تـاریـکـی.

By aynda975

8.9K 1.4K 332

DONE. "هـەمـوو شـتێـک لـە نـاکـاو بـوو بـیـنینی ئـەو، مـێـژوو مـردن، ئـەوان زیـندوون، مـن مـردووم" More

Part 1
Part2
Part 3
Part 4
Part 5
Part 6
Part 7
Part 8
Part 9
Part 10
Part 11
Part 12
Part 13
Part 14
Part 15
Part 16
Part 17
Part 18
Part 19
Part 20
Part 21
Part 23
End.

Part 22

258 53 10
By aynda975



بـەردەوام بـوون لە ڕۆشـتن

نامـۆیـانە بـوو، ڕێگاکە درێژ و درێژ تر دەبویـەوە

لەکۆتاییـدا ڕێگا بوونـی نەماا
جـگە لە کونێکی زۆر بـچوک کە پێدا رۆشتنی ئەستەم بوو
لەوەدە چوو ئازارت پێبگا بە پێدا تێپەربوونیـدا

هەموویـان سەیری یەکیـان دەکرد

هۆسۆک لە کـونە بچوکەکە نزیک بوویەوە
تۆزی سەر دیوارە هەڵکراوەکە لـادا

¦مـەرگــی تــۆ'م¦

لـەسەر دیوارەکە هەڵکێنـرابوو

"پێویستە چی بکەین"
سوزی پـرسی

"لـەو باوەڕەدام کۆتا دەروازە بێت لەوانەیە گەر لێرە دەربچین دەتوانین قاچمان لەسەر زەویـەکی بێ نەفرەتـی بـێت"
جونجەن وتی لە کونەکە نزیک بوویـەوە

"بـەڵـام چیدەربارەی نـوسراوەکـە"
نامجون پـرسـی

"وا هـەست دەکەم ئەمە بۆ ترساندنـی ئەوکەسـانە هەڵکێنرابێت تا نزیک ئێـرە نەبـنەوە"
جیمـین وتی

بەردەوامـی بە قسەکەی دا
" پێویستە ئێمە نەترسـین نابێت ترسـەکە بەسەرمـان دا زاڵـببێـت"

"کـەواتە پێیـدا تێپـەڕدەبـین"
بەیەکـەوە وتیــان

لەسەریـان بـۆیـەک لـەقانـ'د بـەواتـای
دەتوانـین ئەنجـامی بـدەیـن

جانتاکـانیـان دانـا
ناتوانـن بە جانتاکانیانـەوە لەو کونـە تێپەڕبـن

"تەنهـا ڕوونـاکی و شـمشێر و چـەقۆ لەیاد مـەکەن "
جـین وتی

ویسـتی یەکەم جار پێیدا تێپـەڕ ببـێت

بەڵـام جونجەن ئەوی وەستـاند

"کـوا پـومــی"
پـرسی

لە پڕێکا بیریان کەوتەوە کە پومـی ڕۆشتووە

"بـۆ کوێ ڕۆشتووە؟"
جیمین خێرا پرسی ویستی بگەڕێتەوە دواوە بەدوایی دا بگەڕێت

جونجەن سەیری تایهیۆنگـی کرد
زانـی پێویستە خێرا دەربچـن لێرە

تایهیۆنگ قۆلی جیمینـی گرت

"کـاتی ئەمە نییە پێویستە خێرا بـڕۆین"
وتی بەدوایی خۆی ڕایکێشا

"تۆ شێـت بوویت دوبارە هەمـان هەڵە ناکەم دەچم دەیدۆزمـەوە"
هاواری کرد و قۆلی لە دەستی تایهیۆنگـ دەرباز کرد

جونجەن چووە بەردەمـی
"ڕێگـە نادەم بڕۆیتـە دواوە پێویسـتە دەرچـین لێرە هەر ئێسـتا"

جیمین گرینـگی نەدا و جونجەنی لەبەردەمـی لابـرد

"پـومـی مـردووە"
بـەم دوو وشەیە جیمین وشک بوو

" ئـەو ئێستـا بۆتـە بەشێک لە ڕۆحـەکان
ئەو نوقمـکـراوە ئـەو پێکـراوە
ئەو... هەروشەیەک دەتەوێت ناوی لێبنێیت بیڵێ بەڵام ئەو پومـی تۆ نیـیە
بۆ ئـەوە زۆر درەنگـە پێویستە خێرا بڕۆیـن"

هەناسەیەکـی قوڵی هەڵمـژی بەردەوامـی بە قسەکـانی دا

"ئـێمە دەمـرین بەدەسـتی ئـەو یـاخود من ئـەو دەکـوژم "
جونجەن بە شێوەیەکی بـاوەڕەوە قسەی کرد زۆر جدی بوو لەوەی دەیکـوژێت

