The Guy Next Door~Kurdish~✔️

By Laro234

66.5K 12.1K 15.9K

"هەموو کچێکی باش کوڕێکی خراپی دەوێت کە تەنیا بۆ خۆی باش بێت" "هەموو کوڕێکی خراپ کچێکی باشی دەوێت کە تەنیا بۆ... More

سەرەتا
پێشەکی
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
14
15
16
🌺17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28
29
30
31
32
33
34
35
36
37
38
39
40
41
42
43
44
45
46
47
48
49
50
51
52
53
54
55
56
56 P2
57
58
59
60
61
62
63
64
65
66
67
68
69
کۆتایی
چاپتەری زیادە - نامە

13

812 174 142
By Laro234

UNEDITED

"ها ها زۆر هەزەلیە."
جەیک گووتی و سەیری داپیرەمی کرد.

"کوڕی گەنج هیچ پێدەچێت گاڵتە بکەم؟"
داپیرەم بە توندی گووتی و ئەو نیگایەکی بۆ کرد کە خەلکی بە گریان دێنێت.

جەیک هەنگاوێک بۆ دواوە گەڕایەوە کە داپیرەم پێکەنی.

"گالتە دەکەم جەیک."
بە زەردەخەنەیەکەوە گووتی.
" بەڵام لە بەشی گواستنەوەکە جدی بووم."

گفتوگۆکە هەر لە چێشتخانە تێکشکا.

ڕێبیکا و سەمانثا بە هێواشی هەڵسان و بەرەو دەرگاکە چوون. ڕێبیکا لە بن گوێم بە چرپەوە گووتی.

"لەم نزیکانە بۆ شەوێک لە ماڵە نوێیەکەمت دەمێنینەوە. "

ئۆه چەند نایابە!

"ئەوە ماڵی منە. "
جەیک هاواری کرد.
" من هەژدە ساڵم بۆ خاتری خودا، هیچ پێویستم بە بەخێوکەر نییە."

"ڕاست دەکا، منیش چەندین جار بە تەنیا لەماڵەوە بوومە." ئەلێکس ووتی.
"بۆچی باوکم لەناکاو وابیردەکاتەوە پێویستە لەگەل جەیک و بەخێوکەرەکەی بمێنمەوە."

"ئەو بەخێوکەر نییە! "
جەیک گووتی.
"ئەو تەنیا کارەکەرێکە."

" وە دواتر پێم دەڵێ پێویستم بە بەخێوکەرێکە. "
ئەلێکس ووتی.

جەیک سور هەڵگەڕا.

" باشە، چیتر گلەیی مەکەن و بوەستن"
داپیرەم ووتی.
" خێزانەکەتان بڕیاریان داوە."

" خێزانەکەم بۆماوەی هەژدە ساڵە لەناو ژیانم نەبوونە. "
ووتم.
"بۆیە دڵنیام خۆم دەتوانم شتەکان بەڕێوە ببەم. "

" کلارا. "
داپیرەم بە نیگەرانییەوە گووتی.
"تکایە"

بۆماوەی دوو خولەک سەیریم کرد. یەک شت هەیە کە ناتوانم بیکەم ئەویش ڕەتکردنەوەی شتێکە کە داپیرەم تکام لێبکات.

" بەڵام بۆچی؟ "
ووتم.
" هەربەڕاستی دەتەوێ لەگەڵ دوو کوڕ بمێنمەوە لە ماڵێک بەتەنیا کە یەکێکیان خۆشەویستمە بۆماوەی دوو هەفتە؟"

"بەڵێ."
پێی گووتم.
"من باوەڕم بە تۆ و جەیک هەیە کە هیچ شتێک ناکەن."

ئەلێکس شێوەی قێزلێبونەوەی لەسەر ڕووخساری دروست کرد.

"باشترە نەیکات. "
ئەلێکس گووتی.
" سوێند دەخۆم ئەگەر دەستی لێبدەیت.... "

" ئەو خۆشەویستی منە. "
جەیک گووتی.
" دەتوانم هەرچۆنێک بێت مامەڵەی لەگەل بکەم. "

" شەقێک لە..... "
ئەلێکس ووتی و لەلایەن داپیرەم ئەوە قسەکەی پێپچڕا.

