وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر

By shannon-Vk

24.8K 4.4K 3.8K

مـن و تۆ دوو هێـڵی ئاسن بەتەنـیشتی یەکتـردا درێـژ ناگەیـن بە یەک top tae bottom kook 💗 start 22 may/2021 st... More

part 1
part 2
part 3
part 4
part 5
part 6
part 7
part 8
part 9
part 10
part 11
part 12
part 13
part 14
part 16:
part 17
part 18
part 19
part 20
part21
part 22
part 23
part 24
part 25
part 26
part 27
part 28
part 29
part 30
part 31
part 32 End

part 15

637 121 106
By shannon-Vk

like two train lines





دارستانەکە وەکو تابلۆیەک وابوو
تابلۆیەکی سورشتی
چۆلەکەکان بە کۆمەڵ لەسەر شاخەکان هەڵدەفڕین
دەنگی قەلەکان دەهات لە دوورەوە
شنەی بایەکی سارد دەیدا له لقی پۆپی دارە بەرزەکان
دیمەنێکی زۆر جوان بوو
لەسەر زەویەکە لەدوای خەوێکی قۆڵ و حەسانەوە لە شەکەتی چاوە قاوەییەکانی کردەوە
چەند جارێک دایسخت و کردیەوە پاشان
هەستی بە جەستەیەک کرد لەنێو قوڵەکانی
کەمێک سەری نزم کردەوە بینی ئەمە جونگکوکە کوڕە فیدڕاڵیەکە سەیری کرد لەمکاتەدا هەستێکی نامۆی بۆ دروست بوو کە پێشتر بەرامبەر هیچ کەسێک و هیچ شتێک ئەم هەستەی نەبووە
لە ڕووخساری ڕاما ئەو پێشتر کاتی ئەوەی نەبوو سەیری بکات وە هەرگیز لە نزیکەوە نەیبینەوە
پێی سەیر بوو لە بەیانیدا مرۆڤ ئەوەندە جوان دەبێت
ئەم بیرکردنەوانە زۆری نەخایاند کاتێک پیرێژنێک بە گۆچانەکەی دەستی و چاویکە خڕەکانی و جلە سەیرەکانی لەگەڵ کچێکی تەمەن 15 بۆ شانزە
خۆیان کرد بە ژوورەوە
پیرێژنەکە هاتە نزیک تێیهیۆنگەوە گۆچانێکی لە قاچی دا بە ترسناکی سەیری دەکرد وەکو ئەو پیرێژنەی ناو دەنکە هەنارە وابوو زۆر سەیر بوو کچەکەش قۆڵی لەناو قۆڵی نابوو و بە نامۆی سەیری دەکردن

پیرێژنەکە: ئێوە کێن؟ دزن؟ لە شارەوە هاتوون ئەتانەوێ شتەکانمان بدزن؟

کچەکە: سەیریان بکە داپیرە چەند بێ شەرمن لەنێو ماڵی خەڵکی لەناو باوەشی یەکیش ئەخەون

تێیهیۆنگ هێشتا وەکو خۆی بوو تەنها سەیری دەکردن
لەمکاتەدا جونگکوک بەئاگا هاتەوە کاتێک تێیهیۆنگی بینی لەنزیک خۆیەوە بە ڕوخسارێکی پرسیاراوی خێرا خۆیلێ دوورخستەوە وە کاتێک هەستی کرد دوو کەس لەوێنەو ئەوانیش بەشێوەی پرسیار سەیریان ئەکەن
جونگکوکیش سەیری ئەوانی کرد

کچەکە: پێمان بڵێن ئێوە کێن ئەگەر نا بە شیشی گەرمەوە هەموو گیانتان ئەسوتێنین؟!

