ماوەی کاتژمێرێک ئەبێ تایھۆنگ لەسەر کورسییەکەی دانیشتووەو ھێنزا لە باوەشیایەتی سەری لەسەر سنی ھێنزا بوو
ھێنزا کەمێک ئەجوڵا تایھۆنگی بێزار ئەکرد
— بۆچی ئەوەنە ئەجوڵێیت ئازیزم ؟
» ئاھ تایھۆنگ کاتژمێرێکە ئێمە ئاواین درەنگە من ئەمەوێ بگەرێمەوە ژورەکەم
— نەخێر شازادەکەم تۆ ئەبێ لێرە لای من بیت
» چی ..؟ بۆچی ؟
— من ئەمەوێ لە باوەشی تۆ بخەوم
« ئای ببورە خاوەنشکۆ بەڵام ئەوە پێش ھاوسەرگیری نابێت
— تەنھا لە سەر جێگەکەی من بە
« نەخێر تای نابێت دەی بەرم بە
— بەرت نایەم
تونتر ھێنزای لە باوەش کرد
« ئایش تای خۆ راناکەم دەی بەرم بە
— باشە دەی برۆ
ھێنزای بەریا وھەسایەوە وایکرد ھێنزا ش ھەسێتەوە بەرەو جێگاکەی رۆشتو راکشا ھێنزا ھەر وەستابوو
« تای ؟
— ئم
« تۆ تورە بووی ؟
— بەڵێ تۆ ناتەوێ لای من بیت
چۆیە نزیکییەوەو وەستا سەری نزیک کردەوەو ماچی رومەتی تای کرد
« شەو شاد خۆشەویستم
ھێنزا ھەروەستابو تای پشتی تێکردو سەرینەکەی کردە باوەش
پێکەنی چونکە شێوەی خاوەنشکۆ تورەکە زۆر کیوت دیار بوو
ھێنزا بەرەو ژورەکەی رۆشت
: پەری سەبرم تاقی مەکەرەوە پێم وتی نامەوێ رەفیقایەتی ئەو خوێرییەکەیت
' جۆنگکوک تۆ ناتوانی تەداخولی ھاورێکانم کەیت ئەو خوێری نییە
: چۆنەزانیت خوێری نییە ؟
' کەواتە تۆ چۆن زانیت خوێرییە ؟
: دیاربوو چۆن بە برسیانە سێرییەکردیت ئاھھ خوێری ئەمەوێ بچم باشتر لێی بەم
' سێرکردن ؟ تەنھا لەبەر سێرکردنێک ئەزانی چیت کرد ؟
: بەڵێ وە ھیچ پەشیمان نیم
بەرەو ژورەکەم ئەرۆشتم گوێم لە ھاواری جۆنگکوک بوو لە ژورەکەی پەری تەقەم یا لە درگاکە
« ئێوە باشن ؟
' نەخێر من ھیچ باش نیم تکایە وەرەو رزگارم کە
پەری بە تورەییەوە وتیو لەسەر کورسییەکە دانیشت
: منیش ھیچ باش نیم
ھێنزا چوو دانیشت لە بەینیانا
« بۆم باس کەن چی بووە ؟
' ئاھەنگی لەدایک بوونی ھاورێکەم بوو ھەموو ھاورێکانی ترمی لێبوو منو جۆنگکوکیش چووین بەڵام ھەر لە سەرەتای ئاھەنگەکەوە جۆنگکوک لەگەڵ مین یۆنی ھاورێم کردی بە شەر
» جۆنگکوک بۆچی کردت بەشەر ؟
: چونکە ئەو خوێرییە بەردەوام چاوی لەسەر پەری بوو
« دوای ئەوە ؟
: چوم بۆیو بۆکزێکم لێیا
' ھەر ئەمەنە ؟ یان وەکو تورەکەی بۆکسێنەکەت بەر بۆکست یا ؟
ئاھەنگەکەی شێواند
« باشە ئەوە شتێکی ئاساییە تۆ حەزت بە خیرەکانی جۆنگکوکە ئەویش خیرەت لێئەکا بۆیە وای کردووە
' ئاھ ھێنزا بەس پشگیری ئەو بکە
ئاخر چۆن رووم بێت جارێکی تر سێری ھاورێکانم کەمەوە ؟
: کەواتە سێریان مەکەرەوە
' تۆ بێدەنگبە ھەمووی خەتای تۆیە
« یا یا بەسی کەن دەی دەسکەنە ملی یەک ئاشتبنەوە درەنگە ئەمەوێ بچم بخەوم
ھەردووکیان روویان کرد بەودیوا بەیەکەوە وتیان
: نەخێر
« یااا !!!
