وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر

By shannon-Vk

24.8K 4.4K 3.8K

مـن و تۆ دوو هێـڵی ئاسن بەتەنـیشتی یەکتـردا درێـژ ناگەیـن بە یەک top tae bottom kook 💗 start 22 may/2021 st... More

part 1
part 2
part 3
part 4
part 5
part 6
part 7
part 9
part 10
part 11
part 12
part 13
part 14
part 15
part 16:
part 17
part 18
part 19
part 20
part21
part 22
part 23
part 24
part 25
part 26
part 27
part 28
part 29
part 30
part 31
part 32 End

part 8

712 134 105
By shannon-Vk

"like two train lines"





«جوانی هەموو سەردەمەکان»





ئایرس: کەواتە تۆ دەڵێی هاوڕێی ئەو کچەی ماڵتانە؟
"قومێک لە قاوەکەی دەستی خواردەوە"

جونگکوک؛ بەڵێ

ئایرس: بوەستە ناوی چی بوو!؟
"ڕوخساری وەک ئەوە نیشاندا کە بیر ئەکاتەوە"

جونگکوک: کیم تێیهیۆنگ

ئایرس: ئا بەڵێ کیم تێیهیۆنگ

جونگکوک: دەمەوێت هەر ئێستا ڕۆژنامەوانەکان بە خەڵکی ڕابگەیەنێن کە ناوی کیم تێیهیۆنگە

ئایرس: باشە.. جگە لەوەش چ پلانێکت هەیە کاتێک چاوت بەو دەکەوێت دووبارە

جونگکوک: نازانم بەڵام پێشبینی ئەوە دەکەم ئەو خۆی شوێنێکی چۆڵ هەڵبژێرێت چونکە لە ئێستا بەدواوە قەرەباڵغی بۆ ئەو سەلامەت نیە

ئایرس꞉ منیش پێموایە ئەو کیم'ە وادەکات

جونگکوک꞉ دڵنیا نیم لەوەی کەوا بتوانم دەستگیری بکەم یان نا بەڵام هەوڵی خۆم دەدەم

ئایرس꞉ هەوڵدان هەمیشە دەرئەنجامی هەیە باش بێت یان خەراپ
"چاکەتەکەی هەڵگرت"

جونگکوک: بۆکوێ؟

ئایرس꞉ دۆسییەکی دزی کردن هەیە ئەم بەیانییە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵێ پیرێژنێک و هەموو پارە و ئاڵتوونەکانیان بردووە بۆیە لەگەڵ جی ئیۆن و تاییەنگ کاری لەسەر دەکەم

جونگکوک: بۆچی زووتر بە منت نەگوت؟

ئایرس: لە ئێستادا تۆ پێویستە بە شتی ترەوە سەرقاڵ بیت نەک ئەو دۆسییە ئاسانانە
"ویستی بڕواتە دەرەوە بەڵام وەستا بەهۆی ئەوەی جونگکوک قسەی کرد"

جونگکوک: هەرچۆنێک بێت مافی خۆمە بزانم بۆیە بۆجاری داهاتوو پێم بڵێ
"ئایرس بەبێزاری سەیری کرد دواتر ڕۆشتە دەرەوە"

جونگکوک سەری لەسەر مێزەکەی دانا چاوەکانی داخست
بۆ چەند خولەکێک بەمشێوەیە مایەوە
تا لە دەرگادرا

جونگکوک: وەرە
"وای وت و لۆریسیا هاتە ژوورەوە"

لۆریسیا: سڵاو

جونگکوک: سڵاو
"بە تێنەگەشتنەوە"

لۆریسیا: دەتوانم دانیشم

جونگکوک: بەڵێ بێگومان
"وای وت و لۆریسیا لە بەرامەبەری دانیشت"

لۆریسیا: ئۆفیسێکی جوانە
"سەیری دەوروو بەری کرد"

جونگکوک: هەڵبژاردەی باوکمە

لۆریسیا: ئێ ئەوەی ڕاستی بێت من بۆ ئەوە هاتووم تا
پێت بڵێم بە داواکەت ڕازی بووم

جونگکوک: بەڕاست؟!

