ئانا :خانمەکەم تکایە ھەسە لە خەو درەننە خاوەنشکۆ چاوەرێی تۆ ئەکا بۆ نانی بەیانی
» برۆ بە پاشا کەو بڵێ من ئەخەوموو نان ناخۆم
ھەر زوو خەوم لێکەوتەوە دوای ئەوەی ماوەیەکی باش خەوتم لە دوای رۆشتنی ئەو خزمەتکارە ھەسام لەسەر جێگاکەم بەرەو دەسشۆرەکە چوم دوای خۆ گۆرین رۆشتمە خوارەوە
باشە ئێرە بۆ وا چۆڵە ئەی کوا خواردن
دوێنێ ئێوارە بە بۆنەی ئەو سێ بۆگەنەوە کە خەریکی خواردنەوەی خوێن بوون حەزم بە خواردن نەماو نەم خوارد ئێستەش خواردن نییە بیخۆم
خۆھێشتا سەعات 7 ەیانی من ئەبی بۆ ئەوەی نان بخۆم ئەبێ سەعات 6 ھەستم ئەمە چ نەفرەتییەکە ئیتر
لە ژوری نان خواردن ھاتمە دەرەوە خزمەتکارێکم بینی
» ھێی تۆ
: خانمەکەم شتێکت ئەوێ
» خاوەنشکۆ لە کوێیە
: لە ژوری کارکردنە خانمەکەم
» کەواتە بمبە بۆ ئەوێ
: فەرموو خانمەکەم لێرەوە
: ئەمە ژورەکەیەتی خانمەکەم
» باشە سپاس
رۆشتمە بەردەم درگاکەو لە درگام یا سوتێک وتی وەرە
چومە ژورەوە ژورێکی گەورەی کارکردن لە بەشە سەرەوەی ژورەکە مێزێکی گەورەی لێبو لەگەڵ ئەو کورسییە پاشایەتییەی کە خاوەنشکۆ لەسەری دانیش تبوو زۆر مەژخوڵ دیار بوو
— شتێکت ئەویست
» بەڵێ خواردن
— خۆت درەن ھەستای لەم کاتانەیا لێرە کەس خوارد ناخوات
» تۆ من لە دوژمنەکانم رزگار کرد بۆ ئەوەی لێرە لە برسا بمکوژی ئەسڵەن تۆ کێیت تا خواردن لە من قەدەخە کەیت
— ھێنزا کارم زۆرە ئەتوانی لەکاتی خۆی ھەستی نان بخۆی
لەو کاتەوە قسە ئەکە بە بێئەوەی یەکجاریش سەر بەرز کاتەوە
منیش ئەوەنە مەراقی ئەو دەمو چاوە ناشرینەت ناکەم
» باشە خاوەنشکۆ لەکاتم گرتی
رۆشتمە دەرەوە نەفرەت لە خۆتو کۆشکەکەت ھەی نابوت
من ئەبێ چی بکەم لەم کۆشکە گەورەیەیا بە برسیەتی
؛ بۆ وا بێزاری شازادە
» جۆنگ کوک !؟
؛ تۆ برسیتە ؟
» ئم ئەو نەفرەتییەی پاشات ئەڵێ ئەبێ لە کاتی خۆی نان بخۆی
؛ وەرە با برۆین شتێکت بۆ حازرکەم دوێنێ ئێوارە ش ھیچت نەخوارد
چوین بۆ مەتبەخەکە کە زۆر گەورە بو بەلام لەبەر برسییەتی دیقەتی ھیچم نەیا
» چی دروسەکەی کوک ؟
؛ ئۆملێت بەدڵتە
» ناوازەیە
من لەسەر کورسییەک دانیشتم لەگەڵ کوک قسەمان ئەکرد کاتێ ئەو خواردنی بۆ دروست ئەکردم زۆر جوان پێئەکەنی
» کوک زۆر سپاس ئەزێتم یای
؛ ئەوە کەی قسەیە جوانکیلە ھەمووکات
: شازادە خاوەنشکۆ بانی تۆ ئەکات
چیی شازادە !!؟؟ جۆنگ کوک شازادەیە خۆ ئەو نیوت کە شازادەیە
سێری کردم
؛ تورە مەبە بەلام نە ئەبوی بە ھاورێم ئەگەر بتزانیایە شازادەم
» قسەکانت بۆ دۆزەخ ھەمووتان درۆزنن
؛ ھێنزا تکایە ....
