وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر

By shannon-Vk

26.1K 4.6K 3.8K

مـن و تۆ دوو هێـڵی ئاسن بەتەنـیشتی یەکتـردا درێـژ ناگەیـن بە یەک top tae bottom kook 💗 start 22 may/2021 st... More

part 1
part 2
part 3
part 4
part 5
part 6
part 7
part 8
part 9
part 10
part 11
part 12
part 13
part 14
part 15
part 16:
part 17
part 18
part 19
part 20
part21
part 22
part 23
part 24
part 25
part 26
part 27
part 28
part 30
part 31
part 32 End

part 29

687 134 63
By shannon-Vk

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

٭

هەمووان لەسەر مێزی نان خواردن بوون و بەبێ دەنگی
نانی بەیانیان دەخوارد
تا خاتوو جیۆن قسەی کرد

خ.جیۆن: جونگکوک، بەیانی زوو ئایرس پەیوەندی پێوە کردم پێی وتم ئەگەر جونگکوک دەست لەکار دەکێشێتەوە با بێت بۆ دەزگا و پەڕاوەکان واژۆ بکات و بەفەرمی دەزگاکە دەبێت بە هی ئایرس، چی دەڵێی؟
"خاتوو جیۆن وتی بە جدی"

کووک سەیری خواردنەکەی کرد و
کەوتە بیرکردنەوە
لەم کاتەدا جایجوون بە دەستە سڕەکەی دەمی خۆی سڕی و قسەی کرد

جایجوون: کووک بەراستی ئەگەر ناتەوێ چیتر کار بکەیت ئاساییە ئێمە دەزانین بەچیدا تێپەڕی و ناتەوێ جارێکی تر بەسەرت بێتەوە
هەم من هەم کار دەکەم
"وتی و لە کۆتاییدا زەزدەخەنەیەکی بۆ کووک کرد"

کووک سەیری کردەوە و بزەیەکی کرد

کووک: دەمەوێ سەردانی ئایرس بکەم و خۆم قسەی لەگەڵدا بکەم وە لەوێ بڕیار دەدەم
"بە بزەیەکەوە وتی"

خ.جیۆن: هەرچۆنێک تۆ پێت باشە کوڕەکەم
تەنها سەلامەتی و تۆو ئاسوودەیی تۆمان دەوێت
"خەندەیەکی کرد"

کووک سەیری دایکی کرد کاتێک هێشتا بزەیەکی لەسەر لێو بوو

کووک: سوپاس دایکە گیان بێ خەمبە بڕیارێکی درووست دەدەم
"کووک وتی و هەڵسایەوە وە درێژەی بە قسەکانیدا"
کەواتە دەڕۆم بۆ لای ئایرس و قسەی لەگەڵ دەکەم
نۆشی گیانتان بێت

ڕۆشت بۆلای دەرگای دەرەوەو ویستی بیکاتەوە بەڵام جایجوون وەستاندی

جایجوون: هێی کووک ئەگەر دەتەوێ دەتگەیەنم

کووک: نەخێر هیۆنگ من ئێستا باشم
دەمەوێ سەیارەکەی خۆم لێبخوڕم

جایجوون: زۆر باشە دەتبینمەوە

کووک: دەتبینمەوە هیۆنگ

هەردووکیان رۆشتن بۆ ناو سەیارکانیان و
لێیانخوڕی بەرەو ئەو شوێنەی دەیانەوێ

.