بێ ئەوەی چـاوەڕێی کاردانەوەی یەکێکیان بکا
خۆی خـزانـدە نێو کـونەکە
پێیدا تێپـەڕدەبوو هێواش هێواش
دیوارە دڕەکـان لە پێستی دەچەقی وەک چـڕنوکـی پـشیلە نیشانەی لەسەر جەسـتە دروست دەکرد

دوسان دەگریـاو لەسەر چۆکـەکانی دانیشتبوو

"دەی دوسـان پێویستە بڕۆین"
تایهیۆنگ وتی دەستی لەسەر شانەکانی دوسان دانـا

ئەمەی گوتـوو ئەویش خۆی خزاندە نێو کونـەکە

ئیدی
ئەوان سەیری یەکیان دەکرد

هیچ ڕێگایـەک نییە
پێویستە بڕۆن
سوزی ڕۆشت
بەدوایدا تاک تاک دەڕۆشتنـە نێو کونـەکەوە بۆ دەرچـەی دەربـاز بوون

"جیمین تکـایە"
نامجون وتی دەستی لەسەر شانەکانی دانا

جیمین فرمـێسـکێک وەکـو دڵۆپەیەکی بچـوکی باران بەسەر کوڵمەکـانی هاتە خوارەوە

دەستی لەسەر دەستی نامجون دانـاو سەری لەقانـد
ئەویش ڕۆشتنە نێو کـونەکەوە بەدوایـدا نـامجـون

هەمـوویان لەودیوی دەروازەکـەوە وەستابوون چـاوەرێـی نامجون و جیمین یـان دەکرد

تا لەکۆتایی ئەوانیش دەرکەوتن

دوبارە ڕێگەیـان بە قاچەکـانیان دا ڕێگاکە بگرنە بەر

دەڕۆشتن بەسەر تاکە ڕێوەڕەوەکـەدا

شوێنـەکە تاریک بوو

کورسـیکی قەبـارە گەورە لە نـاوەراسـت هەبوو

کـەسێکـ لەوێ هـەبوو
داپۆشرابوو بە جـلێکی ڕەش'
بە خێرایی بە وێدا تێپەڕبوون وەک ڕەشەبایەک ڕایاند دەکرد

ئـەو کـەسە داپۆشراوە بــەناو ڕەشـ' ە بەدوایانەوە بوو

تا خۆیان لە پشتد دیوارێک وەنـا

هەناسەدانیـان نارێک بوو

پومـی دەرکەوت بە چـاوە ڕەنگ فسـفۆڕەکـانـی

هەموویان هەنگاوێک ڕۆشتنە دواوە

پومـی زەردەخەنـەیەکی نەفرەتـی کرد

دوکـەڵی ڕەشی لێ بـڵنـد دەبوو

دوسان هەنگاوێک ڕۆشتە پێشەوە

"دوسان بگەڕێـــەوە"
جونجەن هاواری بۆ کرد
بەڵام نە گەڕایەوە

پومی کۆنترۆلی جەستەی دوسـانی کردبـوو

"دوســـــان"
هاواری کرد
دوسان نەوەستا
تا پومی بە خێرایـەکی زۆرر
ددانەکـانی لە ملـی چەقاند ئێسقانەکانی ملـی بە ددانەکـانی خوارد
لاشەی بە شێوەیەکی بێبەزاییـانە کەوتە سەر لاشەی خوێنەکـەی هەڵدەمژی

سوزی هاواری دەکرد
جونجەن شمشێرەکەی گرتە دەست چاوەکانی خوێنی لێدەهات لە ترس و توڕەییدا

"نـەفــــــــــرەت"
بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد

شمشێرەکەی لە ملـی داو کوشتی سەری لە لـاشە جیـاکردەوە
جەستەی دەستی کرد بە توانـەوە
پرشەی خوێنی پومی بەسەر ڕووخسارییەوە بوو

گرنگی نـەداو بەرەو دوسـان ڕۆشت
هاواری دەکرد

"دوسـان دوسـانی هەڵسەوە تکایە تکـایە هەڵسەوە سەیرکە ئێستا کەس ئازارت ناداا هەسـتە هـەســــتەوە تکــایە"
هاواری دەکرد دەگرییا
بەردەکەی لە باغەلی دەرکرد
بەردەکەی دەپرشاند بەسەر برینەکانی دوسان
سودی نەبوو

"بـەردەکە مـردوو زیندوو نـاکاتـەوە"
جۆنگکـوک وتی
فرمێسک بە چاوەکـانی داهاتە خوارەوە