"کوڕینە، شێوازی قسەکردنتان تکایە. "
داپیرەم گووتی.
"بەڵام سەیرکەن کێشەکە بڕایەوە، بڕواناکەم هیچتان پێبکرێت ئەگەر ئەلێکس لە دەوروبەریان بێت. "

" بەڵام... "
جەیک قسەکەی پێبڕدرا.

" کەیسەکە داخرا. "
داپیرەم بە زەردەخەنەوە گووتی.
"ئێستا جەیک دەتوانی هەتا فڕۆکەخانە بمبەیت. ئەلێکس و کلارا پێویستە کەلوپەلەکانیان بپێچنەوە. "

نەڕەیەکم کرد و سەرم بە کەوەنتەرەکەدا کێشا، و هیوام دەخواست ئەوە لەو کابوسە ناخۆشە دەربازم بکات.

______________________________________


سێ کاتژمێر دواتر لە پێش دەرگای جەیک وەستاوم لەکاتێکدا جانتایەکی گەورەم لە دەستە. زۆر کەلوپەل نەهێناوە. بەڵام پێویست بوو بە ئاگادارییەوە شتەکان دابنێم چونکە داپیرەم کلیلەکانی خانووەکەی لێوەرگرتن هەرکە دەرگای خانووەکەم قوفڵ دا. وە دڵنیای کردەوە کە ناتوانم بچمە ژوورەوە.

"دەزانی بۆ دوو هەفتە پێویستە بمێنیتەوە؟"
جەیک ووتی و سەیری جانتاکەی کردم.

"بەڵێ."
بەهێواشی گووتم.

"کەواتە بۆچی یەک جانتای پێیە؟"
جەیک گووتی.

"چونکە تەنیا دوو هەفتە دەمێنمەوە؟"
بە گومانەوە گووتم.

"واو! دەبێت تۆ یەکەم کچ بیت کە لەکاتی مانەوەی لە شوێنێکی تردا بۆماوەی دوو هەفتە هەموو خانووەکەی ناپێچێتەوە."
پێی گووتم و دەرگای بۆ کردنەوە.

"پێدەچێ ئەزموون هەبێت. "
گووتم.

" بۆ دوو هەفتە نا بەڵام بەدڵنیاییەوە یەک شەو هەبووە."
پێی گووتم.

"تۆ بە ڕازیت. "
بە قێزەوە وەڵامم دایەوە.

" ئەوان وا بیر یان نەدەکردەوە "
بە زەردەخەنەیەکی بەفیزەوە گووتی.

جانتاکەم تێگرت بەلام بە ئاسانی خۆی لادا و بە گۆزەیەک کەوت کە کەوتە سەر زەوی و شکا.

" ئۆه خودایە گیان ،زۆر داوای لێبوردن دەکەم."
گووتم و هەوڵمدا پارچە شکاوەکان کۆبکەمەوە.

"کلار."

سەیری جەیکم کرد کە لێدوانێکی تۆقێنەر لەسەر ڕووخساری بوو.

"ئەوە خۆشەویسترین گۆزەی دایکم بوو. لەلایەن داپیرە گەورەیەو پێشکەشی کراوە."
پێی گووتم.

"ئای خودایە گیان. "
ووتم و هەوڵمدا پارچە شکاوەکان بەیەکەوە بلکێنم.

"کلارا؟"

ئاوڕم دایەوە و ئەلێکسم بینی کە بە شێوەیەکی تێنەگەیشتنە سەیری دەکردم.

"بۆچی دەتەوێت ئەم گۆزە ناشرینە بەیەکەوە بلکێنیتەوە؟ "
پێی گووتم.
" باوەڕ ناکەم کە تۆ توانیت لەکۆتاییدا بیشکێنێت. من و باوکم بۆماوەی ساڵێک بوو دەمانویست بیشکێنین. وە دواتر جێنی بردیە لای خۆی تا بزانێ شتێکی لێ ناکات."