کووک گەیشت بۆ دەزگاکە
لە سەیارەکەی دابەزی سەیرێکی دەزگاکەی کرد
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی ڕۆشت
هەرکە ڕۆشت بۆ ناوەوە هەموویان سەریان بۆ دانواند
وە سڵاویان لێی کرد
ئەویش بە خەندەیەکەوە وەڵامی دەدانەوە

دواجار گەشتە بەرامبەر ژووری ئایرس
کەمێک وەستا
کۆتا جار کە قسەی لەگەڵ ئایرس کرد
گفتوگۆیەکی خەراپیان هەبوو
بۆیە لەوانەیە ئایرس تووڕە بێت
هەناسەیەکی هەڵمژی و دایەوە دەرگاکەی کردەوە
وە هەنگاوی نا بۆ ژوورەوە
ئایرس خەریک بوو قسەی لەگەڵ دوو فیدڕاڵی دەکرد
کە وادیارە دەبێت خۆیان و پیاوەکانی تر ئامادە بکەن بۆ ئەرکێک

هەرکە ئایرس چاوی بە کووک کەوت قسەکانی تەواو کرد لەگەڵ دوو فیدڕاڵییەکە پێی وتن دەتوانن بڕۆن
وە ئەوانیش ڕۆشتن

ئایرس: وەک دەبینی کارەکان بەبێ تۆش بەڕێوەدەچن
"بە گاڵتەجاڕییەوە وتی و خەریکی کۆمپیتەرەکەی بوو"

کووک ڕۆشت و لەسەر کورسییەکەی بەرامبەری دانیشت
بۆ ساتێک چاوی کەوتە سەر شوێنەکەی خۆی
بەڵام چاوی لادا و سەرنجی خستەوە سەر ئایرس

کووک: ئێ ئایرس دەزانم کە کۆتا جار قسەمان کرد شتانێکی ناشرینم وت وە دەمەوێ داوای لێبوردن بکەم
بمبورە

ئایرس سەیرێکی کرد

ئایرس: تۆ وتت کەوا ئەو کەسانەی ئەو کوشتونیەتی
شایستەی مردن بوون
"دووبارە بە گاڵتەجاڕییەوە وتی"

کووک: ئاگاداری خۆم نەبووم

ئایرس: هەرچۆنێک بێت وادیارە باوکت شایەنی مردن بوو

کووک: خۆشت لەوێ بوویت ئەو باوکمی نەکوشت
"بەبێزاری وتی"

ئایرس: جیاوازی چیە

کووک: ئایرس تکایە با ئەم بابەتە دابخەین
"دووبارە بە بێزارییەوە وتی"

ئایرس: هەرچۆنێک بێت ئەم تێیهیۆنگە...
"قسەکەی پێبڕا"

کووک: من ئەوم خۆش دەوێت وە ئەویش منی خۆشدەوێت وە ئێستا ئێمە لە پەیوەندی داین و یەکتر دەبینین وە ئێوارە بە خێزانەکەم دەڵێم و دوای ئەوەش هاوسەرگیری دەکەین
"هەموو قسەکانی بەسەر یەکەوە وت"

ئایرس شۆک بوو چاوەکانی کرابوونەوە لە شۆکدا

ئایرس: گاڵتە دەکەیت؟!!

کووک: بێگومان نەخێر، بۆیە چیتر نامەوێ بەشێوەیەکی ناشرین باسی ئەو بکەت لەلای من

ئایرس: گەمژەی بێ ئەقڵ کەسی ترت نەدۆزییەوە ئەو نەبێت؟!
"وتی کاتێک بە شێوەیەکی شۆکاوی سەیری دەکرد"

کووک: جا کەسی تر بوونی هەیە جگە لە ئەو؟
"بەشێوەیەکی گاڵتەوە وتی وەک ئەوەی تەنها ئەو هەبێ لەسەر ئەم زەمینە"

ئایرس بەبێزارییەوە چاوی لێ سوڕاند

ئایرس: بەهەرحاڵ...
"قسەکەی پێ بڕا"

کووک: ئێستا لێم خۆش بوویت؟
"بە داماوی وتی"

ئایرس سەیرێکی کرد پاشان وتی

ئایرس: ویستم بڵێم لێت خۆش بووم بەڵام قسەکەت پێ بڕیم گەمژە
"بە بێزاری وتی"