تێیهیۆنگ: بێدەنگبە سۆزانی بەم بەیانیە زووە بەم دەنگە ناخۆشەتەوە هاوار ئەکەی

پیرێژنەکە بە گۆچانەکەی کەوتە گیانی تێیهیۆنگەوە تا توانی لە تێی دا
ئەویش بەزۆر خۆی لەژێر دەستی ڕزگار کرد و هەڵسایەوە
لەمکاتەشدا جونگکوک بە پەلە چووە لای پیرێژنەکەو هەوڵی دەدا قسەی لەگەڵ بکا و ئارامی بکاتەوە لەم تووڕە بوونەوە هەم بەهەڵە تێگەیشتنە ڕاست بکاتەوە

جونگکوک: هێی داپیرە، داپیرە تکایە ئارام بەوە ئێمە دز نینەو مەبەستمان کردنی هیچ شتێکی خەراپ نیە
ئێمە شەوی ڕابردوو لە دارستانەکە بووین بۆ ڕاوکردن لەمکاتەدا ڕووبەڕووی گورگێک بووینەوە ویستی پەلامارمان بدا و ئێمەش زۆر ڕامانکردوو خێوەتەکەی خۆمان ونکرد و ئێرەمان دۆزییەوە

پیرێژنەکە بە لاچاوێک سەیری کرد وەک ئەوەی گومانی لێبکات و باوەڕی پێنەکات جونگکوکیش کەمێک ڕوخساری قیلەکەر کرد و ئەویش باوەڕی کرد

پیرێژنەکە: کەواتە بۆچی ماڵەکە بەم شێوەیەیە هەموو خواردنەکان خوراون و ماڵەکەتان شێواندووە؟

جونگکوک: ئێ---ئێ ئێمە زۆر برسیمان بوو و ماندوو بووین ئاگادار نەبووین لە کردنی ئەمانە بمانبووە ئێمە قەرەبووی ئەکەینەوە

کچەکە: ئێمە هیچ شتێکمان ناوێ لە ئێوەی سۆزانی

تێیهیۆنگ: سۆزانی دەمارگیر ئەم دەمەت داخە تا بەزۆر بۆم دانەخستوویت

کچەکە: بڕوایان پێمەکە داپیرە، ئەبینی لەنێو ماڵەکەی خۆماندا هەڕەشەی کوشتنم لێئەکات

جونگکوک: نەخێر ئەو تەنها کەمێک شێتە
نازانێت باسی چی ئەکات

کچەکە: نەخێر بەڕێزم خۆشەویستەکەت هەڕەشەکەرە و نابێ لێرە بمێننەوە هەرئێستا بڕۆنە دەرەوە لە ماڵەکەمان دەی

هەرکە وتی خۆشەویستەکەت جونگکوک شۆک بوو و سەیری تێیهیۆنگی کرد ئەویش سەیری کردەوە بەڵام ئەو شۆک بوونێک یان سەرسام بوونێکی لە ڕووخساریە دیار نەبوو تەنها دەیویست هەر،ئێستا و هەر لەم شوێنە ئەم کچە بکوژێت و پارچە پارچە بکات

جونگکوک: چی خۆشەویستی چی ئێمە هاوڕێین تکایە بەهەڵەدا مەچوون خاتوونەکان ئێمە هەر ئێستا لێرە ئەڕۆین، دەی وەرە با بڕۆین
"لەکۆتای قسەکانیدا سەیری تێیهیۆنگی کرد"

پیرێژنەکە: نەخێر بۆ هیچ کوێیەک ناڕۆن کوڕینە دەی وەرن با نانی بەیانی بخۆین
"وتی ڕۆشتە دەرەوە"

کچەکە: چی نەخێر ئەوە باسی چی ئەکەیت داپیرە ئەمانە دزن نابێت لێرە بن تکایە دەریانبکە
"وتی و،بە دوای داپیرەیدا ڕۆشتە دەرەوەو بەردەوامبوو لە بۆڵە بۆڵ"

جونگکوک: بەم بۆنەیەوە بۆچی لای من خەوتبوویت؟

تێیهیۆنگ: چی تێدایە خۆ کچ نیت

جونگکوک: جارێکیتر بێ ئاگاداری من ئەم کارە نەکەیت

تێیهیۆنگ: باشە ئەمجارە ئاگادارم ئەکەمەوە و ئەڵێم بەڕێزم ئەتوانم لای تۆ بخەوم؟
"بە گاڵتەجاڕییەوە وتی و ڕۆشتە دەرەوە"

