وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر

Od shannon-Vk

24.8K 4.4K 3.8K

مـن و تۆ دوو هێـڵی ئاسن بەتەنـیشتی یەکتـردا درێـژ ناگەیـن بە یەک top tae bottom kook 💗 start 22 may/2021 st... Více

part 1
part 2
part 3
part 4
part 5
part 6
part 7
part 8
part 9
part 10
part 11
part 12
part 13
part 14
part 15
part 17
part 18
part 19
part 20
part21
part 22
part 23
part 24
part 25
part 26
part 27
part 28
part 29
part 30
part 31
part 32 End

part 16:

692 126 107
Od shannon-Vk

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر











یونگی و جیمین لەسەر قەنەفەکا بوون جێنی خەریکی شوشتنی قاپەکان بوو
تێیهیۆنگیش لای جیمین و یونگی پاڵکەوتبووە بە بێزاری
وە دەنگ هاوارکردنەکانی جونگکوک ماڵەکەی پڕ کردبوو لە ژاوەژاو کە دەیوت دەست و قاچم بکەنەوە

جیمین: سەرۆک وابزانم برسییەتی و واباشتریشە دەست و قاچی بکەینەوە و دەرگاکەی لەسەر قوفڵ بدەین!

تێیهیۆنگ: دەی جیمین بڕۆ هەر ئەوە بکە کە وتت مێشکم تەقی لەگەڵ ئەم نەفرەتییە

جیمین خێرا ڕۆشت بۆ ژووری تێیهیۆنگ و دەرگاکەی کردەوە سەیری جونگکوکی کرد

جونگکوک:  خێراا دەست و قاچم بکەوە نەفرەتی

جیمین نزیک بوویەوە گوریسەکانی کردەوە جونگکوکیش سەیری ئەو شوێنەی دەکرد کەوا بە گوریسەکەوە بەسترابوونەوە کە ئازاری هەبوو کەمێک مۆر ببوو

جیمین: ئێ بمانبوورە مەستمان ئەوە نەبوو ئازارت بدەین، تەنها لێرە بمێنەوە ئێستا ئەگەڕێمەوە

جیمین گڵاسێک شەربەت و پانکێکێکی دانا لەسەر قاپێک بە سینیەکەوە ڕۆشت بۆ لای جونگکوک

جیمین: فەرموو ئەمانە بخۆ پێئەچێ برسیت بێت

جونگکوک هیچی نەوت نەیدەویست هیچ شتێکی ئەم ماڵە بخوات و بخواتەوە بەڵام ئەگەر بەمجۆرە بەردەوامبێت لە برسان ئەمرێت بۆیە دەستی کرد بە خواردنی

جیمین لەسەر بێدەکە دانیشت بەرامبەر جونگکوک و سەیری دەکرد

جونگکوک: سەیری چی دەکەیت؟

جیمین: تۆ زۆر بچوکیت بۆچی کەوتوویتەتە ناو ئەم شتانەوە

جونگکوک: تا کەسانی وەکو ئێوە بنێرمە زیندان

جیمین: ئێمە کەسانی باشین تەنانەت.....

ویستی قسە بکات تێیهیۆنگ هات بۆ ژوورە
جیمین خێرا هەڵسایەوە شتەکانی کۆکردەوەو ڕۆشتە دەرەوە
تێیهیۆنگ دەرگاکەی قفڵ کرد و کلیلەکانی خستە گیرفانی و لەسەر بێدەکە پاڵکەوت

جونگکوک هەر لەسەر زەوییەکە دانیشتبوو

جونگکوک: پێویستم بە دەست شۆرە

تێیهیۆنگ: ئەوەتا لەوێیە
"دەستی درێژ کرد بۆ ئەو دەرگایەی کە لەناو ژوورەکەی خۆیدا هەبوو

جونگکوک لەژێر لێوەوە وتی "بە نەفرەت بی" هەڵسایەوە ڕۆشت بۆ دەستشۆر
ماوەیەکی زۆرە لەوێیە و نایەتە دەرەوە تێیهیۆنگ هەڵسایەوەو ڕۆشت بەرەو دەرگاکە کردییەوە بینی لەوێ دانیشتووە

