The Guy Next Door~Kurdish~✔️

By Laro234

66.5K 12.1K 15.9K

"هەموو کچێکی باش کوڕێکی خراپی دەوێت کە تەنیا بۆ خۆی باش بێت" "هەموو کوڕێکی خراپ کچێکی باشی دەوێت کە تەنیا بۆ... More

سەرەتا
پێشەکی
1
2
3
4
5
6
8
9
10
11
12
13
14
15
16
🌺17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28
29
30
31
32
33
34
35
36
37
38
39
40
41
42
43
44
45
46
47
48
49
50
51
52
53
54
55
56
56 P2
57
58
59
60
61
62
63
64
65
66
67
68
69
کۆتایی
چاپتەری زیادە - نامە

7

921 198 196
By Laro234

UNEDITED

"زەردەخەنە بکەن."
دایکم ووتی کاتێک وێنەی ئێمەی گرت.

دڵنیام تێبینی نەکرد کەوا لە وێنەکەدا ،ئەلێکس لە گۆشەیەکی دوور وەستاوە و بەشێوەیەک سەیری جەیک دەکات وەک ئەوەی منداڵێک بێت و پێیان گووتبێت سانتا ڕاستەقینە نییە.

نەتالیا کە لەتەنیشت من وەستاوە ، لێدوانێکی وەسفنەکراو و ترساوی لەسەر ڕووخسارە. پێویست ناکات پسپۆڕ بم تا بزانم لەم کاتەدا بیر لە چی دەکاتەوە.

چۆن کلارای کۆن و بۆگەن توانیویەتی کوڕێکی وەک جەیک ڕاوبکات؟

وە منیش بیرم لەهەمان شت دەکردەوە.لە ڕاستیدا لەناو هەر چوارمان تاکە کەسی ئاسودە جەیک بوو.قۆڵی لە کەمەرم ئاڵاندبوو لەکاتێکدا بە ئاسودەیی بەڕووی کامێراکە زەردەخەنەی دەکرد.تاکە کەس کە جاڕدانەکەی کاری تێنەکردبوو.

"بەمشێوەیە بێت،دەبێت بزانیت من و کلارا ژوان دەبەستین."

کە سەرەتا گوێم لەم وشانە بوو وامزانی بە هەڵە گوێم لێبووە بەڵام کە کاردانەوەی ئەلێکس و نەتالیام بینی زانیم کە ئەوەی گوێم لێبووە ڕاست بووە.بۆیە منیش هەروەک کەسێکی ئاسایی کاردانەوەم هەبوو.

"بەڕاست؟"
ووتم و سەیری جەیکم کرد لەکاتێکدا زەردەخەنە بەفیزەکەی لەسەر لێوی بوو.

"بەڵێ."
ووتی هەروەک ئەوەی ئەمە وەڵامی هەموو پرسیارەکانم بداتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا ،هێشتا ڕووخسارم سور بوویەوە.خودایە گیان نەدەبوو یەکێک بم لەو کەسانەی سور نابنەوە؟

مەبەستم ڕێگەیەکی باشتر نییە لەمە کاتێک کوڕێکی زۆر زۆر قۆز بە هەموو دونیا دەڵێ کەوا تۆ ژوانی لەگەڵ دەبەستیت.ئێستا،ئەگەر ئەو کوڕە زڕ برای ئەو کەسە نەبووایە کە لەوەتەی دونیا هەیە خۆشم دەوێت یان بە ئەنقەست وای نەگوتبا تا توڕەم بکات بە گوتنی ئەمە لە پێش ئەلێکس ئەوا بارودۆخەکە گونجاوتر دەبوو بۆ سوربوونەوە.

من ئەوەندە شۆک بووم نەمدەتوانی نکۆڵی لێبکەم.هەربۆیە لە پێش دایکم وەستاوم کە هەروەک شێتێک زەردەخەنەی دەکرد.کەوا دڵنیام بیر لە مامەڵە بازرگانیەکانی دەکاتەوە ،مادام من ژوان لەگەڵ جەیک دەبەستم.