کووک: هههه زۆر باشە کەواتە

ئایرس: ئێستاش دەتەوێ دەست لەکار بکێشیتەوە یان نا؟
"بەجدییەوە وتی و سەیری نێو چاوی کووکی کرد"

کووک: ئێ... بەڵێ

ئایرس: کەواتە ئەمانە واژۆ بکە

چەند پەڕاوێکی هەڵدا بۆ بەردەم کووک
کووکیش بێ ئەوەی بیان خوێنێتەوە ڕاستەوخۆ واژۆی کردن وە دواتر دایەوە دەستی ئایرس

ئایرس: ئێستا دەتوانی بڕۆیت

کووک: زۆر سوپاس ئایرس

ئایرس: بۆچی شتێک؟

کووک: تۆ زۆرت کرد بۆ دۆزینەوەی من
وە سوپاسم نەکردبوویت دووبارە سوپاس

ئایرس: گەمژە ئەمانە بۆ تۆ نەبوون بۆ باوکت بوو
بەشێوەیەکی خۆکارانە ئەوم بەدڵ بوو
"بە گاڵتەوە وتی"

کووک دەیزانی گاڵتە دەکات و هەردووکیان دایانە قاقای پێکەنین

کووک: بەهەرحاڵ دەبێت بڕۆم

ئایرس: خوات لەگەڵ دەتبینمەوە

کووک: خوات لەگەڵ گەورەم

وتی و سڵاوی سەربازیکرد و ڕۆشت
ئایرس پێکەنی و لەژێر لێوەوە وتی "گەمژە"

.

کووک لەنێو ئۆتۆمبێل بوو دەیویست بچێتەوە
لەناکاو پەیوەندییەکی بۆ هات خێراییەکەی کەم کردەوە
سەیری مۆبەکەی کرد و ڕاستەوخۆ زەردەخەنە هاتە سەر لێوانی
خێرا مۆبایلەکەی هەڵگرت

٭لە پەیوەندییەکە٭

کووک: سڵاو تێیهیۆنگشی
"وتی بە کیوتی"

تای: سڵاو ئازیزم، وادیارە بەیانی پەیوەندیت کردبوو
بمبورە ئاگادار نەبووم، شتێکت پێویستە؟

کووک: ئێ تێیهیۆنگ ناونیشانی ماڵەکەت بنێرە
دەمەوێ بێم بۆ ئەوێ و قسە بکەین

تێیهیۆنگ: زۆر باشە ناونیشانەکە شەقامی ٭٭٭٭+
خانووی ژمارە 105،،، شتێکی خەراپ نەبووە وایە؟

کووک: نەخێر خۆشەویستم هیچ شتێک نەبووە

تای: زۆر باشە خۆشەویستم کەواتە دەتبینمەوە

کووک: دەتبینمەوە
"پەیوەندییەکەی داخست"

ئاراستەی شۆفێری کردنی گۆری و بەرەو
ئەو ناونیشانە ڕۆشت کەوا خۆشەویستەکەی پێی وت

.

دوای نیو کاتژمێر لە شۆفێری گەشت

لەبەردەم ماڵێک وەستا
کەمێک سەیری کرد پاشان بەرەو دەرگاکە
ڕۆشت
زەنگەکەی لێدا
ڕاستەوخۆ دەرگاکە کرایەوە

کووک کەمێک شۆک بوو بە بینینی ئەو کەسە
لەناکاو تێیهیۆنگ لەپشت ئەو کەسە دەرکەوت

تای: لاچۆ لەسەر ڕێگاکە جێنی

بە بێزاری وتی و پاڵێکی بۆ دواوە پێوەنا
جێنیش شۆک ببوو چونکە وایزانیبوو تێیهیۆنگ تەنها گاڵتەی کردبوو کاتێک وتی من و کووک لە پەیوەندی داین

