𝙿𝙰𝚁𝚃*𝟷𝟽☽

8.2K 967 373
                                    

Yongsu's POV

دوای ئەوەی لە  ماڵی مامم هاتمە دەرەوە ، فرمێسکەکانم بە تەواوی دەستیان کرد بە هەتنا خوارەوە ، نەمتوانی ڕێگری لێ بکەم ، بە دەنگی بەرز دەگیریام و نەمدەزانی کە ئایا ئێستا بۆکوێ ئەڕۆم ،

ئەوەی هاتە مێشکم ئایرین بوو ،

مۆبایلەکەم دەرکرد لە گیرفانم و پەیوەندیم پێیەوە کرد ، فرمێسکەکانم سڕی بەڵام دەنگم هەر نوساو بوو»

؛ سـ سڵاو ..؟

ئایرین: ئۆو سڵاو یۆنگسوو ، ئەوە چیە دەنگت بۆچی ئاوایە ؟

؛ ئایرین لەکوێی؟

ئایرین: لە ماڵەوەم ، تکایە چی بوە دەنگت بۆچی ئاوایە قسە بکە ؟

؛ دێم بۆلات ، بای

« پەیوەندیەکەم داخستەوە ، دووبارە فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە ،

کەش و هەواکە زۆر سارد بوو ، دەستەکانم خستبوە ناو یەک لە بەراممبەر سینگم ، بەڕێگادا ئەڕۆشتم ، بیرم لەوە ئەکردەوە، من تەنها کچێک بووم !
بەبێ کێشە ژیانێکی سادە و جوان

بەڵام

چی ڕویدا؟ من بۆچی لە چاوتروکانێک وا بووم بە قوربانیەک بۆ مامۆژن و مامم ؟ کە هیچ بەلایانەوەش گرینگ نیم؟

تەنها خەریکی سڕینی فرمێسکەکانم بووم کاتێک ئۆتۆمبێلێک لەبەردەمم وەستا ،

جامی ئۆتۆمبێلەکە کرایەوە، ئەو کەسەی لەناوی بوو ، جونگکووک!!

تکایە تەنها وازم لێبێنە

جونگکووک: یۆنگسوو ؟؟ تکایە سەرکەوە ناو ئۆتۆمبێلەکە ،

« بەردەوام بووم لە ڕۆشتن ، گرینگیم پێنەدا ، کاتێک گوێم لە دەنگی بوو بە زۆر گریانم وەستاندبوو ،

بەڵام هەموو ئەمانە سەریان نەگرت، جونگکووک هاتە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە و هاتە بەردەمم ، سەیرم نەکرد و ویستم بەردەوام بم لە ڕۆشتن ،»

جونگکووک: یۆنگسوو ، تکایە تەنها گوێم بۆ بگرە ، تەنانەت شایەنی ئەوەش نیم؟

« فرمێسکەکانم وەک باران هاتنە خوارەوە بەسەر ڕومەتەکانم دا»

؛ تۆ سەیرت کردوە ئایا ژیانی ئێمە چۆنە ؟ ئێمە توانیمان لەگەڵ یەکتر بەردەوام بین لە کاتێک دا هاوسەر بوین و یەکترمان خۆشنەئەویست ، ئەمە هەڵەیەکی وا نەبوو تا دەرئەنجامەکەی بەم جۆرە بێ، بەڵام ئیتر ئەمانە دایک و باوکی تۆ بوون ، من لەگەڵ تۆ مامەوە ، سەڕەڕای ئەوەی هیچ هەستم بۆت نەبوو، بە تەنها لە ماڵەوە ئەمامەوە تا تۆ ئەگەڕایتەوە ، چاوەڕێی تۆ بووم ،

مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️Where stories live. Discover now