•_𝑷𝒂𝒓𝒕 𝑭𝒊𝒗𝒆_•

Start from the beginning
                                    

سارانگ"تای؟...تۆ بەخەبەری؟"

تای"ههه...بێگومان...هاوسەرە چالاکەکەت بەخەبەرە...وە ئێستا پێویستە ئەم هاوسەرە چالاکەی تۆ چیبکات؟...همممم؟!....وابزانم پێویستە نانی بەیانی ئامادە بکات بۆ سارانگی"
بە زەردەخەنەی بۆکسیە چوارگۆشەیەکەوە وتی

سارانگ"سوپاس تای"
بەزەردەخەنەوە وەڵامم دایەوە لەکاتێکدا هەردوو قۆڵەکانم بەرز کردەوە

(*مەبەستی لەوەیە ئەها کە بەیانیان لەخەو هەڵەستین تۆزێک لەشمان قورس ئەبێت..ئاوا قۆڵەکانمان لێک جیا ئەکەینەوە و بەرزی ئەکەینەوە)

تای ڕۆشتە خوارەوەو منیش ڕۆشتمە گەرماوەکەو ددانەکانم و ڕووخسارم شۆرد پاشان ڕۆشتمە خوارەوە بۆ چێشتخانەکە کە تێیدا هاوسەرەکەم خەریکی ئامادە کردنی پانکەیک بوو بۆ من

تای"خۆشاوی شلیک یان چۆکلاتە؟"

سارانگ"ئمممم....چۆکلاتە تکایە...وە سوپاست ئەکەم بەرێزم"
بە زەردەخەنەوە وەڵامم داوە

ڕۆشتمە سەر کورسیەکەم و دوای کەمێک تای بە قاپێکەوە هاتە بەردەم کورسیە بەتاڵەکەی خۆی

تای"ئەمەش بۆتۆ بەڕێزم...وە بەراستی تۆ هاوسەرێکی زۆر جوانت هەیە" قسەی لەگەڵ کورسیە بەتاڵەکەدا دەکرد پاشان بەخێرایی لەسەر کورسیەکەی دانیشت

تای"سوپاست دەکەم بۆ خواردنەکەم بەڕێزم...وە هاوسەرەکەم تەنیا هی منە بۆیە خێرا لێرە بڕۆ تکایە"

بەدەنگێکی بەرز پێکەنیم کە وای لەو کرد تۆزێک هەست بە شەرم بکات

تای"شانۆکەم چۆن بوو؟"
بەزەردەخەنەوە پرسی

سارانگ"ئەوە زۆر باش بوو ئۆپا"
بەپێکەنینەوە وەڵامم داوە

تای"ئۆپا؟.....ماوەیەکی زۆر دەبێت کە ئاوا بانگت نەکردووم"
بەزەردەخەنەیەکی ئارامەوە وتی

دڵخۆشم بەوەی لەئێستادا لەگەڵ ئەوم...من تەنیا دوو هەفتەم ماوە لەژیاندا وە ئەویش تەنیا دوو هەفتەی ماوە لەگەڵ مندا...تەنیا هیوادارم ئەو بە حاڵی من نەزانێت

دڵخۆشبووم و بە ئاسوودەیی خەریکی نان خواردن بووم بەڵام لەناکاو ئازارێکم بۆ دروست بوو لەلای سنگی چەپم...وە کۆکەیەکی زۆری بێزارکەر یەخەی گرتم..بە ئەستەم هەناسە دەدەم

تای"سارانگ؟...سارانگ ئایە تۆ باشی؟!"
بە نیگەرانیەوە پرسی

سارانگ"م..من باشم ئۆپا"
بەخێرایی وەڵامم داوە...پاشان هەستم بە شتێک کرد لە دەممدا دەستم بە لێواری لێوەکانم دا هێنا...ئەمە...ئەمە خوێنە!