سەیری ئەلێکسم کرد کە دەمم لەسەرسامی کردبوویەوە وە ئاوڕم دایەوە تا جەیک ببینم کە هەروەک شێتێک پێدەکەنی.

" تۆ چ خو*ڕیەکیت! "
پێم گوت لەکاتێکدا ئەو بەردەوام بوو لە پێکەنین.

" بەڵام دەبایە ڕووخساری خۆت لەوکاتە ببینی. "
پێی گووتم.

" باشە. دڵخۆشم توانیم دڵت خۆش بکەم."
بە توڕەیی گوتم.
"ئێستا دەتوانی ژوورەکەمم پێ نیشان بدەیت."

سەری لەقاند.

"یەک ژووری خەوتن لە قاتی خوارەوە هەیە وە دوانیش لەسەرەوە هەن."
جەیک گووتی.
"ئەلێکس هی تۆ لە قاتی خوارەوەیە و کلارا تۆش لەگەڵم وەرە."

"بوەستن. "
ئەلێکس گووتی.
" ئەو بیرۆکەیە بەدڵ نییە کە ئەو دوانە تان بە تەنیا لە یەک قات بمێننەوە. "

"بەڕاست بەدڵت نییە؟ "
جەیک بە سوکایەتییەوە گووتی.
" وە منیش بیرۆکەی ئەو ڕاستیەم بەدڵ نییە کەوا تۆ وابیردەکەیتەوە گرنگی بە بۆچونی تۆ دەدەم. "

" حەزت لێبێت یان نا من ڕاسپێردراوم. "
ئەلێکس ووتی.

" یەکەم، کەس تۆی ڕانەسپاردووە."
جەیک گووتی.
" ئەوە خانووی منە وە ئیدی یاسای منە."

"بێدەنگ بن!"
بە دەنگێکی بەرز ووتم تا سەرنجیان بۆ لای خۆم ڕابکێشن.

" چۆنە هەموو پێکەوە چارەی بکەین. "
گووتم.
"ئەلێکس بڕیار دەدات لە چ ژوورێک بمێنینەوە وە جەیک تۆ بڕیاربدە ئەمشەو چیبکەین. "

" کەواتە من بڕیاردەدەن ئەمشەو چیبکەین؟ "
جەیک گووتی.
" وە ئەویش دەیکات؟"

"بەڵێ."
گووتم.
"بەلام نابێت ئازاری جەستەیی هەبێت. من دەچمە ژوورەکەم با لەدەست ئێوە ڕزگارم بێت."

سێ

63 پلە سوڕامەوە و چوومە ژوورەکەم کە پێشتر بینیبووم کە بە تەنیا هاتم.

"ژوورەکە مۆدێرن بوو. ڕەنگی ڕەش و سپی بوو هەروەک خانووەکە. ژوورەکە گەورە بوو بەڵام ئەوەندەی ژوورەکەی خۆم نا. بەلام گەرماوەکەی لە هی من گەورەتر بوو. جانتاکەم لەلایەکی ژوورەکە فڕێدا و خۆم خستە سەر جێگا خەوەکە.

دوو هەفتە لەگەل جەیک و ئەلێکس بە تەنیا. با دیسان دایڕێژمەوە. دوو هەفتە لە یەک خانوو لەگەڵ ئەلێکس و جەیک. بۆچی بەمشێوەیەی کە دەبێت دڵخۆش نیم؟ من لە یەک خانووم لەگەڵ ئەلێکس! بەڵام ئەو شتەی بەدڵم نییە ئەلێکس و جەیکە پێکەوە. ئەوان لەگەڵ یەک هەڵناکەن وە بەتەواوی ڕقیان لە یەکە وە منیش لە نێوانیان ماومەتەوە.

______________________________________

"کەواتە ژیان لەگەڵ هەندرسۆنەکان یان چاوەڕێکە، ئیڤانەکان چۆن دەڕوات؟"
ڕێبیکا بە پەرۆشیەوە لە تەلەفۆنەکە گووتی.