رۆشتم لەوێ بەرەو ژورەکەم رۆشتم بەدوای جلێک باشا ئەگەرام بۆ ئەوەی بچم مەشق کەم جلێکم لەبەرکرد لە ھی سەردەمی کۆن ئەجێ بەس زۆر باشە بۆ مەشق
چومە ئەو شوێنەی کە دوێنێ لەگەل جۆنگ کوک مەشقم لێکرد خۆم بەتەنیا رەھێنانمە رد تا 3 سەعات بەردەوام بووم تۆزێ لە تورەییەکەم کەم بۆیەوە
: خانمەکەم کاتی نانی نیوەرۆیە
» برسیم نییە
: بەلام خاوەنشکۆ چاوەرێی ئێوە ئەکا
» بڵێ ە نان ناخوات
: ئاخر خانمە......
» تم ناخۆم بە تەنیا جێم بێڵە
: خاوەنشکۆ خاتون وتی کە برسی نییە
— ئەو لە دوێنێ بەیانییەوە ھیچی نەخواردووە یانی چی برسی نییە
: خاوەنشکۆ من بەیانی ھەنێ خواردنم بۆ ئامادە کرد وە ئەو کە زانی من شازادەم و پێم نەوتووە تورە بوو
تای زۆر تورە بوو روی کردەوە خزمەتکارە کەو وتی
—ئێستا لە کوێیە
»لە شوێنی مەشقی سەربازییە خاوەنشکۆ
لەسەر یەکێ لەو کورسییانە دانیشتم کە بۆ ێیسراحەت دانرابون لە شوێنی مەشقەکە
تایھیۆنگ ھات بەرەو روم لە تەنیشتم دانیشت بەو ساندویجەی بە دەسیەوەبوو کە دیارە بۆ ھەردوکمانی ھێنابوو
— جوانکیلە ناتەوێ شتێ بخۆی
» وازم لێبێنە تای تاقەتی ھیچم نییە وە ھیچ ناخۆم
— بمبورە خەتای من بو ئەمرۆ برسی بوی من تەنھا وستم لە کاتی خۆیا ھەستی
» بێزاربوم من ئەمەوێ لێرە برۆم
— دەی تکایە وامەکە سێرکە ئەگەر لەگەڵم ئەم ساندویجانە بخۆی بەڵێنت پێئەیەم کە بتبەمە لای دایکت بەس ئەمرۆ نا باش
» باشە
بە یەکەوە ساندویجەکانمان خوارد دوای ئەوەی تەواو بوین بە شوێنی مەشقەکەیا ئەگەراین
— ئەتەوێ فێری تیر ھاویشتنت بکەم
» من لە مناڵییەوە حەزم پێی بوو بەس دایمە شتێ ئەیوەستانم لە خۆ فێر کردن ھەمیشە ئەم وت کاتی نە ھاتووە
—ئەوە من بووم کە وام لێ ئەکردی خۆت فێرنەکەی
» بۆچی واتەکرد بۆستە یانی لە مناڵییەوە جاودێریمەکەی
— بۆ ئەوەی خۆم فێرت کەم جوانکیلەکەم ئنجا بەڵێ من لە مناڵییەوە جاودێریتەکەم
» تۆ زۆر سەیری
— دەی وەرە با فێرت کەم
— سێرکە نابێ تیرەکە ئەوەنە بە تونی بگری
» ئەمە زۆر لەوە قورسترە کە بیرم لێ ئەکردەوە
— دەی تۆ ئەتوانی بیکەیت
لە دوامەوە وەستابوو یارمەتی ئەیام بۆ ئەوەی کەوانەکە بە رێکی بگرم
— تۆ زۆر زوو فێر بویت ئافەرم
»سپاس خاوەنشکۆ
لایەکی جلەکانم گرتو خۆم کەمێ دانوان پێکەنینێکی کرد
— دەی جا رێکیتریش تیر بھاوێژە
Agar badllt bw Vote ☀︎︎ bka
🙏🏻
I hope you
Hawreyan hawllban activ bnu rai xotan bllen la sar chirokakam
🌙✨♥️