"کەواتە کەی ئەو دوانەتان یەکترتان ناسی؟"
ئەلێکس بە ئاگادارییەوە پرسی.

"ۆه!بۆ ئەمە چیڕۆکێکی زۆر سەرنجڕاکێش هەیە ."
جەیک ووتی.
"ئێمە..."

قسەکەی پێبڕدرا لەلایەن منەوە.

"جەیک پێویستە قسە بکەین ،بەتەنیا !"
ووتم و سەیری ئەوم دەکرد.

جەیک لە شوێنەکەی هەڵسا و بەرەو ڕووی من دەهات کە سەیری نەتالیای دەکرد و گووتی.
"واهەست ناکەم گفتوگۆیەکی درێژ بێت."

نەتالیا سەری لەقاند ،لەپێشتر زیاتر تۆقیوتر دیاربوو. لەهەمان کاتدا ،بە توندی قاچم لە قاچی جەیک دا.

"ئاخ!"
جەیک ناڵاندی و سەیری منی کرد.

"ئوۆه،بمبورە."
ووتم و زەردەخەنەیەکی شەیتانانەم بۆکرد کە بردمە چێشتخانەکە.

"ئەوە بەڕاستی ئازاری هەیە!"
جەیک ووتی و لەسەر کورسیەکی نزیکی کەوەنتەرەکە دانیشت.

"مەبەستی سەرەکیت چییە؟"
ووتم و ڕاستەوخۆ سەیری جەیکم دەکرد.
"بەوەی کە کەمێک پێش ئێستا لە پێش ئەلێکس ووتت ئێمە ژوان دەبەستین."

"چی؟من ویستم شتێکی باشت بۆ بکەم."
جەیک ووتی و شانی هەڵتەکاند.

"بەوەی کە گووتتە ئەلێکس ئێمە ژوانی ساختە دەبەستین؟"
ووتم و بە شۆکەوە سەیرم دەکرد.
"بەهەرحاڵ ،ئەمە چۆن یارمەتیدەر دەبێت؟"

"من یارمەتیت دەدەم تا ئەلێکس غیرەت لێبکات."
جەیک ووتی ،چاوی سوڕاند.
"وە تا ئەو هاوڕێیەت وازتان لێبهێنێت."

"هاوڕێی کۆن."
بۆم ڕاستکردەوە.چاوم لێی بچوک کردەوە و گوتم.
"وە بۆچی تۆ یارمەتیم دەدەیت ؟"

"هۆکاری خۆمم هەیە؟"
ووتی ، بێ ئەوەی سەیرم بکات.

"چاوەڕێکە ،....تۆ نەتالیات بەدڵە؟"
ووتم و هەمان لێدوانی نەتالیام لەسەر ڕووخساری بوو کەمێک پێش ئێستا ، تۆقیو!

"وازی لێبهێنە."
جەیک گووتی و سەیری منی نەکرد.
"ئێستا دەتەوێ یارمەتیت بدەم یان نا؟"

کەمێک بیرم لێکردەوە ،بۆچی جەیک یارمەتیم دەدا؟

مەبەستم،نەتالیا ئەوەندە دەهێنێت تا ئەوەم لەگەڵ بکات؟
خەریکە بڕشێمەوە ،تەنیا بەبیرکردنەوە لەوەی جەیک و نەتالیا پێکەوە بن.دڵنیام جەیک هۆکارێکی تری هەیە.

"ئایا دەمریت ئەگەر ژوان لەگەڵ کوڕێکی زۆر زۆر قۆز ببەستیت ؟مەبەستم،ئەگەر سەریگرت ئەلێکس بەدەست دەهێنیت ئەگەرنا هیچ شتێک نادۆڕێنی؟"
دەنگی ڕێبیکا لەناو مێشکم گووتی.

"هەربەڕاستی دەتەوێ بە هەموو ئەو درامایانە تێبپەڕی تەنیا لەبەر کوڕێک،کە لە ماوەی هەموو ژیانت پشتگوێی خستوویت!"
دەنگی سەمانثا گووتی.

لەکۆتاییدا ڕێبیکا بردیەوە.

