•_𝑷𝒂𝒓𝒕 𝑻𝒘𝒐_•

Start from the beginning
                                    

بۆچی ئەو گرینگی بە من دەدات لەکاتێکدا خۆشەویستی دووەمی هەیە؟!...

سارانگ" نا...نەخێر من نەگریاوم"

تای"ئۆو باشە"

لەسەر قەنەفە ڕەنگ تۆخە ئاسوودەکەی نێو هۆڵەکە دانیشتبووین.، بەڵام من لە ئێستا دا هیچ هەست بە ئاسوودەیی ناکەم.، هەست بە هیچ ناکەم بێجگە لە تای نەبێت کە لەبەردەمم دانیشتووە و سەرنجی لەسەر تیڤیەکەیە

سارانگ" تای تۆ ئەمڕۆ لە کوێ بووی؟"
لە کۆتایدا بڕیاری ئەوەم دا کە لێی بپرسم

تای" بێگومان لەسەر کار"
بە ئاسوودەیی وەڵامی داوە

سارانگ" من...من مەبەستم دوای کارەکەتە..لە کوێ بووی؟"

تای" ئهم...ما...ماڵەوە...من لە ماڵەوە بووم"
بە شڵەژاوی وەڵامی دامەوە بەبێ ئەوەی سەیری چاوەکانم بکات

هەست بە دڵم دەکەم کە بوو بە هەزار پارچە....تۆ وتت کە هەرگیز درۆ لەگەڵ مندا ناکەی تای!.....ماندوو بووم لەوەی فرمێسکەکانم ڕابگرم تا نەکەون...بەڵام لە کۆتاییدا تێیدا دۆڕام.... دەمتوانی هەست بە فرمێسکە خێراکان بکەم کە بەهەموو ڕووخسارم دا بڵاو بوونەوە... نەمدەویست تای هەستی پێبکات بۆیە بە خێرایی هەڵسام و بەرەو ژوورەکەم ڕام کرد

"ئایە پێویستە ڕێگەی پێبدەم کە واز لەمن بێنێت؟!"
لەخۆمم پرسی...بەڵام من نامەوێت ئەو بڕوات...بەڵام پێویستە دان بەوە دابنێم کە لەکۆتایدا رۆژێک دێت کە ئەو جێمدێڵێت

بەهۆی زەنگی مۆبایلەکەمەوە لە خەیاڵەکانم دا هاتمە دەرەوە

"یۆبۆسێیۆ؟"

"ئۆو... سارانگ ئۆپا زۆر بیرت دەکات!"

سارانگ"سیۆجیۆن ئۆپا؟"

سیۆجۆن" نێ؟!"

سارانگ" ئۆو...جونی!"


سیۆجۆن" دووبارە ئەو نازناوە؟!"


سارانگ" ئەوە کیوتە!"


سیۆجۆن" تۆ باشی؟..دەنگت وەک ئەوە وایە کە تازە لە گریان تەواو بوبیت"


سارانگ" ئۆوو نەخێر...من باشم"


سیۆجیۆن" درۆمەکە سارانگ...ئێمە لە سێ ساڵیەوە یەکتر دەناسین...ئێستاش پێم بڵێ چی ڕوویداوە؟"

دڵنیا نەبووم لەوەی بیرۆکەیەکی باشە یان نا گەر پێی بڵێم....بەڵام وابزانم ئاوا باشتره


سارانگ" ئۆپا.......ئۆپا تایهیۆنگ خیانەت لەمن دەکات"
دەمتوانی هەست بە دەنگم بکەم کە چۆن دەلەرزێ


سیۆجۆن" چی؟!...ئایە تۆ دڵنیای؟"


سارانگ" ب..بەڵێ ئەمرۆ کە لە ئێم سی دۆناڵد گەڕامەوە لە رێگا ئەوم بینی لەگەڵ کچێکی تر"


𝐐𝐮𝐢𝐞𝐭 |𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝✔︎ (𝐊𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡)Where stories live. Discover now