ھێنزا ھاواری کرد ھەردووکیان داچڵەکین
« وتم دەسکەنە ملی یەک خێرا !!
پەری نزیک بۆیەوە لە جۆنگکوک و ھەردوو دەستی کردە ملی باوەشی پیاکرد کوک سەری لەسەر ملی پەری دانا بۆنی قژی ئەکرد
: خۆشەویستە بۆن خۆشەکەم
' کوکەکەم
« ئاھ چەن رۆمانسین باشە دەی دورکەوە لە خۆشکەکەم یەڵا بۆ ژورەکەت
: باشە تۆ برۆ ئێستا منیش ئەرۆم
» بەرێز جۆنگکوک لەوە ئەچم ھەڵم خەڵەتێنی یەڵا پێشم کەوە
' شەو شاد خۆشەویستم
:شەو شاد شازادەکەم
« من چیم کردبوو توشی ئەم ھەموو مناڵە بوم
بەیانی زوو ھەستا لە خەو سێری کاتژمێرەکەی کرد کەمێکی مابوو بۆ شەش خێرا ھەستا خۆی گۆریو بەرەو ژورەکەی تای چوو ئەویست بۆ یەکەم جار خۆی ھەڵی سێنێت
درگاکەی کردەوەو چۆیە ژورەوە تای ھێشتا لە جێگەکەیا بوو
نزیک بۆیەوەو سێری تایھۆنگی کرد چەن جوان خەوتووە
دەستی گرت
« تای
بە ھێواشی بانگی تای کرد کەمێک لە قژی لابرد
« تای تای دەی ھەستە
— بھێڵە بخەوم
وتی لە کاتێکا دەستی ھێنزا لابرد
« یا تایھۆنگ دەی ھەستە خۆتۆ دایمە زوو ھەڵەسیت
— نەخێر من خزمەتکارەکان ئاوا خەبەرم ئەکەنەوە دەسئەھێنن بە قژماو ماچم ئەکەن بەس تۆ زۆر ناخۆش بانگم ئەکەیت
« ئۆو خاوەنشکۆ بمبورە کەواتە با خزمەتکارەکانت بێنو ھەڵت سێنن
ھێنزا تورەبوو ویستی بروا تای دەستی گرتو رایکێشایە سەر جێگاکەی بەتانییەکەی یا بەسەری ھەردووکیانا
« یا بەرم بە
— نەخێر بەرت نایەم ئەم جارە
« برۆ باوەشکە بە خزمەتکارەکانتا
پاڵی ئەنا بە تایەوە بەس ئەو بە تونی باوەشی کردبو کەمەری بە تونی گوشی بوو بە خۆیەوە
— نا من باوەشی تۆم پێخۆشترە
« من پێم خۆش نییە بەرم بە
— یا تەنھا گاڵتەم کرد ھیچ خزمەتکارێک ناتوانێ بێتە ژورەوە کە منی لێبم
« ئم
— ئئمم
تای لاسای ھێنزای کردەوە ماچی سەر لوتی کرد
— چۆنبوو کە پێش من خەبەرت بۆتەوە ؟
» ویستم زوو ھەلسم بۆئەوەی خۆم تۆ خەبەر کەمەوە
— ھم بەراست کارێکی باشت کرد
دەستی کرد بە خوتوکەیانی ھێنزا بە خراپی پێئەکەنی
« یا یا .. ب.. بەرم باا
— جوانکیلەکەم
ماچی ناوچەوانی کرد ھێنزا لە جێگاکە ھاتە دەرەوە
» دەی ھەستە درەنگە
جیمین و خاوەنشکۆ بە یەکەوە لە ژوری کارکردن بوون
— جیمین ئەوانەی پێم وتبووی ئامادەت کردووە ؟
: بەڵێ خاوەنشکۆ
— زۆر باشە
: خاوەنشکۆ کەمێکی کە کۆبونەوەکە دەست پێئەکا
— دەی با برۆین
« تایھۆنگ
— ھێنزا ؟ بۆچی لێرەی خۆشەویستم
« تای ئەمەوێ بگەرێمەوە بۆ کۆمپانیاکەم
— ئەمە لە کوێوە ھات
« کێشەت چییە ؟
— تەنھا نامەوێ لە کۆشک بچیتە دەرەوە
« من باشەبم
— نەخێر نابێ بە تەنھا بیت با جۆنگکوک لەگەڵت بێت
« باشە کەواتە منەرۆم
ھێنزا ویستی بروات تای کەمەری گرت ماچی ناوچەوانی کرد
— ئاگاداری خۆت بە
« بێ خەمبە
لەگەڵ جۆنگکوک بەرێ کەوتن ھەرلەگەڵ بینینی ناوی کۆمپانیاکەی تورەی دەستی گرت بەسەریا
« ئەمە مانای چییە ؟
لە سەیارەکە دابەزی بەرەو ژورەوەی کۆمپانیا بەرێکەوت ھەموو کارمەندەکان گۆرابوون ئەمە ھێنزای زیاتر تورە کرد
بەرەو ژورەکەی بەرێکەوت ویستی بچێتە ژورەوە
: خاتون ناتوانی بچیتە ژورەوە
ھێنزا دوری خستەوە چۆیە ژورەوە بێ ئەوەی تەقە بات لە درگاکە
/ ئەمە چ بێ رێزی........ ھ ھێنزا .. ؟
ھەر لەگەڵ بینینی ھێنزا رەنی تێکچو لە جێگاکەی ھەستا
« تۆ بۆ لە جێگاکە من دانیشتوی لە ژورەکەی من ؟
جان زۆر ترسا بەردەوام ئەچۆیە دواوە کە ھێنزا بەرەو رووی ھەناوی ئەنا
« جوابم بەرەوا !!