"باشە."
ووتم و بێ ئەوەی بزانم چەند پەشیمان دەبمەوە .

****************************

"کەواتە چۆن ئەو دوانەتان یەکتریتان ناسی؟"
ئەلێکس بەردەوام پرسیار دەکات لە ڕاست و چەپ و ناوەڕاست.

جەیک لەبەرامبەر من دانیشتووە و ئەلێکس لە تەنیشتیەتی .نەتالیاش لە تەنیشت من دانیشتووە.لەکاتێکدا خێزانەکان لەلای ڕاستی مێزەکە دانیشتوون.خانمەکان لەلایەک و پیاوەکان لەلایەکەیتر.بۆیە نەمدەتوانی خۆم لە پرسیارەکەی بدزمەوە.

"لە کەمپ....کە ۱٤ساڵ بووین."
ووتم و هەوڵمدا وشەکان بە پچڕ پچڕی نەڵێم.

"ئەو دوانەتان لەوەتەی تەمەنی ۱٤ ساڵییەوە ژوان دەبەستن؟"
ئەلێکس پرسی،ڕێک بۆ هاواری نەتالیا.

واتە پرسیارەکەی تەنیا جەیکی توڕە نەکرد ،بەڵکو نەتالیاش توڕەبوو.

"ئۆه نەخێر ،دوێنێ داوام لێکرد."
جەیک ووتی.
"زۆر گریا چونکە خراپترین ماچی لە ژیانیدا هەبوو .بەڵام پێم نیشاندا ماچی ڕاستەقینە چۆنە."

قاچم جوڵاند لە ژێر مێزەکە تا لە قاچی جەیک بدەم.

"ئاخ!"
ئەلێکس ووتی هەرکە قاچم لەژێز مێزەکە جوڵاند.

ۆه نەفرەت.

جەیک زەردەخەنەیەکی بەفیزی لەسەر لێوی بوو لەکاتێکدا نەتالیا شۆک ببوو.دڵنیام لەناو مێشکی قسەکانی جەیک شیدەکاتەوە.مەبەستم دونیای کچە هەژارەکە سەرەوخوار بووە.

خۆشەویستەکەی وەک باوکم ڕەفتار دەکات،پاش ئەوەی ماچی کردم،وە لەسەرووی هەموو ئەوانەوە ،ئەو کوڕە قۆزە و نوێیە لەناکاو دەرکەوت وە ژوانی لەگەڵ شاژنی ڕەتکردنەوە کلارا وێڵسن بەست.منیش هەمان کاردانەوەم دەبوو ،ئەگەر ئەو بام.

"ئۆه ،بمبورە .کلارا ."
ئەلێکس ووتی لەکاتێکدا خۆی بە دەستەسڕەکەوە سەرقاڵ کردبوو.
"ئەوە تەنیا بوێریەک بوو جەیک پێی دام.وە منیش وام هەست کرد کەمتر شەرمەزارکەرانە دەبێت ئەگەر وابزانیت جێرەمیە."

ڕاست دەکات دەربارەی ئەوە .بەڵام،هەرگیز بیری لەو بارودۆخە نەکردبویەوە کە من دەیبینم.
بەڕاستی زیاتر شەرمەزارکەرانە بوو.مەبەستم ،ئەلێکس قۆزە ، قشتە ،وە هەموو شتێکە بەڵام هەندێکجار زۆر گەمژەیە.من بە سادەیی سەرم لەقاند و لەناکاو شێوەی قاپەکەم لا جوان بوو.

"هەر بەڕاستی من ماچکەرێکی وا خراپم؟"
ئەلێکس ووتی کە وەڵامم نەدایەوە.

جەیک پێکەنی،وە لەوکاتەدا خواردنەکە هات و بواری پێدام تا پرسیارەکەی پشتگوێ بخەم.

***********************

"دەستە پیسەکەت لەسەر ئەو قرژاڵە لابە،هەندرسۆن."
ووتم ، سەیری جەیکم دەکرد.
                                                                                        جەیک برۆکانی بەرزکردەوە و گووتی،
"دەستی پیس،بەڕاستی؟"

لەوەتەی خوانی ئێوارەیان پێشکەش کردووین من و جەیک مشتومڕمانە.پێیان ڕاگەیاندین کەوا ڕێستوڕانتەکە تەنیا یەک قڕژاڵی ماریانان ماوە.وە من و جەیک هەردووکمان دەمانویست.

