𝚃𝙷𝙴 𝙴𝙽𝙳 𝙿𝙰𝚁𝚃☽

9.7K 815 390
                                    

After 3 week
دوای سێ هەفتە

.
.
.




Yongsu's POV

جونگکووک: ئمم..... خەریکە کوێر ئەبم بۆ خەو تکایە جیۆنسان بخەوە

« جونگکووک وتی کاتێک چاوەکانی دائەخرا و پاڵکەوتبوو ... ئاهـ درەنگی شەوە ئێمە بە خەبەرین ..! بەهۆی جیۆنسانەوە »

؛ تۆ بخەوە گیانەکەم.... سەیر بکە ئەو ئێستا بێدەنگە و ناگری ، من شیری پێ ئەدەم و ئیتر ئەخەوێ

جونگکووک: نەخێر .... مـ من ناخەوم ... مـ من لەلاتانـ ..........

« جونگکووک لە قسە کرد وەستا کاتێک بە تەواوی چاوەکانی داخران و لەشی خاو بوویەوە

ئۆهـ لەو بڕوایەدام ئەو خەوتبێ هههههه ئای ئەو زۆر شیرینە


تەواوی ئەم چەند ڕۆژە ئەو ماندوە لەگەڵم..! وە بە ڕادەیەکی باش لە خەمی من دایە ... هەرچەندە من بە تەواوی باش بووم


جونگکووک بێ جوڵە مایەوە ، دڵنیا بوومەوە کە ئەو خەوتوە دوای ئەوەی گوێم لە هەناسەدانە ئاسودەییەکەی بوو ،

شیرم بە جیۆنسان ئەدا ... زەردەخەنەم بۆی ئەکرد ... هههه ئەوان ڕاستیان ئەکرد کە ئەیان وت لە جونگکووک ئەچێ ،


بە تەواوی بێهێز بووم ! بە ڕادەیەکی نەفرەتی خەو مێشکی داگیر کردبووم ،

لە کۆتاییدا ... هاهـ ئیتر جیۆنسان خەوت ، لە نێوان خۆمان دامنا

لەوکاتە جونگکووک جوڵا و ڕووی لە جیۆنسان کرد ... پاڵکەوتم و دەستم لە قژی ئەدا ... وە زۆر نزیک نەبووم لەبەر ئەوەی جیۆنسان مەودایەکی درووست کردبوو لە نێوانمان ...




...........



دووبارە ..... دووبارە بە دەنگی جیۆنسان وەک هەر بەیانیەکانیتر خەبەرم بوویەوە

هەڵسام و ژیرم کردەوە ... جونگکووک هێشتا خەوتبوو ... دوێنێ شەو بە باشی نەخەوت ، بۆیە هەڵی ناستێنم



هەڵسام و بۆ دەستشۆرەکە ڕۆشتم ، خۆمم ڕێک خست .... ئممم پێویستمان بە ژەمێکی بەیانی زۆر باش هەیە..!

ڕۆشتمە خوارەوە و ڕووناکیەکانم داگیرساند و پەنجەرەکانم کردەوە ، ئاهـ کەشەکەی ئەمڕۆ خۆشە ، خەریکە بۆ گەرما ئەڕۆین ،

دەستم کرد بە درووست کردنی خواردن ، ....... کاتەکەم باش ڕۆشت دواجار هەموو شتەکان ئامادە بوون ،

مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️Where stories live. Discover now