𝙿𝙰𝚁𝚃*𝟹☽

Start from the beginning
                                    

دایکم : سڵاو یونگمین

یونگمین: ئاهـ سڵاوتان لێ بێ فەرموون وەرنە ژوورەوە ،

؛ سڵاو مامۆژن

یونگمین: سڵاو کوڕەکەم

« ڕۆشتینە ژوورەوە لەسەر قەنەفەکە دانیشتین ، بەڵام یۆنگسوم نەبینی ئاهـ ئەمەوێ پێی بڵێم کە دایکم خەریکی چیە ، »

دایکم : ئمم ئەی یۆنگسوو لەکوێیە !؟

یونگمین: ئەو لە سەرەوەیە لە ژوورەکەی ئێستا ئەچم بانگی ئەکەم

«ئەمەم بە هەلێک زانی کە بڕۆم و قسەی لەگەڵ بکەم »

؛ ئاهـ مامۆژن تۆ وەرە دانیشە من ئەڕۆم بانگی ئەکەم

« لەسەر قەنەفەکە هەڵسام بە خێرایی بۆ ژوورەکەی ڕۆشتم ، بەبێ ئەوەی لە دەرگا بدەم ڕۆشتمە ژوورەوە ،

بەڵام بینیم یۆنگسو خەوتوە !! هەر بەڕاست ئەوەنە بێ کێشەیە تا ئێستا هەر خەوتوە ؟؟!!

بانگیم کرد تەنها ناڵەیەکی کرد و کاردانەوەی نەبوو ، ڕوی خۆی گۆڕی بۆ لای من ، بۆ ساتێک سەیری ڕوخساریم کرد ، چاوە داخراوەکانی ، بژانگە درێژەکانی ، لوتە بچوکەکەی ، لێوەکانی تەواو هاندەرم ، لێوە پڕ و سورەکانی ، کەمێک سەیری روخساریم کرد

هێی هێی !!!!

بوەستە تۆ بیر لە چی دەکەیتەوە ؟!

مـ من بۆچی وا سەیری ئەکەم !؟       خێرا هاتمەوە هۆش خۆم و بە دەنگی بەرز بانگیم کرد ، ئەمجارەیان هەڵسا

یۆنگسوو : هێی چی ئەکەی لێرە ؟؟

؛ من خەریکە ئەمرم تۆش خەوتوی ؟ ئەزانی لە خوارەوە چی ڕوو ئەدا ؟

یۆنگسوو : بۆ چیبوە ؟

« هەموو شتێکی ئەم بەیانیە ڕوی دا بۆیم باس کرد ، بەراستی نەویستنی ئەم هاوسەرگیریە لە لایەن هەردوکمانەوەیە !،

یۆنگسوو : بە نەفرەت بی ، خێرا با بڕۆینە خوارەوە

« ڕۆشتە دەستشۆرەکە و خۆی ڕێک خست ، دواتر ڕۆشتینە خوارەوە ، دایکم و مامۆژن بە جۆرێک سەیریان ئەکردین وەک بڵێی دڵخۆش بن »

یۆنگسوو: سڵاو مامۆژن

دایکم : سڵاو کچەکەم ، چۆنی ؟

یۆنگسوو : باشم ئەی تۆ

دایکم : گەر ئێوە باش بن منیش باش ئەبم

مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️Where stories live. Discover now