part 6

750 137 22
                                    

"like two train lines"




🌸♬🌸


ئیسپانیا
6:30 pm

لە دوای تەواو بوونی ئاهەنگی هاوڕێکانی لۆریسیا
لۆریسیا بڕیاریدا بچێت بۆ ئەو چێشتخانەیەی کەوا
باوکی داوای لێکردبوو بێت بۆ ئەوێ و بۆ خواردنی ژەمێک لەگەڵ خێزانەکەی بخوات

ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی کرد و ڕۆشتە ناو ئۆتۆمبێلەکە
داوای لە شوفێرەکەی کرد بیگەێنێ بۆ ئەو چێشتخانەیە

دوای نزیکەی نیو کاتژمێر گەشتن
شۆفێرەکە هاتە دەرەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکە و بەخێرایی
دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ لۆریسیا کردەوەو لۆریسیاش هاتە دەرەوە
کەمێک وەستا و سەیری چێشتخانەکەی کرد
کە پڕ بوو لە لە خێزانی پلە باڵاو کەسانی بەناوبانگ
دوای کەمێک ڕۆشتە ناو ڕێستۆرانتەکە سەیری ئەولا و ئەولای کرد بە مەبەستی دۆزینەوەی خێزانەکەی
تا دایکی لۆریسیا دەستێکی بۆ ڕاوەشاند ئەویش زەردەخەنەیەکی کرد و ڕۆشت بۆلایان

تب: کایاتانا دایکی لۆریسیایە کریستیانیش باوکیەتی

کایاتانا: سڵاو کچەکەم
"هەستایەوەو ماچی ئەولا و ئەولای لۆریسیایی کرد"

لۆریسیا: سڵاو دایکە گیان
"ئەویش ماچی دایکی کرد و ڕۆشت بۆلای باوکی ئەویشی ماچ کرد و لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشت بەرامبەر هەردووکیان"

کریستیان: با سەرەتا گەدەمان تێر بکەین ئەو کات قسە دەکەین
"بە زەردەخەنەیەکەوە وای وت ئەوانیش بە باشە وەڵامیان دایەوە دەستیان کرد بە نان خواردن دوای کەمێک لە تەواو کردنی خواردنەکە داوای قاوەیان کرد و کریستیان دەستی کرد بە قسە کرد"

کریستیان: کچەکەم دەمەوێ یەکسەر بڕۆم بۆ ناو بابەتەکە

لۆریسیا: بێگومان

کریستیان: من و دایکت بڕیاری جیابوونەوەمان داوە

کایاتانا: ئێمە زۆر باش بیرمان کردەوە تا ئەو بڕیارەماندا ئەوە بۆ هەردووکمان و بۆ داهاتووی تۆش باشترە

لۆریسیا بەشێوەیەک سەیری دەکردن وەک ئەوەی گرینگی پێنەدا

لۆریسیا: گونجان بەیەکەوە گرینگتریت شتە لە ژیانی دوو هاوسەردا وەک جل وایە ئەگەر بتەوێ جلەکانت جوان دەربکەوێ پێویستە بیگونجێنی لەگەڵ پارچەکانی تری جلەکەت
باوکە دایکە من لە ئێوە تێئەگەم نامەوێ لەسەرتانی گران بکەم هەر لەوکاتەوەی هەستم بە خۆم و بەژیان کردوە زانیم ئێوە تەواوکەری یەکدی نین و ناگونجێن لەگەڵ یەکدی من هیچ لاریم نیە گرینگترین شت دڵخۆشی ئێوەیە هەر بڕیارێک ئەتانەوێ بیدەن
ئەوە نابێتە پارچە بوونی من دڵنیابن
"دەستی هەردوکیانی گرت و لە کۆتاییدا زەردەخەنەی بۆ کردن"

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now