مانگێک تێپەری بەڵام ھەردووکیان وەک دووژمن سێری یەک ئەکەن بە دڵ رەقی دڵی یەکتری ئەشکێنن ھەریەکەیانوو بە سەبەبێک ھەق لەوەی تریان ئەکاتەوە
جیمین ھێنزای بیرچۆتەوە خۆشەویستی بۆ دروست بووە بەرامبەر بە جێنا
بەڵام ھەستی بەوە نەکردووە
: پەریەکەم
؛ کوک ئاگاداری ھاتنت نەبووم
: پەری تۆ من پشگوێ ئەخەیت وەک ئەوەی من ھیچ نەبم بۆت
؛ نەخێر کوک وانیە تاقیکردنەوەکان نزیک بۆتەوە پێویستە خۆم ئامادەکەم
: بەڵێنم پێبە کە کاتەکانت بۆ منیش تەرخان کەیت من تۆم ئەوێ
خۆی فەقیر کرد بۆ ئەوەی پەری رازی کات
؛ ئای تۆ زۆر شیرینیت بەڵێن بێت خۆشەویستم
کوک لە پەری نزیک بۆیەوە کەمێکی مابوو کە لێوەکانی لەسەر لێوی پەرییەکەی دانێت درگاکە بە خێراییەکی زۆر کرایەوە
« یاااااا چییەکەیت لە خوشکەکەم دورکەوەرەوە کوک !!
بە ھاوارێکی بەرزەوە قسەکانی کرد
: ئایش ئەو خۆشەویستمە بۆچی نابێ ماچی کەم
« نەخێر ئەو خوشکی منە ھی تۆ نییە
: یا ھیمنە
« نەخێر ھی خۆمااا
؛ یا یا بەسی کەن من بەشی ھەردووکتان ئەکەم ھێنی تۆ بۆچی ھاتبوویت ؟
« ئم بیرم کەوتەوە من ئەرۆمە دەرەوە ھەنێک کارم ھەیە درەنگ ئەگەرێمەوە
؛ شتێک بووە ؟
« نەخێر تەنھا ئەمەوێ بەتەنھا بموو ھەنێ کاریشم ھەیە ئەنجامی ئەیەم
؛ باشە کەواتە ئاگاداری خۆت بە
« باشە ھەرچییەکت ویست پەیوەندیم پێوەکە
بەرەو دەرەوە رۆشت کوک ویستی کارە تەواو نەکراوەکەی تەواو کات
ھێنزا سەری لە درگاکەوە ھێنایەوە ژورەوە
« ھێی کورە لە خوشکەکەم دورکەوەرەوە چاوم لەسەرتە
رۆشتو درگاکەی داخست
: نەفرەت
پەری تەنھا پێئەکەنی ئەم دوانە ھەمیشە بەم شێوەیە شەریانە
لە رێرەوەکەیا وەستابووم سێری رۆشتنەکەیم ئەکرد چەن بە لوت بەرزانە بە رێگایا ئەروات بەبێ ھیچ کەموو کورییەک بەڵام ئەو لە شتێکی کەمە ئەویش دڵە
— خاتونی بێ دڵ
« بەرێزی بێ ھەست ؟
— بۆچی بەتەنھایت خۆشەویستە ناشرینەکەت لە کوێیە
« تکایە خۆت مەخەرە بەینی منو خۆشەویستە جوانەکەم ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە
— ھا ھا ھا وەکو ئەوەی زۆر مەراقم ھەبێ
« کەواتە بۆچی ئەپرسی ؟
— ئاخر بەیەکەوە زۆر جوانن حەزەکەم ھەمیشە بەیەکەوە بتان بینم
« ئۆو زۆر سپاس منیش ھەمان ھەستم ھەیە بۆ تۆو خۆشەویستە بچوکەکەت
بەڵێ ھەموو رۆژێک وەک مناڵ رەخنە لەیەک ئەگرنوو شەر ئەکەن
ئەویست فێری تیر ھاویشتن بێت بەڵام ئەوە زۆر قورس بوو تەنانەت نەی ئەتوانی پەتی کەوانەکە راکێشێت
: جێنا ؟
: جیمین
: چییەکەیت
: ئەمەوێ فێری تیر ھاویشتن بم بەڵام زۆر قورسە تەنانەت ناتوانم کەوانەکە بە رێکی بگرم
جیمین کەمێک پێکەنی بە روخسارە کیوتەکەی جێنا
: یا پێم پێمەکەنە
: ئەتەوێ من فێرت کەم ؟
: بەڵێ تکایە
بە خۆشییەوە ھاواری کرد جیمین خەندەیەکی کردو نزیک بۆیەوە لەگەڵیا لە پشتەوەی تیرو کەوانەکەی گرت
جێنا دڵی خێرا لێی ئەیا دەستی لە کەوانەکە بەریا لە جیمین دورکەوتەوە
: جێنا چی بوو ؟
: م من .. نامەوێ فێربم
: چی تۆ ئێستا وتت من ئەمەوێ فێر بم
: پەشیمان بومەوە
رومەتەکانی سور بوبونەوە بەرەو ژورەوە رایکرد جیمین تێگەیشت لەوەی شەرمی کرد خەندەیەکی کردو ویستی دەسکا بە تیر ھاویشتن
— جیمین
ھەرلەگەڵ گوێی لە سەوتی تایھۆنگ بوو ئاوری یایەوە سەری بۆ دانەواند