" نـەخێر دوسان هەڵدەستێتەوە نەخێر"
هاواری دەکرد جەستە شێواوەکەی دوسانـی دەجوڵاند "

هەموویان لە بەشێکی شۆکـی دابوون هەموو ئەمانە ڕوویاند دا لەچەند خولەکەکێکی کـەمـدا

" جونجەن پێویستە بڕۆین"
جین وتی دەستی جونجەنی گرت

" نەخێر دوسان هەڵدەستێتەوە نەخێـر"
دەگریاو جەستە مردووەکەی دوسانی دەجولاند

" من بەڵێـنم پێدا ئەو سەلـامەت دەبێت
ئەو دەتـرسا بەشێوەیەکی تراژییدیـانە بمرێت نەدەبوو ڕێگەی بدەم دەبوو زوتر پومی لە ناوببەم پێش ئەوەی کۆنتۆرڵمان بکات "
هاواری دەکرد بەڕووی خۆیدا
خۆی سەرزەنـشت دەکرد

جیمین بە خێرایی جونجەنی لە کۆل کردوو بە خێرایی لە وێ ڕۆشتن

جونجەن دەگریاو هاواری دەکرد
دەترسا
ئـەو دەیـزانی دوسـانـ'یش دەبێتە ڕۆحـێک لەوان

نـاچار دەبـێت ئەویش لەنـاو بـبات

دەترسا و هاواری دەکرد بینیی ئەمانە قورس بـون لەناوبردنیان ئەستەم بـوو

لە ناکاوێکا جیمین بە ئەرزدا کەوت

جونجەنـیـ'ـش کەوت

جیمین هاواری دەکرد
خوێن لە ملی دەچۆرا
ئەو گازیـلێدرا

خێرا سەیری دەورو بەری کرد

کەسـی لێنەبوو
هاواری ناوی جیمینـی دەکرد و دەستی لەسەر برینەکەی دانـابوو

هەموویان دەگریانـ و بانگی جیمنیان دەکرد

"بەردەکە بەردەکە"
یونگی وتی

خێرا بەدوای بەردەکە گەرا لەنێو باغەلی بەڵام جونجەن نەیدۆزییە

"بەریـنەکە بگرە"
فەرمانی بە وان کرد
بـە دەستە خوێناویـەکانی بەدوایـی بەردەکە دا دەگەڕا

بیریکەوتەوە لەلای تەرمەکەی دوسان لەیادی کردووە

"نەفرەت"
نەفرەتی دەکرد

"جیمـین جیمـین تکایە بەرگە بگرە دەگەڕێمەوە بەرگە بگرە تکـایە"
بەرەو جیمین ڕۆشت تیشێرتەکەی خۆی داکەند و برینەکەی جیمـینی داپۆشت

"مـەترسیدارە ئاگاداربە زوو بگەڕێنەوە"
نامجون وتی کاتێک جین ویستی لەگەل جونجەن دا بڕوات

"نەخێر بەتەنها ئەنجامی دەدەم دووبارە ناتانخەمە مەترسییەوە"
وتی و بواری بە وشەکانی دواتر نەدواو گەڕایەوە دواوە بەخێرایی

شوێنەکە گۆڕابوو
هێچ تەرمێک بوونی نەبوو
دەترسا
بەلام نەگەڕایەوە

ئەو دەیزانـی ئێستا دوسـان بەشێکـ نییە لە وان

بەخێرایی دەگەڕا بەدووایی بەردەکەدا

" بـەدوایی ئەمـەدا دەگەڕێیت"

گوێـی لە دەنگێـکی ناسراو بـوو

ئەوەش کەس نەبوو جگـە لـە نەفرەتـی دوسـان

"دد وســـــان"
زمانی تەتەڵەی کرد
یادی کەوتەوە ئەو تەنهایە بێ بونی هیچ چەقۆیەکیش

دوسان بەردەکەی فڕێدا ئەرزەکـە

ڕەنگی چاوەکانی گۆران بۆ سور
پێکەنینێکی نەفرەتی کرد

نزیک دەبویەوە لە جونجەن

جونجەن جەستەی دەستی کرد بە لەرزین

هەنگاو هەنگاو دەڕۆشتە پێش ئەو کۆنترۆل کرا

لەنـاکـاو سەری دوسان پەڕیـی
لاشەکەی تواوە کەوتە ئەرز

جونجەن بەهۆش هاتەوە

سەیری کرد
ئەوە سـوزی بوو
ئەوی کوشت

وە لەگەڵ جین و جۆنگکوک بوون

خێرا باوەشی بە جین داکرد
"پێویستە بڕۆین"
سوزی وتی

"سـ. سـوپاس"
ترساو بوو
سوپاسی سوزی و ئەوانـی کرد

بەخێرایی گەڕانەوە بۆ لای جـیمین و ئەوان

جیمـین جەستەی دەلەرزی و خوێنی لێدەچۆڕاا

بە خێرایی بەردەکەیـان لەسەر جەستەی خشاند
وردە وردە بەردەکـە چارەسەری برینـەکـەی دەکرد
جیمـین چاوەکـانی زەق کردەوە هاواری لێبڵند بوو لەتاو ئازار