تێیهیۆنگ: چی دەکەیت؟

جونگکوک: نامەوێت ڕووخساری تۆ ببینم

تێیهیۆنگ: خێرا وەرە دەرەوە

جونگکوک لە شوێنی خۆی نەجوڵا

تێیهیۆنگ: دووبارەی ناکەمەوە، هەر ئێستا وەرە دەرەوە

جونگکوک:  بە نەفرەتبی کوڕی سۆزانی وازم لێبێنە نامەوێ ڕووخسارە ئەهریمەنییەکەت ببینم

تێیهیۆنگ باسکی جونگکوکی گرت و بە خێرایی هێنایە دەرەوە و ب زەویدادا
پاشان ڕۆشت و دەستی کرد بە لێدانی
بەڵام جونگکوک بە جوڵەیەک تێیهیۆنگی وەرگێڕا بۆ ژێرەوەو ئەویش چەند بۆکسێکی لێدا
تێیهیۆنگ لەو بەهێزترە بۆیە خێرا خۆی دەرهێنا
چووەوە سەرەوە چەند بۆکسێکی تری لێدا بەڵام وەستا کاتێک چاوەکانی پەیوەندی بەست لەگەڵ چاوەکانی جوگکوک ، ڕووخساری جونگکوک مۆر بووبوەوە بۆیە بە ئازارەوە چاوەکانی کردبۆوە
تێیهیۆنگ هەڵسایەوەو ڕۆشتە دەرەوە
بە جێنی ڕاگەیاند برینەکانی جونگکوک تیمار بکات

جێنی بە بێزاری هاتە ژوورەوە کاتێک کەرستەکانی لەدەست بوو

جێنی: هێی، دەی وەرە سەر بێدەکە با برینەکانت تیمار بکەم

جونگکوک نەیدەتوانی بێت تەنها لە سوچێک دانیشتبوو

جێنی: لەگەڵ تۆمە وەرە بۆ ئێرە

جونگکوک سوور بوو لەسەر ئەوەی هەر لە شوێنی خۆی بێت

جێنی: بەنەفرەتبی خۆم دێم

جێنی ڕۆشت و خۆی گەیاندە ئاستی جونگکوک کاتێک زانی برینەکەی زۆرە خۆشی لەوێ دانیشت
جونگکوک تەنها سەیری یەک شوێنی دەکرد و جێنیش بەردەوامبوو لە تیمارکردنی برینەکانی بە لۆکە و هەندێک شتی تر

جێنی: بیر لە چی ئەکەیتەوە؟
" لە تیمارکردن وەستا"

جونگکوک وەڵامی نەدایەوە

جێنی: هەر خۆی گرینگی بە وەڵامە نەفرەتییەکەت نادەم، تەنها ویستم گوێم لە دەنگت بێت لە نزیکەوە
"شتەکانی کۆکردەوە و ڕۆشتە دەرەوە"

.

.

.

جێنی: وادیارە لەگەڵ لێدانەکە زمانی قووتداوە

یونگی جێنی بە قاقاوە پێکەنین جگە لە جیمین و تێیهیۆنگ

یونگی: کێشەی چیە ئەو منداڵە نەفرەتییە

جێنی: بە نەفرەتبێ

تێیهیۆنگ: بێدەنگبن

هەردووکیان بێدەنگبوون

جیمین: سەرۆک ئەتەوێ چی لەو کوڕە بکەیت؟

تێیهییۆنگ: ئەمەوێ خێزانەکەی لەناو ببەم
ئەو گەمژەیە و هەموو ئەوانەی کاریان لەگەڵ ئەکات و fbi نەفرەتیش

جیمین: بەڵام بۆچی؟

تێیهیۆنگ:کەیسەکەی ئێمە داخرابوو بە مانای ئەوەی کەس ناتوانێت ئێمە دەستگیر بکات بەڵام باوکە دایک سۆزانییەکەی ئەم کوڕە کەیسەکەی ئێمەی دووبارە هێنایەوە دەرەوە ئەم نەفرەتییەش بەهەموو بوێری خۆیەوە هەوڵی ئەوە ئەدا بمانخاتە زیندانەوە

جیمین:  با تەنها وازی لێبهێنین ئێمەش ئەم وڵاتە جێبێڵین

تێیهیۆنگ: جیمین کێشە نەفرەتییەکەی تۆ ئەوەیە هەست و سۆزت بەکارئەهێنیت و زۆر نیگەران ئەبیت بۆ حاڵی ئەوانی تر هەر لەبەر ئەوەشە هیچ کارێکی کوشتن بە تۆ ناکەم