— با کەمێک قسە کەین
: بەڵێ خاوەنشکۆ
— من بە خاوەنشکۆ بانگ مەکە
: تکایە بمبورە بۆ ئەوانەی کە رویا بەھۆی منەوە لە ھێنزا جیا بویتەوە
— ئەو ھەر لەسەرەتاوە بەدوای بیانوا ئەگەرا بۆ جیابونەوە لە من گرنگی پێمەیە
: ھەست بەوە ناکەیت ؟
— بەچی ؟
: ئەوکاتەی کە ھەستەکانم بۆ دەربری پێوتم کە ئەو ھەرگیز نەیزانیوە جگەلە تۆ کەسێکی تری خۆش بوێت ھەرگیز کاری واش ناکات باوەر بەم شانۆیانە مەکە کە لەبەردەمت ئەیکات ئەو تەنھا تۆی خۆشەوێت دڵنیام لەوە
— ئەی تۆ تۆ چی ھێشتا ئەوت خۆشەوێت
: من ..؟ تایھۆنگ من ئێستا ھەستم بۆ جێنا ھەیە
— ھەر لەسەرەتاوە دیاربوو ناتوانی لە خۆشەویستییەکەی ئەو راکەیت تەنھا نکۆڵیت لەمە ئەکرد
: بەڵێ ھەر لەبەر ئەوەی پێشتر ئەوم رەت کردەوە ناتوانم بچموو پێی بڵێم خۆشمەوێت
— بیر کە رێگایەکی گونجاو بکەرەوە دڵنی بەرەوە لەوەی جارێکی تر دڵی نەشکێنی
کارەکانی کۆمپانیا م تەواو کرد خەریکی پیاسەبووم لەسەر شەقامەکان ئێرە بۆ من ترسناکە مرۆڤێک لەناو ھەزاران خوێن مژا ئەمویست بگەرێمەوە بۆ کۆشک
ھەستم بەوە کرد کە کەسێک دوام کەوتووە بە رێگەی جیاوازا ئەرۆشتم بۆ ئەوەی خۆم ونکەم لێی
دڵم بە نارێکی لێی ئەیا ھەستم بەوە ئەکرد کە خەریکە شتێکی خراپ روو ئەیات ھێنزا لە کوێیە بۆچی ھەستەکەم شتێکی خراپی لێ بەسەر یەت
— پەری
' جەنابی پاشای پێشو فەرمو شتێکت ئەویست
— ھێنزا لەکوێیە ؟
نزیکەی کاتژمێرێک ئەبێ بەدوامەوەیە خۆم کرد بە شوێنێکی داخراوا لە دوای خۆم درگاکەم داخست سێری چواردەوری خۆمەکرد سێ بۆ چوار پیاو ھاتنە دەرەوە دیاربوو کە چاوەرێی ھاتنی منیان ئەکرد
ھەر لەگەڵ نزیک بونەوەیان دەستم کرد بە شەرکردن لەگەڵیان تەنھا کەسێک مابۆیەوە ئەوەی کە دوسم کەوتبوو بەرەو روم ھات ئەو چەققۆیەی پێم بوو تێم گرت
ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی زۆر دەمێک بوو کە شەرم نەکردبوو
ھەستم کرد کە کەسێک دەستی لەسەر شانم دانا ھەرلەگەڵ ئاوریانەوەم شەقم لە ئەژنۆی یا کەوتە سەر زەویەکە ویستم بۆکزی لێبەم
« تایھۆنگ ؟
— ھێنزا ؟
« تۆ چییەکەیت لێرە ؟
— ھەستم کرد کە لە مەترسیایت ھاتم رزگارت کەم بەڵام تا من ھاتم شەرەکە تەواو بوو
« بەڵێ تەواو بوو من پێویستم بە تۆ نییە
— ناتەوێ ھەستی لەسەرم
بێ ھیچ خۆ تێگانێک ھەستامەوە خۆم تەکاندوو ویستم برۆم تایھۆنگ سێری روخساری پیاوەکانی ئەکرد
« ئەیان ناسیت ؟
— ئەوانە مرۆڤن نایان ناسم
« باشە بابرۆین
گەراینەوە بۆ کۆشک
قاچم کەمێک ئازاری ھەبوو کاتێک کە بەسەر قادرمەکانا سەر کەوتم خەریبوو بکەوم بە خێرای کەمەری گرتم منی بۆ لای خۆی راکێشا بۆ ئەوەی نەکەوم ھەرکە سەرم بەرز کردەوە لوتم بەر لوتی کەوت ھەناسەیانم خێرابوو دڵم زۆر بە خێرای لێی ئەیا سێری چاوە رەشەکانیم ئەکرد
زوو ھاتمەوە ھوش خۆمو دورکەوتمەوە لێی بەرەوە سەرەوە رۆشتم
« سپاس
کە درگای ژورەکەم داخست خەندەیەک ھاتە سەر لێوم بۆنیم کرد ئەو بۆنەی ساڵێک زیاتر بە حەسرەتیەوە بووم خۆم ھەڵایە سەر جێگاکەم
: تایھۆنگ
— خاوەنشکۆ
: وەرە بۆ ژورەکەم ئەمەوێ کەمێک قسەکەین
— بەڵێ
دوای براگەورەکەی کەوت کە ھێشتا لێی تورەیە لەسەر رۆشتنە لەناکاوەکەی
: ببەرەوە بە پاشا
— نەخێر من ....