جونگکوک بەبێزاری لەوێ مایەوە دواتر ڕۆشتە دەرەوە پیرێژنەکە خوانی بەیانی لەسەر مێزە بچووکەکە دانابوو جونگکوک پیرێژنەکە بەرامبەر یەک بوون
تێیهیۆنگ و کچەکەش بەرامبەر یەک بوون کچەکە
قۆڵی لەناو قۆڵی یەک نابوو و پشتی بە کورسییەکەوە دابوو و بە تووڕەیی و مۆنیەوە سەیری تێیهیۆنگ و جونگکوکی دەکرد بە تایبتەتی تێی
تێیهیۆنگ چاوێکی لێداگرت کچەکەش بە شۆکی بە تووڕەیەوە داپیرەی ئاگادار کردەوە

کچەکە: سەیرکە داپیرە ئەم خوێڕیە چاوم لێدائەگرێت

پێرێژنەکە: واز لەم کوڕانە بێنەو خواردنەکەت بخۆ ماریا

ماریا بە تووڕەییەوە قۆڵی لەناو قۆڵی نایەوەو بەتووڕەیەکی زۆرەوە سەیری تێیهیۆنگی دەکرد
تێیهیۆنگیش بە گاڵتەجاڕیەوە پێکەنی و دەستی کرد بە نان خواردن
.

.

.

جوونگکوک: خۆشحاڵبووم بەناسینت داپیرە

پیرێژنەکە: منیش کوڕەکەم جونگکوک تۆ کوڕێکی زۆر شیرین و ڕوو خۆشیت بەڵام خۆشەویستەکەت زۆر تووڕە و لەخۆباییە

جونگکوک دووبارە شۆک بوو و بە پەلە بە پیرێژنەکەی ڕاگەیاند کە تێیهیۆنگ تەنها هاوڕێیتی لەکاتێکدا هاوڕێشی نیە بەڵام ناچارە وابڵێت

جونگکوک: نەخێر نەخێر داپیرە ئەو خۆشەویستم نیە پێشتریا وام وت ئەو تەنها هاوڕێمە
"پیرێژنەکە پێکەنی و هیچی نەوت"

تێیهیۆنگ لەلایەک وەستابوو لای دارێکی گەورە سەری لە خوارەوە بوو ماریاش لای هەیوانەکە وەستابوو و بە مۆنی سەیری دەکرد جونگکوک ڕۆشت بۆ لای تێیهۆنگ و پێی وت بڕۆن
لەمکاتەدا ماریا هاواری کرد و قسەی بە تێیهیۆنگ وت

ماریا: هێی کوڕی ناشرینی بێ شەرم زۆر ڕقم لێت هیوادام لەم ڕێگایە ببیتە خواردنی گوورگەکان و جەستەت پارچە پارچە بکەن بچوکترین پارچەی لەشت ددانەکانت بێت

تێیهیۆنگ سەیری کرد و پەنجەی ناوەڕاستی بۆ درێژ کرد و ماریاش زیاتر قسەی کرد تا لەوێ دوورکەوتنەوە

.

.

.

.

.

جونگکوک: داپیرە نەخشەی ڕێگاکەی پێدام بەمجۆرە ئەتوانین لە دارستانەکە دەربچین

تێیهیۆنگ: باشە

بەردەوامبوون لە ڕۆشتن تا دونیا تاریکی کرد
وە لە کۆتایشدا ڕێگای دەرچوونیان لە دارستانەکە
دۆزییەوە لەسەر شەقامەکە دەڕۆشتن هیچ ئۆتۆمبێلێک بەم شوێنەدا ڕەت نەدەبوو بەتەواوی چۆڵ بوو جونگکوک بە تەنها دەڕۆیی و تێیهیۆنگیش بەتەنها

تا ئەو دەمەی لە دوورەوە لایتی سەیارەکیان بینی
سەیارەکە وردە وردە نزیک دەبوویەوە
لەکاتێکدا خێراییەکەی کەم بوو تا لەبەردەم تێیهیۆنگ وەستا جامی لای سەکنی کردەوە
کچێک بوو چاویلەکەیەکی ڕەشی لەچاو بوو
چاویلکەکە هێنایە خوارەوە تێیهیۆنگیش دەستبەجێ ئەوی ناسییەوە