لۆریسیا: بەڵێ
بیرمکردەوەو گەیشتم بەو دەرئەنجامەی هەموو تاوانبارێک دەبێت بە سزاکەی بگات
بۆیە پێم باشبوو بێم بۆ ئێرە تا هەر ئێستا ئەنجامی بدەین

جونگکوک: بەڵێ بەڵێ زۆر باش بیرت کردۆتەوە

لۆریسیا: کواتە پلانەکەت چیە؟
"وتی بەڵام دەرگاکە کرایەوەو ئایرس هاتە ژوورەوە جونگوک و لۆریسیا هەردووکیان سەیریان کرد ئایرس کەمێک وەستا و لە لۆریسیایی ڕوانی"

ئایرس: سڵاو
"وتی دەرگاکەی داخست هاتە ژوورەوە"

لۆریسیا: سڵاو لە تۆش

جونگکوک: لۆریسیا ئەمە ئایرسە هاوبەشی منە لە کارەکان ئایرس ئەمەش لۆریسیایە کچی هاوڕێکەی باوکم

ئایرس: خۆشحاڵبووم خاتوونی قژ زەرد
"وتی لە شوێنی خۆی دانیشت"

لۆریسیا٫ من زیاتر
"وتی بە زەردەخەنەوە"

ئایرس: کەواتە دەبێت بۆ شتێک لێرە بیت
"سەیری لۆریسیایی کرد"

لۆریسیا: بەڵێ بۆ ئەوە لێرەم تا بە جونگکوک بڵێم یارمەتی ئەدەم بۆ دەسەگیرکردنی تێیهیۆنگ
"ئایرس برۆیەکی هەڵتەکاند و سەری بە باشە جوڵاند"

جونگکوک: کەواتە ئێستا پلانەکەی خۆمتان پێ ئەڵێم

ئایرس: گوێمان گرتووە

جونگکوک: باشە سەرتا لۆریسیا پەیوەندی بە تێیهیۆنگەوە ئەکا و چاکی چۆنی لێئەکا و خۆی ئاسایی دەرەخا هەر وەک ئەوە ڕەفتار ئەکەی کە هیچت نەزانیبێت
دواتر تۆ لۆریسیا داوا لە تێیهیۆنگ ئەکەی کەوا چاوتان بەیەک بکەوێت لە شوێنێک کە ڕێگە بدە ئەو خۆی هەڵیبژێرێت
بێگومان لە سەدا هەشتا ئەو شوێنێکی چۆڵ هەڵەبژێرێت تا کەس نەیبینێت لە چاوپێکەوتنەکەدا
دوای ئەوەی ڕازیبوو و ویستی چاوی پێتبکەوێ ئێمەو دەستەی فیدڕاڵییەکان بەچواردەوری ئەو شووێنە بڵاو ئەبینەوە کەوا ئێوە لێی چاوتان پێکئەکەوێ
لەوکاتەدا کاتێک ئێوە قسە ئەکەن لەگەڵ یەکتردا ئێمە
ئەو گەمارۆ ئەدەین و کەلپچەی ئەکەین

ئەوە پلانەکەمە

لۆریسیا: پلانێکی نایابە

ئایرس: کەواتە کەی ئەو ئەرکە ئەنجام ئەدەین

جونگکوک: بەیانی

ئایرس: زۆر باشە
"سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد"
ئای خوایە من پێویستە بڕۆم

جونگکوۆ: چیبووە؟

ئایرس: ئەو دۆسییەی باسم کرد بۆ بردنی چەند شتێک لێرەم بەڵام بەهۆی باسکردنی پلانەکەی تۆوە بیرم چوو بڕۆم ئێستا فیدڕاڵییەکان لە دەرەوە چاوەڕێم ئەکەن دەی من ڕۆشتم تۆش ئەتوانی بڕۆیت و خۆت بۆ سبەی ئامادە بکەیت من خۆم هەموو شتێک بۆ فیدڕاڵییەکانی تر باس ئەکەم
"هەمووی بەسەر یەکەوە وت و ئەو شتانە ویستی بردی و بەخێرایی ڕوشتە دەرەوە"