جێنی: سەرۆک ڕاست ئەکات

یونگی: کەواتە کارەکە بە یەکجاری ئەکیت یاخود دانە دانە ئەیانکوژیت؟

تێیهیۆنگ بێگومان دانە دانە وە ئیل ئاگادار ئەکەمەوە کە ئەو کارەکانی دەرەوە بکات و لە خوشکەکانی دەست پێئەکەم

یونگی: کەواتە ئیل دانە دانە ئەیانفڕێنێت و تۆش ئەیانکوژیت؟

تێیهیۆنگ: بەڵێ

لەمکاتەدا قادرمەکان هاتنە دەرەوە وە ئەوەش ئیل بوو کە بەسەر پەیژەکاندا دەهاتە خوارە

ئیل: سڵاو هاوڕێیان
"نزیک بوویەوەو دانیشت لەسەر قەنەفەکە"

هەموویان سڵاویان لێکرد

.

.

.

ئیل: تەواو تێیهیۆنگ تێگەشتم، لە بچوکەوە دەست پێئەکەم دانە دانە هەموویان ئەهێنم

تێیهیۆنگ: ئافەرین ئیل

جیمین: بەلای من کارێکی مناڵانەیە

جێنی: ڕای تۆ بە دۆزەخ سەرۆک کارێکی زۆر باش ئەکات

جیمین: جێنی ئەشکەنجەدانی کەسێک بە کوشتنی کەسە نزیکەکانی کارێکی نا مرۆڤانەیە

جێنی: یانی تۆ ئێستا بە ئێمە ئەڵێیت ئێوە مرۆڤ نین؟

جیمین: من ئەوەم نەوتووە....

جێنی: بەڵام قسەت هەمات مانا ئەدات، ئەگەر لێکی بدەیتەوە... سەیرکە سەرۆک بە ئاشکرا و بێ چاوە ڕوویی خەریکە توانج ئەدات و قسەی لەخۆی و  لە پلەی خۆی گەورەتر ئەکات، پێم باشە سەرەتا ئەو ئەشکەنجە بدەیت....

یونگی: بەسە جێنی، جیمین مەبەستی ئەوە نەبووە
ئەگەر زۆر زیاتر قسە بکەیت و دەمە درێژەکەت بکەیتەوە، زمانت ئەبڕم پارچە پارچەت ئەکەم

تێیهیۆنگ: بەسە منداڵینە
"بە کەمێک هاوارە وتی"

ئیل: باشترە من بڕۆم ئەگەر پاشگەز نەبوونەتەوە لە بڕیارەکەتان

تێیهیۆنگ: نەخێر ئیل تۆ دەتوانی بڕۆیت هەر ئەوەش بکە کە پێم وتیت

ئیل: باشە خواتان لەگەڵ

ئیل ڕۆشت هەموویان بێدەنگ بوون تا جیمین قسەیەکی کرد

جیمین: سەرۆک ئەتوانم من لەم کارە بەشداری نەکەم؟

تێیهیۆنگ: بەڵێ، هەر خۆی بۆ ئەم کارە پێویستمان بە تۆ

جێنی: با منداڵەکان دەستیان بە خوێن نەبێت

یونگی: پێم وتی بەسە جێنی

جێنی: ئەگەر بەس نەبووم؟

یونگی هەڵسایەوە بەرەو ڕووی جێنی ڕۆشت دەستی بەرز کردەوە ویستی زلەیەکی لێبدات بەڵام تێیهیۆنگ لەدواوە دەستی گرت

تێیهیۆنگ: ئەگەر هەر هەستێکت هەبێت بۆ جیمین و خۆشت بوێت ئەوە کێشەی خۆتە، بەڵام خۆت مەخە ناو کاری ئەوانی ترەوە و ئەوەندە بە جواب مەیە لە دەمەقاڵێیەکانی جیمین و جێنی.

