتبوی
؛کەوایە ئازیزم وەک خۆت دەیڵێی بەھۆی منەوە تۆ دوگیانیت کەوایە بھێڵە  موڵکی خۆم خۆم بیشۆم
....

شەقم لە سنگیدا ؛تۆ بێشەرمی ...رۆبەکەم پێ بدە

ئەو رایکرد بەرەو دەست شۆرەکە بەدوایدا کەوتم
؛شوگا ماندوت کردم تکایە ....

بە نوزەوە وتم ....

؛بەلێن بێ ھیچ ناکەم تەنانەت جلەکانت دامەنێ تەنھا قژت دەشۆم

دوای زۆرێک لە وشە رازی کردم ئێستا من بە جلی ژێرەوەم دانشتوم لەسەر کورسیەکە

بە دەستەکانم ھەوڵ دەدەم کەمێک خۆم داپۆشم  ھەست بە گەرمیەکی زۆر دەکەم لە روخسارمدا پێم وایە ئێستا وەک تەماتە سور بوم


ئاگادارم بزە لەسەر لێوی لاناچێ
وەک ئەوەی گەورەترین خۆشی ژیانی ئەو بم ...

ئاوی بەسەرمدا بەردایەوە لەگەڵیا دەستەکانی لە قژمدا دەجولاندەوە  ھەستم بە   شتێکی نامۆ دەکرد ھەستێک  ھەستێکی زۆر سەیر

ناڵاندم کاتێک دەستی ساردی لەسەر شانم دانا
وە لە پێشمەوە لەسەر چۆک دانشت و بە ھێمنی کەفی لەجەستەم دەدا

سەیری چاویم کرد ئەو زۆر قوڵ سەیری دەکردم قورگم وشک بوبو نەم دەزانی ئاخۆ چیبکەم چۆن لەو چرکەیە تێبپەرم

بەردەوام بو لەسەیر کردنم
تا بەرە بەرە نزیکم بویەوە ئەوەی بیرم بۆی چو رویدا

ئەو ماچی کرد لەشوێن خۆم وشک بوم
ئەو بە ھێمنی دەجوڵایەوە ھەستێکی خۆش روی تێکردم لێوی نەرم بو ئەو نەرمتر مامەڵەی دەکرد

لێومی لەنێو خۆیدا دەجوڵاندەوە بە ھێواشی
دوای چەنێک خۆم بۆ نەگیرا دەستم کرد بە جوڵە ھاوشێوەی ئەو بە نەرمی

ئەو کە زانی بەرھەڵستی ناکەم خێراتر لێومی گاز لێ دەگرت لەگەڵیا بە دەستی ئاوی رەشاشەکەی کردەوە

ئاوەکە بە روخسارمانا کەوتە خوارەوە
بەشێکی لە دەممانا دەمایەوە

قژو جلی ئەویش دەستی کرد بە تەر بون
ئەو ھۆتە ...
ئەوە نەرمترین ماچ بو کە کردبێتم ...
ــــــــــ
ھەلەو چۆنن
دەزانم درەنگ دامنا بەس بەخوا مەجالم نەبو بۆ نوسینی
ببورن تکیە ڤۆتێی موحتەرەمانە جێبێلن 😀
ئەرێ دە ڤۆتەکی لۆ ئەو چیرۆکەم بکەن درم تەقی لۆ وا خراپن 😭

Continue Reading

You'll Also Like

2.6K 146 10
Nemůžeš vymyslet žádné originální jméno? Nechceš mít neoriginální Kate a Jacka? Tak se inspiruj v této knížce! ⚠️ Pokud nějaké jméno použijte, zanech...
254K 12.6K 63
Tato kniha je zaměřena na různé sexuální orientace. Má za úkol je představit a seznámit vás s nimi. Také se zabývá dalšími tématy tomuto podobnými...
8.2K 61 40
Učební texty k přijímačkám z biologie. Obsahuje tři hlavní kapitoly - obecná biologie, biologie člověka a genetika. V budoucnu se možná objeví další...
4.2K 169 88
Písničky, které jsou populární, nebo byly s textem a s překladem Cover : @_Leiko-chan_