: قسەکانم پێ مەبرە
— بەڵێ
: داوات لێناکەم کە ئەمە بکەیت ئەمە فەرمانە من تەنھا بۆ ماوەیەک لە جێی تۆ کارەکانم بەرێوە برد ھەر ئەوەنە
— ھیۆنگ ئەو شوێنە ھەر لەسەرەتاوە ھی تۆ بوو نەک من
: نەخێر ئەم شوێنە من ئەگۆرێت بە کەسێکی تر من ئەمەوێ بمەوە بە کەسەکەی جاران من ئێستا تەنا ئەمەوێ گرنگی بە ھەلینو مناڵەکەم بەم
— چی ھەلین دووگیانە ؟
: بەڵێ من ئەبمە باوک
تایھۆنگ بەرەو روی نامجون رۆشتو باوەشی پیا کرد پیرۆزبای لە براکەی کرد
— بەڵێ من ئەبم بە مام
ھەردووکیان بە دڵ خۆشی پێئەکەنین تا نامجون روی کردە تایھۆنگ و پرسی
: چی دەربارەی ھێنزا ھەموو کەسێک ئەزانێ کە تۆ ھێشتا ئەوت خۆشەوێت بۆچی لەگەڵ ئەم کچەیایت
— چیرۆکێکی درێژە لەکاتی خۆیا لە ھەموو شتێک تێئەگەیت
دەنگی مۆسیقا بەھێزەکان ھێنزای بەخەبەر ھێنا
بە بێزاری چاوی کردەوە بە جلەکانی دوێنێوە خەوتبوو بیری کەوتەوە کە ھاتەوە خۆی ھەڵایە سەر جێگاکە تا ئێستا خەوتووە
پێی سەیر بوو کە توانیویەتی ئەو ھەموو کاتە بخەوێت چونکە لەدوای رۆشتنی تایھۆنگ تەنھا دوو کاتژمێر یان کەمتر ئەخەوت
لە ژورەکەی ھاتە دەرەوە لە ھیچ تێنە ئەگەیشت کۆشک شێوابوو خزمەتکارەکان ھەریەکەو بەلایەکا رایان ئەکرد
بەقادرمەکانا ھاتە خوارەوە ھەموو بە گوڵ رازێنرابحیەوە
جیمین بینی کە لەگەڵ چەن ئەفسەرێکی ترا وەستابوو قسەیەکرد زۆر مەژخوڵ دیار بوو بەرەو روی رۆشت
« جیمین ؟
ئەفسەرەکان سەریان بۆ دانەواندوو رۆشتن
: ھێنزا بەیانیت باش
« بەیانیت باش جیمین چی روئەیا ؟
:ئاگادار نیت شازادە تایھۆنگ ئەبێتەوە پاشا
« تایھۆنگ ؟ باشە سپاس
بەرەو ژوری نانخواردن رۆشتم ھەموان بەپێوە بوون پیرۆزبایان لە ھەلین ئەکرد بۆ خاتری خوا من ئەمرۆ زۆر خەوتوم ئەم ھەموو روداوە چییە روی یاوە تای ئەبێتە پاشا بۆچی پیرۆزبای لە ھەلینەکەن ؟
« ھەلین
، ھێنزا من ئەبمە دایک
زەردەخەنەیەکم بۆ کرد بەرەو روی چوومو باوەشم پیاکرد پیرۆزبایم لێکرد
: دەی با نانی بەیانی بخۆین
نامجون بە دڵ خۆشیەوە وتی وە لە شوێنەکەی دانیشت
لە دوای نان خواردن لە بارکۆنەکە وەستابوم چۆکەڵاتەیەکی گەرمم بە دەستەوەبوو یەکیک ھات چاکەتێکی یا بەسەر شانما
سەری لە گوێم نزیک کردەوە وتی
— باوەر بە قسەکانت ناکەم رەسمی باڵەکانم بینی لەسەر دیواری ژورەکەت نەت سریوەتەوە
ھەناسەی بەر گوێچکەم ئەکەوت لە ئەنقەست وای ئەکرد بۆ ئەوەی شێتم کات
روم تێکردو کەمێک پێکەنیم
« ئۆو نەخێر پاشای داھاتو تۆ بە ھەڵە تێگەیشتوی تەنھا سەرسامی کارە ھونەریەکانمم نەمویست بیسرمەوە
دەسم یا لەسەر شانی وەک دڵ دانەوەیەک بۆی و بەلایا رۆشتم
Vote ☀️ comment