لەگەڵ ھاوارەکەی جان زیاتر ترسا
/ من تەنھا ویستم کۆمپانیاکەت لەناو نەچی
« بەراست بۆیە بردت بۆ خۆت ؟
/ ھێنزا ئەتوانین وەکو ئەوسا ببینەوە بە شەریک تکایە ھێور بەرەوە
« بەراست وائەزانی ئەتوانی من ھەڵ خەڵەتێنی ھەی گەمژە
ھەخەی کراسەکەی جانی گرت بە تونی یای بە دیوارەکەیا
« خۆت بە چی ئەزانی ھا !!
/ ھەمووی خەتای تۆ بوو وا ئەزانی من ئەم دوو ساڵە دڵ خۆش بووم تەنھا ویستم ھەقی ئەو دڵ رەقییەت لێکەمەوە کە منت رەت کردەوە
« بەراست ؟ چی وای لێکردی دڵ خۆش نەبی لە دوای ھەق کردنەوەکەت
/ نەبوونی تۆ .. من ئاشقت بووم
« سکرتێرەکەت بانگکە
/ چی ؟
« ئەوەکە کە وتم ئەگەر ناتەوی بمری
/ ناری وەرە ژورەوە
ناری سکرتێرەکەی ھاتە ژورەوە
: بەڵێ گەورەم
« بچۆ ھەنێ وەرەقە حازرکە گەورەکەت کۆمپانیاکەی ئەکات بەناوی کەسێکی ترەوە
: چی ؟ تۆ چییە ڵێت
/ برۆ ئەوەکە کە وتی خێرا
: بەڵێ گەورەم
جۆنگکوک لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو تەنھا سێرییەکرد
ھێنزا کۆمپانیاکەی لە جان سەندەوە ئەوە کارێکی ئاسان بوو بۆی چونکە ھیچ کات جان نەیئەتوانی دژی بوەستێت ھەموو وەرەقەکانی ئیمزاکرد جانیش بە ھەمان شێوە
« سبەی نە خۆت نە ھیچ کام لە کارمەندەکانت لێرە نابن
/ بەڵام ئەوە کاتێکی زۆر کەمە
« ھەر ئەوەی کە وتم
: ئم بەڵام ئێمە ئەبێ ئەم زبڵە بەرینە بەردەم خاوەنشکۆ
ھێنزا ھیچی نەوت بەرەو دەرەوە رۆشت جۆنگکوک پاڵی بە جانەوە نا بۆ دەرەوە
« جۆنگکوک تۆ ئەو بەرەوە بۆ کۆشک من کارێکم ماوە
: بەڵام ھێنزا خاوەنشکۆ ..
