{like two train lines}
*میوزیک و مەرگ
میوزیک و تۆڵەسەندنەوە
میوزیک و شەراب*
جێنی: سەرۆک بەڕاستی مەترسیدارە ئ
ەگەر تۆ بڕۆیت و وە بە ئێمەش نەڵێی بۆکوێی دەچیت!
"وتی و لەدواوەی تێیهیۆنگ دەڕۆیشت و هەوڵی ئەوەی دەدا بیوەستێنی"تای: جێنی بڕیارم داوە ئەمڕۆ زۆر کەم تووڕە ببم
بۆیە هەوڵ مەدە ئەو کەمە ببێتە زۆر
"هەرکە کۆتا وشەی وت پەیژەکان هاتنە دەرەوە ئەویش بێ لەدەستدانی کاتی زیاتی، بەسەر پلیکانەکاندا سەرکەوت
دوای ئەوە دەرگاکەی تری کردەوە
وە بە ئۆتۆمبێلەکەی یونگی بەتەواوی ئەوێی جێهێشە"جێنی: یونگی بۆچی تۆ شتێک ناکەیت!
بۆچی هەوڵی وەستاندنیت نەدا؟
"بە تووڕەیی لە یونگی نزیک بووەوە کە لەسەر قەنەفەکە پەڵی دابۆوەو قۆڵی لەسەر چاوی دانابوو"یونگی: هەستم بە شتێکی نامۆ دەکرد
بۆیە تا ئەو هەستە نامۆیە نەمێنێت ڕۆشتنی سەرۆک چارەسەر بووجێنی: ئێوە بەڕاستی گەمژەن
بە تووڕەی کۆتا وشەی وتوو ڕۆشت بۆ ژوورەکەی
.
.
.
.
.
.
.
تای لە ڕێگا بوو بەرەو ئەو شوێنە دەڕۆشت تا چاوی بە هاوڕێکەی لۆریسیا بکەوێت
هەستی بە شتی نامۆ دەکرد دەنگێک لە ناخیدا هاواری دەکرد و دەیگووت مەڕۆ، مەڕۆ
بەڵام بەسەر ئەو هەستە زاڵبوو سور بوو لەسەر ئەوەی
بچێت بۆ ئەو شوێنە
تای لەم دارستانە خانووێکی هەیە ماوەی چەند ساڵێکە نەڕۆشتووە بۆ ئەوێ
وە هیچ کام لە هاوکارەکانی نازانن کە خانووێکی هەیە لە دارستان
شەقامەکان چۆڵ بوون بەهۆی بارانە بە خوورەکەوەتای: بەڕاستی خەڵکی چێژ و خۆشی ژیان لەدەست ئەدەن
تای لەگەڵ خۆی ئەم قسانە دەکرد مەبەستی لەوەبوو
زستان وەرزێکی جوانە و بەفر و باران لە ئاسمانەکان ئەکەوێتە خوارەوە و شەقامەکان جوان ئەکەن بەڵام
خەڵکی هەردەم خۆیان لە ژوورەوە ئەنێن نایەنە دەرەوە
بەهەرحاڵ
دوای 52 خولەک لە شۆفێری کردن گەشت
بە شوێنی مەبەست
لەسەر رێگای دارستانەکە ئۆتۆمبێلەکەی راگرت
ویستی بێتە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە بەڵام بارانەکە تا دەهات بەهێزتر دەبوو
بۆیە لە شوێنی خۆی مایەوە و چاوەرێی گەیشتنی لۆریسیایی دەرکرد
شەقامەکە بەتەواوی چۆڵ بوو هیچ شتێک بە دی نەدەکرا
بەڵام لەناکاو کەسێک بەدیارکەوت
چەترێکی پێبوو
وردە وردە نزیک دەبوویەوە لە ئۆتۆمبێلەکە
نزیکتر و نزیکتر بوویەوە تا گەیشتە لای تای
تای هاتە خوارەوە و باوەشی لە لۆریسیادا ئەویش باوەشی لێیدایەوە
YOU ARE READING
وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر
Randomمـن و تۆ دوو هێـڵی ئاسن بەتەنـیشتی یەکتـردا درێـژ ناگەیـن بە یەک top tae bottom kook 💗 start 22 may/2021 start 22 june/2022