It's my birthday 🎂
ھەفتەیەک تێپەری لە مانەوەمان لە کۆشک پەری ئەچێت بۆ زانکۆ
ئەمەش لە ھەموو کەسێ زیاتر بۆ جۆنگ کوک ناخۆشە
چونکە زۆر کەم پەری ئەبینێ
— ھێنزا
« بەڵێ
— بۆچی ناڵێی گیان
« بۆچی وا بڵێم
— یا ھێنزا ئێمە خۆشەویتین
« ئێمە واین ؟
— ئێمە وانین ؟؟
« بەڵێ واین تۆ راستەکەیت گیانەکەم
— گیانەکەم ؟؟
« تۆ ئێستا وتت وا بڵێ
ھاتە پێشتر دەستەکانی لە کەمەری ئاڵاند لێوی بردە لای گوێی
— خەریکە ئاگرێک ئەکەیتەوە لە شاخە سەھۆڵییەکەتا
« بەڵێ ئەمەوێ لەبەر تۆ ئەو شاخە سەھۆڵە بتوێنمەوە
— ئاھ تۆ من توشی نەخۆشی دڵەکەی
« دەی بابرۆینە خوارەوە
— بەیانیتان باش
ھەموان ھەستانە سەرپێ
: بەیانیت باش خاوەنشکۆ
دیقەتی ئەوەم ئەیا کە وەک خێزانێکی گەورە واین
لە دەستەراستی خاوەنشکۆ شازادە نامجون و لە پەنایا ھاوسەرەکەی دوای ئەو جۆنگ کوک
ویستم لە خوارەوە لە شوێنەکەم دانیشم
— ھێنزا وەرە ئێرە
ئیشارەتی بۆ کورسییەکەی پەنای کرد منیش چومە ئەوێ لەبەرامبەر نامجون دانیشتم جیمین لە پەناما بو دوای ئەو پەری کە بەرامبەر جۆنگ کوک بوو
شێوازی تازەی دانیشتنەکەمان بەم جۆرە بوو
، من ئەرۆم بۆ زانکۆ
: کەواتە من ئەتگەیەنم
سەرنچم لەسەر کوک بوو کە ویستی قسەکات بەڵام کە جیمین قسەی کرد تورە بوو ھەستاو مێزەکەی جێھێشت
پەری وەڵامی یایەوە
، باشە کەواتە بابرۆین
تایھێۆنگ و شازادە نامجون چونە ژوری کارکردن منیش بەرەو باخچەکە رۆشتم
« جۆنگ کوک ؟
: بەڵێ
« بۆچی وا تورەی ؟
: بۆچی جیمین ی نەفرەتی ھەمیشە بەدوای پەرییەوەیە
« تۆ بۆچی بەمە ئەوەنە تورەبوی
: چونکە من ئەوم خۆشەوێت
« کەواتە بۆناچی پێی بڵێی
: ئەگەر تۆزێ کاتی ھەبێ بۆم پێی ئەڵێم بەس ئەو لە من را ئەکات
« ئێوە دایمە بەیەکەوە بوون !
: پێش ئەوەی بگەرێینەوە بۆ ئێرە بەڵێ وابوو
« کوک ھەوڵبە قسەی لەگەڵکەیت
: خانمەکەم خاوەنشکۆ بانگی تۆ ئەکات لە ژوری کارکردن چاوەرێتەکات
« باشە ئێستا ئەچم
« تای
چومە پەنای دانیشتم سێری روخسارە بێ وێنەکەیمەکرد بۆچی ئەوەنە ماندو دیارە لە سەرەتای رۆژەکەیا
کەمێک دەستم ھێنا بە قژیا چاوی کردەوە بە خەندەوە سێری کردم
« کاتی ھەسان لەخەویش روخۆشی
— شازادەکەم بۆچی درەنگ ھاتی
« ئاھ بمبورە لەگەڵ کوک قسەم ئەکرد بۆچی بانگت کردبووم
زیاتر لێم نزیک بۆیەوەو باوەشی پیاکردم
— چونکە بیرمەکردیت
« ھم ئەوەنە زوو ؟
— ئەوە کێشەت بۆ دروست ئەکات
« نەخێر من ئەمەم بە دڵە
— ھم تۆ رۆمانسیەتت زۆر لئیەت خۆشەویستم
« بەڵێ ئەوە لە تۆوە فێربوم
— تۆم خۆشەوێ شازادە ساردەکە
« منیش تۆم خۆشەوێ خاوەنشکۆ ئاشقەکە
: پەری
، جۆنگ کوک ؟
: چاوەرێی کەسێکی ترت ئەکرد ؟
، بەڵێ من چاوەرێی جیمینم ئەکرد
: ئێوە بۆچی ھەمیشە بەیەکەوەن
، ئەوە چ کێشەیەکی تیایە
: دەی بابرۆینەوە
درگای سەیارەکەی بۆ پەری کردەوە لەدوای ئەو خۆشی سەرکەوت
: چی ئەڵێی لە دەرەوە بە یەکەوە نانی ئێوارە بخۆین
، ببورە کوک بەڵام سبەی سیمینارم ھەیە پێویستە زوو برۆمەوە
زۆر تورەبوو لەلایەکی ترەوە زۆر خەمبار بوو چونکە یەکەم جاری بوو ئاوا ئاشق بێت نەی ئەزانی ئەبێ کاردانەوەی چۆن بێت بۆیە بێدەنگ مایەوە
، سپاس کوک
لەسەیارەکە دابەزیو بەرەو ژورەوەی کۆشکەکە رۆشت
: پەری
، ھەلین
: تۆ زۆر ماندوو دیاریت
، بەڵێ بەراستی بەشی پزیشکی قورسە
: بەڵێ وایە بەڵام بەرایمن ناوازەترین کارە
، تۆ قورسییەکەت تێپەراندووە ئێستا دکتۆریت
: بێخەمبە تۆش تێئەپەرێنیت
« پەری بۆچی وا رەنت تێکچووە
ھێنزا بە خەمەوە بەرەو روی خوشکەکەی چوو
، من باشم تەنھا ماندووم
« کەواتە برۆ ژورەکەت دوشێک کە من خواردنت بۆ ئەھێنم
، سپاس ھێنی
کوکم بینی بە تورەی بەرەو ژورەکەی رۆشت
خواردنم بۆ پەری برد دوای چومە ژورەکە کوک
« کوکی ئەتوانم بێمە ژورەوە
: وەراا!!
گوێم لە ھاوارەکەی بوو چومە ژورەوە شۆکی کردم ئێرە ژور نییە کەلاوەیە ھەموو لایەک شوشەی شکاوە
« کوک ئەوە چ حاڵێکە !!
: رەتی کردمەوە تۆ ئەزانی ئەمە چەنەم جارە !!
بە ھاوارەوە قسەی ئەکرد
: تەنانەت مەجالی قسەکردنم پێ نایات
« کوک من پێم وتبووی کە ئەوە ھیچ ئاسان نابێت
: من نامەوێ بێ ئەو بم
« کوک تکایە وا لە خۆت مەکە
باوەشم پیاکرد کەمێک باشتر بوو سێرم کرد ھێشتا وەکو مناڵ ئەگریا فرمێسکەکانم بۆ سری
« دەی وەرە نانەکەت بخۆ
: برسیم نییە
لەدوای قسەکە بەرەو بارکۆنەکە چوو وەکوو تۆز ونبوو بە خێرای بە باڵەکانی رۆشت
— بۆچی باوەشت پیاکرد؟؟
ئاورم یایەوە
Amash ba bonai rozhy ladaikbunakam
Vote 🗳
🎉🥺