یونگی هیچی نەوت جیمینش شۆک ببوو
جێنیش بە خێرایی هەڵسایەوەو و ڕۆشتە ژوورەکەی
دوای ئەوە یونگی بە تووڕەیی قوڵی دەرهێنا لەناو دەستی تێیهیۆنگ و وتی " بە نەفرەتبی سەرۆک"

تێیهیۆنگ بەبێزاری لەسەر قەنەفەکە دانیشت
گڵاسێک ئاو لەسەر مێزەکەی پێشی بوو هەڵیگرت و هەندێکی خواردوە
دواتر سەیری جیمینی کرد کە نووقم ببو لەناو بیرکردنەوەکانیدا

تێیهیۆنگ: کێشەت چیە تۆ؟ نابینی کەوا لە خۆشەویستیدایە لەگەڵ تۆ؟

جیمین بێدەنگبوو و سەری هێنایە خوارە

تێیهیۆنگ: بەنەفرەت بن پێموابوو ئێوە گوونجاون لەگەڵ من بەڵام وانیە، ئێوە نەفرەتییەکی بە هەست و سۆزن

جیمین: بمبورە سەرۆک
"وتی کاتێک هێشتا سەری لە خوارەوە بوو"

تێیهیۆنگ: جیمین من دەبێت چی بکەم؟

جیمین سەری بەرز کردەوە دوای کەمێک بیرکردنەوە قسەی کرد
جیمین: سەرۆک من پێموایە کارێکی باش نیە ئازاردانی خێزانەکەی

تێیهیۆنگ: ئەی چی بکەم، من بەراستی ئەم ماوەیە سەرم لێشێواوە، ئێستا هیچ شتێکم نیە پارەم نیە، ئێستا لە نزمترین ئاستدام، دی ئۆش هەر خەریکی پلان دانانە بۆ کوشتنی من، شار هەمووی پۆلیس و فیدڕاڵییە ئەم کوڕەش بۆتە بەڵا، ئەگەر ڕێگەی بدەم بڕوات خۆی فیدڕاڵییەکان دێن بۆ سەر سەرمان و هەموومان دەستگیر ئەکەن.
"بە بێزایی سەری برد بۆ داوەی قەنەفەکە و چاوی داخست هەناسەیەکی بێزاری دایەوە"

جیمین: سەرۆک منیش هیچ بیرۆکەیەکم نیە، لە ڕاستیدا لەم باروودۆخەدا نازانم پێویستە چۆن بیر بکەمەوە، ئەزانم تۆ ناچاریت بە کردنی ئەم شتانە بەڵام با دەست هەڵبگرین

تێیهیۆنگ: تازە زۆر درەنگ بووە جیمین هیچ شتێک چاک نابێتەوە، دەست هەڵگرتن هیچمان پێنابەخشێت

جیمین: کەواتە تەنها ئازاری ئەم کوڕە مەدە

تێیهیۆنگ: بەهەرحاڵ، ئەڕۆم سەیرێکی ئەم کوڕە ئەکەم
ئا، تۆش بڕۆ بۆ لای یونگی وە پێی بڵێ خۆشت ئەوێت

جیمین هیچی نەگووت تەنها بە شۆکەوە سەیری تێیهیۆنگی کرد و شەرمی کرد

تێیهیۆنگ ڕۆشت بۆ ژوورەکەی، جیمینیش دڵینا نیە سەبارەت بە هەستەکانی بۆ یونگی، بۆیە ئەویش ڕۆشت بۆ ژوورەکەی بەڵکو بتوانێت کەمێک بیر بکاتەوە دەربارەی ئەم بابەتە

تێیهیۆنگ دەرگاکەی کردەوە بینی جونگکوک لەسەر زەوییەکە دانیشتوەو بیر ئەکاتەوە

تێیهیۆنگ: بیر لە ڕێگای هەڵاتن مەکەوە، دەرگاکان تەنها بە وتنی وشەی نهێنی ئەبێتەوە

جونگکوک هیچی نەوت و هەر سەیری یەک شوێنی دەکرد

تێیهیۆنگ: بیر لە چی ئەکەیتەوە

جونگکوک: چیت لە من ئەوێ؟

تێیهیۆنگ: نەخێر تۆ چیت ئەوێ؟

جونگکوک: من ئەمەوێ دەستگیرت بکەم و ڕووبەڕووی دادگات بکەمەوە، بۆ ئەم کارانەی کردووتە