"ئەوەی مەبەستیەتی ئەوەیە هەتا ئێستا خانووەکەیان نەسوتاندووە؟"
سەمانثا لێی پرسیم دەنگی زۆر بە نامۆیی دەهات لە تەلەفۆنەکە.

"بەڵێ، مەبەستم خانووەکە بەرگەی ئەو هەموو جوانیەکی گرتووە لە ژێری. "
ڕێبیکا گووتی و چاوم سوڕاند.

"باشترە پرسیار بکەن تا ئێستا یەکتریان نەکوشتووە؟ "
گووتم.
" باوەڕم پێبکەن، زۆر ترسناکە ببینیت کە شەڕ دەکەن. ئەوان بە چاوێکی تۆقێنەرە وە سەیری یەک دەکەن. ئەگەر سەیرکردن بتوانیایە خەلکی بکوژێت، ئێستا من تاکە کەس بووم لەم خانووە دا دەژیام."

گوێم لە دەنگی پێکەنینی ڕێبیکا بوو.

" بینیوتە کە جەیک سەیرت دەکات کە تۆ لەگەڵ ئەلێکسی یان کە ئەلێکس سەیرت دەکات کە تۆ لەگەڵ جەیکیت؟ "
ڕێبیکا لێی پرسیم.

" نەخێر؟ "
بە گومانەوە گووتم.

دەتوانم گوێم لە سەمانثا و ڕێبیکا بێت کە پێدەکەنن.

" باشە دڵڕەقینە."
گووتم.
"پێویستە بڕۆم و داوای پیتزا بکەم. هێشتا ئەو بەخێوکەر یان هەر شتێک بێت نەهاتووە. دەتوانن باوەڕبکەن بەخێوکەریان بۆ گرتووین؟ "

" چاوەڕێکەن."
ڕێبیکا وەها بە دەنگێکی بەرز گووتی کە خەریک بوو کەڕم بکات.
"گرەو دەکەم جەیک دەتوانێ خواردنی ئامادە بکات. هەموو کوڕە قۆزەکان دەتوانن. "

سەمانثا پێکەنینێکی ساختەی کرد.

" پفت. ئەگەر بیەوێت خواردنی دروست بکات ئەوە هەموو خانووەکە دەسوتێت و هاوڕێ هەژارەکەمان تەنیا خۆڵەمێشی لێ دەمێنێتەوە."
سەمانثا گووتی.

"متمانەم پێبکە شتی وا ڕوونادات. بەڵام ئەگەر ڕوویدا دەتوانم پێڵاوە پەمەییەکەت ببەم؟ "
ڕێبیکا پرسی.

"ئێوە چەند کەسانی باشن! "
بە سوکایەتییەوە گووتم.

" ئەوە کاری ئێمەیە، ئازیزم. "
جەیک بە شێوەزاری بەریتانی گووتی.
" بەلام دەمەوێ گرەو بکەم کەوا جەیک دەتوانێ خواردنی دروست بکات. "

" وە من دەمەوێ گرەو بکەم کەوا ئەلێکسیش دەتوانێ خواردن دروست بکات."
سەمانثاش خۆی خستە ناوەوە.

کەمێک بێدەنگییەکی شۆک بوون دەستی بەسەردا گرتین.

" چاوەڕێکە، تۆ تازە گرەوت لەسەر ئەلێکس کرد؟ "
ڕێبیکا بە لەسەرخۆیی گووتی وەک ئەوەی لە مێشکی خۆی قسەکانی سەمانثای بیربکەیتەوە.

" بەڵێ. "
سەمانثا گووتی.
" ئەگەر بە لۆجیکی سەیری بکەیت دەبینیت باوکی ئەلێکس زۆربەی جار لە گەشتە بازرگانیەکانیەتی بۆیە ئەو بەتەنیا جێدەهێڵێت..... "

" دەزانن چی، من داوای پیتزا دەکەم چونکە دڵنیام هەر دووکیان ناتوانن خواردم ئامادە بکەن."
گووتم.