هێواش هێواش چاک دەبوویـەوە

فرمێسک بەچـاوەکـانیان جێ نەدەهێشت

ئەوان دڵگران و ترساو بوون

هێشتا دڵنیا نەبوون لەوەی دەرباز بونە یاخود ناا

بەزەردەخەنەیەکی بچوک لە جیمینی ڕوانی بە خێرایی باوەشی پێدا کرد

"تۆ ئەنجـامتـدا"
جیمین چرپـاندی

"نـەخێر ئێمە ئەنجامان دا"
کۆتایی بە باوەشەکـە هێنـاو

دوبارە دەستیان کرد بـەجوڵە

وەک نەفرەتییەک گوێیان لە موزیکێک بوو
موزیکێکی ترسناک

"ئـەمە کۆتــاییـە"

خێرا ڕایان دەکرد

بۆ کۆتا ڕێڕەو

تەنها بەردێکی گەورە هەبوو بەسەر زەویەکەدا

دەستیـان کرد بە جوڵاندنی

وەک بازنەیەک وابوو
بۆ خوارەوە ڕوناکیێکی بچوک هەبوو

دەترسان سەرەتا دەستیان بەناو بازنەکەدا برد

هیچ شتێک نەبوو

دەنگـی میوزیکەکە زیاتر دەبوو

"ئەوان نزیکن پێویستە پەلە بکەین"
جیمین وتی

نامجون سەرەتا ڕۆشتە خوارەوە

بەڵام ئەمە دەرچەیەک نەبوو بۆ خوارەوە
دەرچـەیەک بوو بۆ سەرەوە

لـەنێو ئەشکەوتەکەدا دەردەچویـت

"سەلـامەتە ئێرە ڕێگای دەرچوونە خێراکەن"
نامجون هاواری کرد

بەخێرایی دەهاتنە دەرەوە

هەموویان لە دەرەوەی ئەشکەوتەکەدا بوون

نەیان دەزانی چۆن ئەم کونە گەورەیە داخەن

جونجەن بە خێرایی بەدەوری خۆیدا گەڕا

هاواری کرد

بەردێکی گەورە بونـی هەبوو

بە بەردە گەورەکە دایان خـست

هەناسەی ئاسودەیـان دایەوە
بەکۆمەڵ باوەشیـان کرد بەیەکـدا

گریـانی بەرزو پێکەنین تێکەل ببوو

ئەوان هەردوو دەرچـەی دەرچوونیان داخـست

ئـەو دەرچـانەی ڕابردوو کردیـانەوە دووبارە دایـانخستەوە

توانـیان ئەنجـامی بدەن

دەنگی گرمەیەکـی بەهێز هـات

بینـاکەی لێی دەمـانەوە ڕووخـا
ئامـاژە بوو بە لـەناو چونـی هەموو دەروازەکان
ئیدی دووبارە نەفرەتەکەیـان داخـست

ئەمـە داخراو دەبـێت
تا کەسێکـی بێسود نەیـکاتەوە بۆ جاری سێهـەم ڕابردووی شـــزادە'ی سـێو هەڵنـەداتـەوە.






.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
کوا لۆ ئەوەی ئەو چیرۆکە تەواو بێت
شدغ دەی ئەوپەری 2 پارتـی ماوە😭💃🏼💃🏼

Continue Reading

You'll Also Like

704K 40.9K 35
|ROSES AND CIGARETTES Book-I| She was someone who likes to be in her shell and He was someone who likes to break all the shells. "Junoon ban chuki ho...
208K 14.8K 19
"YOU ARE MINE TO KEEP OR TO KILL" ~~~ Kiaan and Izna are like completely two different poles. They both belong to two different RIVAL FAMILIES. It's...
644K 66.9K 26
في وسط دهليز معتم يولد شخصًا قاتم قوي جبارً بارد يوجد بداخل قلبهُ شرارةًُ مُنيرة هل ستصبح الشرارة نارًا تحرق الجميع أم ستبرد وتنطفئ ماذا لو تلون الأ...
193K 38.6K 57
Becca Belfort i Haze Connors, choć przez swoich znajomych zmuszani do spędzania razem czasu całą paczką, od dawna się nie znoszą. Dogryzają sobie prz...