خێزانەکانمان کۆڵیان دا لەوەی قسەمان لەگەڵ بکەن.
دایکم دەیوت بێڕێزیە لەسەر مێزی نانخواردن مشتومڕ بکرێ.
لەکاتێکدا دایکی جەیک بەردەوام بە جەیکی دەگوت جوامێری هیچ مانایەکی هەیە بۆ ئەو.

بڕوام پێبکە هیچ مانایەکی نییە.

لەکۆتاییدا هەردووکیان کۆڵیان دا،وە هەموویان گفتوگۆی خۆی دەستپێکردەوە.

"باشە ،ئەوا باشترە چونکە ئەم قڕژاڵە هی منە .من پارەکەم داوە."
ووتم و دەستی جەیکم دوورخستەوە لە خواردنەکە.

"دڵنیایت دەتەوێ ئەمە بخۆیت؟"
جەیک ووتی و زەردەخەنە بەفیزەکەی هەر لەسەر لێوی بوو.
"مەبەستم سنورێک بۆ قەڵەوبوون هەیە."

بە ترسێکی ئاشکراوە سەیری جەیکم کرد.هەر بەڕاست پێی گووتم قەڵەو!خەڵکی دەتوانن بە ناشرین و بێزارکەر و بێدەنگ و گەمژە ....هتد بانگم بکەن،بەڵام قەڵەو نا!

"بەڵێ."
ووتم ،پلەی توڕەییم بەرز بوویەوە.
"خەڵکی زیاتر کەسی قەڵەویان خۆشدەوێت وەک لەو کەسانەی کە خو*ڕین.وە ئەمەش بە خاڵی یەک تۆ نیشان دەدات."

جەیک چاوەکانی سوڕاند و ووتی،
"بەڕاستی؟تۆ چەندیت ؟پێنج؟"

"ها."
ووتم و نەمدەزانی چی بڵێم.
"کە پێنج ساڵ لە تۆ گەورەترە."

"تەنانەت ئەلێکسیش نەیدەتوانی وەڵامێکی وەها خراپ بداتەوە."
جەیک ووتی ،قاپەکانی توند گرتبوو.

"ئەو کەسە ئەم قسەیە دەکات کە وەڵامەکانی هەردەم خراپن."
ووتم ، و لاکەی تری قاپەکەم گرت.

"ۆه بەڵێ..."
جەیک قسەکەی پێبڕدرا لەلایەن نەتالیاوە کە بە هەموو هێزی مستێکی لە مێزەکەدا و گووتی،
"ئەو دوانەتان دەمتان داخەن و تەنیا بیکەنە دوو بەش ."

هەموو ئەو کەسانەی لە دەوری مێزەکە بوون بێدەنگ بوون ،
لەوانەیە ئەمەش بەهۆی ئەوە بێت نەتالیا لەتەواوی کاتەکە بێدەنگ بوو و ئەمە یەکەم ڕستەی بوو.هەردووکمان ،من و جەیک بۆ چەند چرکەیەک سەیری نەتالیامان کرد و دواتر دەستمان کردەوە بە مشتومڕکردن.

وابزانم نەتالیا لەکۆتاییدا کۆنتڕۆڵی لەدەستدا.قاپەکەی هەڵگرت و فڕێی دایە سەر زەوییەکە.

"ئێستاش ئەو دوانەتان بێدەنگ دەبن و داوای قاپێکی تر بکەن؟"
ووتی و سەیری هەردووکمانی کرد.

دایکی جەیک دەستی بە پێکەنین کرد.
"ئەوە زۆر ژیرانە بوو.وانیە؟"
ووتی و چاوەکانی دەدرەوشانەوە.
"دەبوو زووتر ئەو کارەمان کردبا ،یانی ئەو دوانە تازە دەستیان کردووە بە ژوان بەستن بەڵام وەک دوو کەپڵی کۆن شەڕ دەکەن."