تێیهیۆنگ: درەنگ هاتیت جێنی بەڵام بەهەرحاڵ

جێنی: ئەتەوێ لەگەڵ خۆمانی ببیەن یاخود لێرە جێیبێڵین

تێیهیۆنگ سەیری جونگکوکی کرد کە کەمێک دوور وەستاوە بە شێوەی پرسیار سەیریان ئەکات

تێیهیۆنگ: چەکەکەتم پێبدە
"جێنی چەکەکەی پێدا"

تتێیهیۆنگ بەرەو جونگکوک ڕۆیشت و لەبەردەمی وەستا لەناکاو بە دواوەی دەمانچەکە لە پشتە سەری جونگکوکیدا و ڕاستەوخۆ کەوتە سەر زەوی
تێیهیۆنگ چەکەکەی لە کەمەری دانا و ڕۆشتە پشتەوەی جونگکوک و هەردوو قۆڵی گرت و لە ئۆتۆمبێلەکەی نزیک کردەوە و دواتر دەرگای پشتەوەی سەیارەکەی کردەوە و جونگکوکی لەوێ دانا و خۆشی بەخێرای لە پێشەوە سوار بوو و جێنی دەستی کرد بە شۆفێری تا لەم دارستانە دوورکەوتنەوە

.

.

.

،

جێنی: ئەتەوێ چی لێ بکەین سەرۆک

تێیهیۆنگ: ئەمەوێ کەمێک یاری لەگەڵ بکەین

جێنی: یاری چۆن چۆنی

تێیهیۆنگ: ئەمەوێ یارییەکی خوێناوی لەگەڵ بکەین

جێنی: چەندێک خوێناوی

تێیهیۆنگ: ئەوەندە خوێناوی بێت گۆی زەوی هەمووی بکات بە خوێنی خێزانەکەی
"وای وت و خۆی جێنی دایانە قاقای پێکەنین"

لەکاتێکدا هێشتا شۆفێریان دەکرد
لەسەر ڕێگاکەیان بەرەو شوێنە نهێنیەکەیان چێشەخانەیەکی زۆر بچوک کەوتە سەر ڕێگایان بۆیە تێیهیۆنگ داوای لە جێنی کرد هەندێک شت بێنێت چونکە زۆر برسیەتی
جێنی و ڕۆشت و هەندێک حواردنی هێنا و تێیهیۆنگیش هەر بە ڕێگاوە دەستی کرد بە خواردن

جێنی: ئایا ئەم کوڕە زۆر منداڵ نیە؟
"وتی و لە ئاوێنەکەوە سەیری جونگکوکی کرد"

تێیهیۆنگ: بەڵێ زۆر منداڵە

جێنی: کەواتە کاری چیە بەم شتانەوە؟ خۆی خستۆتە کارێکی زۆر مەترسیدار

تێیهیۆنگ: منیش تەنها 16 ساڵ بووم کاتێک دەستم کرد بەم کارانە

جێنی: ئەوەی تۆ شتێکی جیاوازە

تێیهیۆنگ: شتەکان هەردەم جیاوازن

جێنی سەیرێکی کرد بێدەنگ بوو
دوای چەند خولەکێک لە بێدەنگی تێیهیۆنگ پرسیاری لە جێنی کرد

تێیهیۆنگ: چۆن منت دۆزییەوە

جێنی: باسەکە کەمێک درێژە بە کورتی پێتی ئەڵێم
ناونیشانی ماڵی دی ئۆم لە خۆشەویستە کۆنەکەم وەرگرت دواتر ڕۆشتم بۆلای دایکی دی ئۆو هەڕەشەم لێیکرد سەرەتا وایزانی خۆشەویستی دی ئۆم بەڵام دواتر خۆم ئاشکرا کرد و ئەویش تەلەفۆنی بۆ دی ئۆ کرد و بەم جۆرەش من شوێنی تۆم لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنەکەدا دیاری کرد

هەردووکیان بێدەنگبوونەوە و جێنیش بەردەوامبوو لە شۆفێری دوای کاتژمێرێک گەشتنەوە شوێنی خۆیان
هەردووکیان لە ئۆتۆمبێلەکە هاتنە دەرەوە
جێنی وەستا و پرسیاری لە تێیهیۆنگ کرد

