𝙿𝙰𝚁𝚃*𝟹☽

8.4K 972 146
                                    

چاوەکان درۆ ناکەن ، هەڵە ناکەن
بۆم دەرکەوتوە لەو کاتەی چاوەکانی تۆ ئەبینم
🌼🌺🌸

Yoongsu's POV 

دایکم : یۆنگسوو ، دەی هەڵسە ، ئەتەوێ تا کەی لەناو جێگا بیت ؟

« یااا ، گەر بە دەنگی ئەلەرمی مۆبایلەکەم نەبێ ئەوا بە دەنگی دایکم خەبەرم ئەبێتەوە ، تەنها واز بێنن با بخەوم »

؛ئاهـ باشە تۆ بڕۆ ئێستا منیش دێم

« دایکم ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکەم ، هەموو جار وا ئەکەم دایکم ئەبەمە دەرەوە دواتریش ئەخەومەوە دوبارە ، تاقەتی هەڵسانم نیە ، دوبارە خەوتم »

——————-

Jungkook's pov

؛ دایکە تکایە ، بۆ یەک جار لە ژیانت گوێم لێ بگرە

« شتەکان تەواو پێچەوانە بوونەتەوە ، من خەریک بوو دایکمم ڕازی ئەکرد بۆ ئەوەی کە بە داپیرە بڵێ ئێمە هاوسەرگیری ناکەین ، ئاخر ئەمە شتێکی گەورەیە کە ئەیانەوێ ئەنجامی بدەین ، من یۆنگسووم خۆشناوێ ، هیچ هەستیشم بۆی نیە ، جا بەهۆی چیەوە هەستم بۆی هەبێ ؟

دایکم داوا ئەکا ئەڵێ ، بە زووترین کات ئەبێ هاوسەرگیری بکەن و کۆمپانیاکە ببێت بە هی ئێمە ، بۆ خاتری خوا کۆمپانیا گرینگترە لە من ؟

دایکم : بڕۆ خۆتئامادە بکە ، ئەڕۆین بۆ ماڵی یۆنگسوو قسە لەگەڵ دایکی ئەکەم ،

؛ دایکە من بەلاتەوە گرینگ نیم ؟ ئەتەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ کچێک بکەم کە خۆشم ناوێ !؟

دایکم: کەوایە خۆشت ناوێ ئەی بۆ لێی نزیک بویتەوە ؟

؛من وام ناکردوە

دایکم : هێزی قسەم نەما لەگەڵ تۆ ، تا دێمە خوارەوە خۆت ئامادە کردبێ

« دایکم لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە ، دڵم خەریکە لە سینەما دێتە دەرەوە ، بۆچی ئەبێ وا بکەم ؟

بە ناچاری خۆمم ئامادە کرد ، نەفرەت چۆن هەواڵ بەم کچە بەم ؟ یارمەتی تکایە !!

دایکم : ئامادە بوی کوڕەکەم، دەی با بڕۆین

«بەڕێ کەوتین بۆ ماڵیان ، تەواوی کاتەکە هیچ هەستم بە باشی نەکرد ، زۆر تورە بووم لە خۆم و لە یۆنگسووش

لە دەرگامان دا ،مامۆژن دەرگاکەی کردەوە ،کەمێک بەلایەوە سەیر بوو چونکە ئێمە دەمێکە نەچوینەتە ئەوێ ،

مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️Où les histoires vivent. Découvrez maintenant