"دەبینین. "
ڕێبیکا گووتی.

______________________________________

جەیک دەتوانێ خواردنی دروست بکات.

ئەلێکس دەتوانێ خواردنی دروست بکات.

من ناتوانم خواردن دروست بکەم.

ئەوە کۆتا جار دەبێت گرەو لەگەڵ ڕێبیکا و سەمانثا بکەم. چۆن ئەوەیان زانی؟ مەبەستم من دە ساڵ لە تەنیشت ماڵی ئەلێکس ژیاوم و وە هێشتا نەمدەزانی ئەلێکس دەتوانێت خواردن دروست بکات.

ناخۆشترین بەش ئەوەیە کە من پیتزایە شارەکەم خوارد. و دواتر هەردووکیان دەستیان کرد بە دروستکردنی چەند خواردنێکی نایاب. وە هەمووی ئەوەی دەتوانم بیری لێبکەمەوە ئەوەیە کە چۆن نەدەبوایە ئەو پیتزایە بخواردبا، وە هەردووکیان چەند قۆز دەردەکەون لەکاتی خواردن دروستکردندا.

دەتوانم چی بڵێم؟ ڕێبیکا ڕاستی کرد کە گووتی کوڕە قۆزەکان دەتوانن خواردن ئامادە بکەن. بەلام ئەوەی ئاماژەی پێنەکرد ئەوەیە چەند قۆز دەردەکەون لەکاتی خواردن دروستکردندا. بۆیە سەیری هەردووکیانم دەکرد کە جەیک خەریکی ئامادەکردنی پاستایەکی ئاڵۆز بوو و ئەلێکس تاکۆسی دروست دەکرد وەک ئەوەی کاری ئەو بێت.

سەمانثا ڕاستی دەکرد. لەوانەیە ئەلێکس بەهۆی گەشتە زۆرەکانی باوکی فێرە خواردن دروستکردن بێت بەڵام ئەی چی دەربارەی جەیک؟ ئەو چەند ڕۆژەی کە لە نیۆڕک بینیم بە ئاشکرا دەردەخست کەوا ئەوان پێویست ناکات بزانن چۆن خواردن دروست دەکەن، ئێستا گومانم هەیە لەوەی خێزانەکەشی بتوانن خواردن دروست بکەن.

لەڕاستیدا زۆر خۆش بوو کە سەیری ئەو دوانە دەکەیت لەکاتی خواردن دروست کردن.هەرچەندە هەردووکیان لەیەک کاتدا خواردن دروست دەکەن کەچی هەریەکەیان وا دەریدەخەن بە تەنیایە لە چێشتخانە. ئەگەر هەردووکیان هەمان شتیان لەیەک کاتدا بویستبا تەنیا بە سادەیی سەیری یەکیان دەکرد تا بزانن کامەیان زووتر دەیبات.

کەواتە لەکۆتاییدا لەسەر داوای جەیک دەبێت سەیری فلیمی ترسناک بکەین. وامزانی ئەلێکس دەپارێزێت لە سەیرکردنی ئەو فیلمە کەچی ئەویش بە ئاسانی ڕازی بوو.

ئایا ئاماژەم بەوە دابوو کەوا زۆر ڕقم لە فیلمی ترسناکە؟

وەک ئەوەنییە هەر بەڕاستی بتۆقم بەلام ئەو هەموو خوێن و کوشتنە وام لێدەکات بمەوێت خواردنەکە بهێنمەوە. وە ئەو پیتزایە خواردم زۆر یارمەتیدەر نابێت.

سەرنجم خستەوە سەر تەلەفزیۆنەکە کە کچەکە لە نیوەی شەو هەڵساوە و دەیەوێت بزانێت چ دەنگێک لە قاتی خوارەوە دێت.