تێیهیۆنگ: کامە کار

جونگکوک: هههه وەک ئەوەی نەزانیت، مەبەستم کوشتنی خەڵکە بە نەفرەتبی

تێیهیۆنگ: هەرگیز لە ڕابردووی ئەم کەسانەت کۆڵیوەتەوە کە من کوشتوومە؟

جونگکوک: چ گرینگیەکی دەبوو خۆ تازە ئەوان مردبوون

تێیهیۆنگ: ئەوەیە کاری فیدڕاڵیە گەمژەکان و پۆلیسە لوتبەرزەکان

جونگکوک: تەنها پێم بڵێ چیت لە من ئەوێت؟

تێیهیۆنگ: بەیانی ئەتوانیت بە ئازادی بسووڕێیتەوە لەناو ماڵەکە ئێستا بخەوە

جونگکوک: چیت لە من ئەوێت؟

تێیهیۆنگ: هیچ

جونگکوک: کەواتە ڕێگە بدە بڕۆم

تێیهیۆنگ: دواتر خۆت و فیدڕاڵییە گەمژەکان دێن بۆ ئێرە وایە

جونگکوک: بەڵێ

تێیهیۆنگ: کەواتە لەبیری بکە ڕێگەت بدەم بڕۆیت.......بۆ ماوەیەکی زۆر لێرە ئەمێنیتەوە پێویستە ڕابێیت

جونگکوک هیچی نەوت بەڵام دوای کەمێک قسەی کرد

جونگکوک: من دەبێت دووبارە لەسەر ئەم زەوییە ڕەقە بخەوم؟

تێیهیۆنگ: ئەی چی؟ ئەتەوێ ڕێگە بدەم بێیتە تەنیشتمەوە بخەویت؟

جونگکوک: نەخێر تەنها سەرینێکم پێبدە لەگەڵ بەتانییەک

تێیهیۆنگ: من ئەم سەرینە لە ئامێز ئەگەرم کاتێک ئەخەوم بۆیە ناتوانم پێتی بدەم بەتانییەکەش یەک دانەیە ئەویشت پێنادەم

جونگکوک: منیش ڕێگە نادەم بخەویت

تێیهیۆنگ ویستی بخەوێت بەڵام جونگکوک بەشێوەیەکی زۆر سەیر و شێتانە دەنگە دەنگی دەکرد ئەمەش تێیهیۆنگی بێزار کردبوو
تێی کەمێک سەری بڵند کرد تا جونگکوک ببینێت

تێیهیۆنگ: ئەم نەفرەتییە ببڕێنەوە
" بە کەمێک هاوار و تووڕەییەوە وتی"

جونگکوک هیچی نەوت و بەردەوامبوو لە کردنی کارەکەی ئەمەش تێیهیۆنگی بێزار کردبوو بۆیە وتی

تێیهیۆنگ: بە نەفرەتبی ئەتوانی لە تەنیشتمەوە بخەویت ئەگەر ناڕەزاییش دەرببڕی ئەتکوژم
جونگکوک هیچی نەوت تەنها ڕۆشت و لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوت سیسەمەکە دوو نەفەریبوو بۆیە جێگای هەردووکیان دەبوویەوە وە بۆشاییەکی کەمێک زۆریش هەبوو لەنێوانیان
جونگکووک پشتی لە تێیهیۆنگ کرد ئەویش هەر خۆی لەسەرەتاوە پشتی لەو بوو
بەمجۆرە و تا بەیانی هەردووکیان لەسەر یەک پێخەف خەویان لێکەوت
ئایا چارەنووس چی شتێکی بۆ ئەم دوو کوڕە داناوە؟!.






















1523

Pokračovat ve čtení

Mohlo by se ti líbit

333K 19.2K 41
You live in a different time zone Think I know what this is It's just the time's wrong
6K 1.2K 20
تایهیۆنگ و جۆنگکووک پێکەوە لەدایک بوون،پێکەوە یەکیان ناسی،پێکەوە تێکەڵ بوون،پێکەوە بوونە باشترین هاوڕێ،جۆنگکووک تایهیۆنگی خۆشەویست ،تایهیۆنگیش ئەوی خ...
3.4K 415 7
ڕابردوو...خەیاڵ...گەڕانەوە....ئـاژاوە...پـێـکـەوەبـوون --تۆ وتت مردووە؟!! ---ئەو مرد کاتێک منی جێهێشت.. ---تەواوی ئەو ساڵـانە درۆت لەگەڵم کرد..باوڪم...
219K 4.9K 71
imagines as taylor swift as your mom and travis kelce as your dad