تێیهیۆنگ: بەخێر بێت کەروێشک

وتی ماچێکی کورتی لێوەکانی کووکی کرد
کووک شەرمی کرد چونکە لەبەردەم جێنی
ماچی کرد بۆیە سەری نزم کرد
جێنی بەشێوەیەک سەیری دەکردن
وەک ئەوەی فیلمێک بن

تێیهیۆنگ: دەی وەرە ژوورەوە

وتی و دەستەکانی کووکی گرت و بەدوای خۆیدا هێنای بۆ هۆڵەکە

جین و نامجوون لە چێشتخانەکە بوون و ئەوانیان بینی
چونکە چێشتخانەکە لەبەرامبەر هۆڵەکەیە و
لە چێشتخانەکەوە دەتوانی هۆڵەکە ببینیت

خەریکی ئامادەکردنی خواردن بوون بۆ نیوەڕۆ
بەڵام وەستان کاتێک ئەوانیان بینی

تێیهیۆنگ و کووک ڕۆشتن و لەسەر سۆفاکە دانیشتن

جێنی دوای کەمێک لە شۆکەکەی هاتە دەرەوەو
ڕۆشتە لای جین و نامجوون و لەگەڵ ئەوان وەستا
وە سەیری تایکووکیان دەکرد و گوێیان بۆ ئەوان ڕاگرتبوو

تای: گوێم ڕاگرتووە خۆشەویستم قسە بکە
"تای وتی بە ئارامی"

کووک: ئێ... تێیهیۆنگ دەمەوێ ئێوارە لەگەڵم بێیت بۆ ماڵەوە چونکە دەمەوێ.... پەیوەندییەکەمان ئاشکرا بکەین

بە شڵەژاوی وتی نەوەک تای ئەوەی نەوێت
بەڵام تای کەمێک پێکەنی و هەردوو دەستەکانی کووکی لەناو ئەوانەی خۆی قوفڵدا و کەمێک لێی نزیک بووییەوە

تای: هەرچۆنێک کەروێشکەکەی من دەیەوێت و ئارەزووی دەکا

وتی و نزیکتر بووییەوە بەشێوەیەکی کیوت لوتی لە لوتی کووک خشاند
کووکیش کەمێک شەرمی کرد

کووک: پێموابوو ڕازی نابیت

تای لە کووک دوورکەوتەوە بەڵام هێشتا دەستەکانی
لەناو دەستی بوون

تای: ئەمە چ قسەیەکە ئازیزم، دەمەوێ بەزووترین کات
پەیوەندییەکەمان ئاشکرا بکەین و ئیتر هاوسەرگیری بکەین و بەیەکەوە لە یەک ماڵدا بژین و لەسەر یەک پێخەف بخەوین هەڵبستین،،، لەهەموو شتێک زیاتر
ئەم ڕۆژانەم دەوێ
"بە هێمنی وتی و لەکۆتاییدا زەردەخەنەی کرد"

کووک دڵخۆش بوو و زەردەخەنەی
ویستی قسە بکات
بێگومان ئەوەندە کیوت و جوان بوو
تای خۆی بۆ نەگیرا و نزیککەوتەوەو بە هێواشی لێوی لەسەر لێوی دانا و ماچی کرد
کووک شەرمی کرد بەڵام ئەویش وەڵامی ماچەکەی دایەوە
دوای چەند چرکەیەک لەیەکتر دوورکەوتنەوە

تای: خۆشم دەوێیت ئێستا و بۆ هەتا هەتایە

کووک: ساڵەکان تێدەپەڕن و سەرم سپی دەبێت
وە من هەر خۆشم دەوێیت

خەریکبوون خۆشەویستیان بۆ یەکتر دەردەبڕی
لەناکاو جین و جێنی و نامجوون هاتن بۆ لایان
وە کووک هەستی بە شەرمەزاری کرد
چونکە زانی کە ئەوانیان بینیوە لەکاتی ماچ کردنی یەکتر

جێنی: کەواتە یەکترمان بینیەوە
"بە ساردی وتی و لەسەر سۆفاکە دانیشت"

