ıllılهەموو شتێک لەناوچووlıllı

Start from the beginning
                                    

٭کەسەکە٭

"حاڵی جین هیۆنگ چۆنە؟"
کەسەکە ووتی

ووتی بێ ئەوەی سەیرم بکات....سەرم سوڕاند تا توانیم بەباشی ببیبینم بەڵام ڕوخساری بەتەواوی داپۆشراوە

"تۆ کێی؟"
ووتم

قاوەکەی من و کەپۆچینۆکەی کەسەکە گەیشت و وەرمانگرت

بێ ووتنی هیچ قسەیەک شوێنەکی جێ هێشت ....چاوەکانم بەردەوام بوون لە چاودێری کردنی تا لەسەر یەکێک لە مێزەکان دانیشت

مێزەکە بەتاڵ بوو ...لێی نزیک بوومەوە و لە بەرامبەر مێزەکەی وەستام

"وتم تۆ کێی؟ چۆن جین هیۆنگ دەناسی؟"
ووتم

کەسەکە دووبارە قسەی نەکرد و بە دەستی ئاماژەی پێم دا تا دابنیشم...بڕیارم دا دابنیشم ...هەست ناکەم ئەو کەسە نامۆ بێت

دانیشتم....

"دەی...قسە بکە"
ووتم

دەستی برد بۆ دەمامکەکەی و لە ڕوخساری دووری خستەوە

هەرکە دەمامکەکە شاراوەیی ڕوخساری نەهێشت ...پێکەنینە کەروێشکەکەی جەی کەی پێشوازی لە چاوە ماندووەکانم کرد

"جەی کەی؟!!"
ووتم

"ههه دەمناسیەوە هیۆنگ"
ووتی

"گەمژە ...چۆن لەبیرت دەکەم"
ووتم

جەی کەی پێکەنینێکی بچوکی بە ئازاری کرد و یاری بە پەنجەکانی دەکرد کاتێک سەری خوارکردەوە بۆ خوارەوە

"دڵخۆشم کە لەیادت نەکردووم هیۆنگ"
ووتی

"چی دەکەی لێرە؟"
ووتم

پێکەنینە کەمەکەی جەی کەی وون بوو بە پرسیارەکەم و دڵتەنگی بەتەواوی هەستی پێدەکرا لە چاوەکانی

"مـ..من...من....ویستم بزانم جین هیۆنگ چۆنە؟"
ووتی

"ههههه جین هیۆنگ؟...خەمی هیۆنگەکەتە هاھ؟"
ووتم

جەی کەی وەک مناڵ سەری بە بەڵێ جوڵاند....توڕەبووم....زۆر زیاتر لە زۆر..

هەرکە ڕووداوەکانی مانگێک بەر لە ئێستام دێتەوە یاد ...دەمەوێ هەرچی لەو دوونیایەدا هەیە بەسەر یەکدا وێرانی بکەم...

"بە ئەنقەست وا دەکەی؟...دەتەوێ لەوە زیاتر ئازارم بدەیت؟"
ووتم

"نـ...نەخێر...نەخێر هیۆنگ وانیە....تەنها"
ووتی

ĤaShImå IⓈŁãNd {BTS} ✔Where stories live. Discover now