جێنی: چی لەم کوڕە بکەین؟

تێیهیۆنگ: ئەیهێنینە خوارە دەی وەرە یارمەتیم بدە

جێنی بە بێزاری ڕۆشت تا یارمەتی بدات
تێیهیۆنگ دەرگاکەی کردەوە جێنی باسکی گرت و تێیش قاچەکانی گرت

بە ماندووی هێنایانە ژوورەوە
جیمین شۆک بوو و یونگیش هەستابۆوەو سەیری دەکردن

لە سوچێک فڕێیاندا

جێنی: ئێ ئێستا چی لێبکەین با تەنها بیکوژین و لە کۆڵی بکەینەوە هیچ سودێکی نیە بەڵکو زیانی هەیە

تێیهیۆنگ: جێنی دەمە نەفرەتیەکەت داخە تا خۆم بۆم دانەخستوویت

جێنی یەکسەر بدەنگبوو و قۆڵەکانی لەیەک ئاڵاند و سەیری دەکردن

یونگی: پێموایە سودی دەبێت

جیمین: لە ڕاستیدا ئەتوانین فیدڕاڵییەکان بەوە سەرقاڵ بکەین کە بەدوای ئەم کوڕە بگەڕێن و بۆ ماوەیەکی باش ئێمە لەبیر بکەن

تێیهیۆنگ: ئافەرین جیمین ڕێک وەک من بیرت کردەوە
ئێمە ئێستا هەر ئەو چوارەمانین هیچ پیاوێک و هیچ کەسێکی تر نەما، تەنها ئەوەندەمان، هەموو کارگە و شوێنە نهێنیەکانمان لەبیر بکەن هەر شتێک لە دەرەوەی ئەم خانووە بوو هیچیتر هی ئێمە نیە
هەموو کارەکانمان لەناو ئەم خانووە نەفرەتییە تێگەشتن؟

هەموویان وتیان بەڵێ تێیهیۆنگ داوای لە جیمین و یونگی کرد جونگکوک ببەن بۆ ژوورەکەی ئەوانیش ئەوەیان کرد کە وتی
ئێستا هەموویان لەسەر قەنەفەکە دانیشتوون بەبێ دەنگی، تا جێنی قسەی کرد

جێنی: سەرۆک چی دەربارەی موچەکەمان؟ چۆن پارە قازانج بکەین؟

تێیهیۆنگ: پێویستت بە پارە هەیە جێنی؟

جێنی: نەخێر....

تێیهیۆنگ: کەواتە دەمت داخە ئەگەر ئامادە نیت چیتر کارم بۆ بکەیت بڕۆ لای دایکە پیرەکەت و شوێنە بۆگەنەکەتان کە وەک هێلانەی باڵندە وایە بەیەک بەرد هەمووی ئەڕووخێ

جێنی هیچی نەوت تەنها هەستی بە شەرمەزاری کرد بۆیە خێرا هەڵسایەوە ڕۆشت بۆ ژوورەکەی

تێیهیۆنگ: کوڕینە ئێوەش ئەگەر ڕازی نین ئەتوانن بڕۆنەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون

جیمین: سەرۆک من بۆ هەمیشە لەگەڵ تۆ ئەبم تەنانەت ئەگەر هیچ پارەیەک نەبێت لەناو ئەو کارانەی ئەیکەم بۆ تۆ

جیمین: ئافەرین کوڕی باش

یونگی: خۆت ئەزانی من بە هەموو شتێک ڕازیم

تێیهیۆنگ: سوپاس کوڕینە

تێیهیۆنگ هەڵسایەوە و ڕۆشت بۆ ژوورەکەی
کوڕەکانیش کەمێک شۆک بوون چونکە تێیهیۆنگ هەرگیز بۆ کردنی هیچ کارێک سوپاسی نەکردوون
ئەوانیش کەمێکی ترئ مانەوە دواتر هەریەکەیان ڕۆشتن بۆ ژوورەکانیان

