•_𝑷𝒂𝒓𝒕 𝑭𝒐𝒖𝒓_•

Start from the beginning
                                    

سارانگ"هێی جوونی!"

سیۆجۆن"ئازیزەکەم لە ئێستادا چۆنە؟"

سارانگ"لەڕاستیدا من هەواڵی باش و خراپم بۆت هەیە ئۆپا"

سیۆجۆن"ئممم... لەسەرەتادا هەواڵە باشەکە هەڵدەبژێرم"

سارانگ"تای ساڵیادی هاوسەرگیریمانی لەبیرنەکردبوو"

سیۆجۆن"ئۆو....ئەی چی دەربارەی هەواڵە خراپەکە؟"

سارانگ"هەوڵبدە نەگریت باشە؟"

سیۆجۆن"هەستێکی خراپم دەربارەی ئەمە هەیە..مەمترسێنە سارانگ...خێرا پێم بڵێ چی ڕوویداوە؟"

سارانگ"من نەخۆشی دڵم هەیە...تەنیا سێ هەفتەم ماوە
لە ژیان"

سیۆجۆن"نەخێر...نەخێر....نەخێر....درۆم لەگەڵ دا مەکە....دەی سارانگ تۆ ناتوانی درۆ لەگەڵ مندا بکەی من دەزانم"

سارانگ"من درۆ ناکەم ئۆپا"

سیۆجۆن"سارانگ وتم درۆمەکە"

سارانگ"من وتم کە درۆ ناکەم جونی....بمبوورە بۆ وتنی بەم خێرایە"

سیۆجۆن"نەخێر ئەمە راست نیە سارانگ..بۆچی بەمجۆرە دڵم دەشکێنی؟!.،لێت ئەپاڕێمەوە من جێمەهێڵە سارانگی"

سارانگ"بمبوورە ئۆپا...مەگری"

سیۆجۆن"من ئێستا ئەگەمە ماڵەکەت لەوێ بمێنەوە"

Read 4:39

دەنگی دەگا هات دەبێت کێ بێت...نەفرەت هەرکێیەک بێت بۆچی بەمجۆرە لە دەرگادا دەدات.،وابڕوات ماڵەکە دەڕوخێنێت بەسەرماندا...بەخێرایی بەرەو دەرگاکە ڕام کرد بەڵام تای بەر لەمن کردیەوە

سارانگ"سیۆجۆن؟!"
بەبێاوەڕیەوە وتم

ئەو بەخێرایی پاڵێکی بە تای نا کە لەبەردەمی بوو و بەرەو من ڕایکرد و باوەشی لێدام...باوەشێکی لەناکاو بەڵام پڕاوپڕ لە خۆشەویستی

سارانگ"سیۆجۆن ئۆپا من ناتوانم هەناسە بدەم"
وتم بۆ ئەوەی تۆزێک باوەشەکەی نەرمتر بکاتەوە بەراستی لە ئێستادا ناتوانم بجوڵێم..لەکۆتایدا باوەشەکەی کۆتایی پێهێنا

سیۆجۆن"بۆچی زووتر پێت نەدەوتم؟"
بەگریانەوە لێمی پرسی

تای"دەربارەی چی پێ وتبای؟"
بە ڕووخسارێکی بێ هەست و پڕ لە توڕەیی پرسی
تای"وە بۆچی باوەشت بە هاوسەرەکەمدا کردووە؟!..ئەو تەنیا هی منە"

سیۆجۆن"تۆ بێدەنگ بە بێ ئەقڵ.،سارانگ بەهۆی تۆوە ئازار دەکێشێت تۆش لە ئێستادا بیر لەچی دەکەیتەوە؟!"
وەڵامی دایەوە لەکاتێکدا هەستم بە توڕەیی و ئازارێکی زۆر لە چاوەکانیدا دەکرد

تای"ئازار؟...بەهۆی منەوە؟!....هاھ؟!...وە بۆچی؟!"
پرسی و برۆکانی گرژ کرد لە سەرسوڕماویدا