« تەنھا پێی بڵێ کە باشەبێتو کارێکی بچوکی ھەیە دەی برۆ بێخەمبە
: باشە ئاگاداری خۆت بە
جانتاکەی گەرا بەدوای ئەو موبایلەی ئەگەرا کە پێشتر پێی بوو چونکە رەقەمی ھۆڵیای تیابوو
مۆبەکەی دەرھێناو تێلی بۆ کرد
: ھ ھێنزا ؟
« ھۆڵیا لەکوێیت ؟
: تۆ یادەوەرییەکانت گەراونەتەوە ؟
« ئەوەنە مەپرسە وەرە بەردەم کۆمپانیاکەم
: باشە خانمەکەم ھەرئێستا
ھێنزا لە قاوەخانەکەی بەردەم کۆمپانیاکەی دانیشتبو چاوەرێی ھۆڵیا ی ئەکرد ھۆڵیای بینی کە لە سەیارەکەی دابەزی بەدوای ئەوا ئەگەرا
» ھۆڵیا
: خانمەکەم ؟
ھۆڵیا بەرەو رووی ھێنزا رۆشتو باوەشی پیاکرد
: خانمەکەم زۆر بیرم کردبوویت
ھێنزا ویستی قسەکات تایھۆنگ وەک رەشەبا دەرکەوت بە ھەموو ھێزی بۆکزێکی یا لە روخساری ھۆڵیا
« تایھۆنگ ؟ .. تای ھێی بۆستە بۆچی وائەکەیت
ھێنزا ھەوڵی ئەیا تایھۆنگ لە ھۆڵیا دوور خاتەوە بەڵام تایھۆنگ زۆر تورە بوو جڵەو نە ئەکرا
« تایھۆنگ ئێمە لەسەر شەقامین ھەموو خەڵک سێرمانەکات تکایە بوەستە
تایھۆنگ دورکەوتەوە ھۆڵیا ھیچی نەوت چونکە تای ھەقی بوو وای لێکات
« دەی ھۆڵیا لەگەڵ ئێمە وەرە بۆ کۆشک
ھەردووکیان بەیەکەوە وتیان نەخێر ھێنزا سێری تای کرد
— پێویستناکا ئەمە بێنیت بۆ کۆشک
: خانمەکەم من نامەوێ بێمە ئەم کۆشکە
ھێنزا گوێی بۆ ھیچیان نەگرتو ھەر ئەوەبوو کە خۆی وتی
گەیشتنەوە کۆشک بەرەو ژوری دانیشتنەکە رۆشتن ھەموویانی لێبوو
ھەسانەوە لەبەر خاوەنشکۆ و رێزیان نواند بەڵام کە کوک ھۆڵیا ی بینی تورەبوو بەرەو رووی چوو ویستی بۆکزی لێیات ھێنزا قۆڵی گرت
« ئاھ بەسیکەن ئیتر بۆچی وا ئەکەن
— تۆ تێناگەی ئەگەر ئەم نەبوایە پەری ھەرگیز نەیەتوانی بەتەنیا تۆ برفێنێت .. ئێستا چی ھاتویتەوە تا دیسان ھێنزام لێبەری
تایھۆنگ نزیک بۆیەوەو لە بەردەمی وەستا ھێنزا چۆیە بەینیانەوە
« تایھۆنگ .. سەیری من کە تای ..
تایھۆنگ سێری چاوەکانی ھێنزای کرد
» تکایە ھێور بەرەوە
— من ھیچ متمانەم بەم کورە نییە وە نامەوێ لە چواردەوری تۆ بیبینم
تایھۆنگ ئەوێی جێھێشت بەرەو ژورەی کارکردنەکەی رۆشت
: ھێنزا خاوەنشکۆ راستەکات منیش نامەوێ ئەو لێرەبێت
' کوک ئەوھیچ خەتایەکی نییە من ویستم یارمەتیم بات تکایە ئیتر ئەم بابەتە داخەن
پەری زۆر تورەبوو بە تورەی قسەکانی کردوو رۆشت
« ھاھ ئەمرۆ ھەموو کەسێک تورەیە
: خانمەکەم من ئەگەرێمەوە
ھێنزا بابەتی کۆمپانیاکەی بۆ ھۆڵیا باس کرد وەک ھەمیشە ھۆڵیا جێگرەوەی سەرۆکە بۆیە کارەکانی پێسپاردەوە
ھۆڵیا رۆشت
ھێنزا بەرەو ژوری کارکردنەکەی خاوەنشکۆ بەرێکەوت ویستی درگاکە کاتەوە ئەو کاتەی بیرکەوتەوە کە نامجون لە جیاتی تایھۆنگ لەم ژورەیا بوو کەمێک دڵ تەنگ بوو چۆیە ژورەوە
لە تای نزیک بۆیەوەو باوەشی پیاکرد تایھۆنگ پێی سەیر بوو
— ھێنی ؟ چی بووە شیرینەکەم
ھێنزا نەیویست ھیچ شتێک بڵێ کە تای بێتاقەت کات
« تەنھا ئەمەوێ باوەش کەم بە خۆشەویستەکەما
— خۆشەویستەکەم
تایھۆنگ بە خۆشەویستییەوە وتیو ماچی سەری ھێنزای کرد
Vote ⚡️