جونگکوک: ئای خوایەئەو کچە شێتە
دەی کەواتە با بگەڕێینەوە بۆ ماڵەوە

لە شوێنەکانی خۆیان هەڵسان و ڕۆشتنە دەرەوە لە دەزگاکە
سەرکەوتنە ناو ئۆتۆمبێلەکە و بەڕێکەوتن بۆ ماڵەوە
جونگکوک چوو بۆ شوێنی شۆفێری و لۆریسیاش لە تەنیشتی دانیشت جونگکوک دەستی کرد بە شۆفێری
دواجار گەشتنە بەردەم ماڵەوەو هاتنە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە و ڕۆشتن بۆ ژوورە

pov' jungkook

باوکم لە هۆڵەکە بوو بە پێوە وەستابوو و پەیوەندیەکی لەگەڵ بوو پێموابێ دەربارەی
کڕینی ئۆتۆمبێلە بۆ نانسی
دایکم خەریکی نووسینی لیستی بازاڕ کردن بۆ خزمەتکارەکان لە چێشتخانەکە
پێموابێ جایجون و ئەوانی تریش لە ژوورەکانیانن
من و لۆریسیا چاکەتەکانمان لەبەر کردەوە هەڵمانواسی بە حەلاقەکە ئەو چووە سەرەوە بۆ ژوورەکەی

منیش زۆر بێزارم ازانم چی بکەم
دەبێت ئەمڕۆ ڕۆژێکی درێژ بێت

بڕیارمدا بڕۆم بۆ ژوورەکەم
بەسر پلیکانەکاندا سەرکەوتم بە خێراییەکی کەم
دوار گەشتم بە ژوورەکەم دەرگاکەم کردەوە و خۆم هەڵدایە سەر بێدەکەم

ئای خوایه هەست بە ناڕەحەتی دەکەم
هەستی سەیر سەیرم هەیە
شتێکم پێ دەڵێن ئەو هەستانە بەڵام ناتوانم گوێبیستیان ببم
وەک ئەوەی پێم بڵێ شتێک ڕوو دەدا

من هەستەکانی خۆم دەناسم دەزانم ئەو هەستانە
تەنها ئەو کاتانە دروست دەبن
کە شتێکی خەراپ بەڕێوە بێ

لەگەڵ ئەوەشدا هیوادارم پەیوەندی بە کارەکەمەوە نەبێ

لەناو بیرکردنەوەکانم دابووم تا لە دەرگا درا
وتم وەرە ئەو کەسەش هاتە ژوورەوە

بۆنگ: قاوە بۆ هێناویت بەڕێزم

جونگکوک: زۆر سوپاس لەکاتی خۆیدا هێنات
"قاوەکەم لێی وەرگرت و لەسەر ئەو مێزەی تەنیشت بێدەکەم دامنا"

بۆنگ: نۆشی گیانت بێ
"خاتوو بۆنگ ویستی بڕوا بەڵام من وەستاندم"

جونگکوک: خاتوو بۆنگ

بۆنگ: بەڵێ بەڕێزم

جونگکوک: تکایە ئیتر تەنها بە جونگکوک بانگم بکە کاتێک دەڵێی بەڕێزم واهەست دەکەم وەک مرۆڤێکی  خۆپەرست دەردەکەوم

بۆنگ: هەر شتێک تۆ پێت خۆش بێت ڕۆڵەکەم
"ئەو بەزەردەخەنەوە سەیری کردم منیش زەردەخەنەیەکم بۆی کرد ڕۆشتە دەرەوە"