تای: بەڵێ جێنی یەکترتان بینیەوە وە لەمەودن زیاتر یەکتر دەبینن . کێشەت لەگەڵی هەیە؟
"وتی و سەیری جێنی کرد"

جێنی: ئاھ نەخێر گیانەکەم کێشەی چیم لەگەڵی هەبێ
"بە گاڵتەجاڕییەوە وتی"

نامجوون: دەی هاوڕێیان بیبڕنەوە، سڵاو من کیم نامجوون هاوڕێی تێیهیۆنگم
"بە زەردەخەنەوە وتی و دەستی درێژ کرد بۆ کووک تا تەوقەی لەگەڵ بکات"

کووک ڕاستەوخۆ زەردەخەنەیەکی کرد و دەستی گرتەوە

جین: منیش کیم سۆکجین هاوسەری نامجوون و هاوڕێی تێیهیۆنگ
"ئەویش بە بزەیەکەوە دەستی درێژ کرد"

کووک دەستی گرتەوە پاشان قسەی کرد

کووک: خۆشحاڵ بووم بە ناسینتان
منیش جیۆن....
"قسەکەی پێبڕا"

جین: ئاھ پێویست ناکا ئێمە تۆ دەناسین
"بە کەمێک پێکەنینەوە وتی"

کووک پێکەنی پاشان نامجوون قسەی کرد

نامجوون: بەهەرحاڵ خوانی نیوەڕۆ ئامادەیە

کووک: ئێ نەخێ...
"دووبارە قسەکی پێبڕا"

تێیهیۆنگ: لێرە دەمێنیتەوە تا ئێوارە

تێیهیۆنگ وتی و دەستی کووکی گرت و لەگەڵ خۆی بردی بۆ چێشتخانەکە
وە لەتەنیشت خۆیەوە داینیشتاند

نامجین سفرەکەیان دانبوو تەنها مابوو خواردنەکان بۆ خۆیان تێبکەن

پاشان هەموویان دانیشتن و دەستیان کرد بە
خواردن

وە جین بەردەوامبوو لە کردنی قسەی خۆش
کە وای لە کووک کردبوو خۆشەویست بێت لەلایی و
هەر زوو تێکەڵیان بوو و بە هیۆنگ بانگی دەکردن

لەناکاو جێنی قسەیەکی کرد کە وایکرد هەموویان بێدەنگ بن و سەیری بکەن

جێنی: دیارنەمانی جیمین و یونگی زۆری خایاند
"بە ساردی وتی و لەکۆتاییدا سەیری تێیهیۆنگی کرد"

کووک کەمێک هەستی بە تاوان کرد و نیگەران بوو
وا هەستی دەکرد کە بەهۆی ئەوەوە دیار نەماون
و هەواڵیان نیە بەڵام لەڕاستیدا هیچ خەتای ئەوی تێدا نیە

تای: دەیاندۆزمەوە

وتی و کەوچێک لە خواردنەکەی خوارد بە ئاسایی
بەڵام وەستا کاتێک جێنی دووبارە قسەی کردەوە

جێنی: نەخێر پێویست ناکا تۆ هاوسەرگیری بکە
"

بە گاڵتەجاڕییەوە وتی و دەستی کردەوە بە نان خواردن"

تای بەبێزاری و تووڕەیی کەوچکەکەی فڕێدایە سەر قاپەکە کووک ڕاچڵەکا و جین نامجوون تەنها سەیریان دەکرد
تای سەیری جێنی کرد بە ڕووخسارێکی سارد و کەمێک تووڕەیی


تای: تۆ بەمن دەڵێی کەوا خەمی ئەوانم نیە و بەدوای خۆشی خۆم کەوتووم؟
"وتی کاتێک هەوڵی دەدا تووڕەیی کۆنتڕۆڵ بکات"