تای"سارانگ چیت بەسەرهاتووە؟"

بەڵام دکتۆرەکە وتی سێ هەفتە...لەوانەیە ئەمە کۆتا ڕۆژی من بێت ئیتر

لەناکاو هەموو شتێک تاریک هەڵگەڕاو چاوەکانم داخران

𝑻𝒂𝒆𝒉𝒚𝒖𝒏𝒈'𝒔 𝑷𝒐𝒗:

پشتم بە دیواری نەخۆشخانەکەوە داوەتەوەو چاوەڕێی سارانگ دەکەم چاوەکانی بکاتەوە
لە ئێستا تەنیا من و دکتۆر لە ژوورەکەی سارانگ داین

"ئایە تۆ کەسێکی نزیکی ئەویت؟"
دکتۆرەکە پرسی

تای"نێ دکتۆر شی من هاوسەری ئەوم"

"تەنیا بە جین بانگم بکە"

تای"نێ جین شی"

جین"باشە بەڕێز کیم ئایە تۆ دەزانیت کە هاوسەرەکەت تووشی..."

قسەکانی دکتۆرەکە بڕدرا بەهۆی ناڵە نزمەکەی سارانگەوە کە لەسەر بێدەکەیدا چاوەکانی بە هێواشی ترووکاند

جین"هاوسەرەکەت لەئێستادا زۆر نەخۆشە"
بەخێرایی قسەکانی کرد وەک ئەوەی ئەوە ئەو شتە نەبوو کە دەیویست بیڵێت بەڵام شتێکی بیرکەوتەوە

جین"لەم ماوەیەدا زۆر ئاگاداریبە وە مەهێڵە ماندوو بێت....گرینگیەکی تەواوی پێبدە وە لەبیرت بێت لەوانەیە ئەو زۆر کاتی نەمابێت بۆ ئەوەی لەگەڵت بێت»

تای"مەبەستت چیە؟"
بەتێنەگەشتنەوە برۆکانم گرژ کرد

جین:"بەم نزیکانە دەزانیت"
وەڵامی دامەوەو ڕۆشتە دەرەوەی ژوورەکە

ڕۆشتمە نزیک بێدەکەی سارانگەوە

تای"جاگیا تۆ باشیت؟"

بە هێمنی چاوەکانی کردەوەو زەردەخەنەیەکی بچووکی بۆ کردم...زەردەخەنەکانی ئەوم خۆش دەوێت...زۆر جوان دەردەکەوێت لەگەڵیدا

سارانگ"تای ئۆپا؟"
بە دەنگێکی نزم وتی

تای"همم؟"

سارانگ"ئازاری هەیە"

تای"چی؟...کوێ؟..کوێت ئازاری هەیە؟"
بەخێرایی پرسیم و ئەو ئاماژەی بە دڵی دا

سارانگ"ئەوە زۆر ئازاری هەیە تای"

ماچێکی سەریم کرد و دواتر ئەو شوێنەی ئاماژەی پێدا

𝑺𝒂𝒓𝒂𝒏𝒈'𝒔 𝑷𝒐𝒗:

سارانگ"ئەوە زۆر ئازاری هەیە تای"
زۆر هەوڵمدا دەنگم نەلەرزێت لەکاتی قسەکردندا بەڵام شکستم هێنا

تای ماچێکی بچووکی لەسەر سەرم جێهێشت و پاشان دانەیەکی تر لەسەر دڵم

{زۆرم هەوڵدا بۆ ئەوەی بەرگە بگرم...بەڵام ناتوانم...ئەوە زۆر ئازاری هەیە....ئازاری هەیە....ئەو جۆرەی کە ئەو بەبەردەوامی پێم دەڵێت کە خۆشی دەوێم...بەڵام ئەوە تەنیا وام لێدەکات زیاتر نقووم بم لە خۆشەویستیدا بۆ ئەو...هەموو شتێک دەربارەی ئەو وام لێدەکات کە وا هەست بکەم...ئەو تاکە هۆکارمە لەم ژیانەدا کە هێشتا هەناسەی بەهۆیەوە دەدەم}

༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄

𝑷𝒂𝒓𝒕 𝑭𝒊𝒗𝒆 𝑰𝒔 𝑶𝒗𝒆𝒓シ︎

𝑷𝒍𝒆𝒂𝒔𝒆 𝑽𝒐𝒕𝒆 𝑨𝒏𝒅 𝑪𝒐𝒎𝒎𝒆𝒏𝒕...𝒑𝒂𝒓𝒕 𝑺𝒊𝒙 𝒊𝒔 𝒄𝒐𝒎𝒊𝒏𝒈

Tabuuuly

𝐐𝐮𝐢𝐞𝐭 |𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝✔︎ (𝐊𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡)Where stories live. Discover now