سڵاو ئافرەت! دەنگێکی ترسناک لە خوارەوە دەهات کە بەدڵنیاییەوە کەس نایەوێت بزانێت چییە. هەرگیز، مەگەر یەکێک بیەوێت کاتژمێرێک و نیو سەیری ئەو فیلمە ترسناکانە بکات کە دەربارەی چەند منداڵێکی گەمژەیە، کە تێناگەن لەوەی نەدەبوو سەیری ڤیدیۆیەکان بکردبا

"بۆچی هەردەم کچەکان دەبێت لەسەرەتادا بمرن؟
بە نوزەیەکەوە گووتم و هیوام دەخواست ئەمە ڕێ لە دەرکەوتنی بەشەکەی تری فیلمەکە بگرێت.

جەیک زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد.

" ئایا دەترسیت؟ "
لێی پرسیم.
" کەوا شەوێک چەند کچێکی ترسناک بێن و بتکوژم. "

نیگایەک بۆ کرد.

"باشە. نازانم ئەگەر کچێک لە دوام بێت بەڵام بەڕاستی لەوانەیە لە نیوەی شەودا بێمە لات و بتکوژم."
پێم گوت.

لە تەنیشت من ئەلێکس گووتی.
"ناتوانی ئەگەر پێش تۆ من ئەو کارەم کردبێت."

جەیک نیگایەکی بۆ ئەلێکس کرد پێش ئەوەی سەرنجی بخاتەوە سەر فیلمەکە. هەناسەیەکم دایەوە و بڕیارم دا بچمە چێشتخانە تا ئاو بخۆنەوە. بەفرگرەکەم کردەوە و پاکەتێک کێکی چوکلێتیم بینی کە بە خەتێکی جوان ناوی جەیکی لەسەر نوسرابوو. هەستم بە دەنگێک کرد لە گەدەم ئەوکاتە بۆم دەرکەوت لەوانەیە گەدەم کێشەی هەرسکردنی ئەو پیتزایە هەبێت.

یەکەم کێکم خوارد و وە واهەستم دەکرد لە ئاسمانی نۆیەمم. ئەوانەی زۆر بەتامن. پێش ئەوەی بیری لێبکەمەوە قاشێکی ترم خوارد.

"کلارا ئەو کێکە مەخۆ کە ناوی منی لەسەرە."
گوێم لە جەیک بوو هاواری کرد.

سەیری پاکەتە بەتالەکەی ناو دەستم کرد.

ئوپسس..

______________________________________

"بمرە!بمرە!"
هاوارم بەسەر تەلەفزیۆنەکە دا کرد.
"تۆ شایەنی ئەوەی مایکڵ وە کۆوری مرد، ئەمە هەمووی هەڵەی تۆ بوو! "

ئەلێکس سەیری منی کرد وەک ئەوەی بیەوێ تێبگات لەوەی چی ڕوودەدات. ئۆه خودایە گیان چەند شیرینە. ئۆه خودایە گیان ئەو چەند قۆزە. ۆۆۆۆه من قژێکی زەردم هەیە.

"چیت لێکردووە؟"
ئەلێکس بە توڕەیی لە جەیکی پرسی کە ئەویش بەهەمان شێوە بە تێنەگەیشتنەوە سەیری دەکردم.

جەیک جوانترین چاوی هەیە لەم دونیایەدا! با هەر باسی قژی نەکەم! زۆر بە هی کۆوری دەچێت. بە باسکردنی ئەمە فیلمەکەم بیرکەوتەوە کە هێشتا کچەکە ڕایدەکرد لە زۆمبیەکە یان هەرشتێکی تر

"سوێند دەخۆم هیچم نەکردووە."
جەیک گووتی.
"باوەڕم پێبکە کەس لەو جەوەدا نییە تا ئەمە بەمشێوەیە ببینێت. جارێکیان ئەمە لە کەمپەکەش ڕوویدا وە با تەنیا بڵێین زۆر باش کۆتایی نەهات."