تێیهیۆنگ ڕۆشتە ژوورەوە یەکەم شت بینی جونگکوک بوو کە لەسەر زەوییە بە شێوەی دانیشتن لەهۆش خۆی چبوو و دەست و قاچی بەسترابۆوە
تێیهیۆنگ چووە نزیکی و خۆی چەماندەوە بۆ ئاستی ئەو کەمێک سەیری ڕووخساری کرد دواتر پاڵێکی بەشانیدا تا بزانێت خەبەرە یاخود نا
هیچ جووڵەیەکی نەکرد بۆیە ڕۆشت بۆ سەر جێگاکەی
پاڵکەوت دوای چەند خولەکێک خەوی لێکەوت

بەیانی تێیهیۆنگ چەند جوڵەیەکی کرد پاشان چاوەکانی کردەوە دووبارە یەکەم شت بینی جونگکوک بوو کە هێشتا هەڵنەسابۆوە بۆ ماوەیەک بەردەوامبوو لە سەیرکردنی لە دوورە
تا جونگکوک کەمێک جوڵا و چاوەکانی بە کەمی کردەوە سەیری دەست و قاچی خۆی کرد و پاشان سەیری ژوورەکەی کرد تا چاوی کەوتە سەر تێیهیۆنگ
بە تووڕەیی سەیری کرد

جونگکوک: ئێرە کوێیە؟

تێیهیۆنگ: ماڵە تازەکەتە
"شوشەیەک بیرە لەسەر مێزەکەی تەنیشت تێیهیۆنگ بوو، شوشەکەی هەڵگرتوو ئەوەندە بیرەیەیی تێیدا مابوو خواردییەوە"

جونگکوک: لەم دۆزەخە خۆت ئەشاریتەوە ها، دڵنیابە فیدڕاڵییەکان ئەتدۆزنەوە بە هەر نرخێک بێت

تێیهیۆنگ هەڵسایەوەو بەرەو ڕووی چوو و خۆی چەمانەدەوە ئاستی و نزیک بوویەوە لێی

تێیهیۆنگ: ئەگەر ئێرە دۆزەخی من بێت فیدڕاڵییەکان لەم دۆزەخە ئەسوتێنم تۆش ئەبیت بە بینەریان
لە کۆتاییدا بە زیندووی ئەتسوتێنم و ئازارت ئەدەم
"بە سامناکییەو وشەکانی دەردەبڕی"

جونگکوک کەمێک نزیکتر بوویەوە و بە تووڕەییەوە وتی
جونگکوک: چی ئەگەر ئەوەی وتت پێچەوانە بێتەوە
خۆت و نەفرەتییەکانت لە دۆزەخەکەی خۆت بسوتێن

لەمکاتەدا جێنی دەرگاکەی کردەوە بە هەڵە تێگەشت بەڵام کاتێک جوانتر دیقەتیدا هەڵە تێگەشتنەکەی نەما

تێیهیۆنگ دوورکەوتەوە لەگەڵ جێنی ڕۆشتنە دەرەوە

هەموویان لەسەر مێزی نان خواردن دانیشتبوون و خەریکی نان خواردن بوون

تێیهیۆنگ: جێنی ئەگەر هاتیت بۆ ژوورەکەم لە دەرگا بدە باشە، لە دەرگا بدە

جێنی: ئێ ببورە سەرۆک من تەنها هاتم بە ئاگات بکەمەوە نەمزانی تۆ خۆت وا زوو بەئاگا هاتوویتەتەوە

تێیهیۆنگ: دووبارە نەبێتەوە

جێنی: بێگومان دووبارە نابێتەوە















1826
words





Continue Reading

You'll Also Like

1.2M 58.5K 83
"The only person that can change Mr. Oberois is their wives Mrs. Oberois". Oberois are very rich and famous, their business is well known, The Oberoi...
26K 2.2K 43
Story of a family - strict father, loving mother and naughty kids.
5.4K 1.1K 19
تایهیۆنگ و جۆنگکووک پێکەوە لەدایک بوون،پێکەوە یەکیان ناسی،پێکەوە تێکەڵ بوون،پێکەوە بوونە باشترین هاوڕێ،جۆنگکووک تایهیۆنگی خۆشەویست ،تایهیۆنگیش ئەوی خ...