بەڵێ نامەوێ بەو تەمەنەوە پێم بڵێت بەڕێزم
هەست بە شەرمەزاری و خۆپەرستی دەکەم

هەرچۆنێک بێت دوای خواردنەوەی قاوەکەم دووبارە
پاڵم دایەوە

ئێستا هەست بە ئاسوودەی دەکەم

چاوەکانم داخست بەڵام زۆری نەبرد کرانەوە بەهۆی زەنگی مۆبایلەکەم کە لەناو گیرفانی پانتۆڵەکەمەوە لێی دەدا دەستم برد بۆ گیرفانەکەم و مۆبەکەم دەرهێنا
ئۆو ئەوە ئارا
بەخێرایی هەڵمگرت و سڵاوم لێی کرد

جونگکوک: سڵاو نونا

ئارا: سڵاو شیرینەکەم ئایا تەندروستیت باشە

جونگکوک: زۆر باشم نونا ئەی تۆ

ئارا: منیش باشم گیانەکەم، ئێستا لە کوێی

جونگکوک: لە ماڵەوەم

ئارا: ئەمڕۆ نەچوویت بۆ سەر کار

جونگکوک: بەڵێ چووم بەڵام وا پێویستی کرد بگەڕێمەوە هیچ شتێک نەبوو بۆ کردن ئایرس وتی خۆم کارەکان بەڕێوە ئەبەم

ئارا: زۆر باش، ئاھ ڕوخساری ئەو مافیایەشم بینی
کوڕێکی قۆز بوو

جونگکوک: هههه نونا تۆش هەموو کەسێکت پێ قۆزە

ئارا: ههههه، بوەستە ئەی ناوی نازانی؟

جونگکوک: بەڵێ زانیم

ئارا: چۆن

جونگکوک: لۆریسیا کچی هاوڕێکەی باوکم لە ئیسپانیا هاتۆتەوە لە ماڵی ئێمە ئەمێنێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر
تا خوێندنی ساڵی داهاتووی زانکۆی تەواو ئەکا
وە کاتێک ڕۆژنامەکەی بینی و هەواڵەکانی خوێندەوە دەربارەی ئەو مافیایە دەرکەوت کەوا هاوڕێیەتی
بەڵام بە هیچ شتێکی نەزانیبوو دەربارەی ئەو مافیایە

ئارا: باوەڕپێنەکراوە ئەی ناوی چیە؟

جونگکوک: کیم تێیهیۆنگ

ئارا: کەواتە دەستگیرکردنی ئاسان ئەبێ وایە

جونگکوک: بەڵێ پلانمان داناوە بۆ دەستگیرکردنی

ئارا: ئادەی باسی بکە

«تێپەڕاندنی کات»

دوای ئەوەی هەموو پلانەکەم بۆ ئارا باس کرد و ئەویش پلانەکەی بەدڵبوو و هیوای بەختێکی باشی بۆ خواستم ماڵئاوایمان لەیەک کردوو کۆتاییمان بە پەیوەندییەکە هێنا

کات تێپەڕی و نانی ئێوارەمان خوارد
هێستاش کاتی خەوە

لەسەر بێدەکەم پاڵکەوتم و چاوەکانم داخست
بەبیرکردنەوە لە ئەگەرەکان بۆ سبەی خەو بردمییەوە








1103










hope you liked it
🌻💗

Continue Reading

You'll Also Like

24.8K 4.9K 52
«هـەر فـرمـێــسـک و بـێ دەنـگـی و تـەنـهـایـی و هـەنـاسـەیـەکـی قـوڵ ، هـەزاران ئـازاری پـەنـگـخـواردوو و سـەدان ئـازاری دەرنـەبـڕاون» Top tae Botto...
263K 5.9K 57
❝ i loved you so hard for a time, i've tried to ration it out all my life. ❞ kate martin x fem! oc
1.2M 58.9K 83
"The only person that can change Mr. Oberois is their wives Mrs. Oberois". Oberois are very rich and famous, their business is well known, The Oberoi...
218K 5.8K 28
"You're going to have to trust me, Lyra, go home!" "And what? Leave you!?" ☘︎︎ ☘︎︎ ☘︎︎ Peter Parker - Andrew Garfield The Amazing Spider-Man Series C...