برۆکانم لەیەک نزیک کردنەوە.
ئەوانە ناتوانن دەمیان داخەن!. ئەو کچە کەوت و کەمێکی تر دەمرێ بە مردنێکی زۆر ناخۆش و خوێناوی. باشترین بەشی فیلمەکە هاتووە و ئەوانەش ناهێڵن بەباشی سەیری بکەم.

" کلارا. "
جەیک بانگی کردم.
" ئەو کێکە چوکلێتانەی ناو بەفرگرەکەت خوارد؟"

"بەڵێ."
سەرم لەقاند و بێ ئەوەی سەیری بکەم، چاوەکانم هەر لەسەر تەلەفزیۆنەکە بوو تا بزانم کچەکە دەمرێت یان نا.

"بوەستە."
ئەلێکس گووتی.
"مەبەستت چییە لە کێکی چوکلێت؟"

چاوم سوڕاند و پێکەنیم.
هەموو شتێک ئێستا زۆر پێکەنیناوییە.

"کێکی شوکولاتە ئەو شتە بەتامەیە کە وات لێدەکات بۆی بمریت و بچیتە بەهەشت."
گووتم.

ئەلێکس سەیری منی کرد بۆ چرکەیەک و دواتر ئاوڕی دایەوە بۆئەوەی سەیری جەیک بکات.

" تۆ چ کێشەیەکی نەفرەتی هەیە؟"
هاواری کرد.
"کێ ئەم شتە نەفرەتیان لە بەفرگر دادەنێت!"

دیسان پێکەنیم. ۆۆۆه. شەڕ! چاوەڕێکە ئەی شەڕکردن شتێکی خراپ نییە! ئاه چ گرنگیەکی هەیە؟

من تەنیا دەست دەکەم بە ڤیدیۆ کردنیان بۆئەوەی دواتر سەیریان بکەمەوە هەروەکو منداڵە گەمژەکانی فیلمەکان. باسی فیلمم کرد....

سەرم سوڕاند و بینیم یەکسەر کچەکە کوژرا!یای!لەکۆتاییدا مەبەستم کچەکە دەیزانی ئەوەی لێبەسەردێت.

"ئەی لە کوێ هەڵگرم؟"
جەیک هاواری کرد.
"لەسەر سەرم؟"

"لەوانەیە لەناو سەرت هەڵیگرت باشترە"
ئەلێکس گاڵتەی پێکرد.
"چونکە پێدەچێت بۆشاییەکی زۆر هەبێت لەوێ."

"با هەر دەست پێنەکەین لەسەر ئەمە."
جەیک گووتی.
"دەتوانی بچیتە ماڵەوە، هیچ گرنگ نییە لام. کلارا ناتوانێت بچێتە ماڵەوە بەڵام تۆ دەتوانی!"

"وە بهێڵم تۆ و ئەو بەتەنیا بن لە یەک ماڵ. "
ئەلێکس بە توڕەیی گووتی.
"لەڕاستیدا ئەو تەنیا دوو کاتژمێر لێرە بووە و بەهۆی گەمژەیی تۆوە سەرخۆش بووە بەهۆی چەند شتێکەوە کە هیچ کەسێک ئەگەر عەقڵی هەبێت لە بەفرگر دانانێت!"

" باشە بەڕێز. من زۆر باشم بۆ خۆم. بەهەرحاڵ تۆش لێرە بوویت کە ئەمە ڕوویدا بۆیە وابیرمەکەوە زۆر بێتاوانی!"
جەیک گووتی.

ئەمجارە سەیری ئەلێکسم کرد. لە چەند خولەکی ڕابردوودا سەرم لە ئەلێکسەوە بۆ جەیک سوڕاندووە وەک ئەوەی سەیری یاری تێنس بکەم. ئەلێکس بە ئەرێنی ڕەنگی مۆر بوو کە بەهەموو هێزی هاواری کرد.

" بە چۆن نەفرەتیەک بمزانیبا تۆ ئەم شتانە لە بەفرگر هەڵدەگرت!"

ڕاستەوخۆ دەستم بە گریان کرد کە ئەمەم گوێ لێبوو.

"نایابە."
جەیک گووتی.
"ئێستا ئەوت گریاند."