ئەلێکس بە نزمی پێکەنی و سەیری هەردووکمانی دەکرد.
          
باوکم سەری لەقاند و ووتی ،
"بەڵێ هەروەک کاتە کۆنەکان."

وە پاش ئەوە دەستیان کردەوە بە قسەکردن وەک ئەوەی هیچ شتێک ڕووینەدابێت.

*************************

دوو کاتژمێر دواتر ، هەمووان لە دەرەوە وەستابووین ، چاوەڕێی ئۆتۆمبێڵەکانمان دەکرد تا بێن.ئەلێکس ووتی کەوا نەتالیا دەباتە ماڵەوە بەڵام دواتر من و جەیکیش لەگەڵی گیرمانخوارد.نەتالیا دابەزی و ماچی ئەلێکسی کرد کە لەو جۆرە ماچانە بوو زۆر درێژ بوو و لە کۆتایی هەندێک فلیم دەیانبینی و دەتەوێ بڕشێیتەوە.
پاش ئەوە نەتالیا زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد و قژی بە درامایی خستە پشتی و ڕۆیشت.باش،شاژنی س*زانی گەڕایەوە.

"کەواتە ئەو دوانەتان لە دوێنێوە ژوان دەبەستن،وایە؟"
ئەلێکس پرسی هەرکە ئۆتۆمبێڵەکەی ڕاگرت.

سەرم لەقاند و بەخێرایی دابەزیم.

"بەڵێ ،بەڵام ئێمە لە تەمەنی ۱٤ساڵییەوە یەکتری دەناسین ،ئەوکاتەی پێکەوە چووینە کەمپی هاوینە."
ووتم و سەیری جەیکم کرد کە خەریکی مۆبایلەکەی بوو.

"بەڵێ،دەبوو بەو قژە سورەوە بینیبات."
جەیک ووتی و سەری بەرزکردەوە.
"قژی سور؟"
ئەلێکس ووتی و شێوا بوو.

جەیک خەریک بوو شتێکی تر بڵی بەڵام نوکی پێڵاوە پاژنە بەرزەکەم خستە سەر پێیەکانی بۆیە بێدەنگ بوو .خەریکە پێڵاوی پازنە بەرزم خۆشدەوێت.

لەڕاستیدا ،هەرکاتێک بیەوێت شتێکی گەمژانە بڵێت ،تەنیا بە قاچم لێیدەدەم .ئەوە خۆشترین شتە کە تا ئێستا کردبێتم.ئێستا،خۆزگە بۆ ڕۆیشتنیش خۆش بوایە،دواتر....

باوێشکێکم دا و گووتم،
"شەوشاد."

بەرەو ماڵەوە ڕۆیشتم کە دەستم لە دواوە بۆ ئەلێکس هەژاند .وە دەتوانم هەست پێبکەم جەیک بەدوام دادێت.

"چییە؟"
ووتم ،و سەیری جەیکم کرد.

بەسادەیی شانی هەڵتەکاند و بە لێدوانێک لەسەر ڕووخساری سەیری کردم کەوا ناتوانم بیرم بکەوێتەوە.

بە سادەیی سەرم هەژاند و ڕووم سوڕاند .هەموو ماوەکە بیرم لە خەوتن دەکردەوە.

**********************

نوسەر;

Percabeth5599

💖🌺

Continue Reading

You'll Also Like

466K 16.7K 192
Won Yoo-ha, a trainee unfairly deprived of the opportunity to appear on a survival program scheduled to hit the jackpot, became a failure of an idol...
319K 9.6K 78
(Fixed/Fan-TL) Top idol group Stardust, whose members disappear like dust. The group that used to have seven members ends with four members... "Is...
257K 18.6K 22
Avantika Aadish Rajawat Aadi, with his fiery nature, adds intensity and excitement to their relationship, igniting a spark in Avni. Avni, like the ca...
291K 10.6K 53
Anhay Sharma:- Cold business tycoon who is only sweet for his family. He is handsome as hell but loves to stay away from love life. His female employ...