سیۆجۆن"گەمژە تۆ نازانیت ئەو تەنیا سە هەفتەی ماوە بۆ......*؟!"
بەخێرایی دەستم خستە سەر دەمی بەرلەوەی قسەکانی تەواو بکات

سارانگ"بوەستە ئۆپا.، لێرە نا...ئەو دەربارەی ئەمە نازانێت...لەگەڵم وەرە بۆ ژوورەکەم"
بە هێواشی لەنزیک گوێیەکانی وتم و ئەویش تێگەشت

𝑻𝒂𝒆𝒉𝒚𝒖𝒏𝒈'𝒔 𝑷𝒐𝒗:

سیۆجۆن"گەمژە تۆ نازانیت ئەو تەنیا سە هەفتەی ماوە بۆ......*؟!"
خەریک بوو قسەکانی تەواو بکات بەڵام سارانگ بێدەنگی کرد

نازانم سارانگ چی بەو وت بەڵام ئەو یەکسەر سەری بە بەڵێ لەقاند..،ئەوان ڕۆشتن بۆ نهۆمەکەی سەرەوە منیشان لێرە وەک گەمژەیەک جێهێشت لەگەڵ کۆمەڵێک پرسیار لەنێو مێشکمدا

سارانگ ئازار دەچێژێت بەهۆی من؟..بەڵام بۆچی؟!...وە سێ هەفتە بۆچ شتێک؟!

کۆمەڵێک بیرکردنەوەی بێمێشکانەم هەبوو بۆ ئەمە.،بەڵام هەموویم بیرچۆوە کاتێک زەنگی مۆبایلەکەم لەخەیاڵەکانمی دەرهێنام

ئەوە ئیرنێ بوو...ئای خوایە!...ئایە ئەم کچە ماندوو نابێت لە بێزارکردنی من؟!

تای"سڵاو"
بەبێزاریەوە وتم

ئیرنێ"سڵاو ئۆپا من زۆرم بیرکردبووی"
مۆبایلەکەم تۆزێک دوورخستەوە لەگوێم.....ناخم ئازارم دەدات.... نەفرەتت لێبێت تای نەفرەت

ئیرنێ"ئۆپا تۆ بەیانی تەنیا دوو هەفتەت لەبەر دەست دەمێنێت...ئایە تۆ باوەڕ بەمە دەکەی؟"
بە دڵخۆشیەوە پرسی

لەڕاستیدا من....لەم ماوەیەدا زیاتر کاتم لەگەڵ سارانگ بەسەر بردووە.،من نامەوێت ئەو جێبێڵم....سارانگییەکەی من...ئەو وەک ئەڵماسێک وایە بۆمن....بەڵام من ئیرنێم خۆش دەوێت...من ناتوانم هەڵبژاردن بکەم لەنێوان ئیرنێ و سارانگدا... ..ئاھ بۆچی ژیانم ئاوا قورس دەڕوات؟!

لەکۆتایدا پێویستە کە هەڵبژارنەکەم بکەم...بەڵێ ئاوا زۆر باشترە...من مانەوە تەنیا لەگەڵ ئەو هەڵدەبژێرم.،تەنیا لەگەڵ...........(ئیرنێ)

༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄

𝑷𝒂𝒓𝒕 𝑭𝒐𝒖𝒓 𝑰𝒔 𝑶𝒗𝒆𝒓シ︎

𝑷𝒍𝒆𝒂𝒔𝒆 𝑽𝒐𝒕𝒆 𝑨𝒏𝒅 𝑪𝒐𝒎𝒎𝒆𝒏𝒕...𝑷𝒂𝒓𝒕 𝑭𝒊𝒗𝒆 𝑰𝒔 𝑪𝒐𝒎𝒊𝒏𝒈

Tabuuuly

𝐐𝐮𝐢𝐞𝐭 |𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝✔︎ (𝐊𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡)Where stories live. Discover now