ئەلێکس کە کەمێک بە تاوانەوە سەیری جەیکی کرد و گووتی.
"چی، تۆ خۆشەویستی ئەو نیت؟ وایلێبکە بوەستێت لە گریان. "

جەیک زەردەخەیەکی بەفیزی کرد.

" کلارا با بچینە ژوورەکەت لەوێ ژیرت دەکەمەوە."
جەیک گووتی.

ئەمە وایکرد زیاتر بگریم، جەیک ڕووی گرژ کرد لەکاتێکدا ئەلێکس بە سەرکەوتوانە خەندەی دەکرد.

"کلارا تۆ باشیت؟ "
پێی گووتم.

" فرمێسکی وەک نافورەی لێهاتووە بیر لە چ نەفرەتیەک دەکەیتەوە گەمژە؟"
جەیک پێی گوت.

" ئەو دوانە تان زۆر دڵڕەقن. "
گووتم و لوتم سڕی.
"ئێوە بەردەوام شەڕ دەکەن."

هەردووکیان بە تاوانبارییەوە سەیری یەکیان کرد.

"ئەگەر بوەستین لە شەڕکردن لە گریان دەوەستێت؟"
جەیک بە لەسەرخۆیی گووتی وەک ئەوەی منداڵێکی دوو ساڵان بم.

بە هێواشی سەرم لەقاند.

جەیک زەردەخەنەیەکی ساختەی کرد و دواتر شوتێکی لە قاچی ئەلێکس دا کە یەکسەر سەیری جەیکی کرد، دواتر ئەویش خەندەیەکی ساختەی خستە سەر ڕووخساری. کە ئەمەم بینی وەک شێت پێکەنیم. باوەڕناکەم چەند دڵخۆشم.

"هاوڕێیان دەتوانن ماچی یەک بکەن و ئاشت ببنەوە."
بە پێکەنینەوە گووتم.

هەردووکیان بە ترسەوە سەیری یەکیان کرد پێش ئەوەی لەسەر قەنەفەکە لە یەکتر دووربکەونەوە.

"پێت چۆنە بتبەینەوە ژوورەکەت تا بخەویت، کاتی خەوتن لایداوە."
ئەلێکس بەخێرایی گووتی.

"بەڵێ کلارا وە نامانەوێ ببیتە کچێکی خراپ، هەموو هێزەکە ئێستا بەفیڕۆ بدەیت؟"
جەیک هەروەک ئەلێکس بەخێرایی گووتی.

ڕووم گرژ کرد.

"بەڵام ئەی چی دەربارەی ماچەکەم؟"
بە نوزەیەکەوە گووتم.

" چی دەربارەی بەیانی؟ "
ئەلێکس گووتی.

بە لەسەرخۆیی سەرم لەقاند و گووتم.
" بەڵێنی پەمەیی؟ "

هەردووکیان سەریان لەقاند و پێکەوە گووتیان.
" بەڵێنی پەمەیی."

دەبێت پاش ئەوە یەکسەر خەوم لێکەوت بێت چونکە ئەوە کۆتا شتە بیرم بێت.

**********************

نوسەر;

Percabeth5599

💖🌺



Continue Reading

You'll Also Like

466K 16.7K 192
Won Yoo-ha, a trainee unfairly deprived of the opportunity to appear on a survival program scheduled to hit the jackpot, became a failure of an idol...
6.2K 1.2K 53
ژانەر: ~کۆمیدی/ئاڵۆز/تاوانکاری/هەستبزوێن/ڕۆمانسی~ .................................................................................. "نۆڤا " وتی "ناو...
11.9K 598 31
წყნარი რუტინული ცხოვრება მას შემდეგ იცვლება როდესაც ორი განსხვავებული საპირისპირო ადამიანი ერთმანეთს გადაეყრება ზუსტათ მაშინ გაეხვევიან ქარიშხლის ალშ...
749 154 12
لێرەدا مەرگـ لەژیـــان ئازیزتـرە ! تـەواوڪراوە!