part 9

652 131 57
                                    

" like two train lines"







خەریکی خواردنەوەی شەرابەکەی دەستی بوو
کاتێک لەبەردەم پەنجەرەیەکی گەورە دانیشتبوو و تەواوی شاری سیئۆلی لێوە دیاربوو
لەناکاو کەسێک بە توورەیی خۆی کرد بە ژوورەوە
لەبەرامبەر تێیهیۆنگ وەستا شەرابەکەی لێ وەرگرت و بە توندی لەسەر مێزەکەی دانا کە خەریکبوو
بشکێت

جێنی: تۆ پێت وایە چیت کردووە؟!

تای: دەبێ چیم کردبێ!

جێنی: تۆ هیچ گرینگی بە ڕای ئێمە نادەیت!

تای: بۆچی دەبێت رێنمایی لە ئێوە وەربگرم؟

جێنی: بەڵێ دەبێت رێنماییمان لێ وەربگریت رێز لە راو بۆچوونی ئێمە بگری
ئێمە هاورێی تۆین ئێمە هاوکاری تۆین
تۆ بە ئێمەوە گەیشتوویت بەو ئاستەی ئێستات
وە بەهۆی هەڵەیەک کە گەمژەکانیش ئەو کارە ناکەن
خەریکە ئەمانخەیتە مەترسی پۆلیس و خەڵکی شار!

تای: ئاھ.. بوەستە گوێم لە وشەی هاورێ بوو!
"وتی و لەسەر کورسیەکەی هەڵسایەوە ئەو شەرابەی جێنی لێی وەگرت و لەسەر مێزەکەی دانا هەڵیگرت و چەند قومێکی لێدا"

تای: جێنی هاورێکان لە تەنیشت یەکەوەن وایە؟

جێنی: مەستت چیە!

تای: تۆ لە پشتەوەی یاخود تەنیشت من؟

جێنی: ئەم پرسیارانە چین؟

تای: با پێت بڵێم
تۆ و هەموو ئەوانەی رۆژێک لە رۆژان کاریان بۆ کردووم
بە ئێستاشەوە هەرگیزاو هەرگیز هاورێی من نەبوونە و ناشبن
هاورێکان لە تەنیشت یەکەوە ئەوەستن
بەڵام شوێنی ئێوە تەنها لە دواوەی منە
ئەگەر ئەم راستیە قبوڵ ناکەن
چەکەکەم ئامادەیە بۆ تەقاندن
"سەیری جێنی کرد و وشە بە وشەی بە تیژیەوە دەوت جێنیش بە توورەیەوە لەبەرامبەری وەستابوو و بروای بە قسەکانی نەدەکرد ئەو هەمیشە وایزانیوە تای هاورێی ئەوە بەڵام ئەو وتی هەرگیزا و هەرگیز کەواتە مانای ئەوەیە هەرگیز بیریشی لەوە نەکردۆتەوە ببێت بە هاورێی"

جێنی: چی دەربارەی مەترسییەکانی شار بۆ پیاوەکانت و خۆت و ئێمەش؟

تای: هەموو شتەکان لێرە جێدێڵین ئەو پیاوانەی کارم پێیان نیە چارەنووسیان لەدەست خۆیانە یان با خۆیان رزگار بکەن یان خۆیان بەدەستەوە بدەن
بۆ ئێوەش هەمان شت
یان لەگەڵ من وەرن یاخود برۆن بۆ زیندان
" کۆتا وشەی وت و چەکەکەی لەناو چەکمەجەی مێزەکە دەرهێنا خستیە کەمەری"

جێنی: من لەگەڵ تۆ دێم و ئەوانی تریش لەو هەڵبژاردنە ئاگادار ئەکەمەوە

تای: چەند پەراوێک هەیە پێویستە واژوویان بکەیت وە دواتر لەگەڵ خۆت بیانهێنیت لەناو ئۆتۆمبێلەکە چاوەرێت ئەکەم
"وتی و تا لای دەرگاکە رۆشت بەڵام وەستا کاتێک جێنی قسەی کرد"

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now