جێنی وەستا و سەیری کرد
بە تووڕەیی

جێنی: بەڵێ وایە، پێم بڵێ چیت کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەوان؟ کێ دەزانێت ئێستا لەکوێن و چیان بەسەر هاتووە! لەجیاتی ئەوەی دانیشی ماچی خۆشەویستە کیوتەکەت بکەیت باشترە بەدوای ئەو کەسانە بگەڕێیت کە چەندین ساڵ قوربانیاندا بۆ تۆ و باوکە هیچ و پووچەکەت، تەنانەت کاتێک زانیان چیتر پارەیان پێنادەیت و مایە پوچ بوویت ئەوان هێشتا لەگەڵت بوون ئەوان بۆ مەرگیش لەگەڵت هاتن و یارمەتیان دایت، ئەوان هاوڕێی تۆ بوون نەک
ئەم فیدڕاڵییە گەمژەیەیی تەنیشتت
کە بە بانگی دەکەیت بە خۆشەویستەکەم

کۆتا وشەکانی بەهیواشی و تیژی کرد
وە لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە و لەوێ ڕۆشت

تای لە تووڕەییدا خوێنی کوڵابوو ویستی هەڵسێتەوە
بەڵام کووک خێرا قۆڵی گرت و ڕێگەی نەدا

کووک: ئاساییە

بە شکاوی وتی بەڵام بۆ ئەوەی تای ئارام بێتەوە
تەنها ئەم وشەیەی وت

تای هیچی نەکرد و لە شوێنی خۆی مایەوە
وە تەنها سەیری یەک شوێنی دەکرد
لەڕاستیدا قسەکانی جێنی زۆر بە خەراپی دڵی ئەوی
شکاند
وە لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە ڕاستەوخۆ
کووکیش هەڵسایەوەو بەامبەری وەستا

تای: دەڕۆم بۆ ژوورەکەم
"بە ساردی وتی و ڕۆشت"

کووک لەوێ مایەوە لەگەڵ جین و نامجوون
کە ئەوان تەنها بە نیگەرانی سەیریان دەکردن

جین: هێی کووک نیگەران مەبە
باوەڕم پێبکە جێنی تەنها پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی لەوە ڕابێت
ئەو تێیهیۆنگی زۆر خۆشدەوێت بەڵام تەنها دەیەوێت هاوڕێکانی تریشی بگەڕێنەوە ئەمە هەموو کێشەکەیە
"بە زەردەخەنەیەکی ئارامەوە وتی تا کووک هیچ لە دڵ نەگرێت"

نامجوون: وە دڵنیابە جێنی تۆشی خۆشدەوێت
ئەو تەنها پێویستی بە کاتە

نامجین هەوڵیان دەدا کووک نیگەران نەبێت و قسەی ئەرێنیان بۆی دەکرد وە کووک تەنها بەبەڵێ سەری دەلەقاند و زەردەخەنەی شکاو و ساختەی دەکرد
ئەوانیش ئەوەیان دەزانی بەڵام تەنها بەردوامبوون

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

بەهیوای بەدڵبوون
💖

Continue Reading

You'll Also Like

309K 4.2K 17
Percy Jackson Truth or Dare! What happens when you put a group of demigods in a cabin, and they play Truth or Dare? Well let's find out! Enjoy!
2.3M 171K 43
"ကျုပ်နာမည် တော်ဝင်ယောက်ျား၊အများစုကတော့ Royalလို့ခေါ်ကြပေမယ့် ခင်ဗျားကတော့ ယောက်ျားလို့ခေါ်ချင်ခေါ်ပေါ့" "မင်းးး" Zawgyi "က်ဳပ္နာမည္ ေတာ္ဝင္ေယာက္်ား...
13.7K 2.8K 61
Taekook Top: jungkook Bottom: taehyung وەرگێڕدراوە
8.7K 428 10
A women was sitting on her chamber's bed she was lost in her thoughts when someone entered and pulled her towards himself holding her elbow she looke...