4

1.1K 200 32
                                    

-
-
-

JIHY

ئەمڕۆ تەواوی کاتەکەمان لەگەڵ جیمین و جەیسووک بەسەر بردووە باش بوو ئەوەندە خراپ نەبوو بەڵام جیمین هەندێ قسەی دەکرد دەمویست بیخنکێنم و نەجاتم بێت بەڵام هەڕەشەکانی هیجین باس نەدەکران هەرکاتێک بمویستبا قسەیەک بە جیمین بڵێم هیجین بە چاوەکانی هەڕەشەی لێدەکردم نەفرەت بەڵام ئەو زۆر زیرەکەی زیرەکیێکی لە ڕادەبەدەری هەیە ئەو هەموو کات یەکەمی قوتابخانەیە لەکاتێک کە هەموو کات کات لەگەڵ کچان بەسەر دەبات بەڵام زۆریش زیرەکە بەهەرحاڵ ڕۆژەکەم ئەوەندە خراپیش نەبوو لەگەڵ ئەو دوو گەمژەیە هەهـ

-باشە چی ئەگەر ئەم مادانە تێکەڵ بەیەکتر بکەین؟
جیمین:دەتەوێت بمان کوژیت
-بۆچی؟
جیمین:گەر ئەو دووە تێکەڵ بەیەکتر بکەین دەتەقێتەوە یەکێک لەوان جۆرە مادەیەکی تیایە کە لەگەڵ هەموو شتێک ناگونجێگ
هیجین:واهـ تۆ چۆن ئەم شتانە دەزانیت؟
جیمین:من حەزم بەو شتانەیە بۆیە لێی دەکۆڵمەوە
جەیسووک:باشە ئێمە لەوەتەی قوتابخانە تەواو بووە لەو تاقیگەیەن وە تاوەکو ئێستا هیچمان نەکردووە وە منیش دەمرم لە برسان
-منیش برسیمە
هیجین:من ئێستا دەمرم
جیمین:ئوف باشە دەچین بۆ ئەو ڕێستورانتە
هیجین:گەر خواردنەکان خۆش نەبێت من نایەم
جیمین:کیوتی بەیبی ئەوێ خواردنی زۆر خۆشی لێیە
هیجین:ئۆهـ کەواتە با بڕۆین ئۆپا
-
-
-
جیهی:ممم خواردنەکە زۆر خۆشە
هیجین:نەفرەت ئەوانە زۆر خۆشن من ئێستا هەمووی دەخۆم
جیمین:هههه ئایی کیوتی هێواش هێواش
جیهی:"بە بێزاری چاوەکانی سوڕاند"
جەیسووک:باشە چی دەربارەی ئەوەی کە تەنیا یەک جۆر مادەی لەگەڵ تێکەڵ بکەین ئەوکات لەوانەیە پرسیارەکە شیکار بکەین
هیجین:چۆن تەنیا بە یەک جۆر مادە پرسیارەکە شیکار دەکرێت
جیمین:خۆی دەبێت جۆرە مادەیەکی لینج دروست ببێت بەوەش دەبێت دژی مادەکە بەکار بهێنین بۆ ئەوەی لینج ببێت
جیهی:چی ئەگەر تەقیەوە؟
جیمین:دڵنیا نیم لەوانەیە بتەقێت لەبەر ئەوەی دژی مادەکەی لەگەڵ تێکەڵ دەکەین
جەیسووک:من دەڵێم دەتەقێت
هیجین:منیش دەڵێم دەتێقێتەوە لەبەر ئەوەی دژی یەکترن
جیهی:نەفرەت ئەم تاقیکردنەوەیە زۆر قورسە
جیمین:گەر تۆ نەهاتبایت بۆ ناو باسەکەی ئێمەوە ئەوە ئێستا ئاوامان بەسەر نەدەهات خاتوو جۆن
جیهی:بەڵام دەتانتوانی درێژەی پێنەدەن
جەیسووک:بوەستن لەو قسە پێگووتنە
هیجین:ئێمە وتمان بەبێ شەڕ
جیهی:هەڵەی من نییە جیمین سەرەتا قسەی کرد
جیمین:باشە تەواو بەسە
-
-
-
جەیسووک:خوات لەگەڵ سێکشی گێڕڵ
جیهی:نەفرەت لەخۆت و قسە هیچەکانت جەیسووک
"جیهی و هیجین لە سەیارەکەی جیمین هاتنە خوارەوە"

هیجین:بۆچی هێندە شەڕیان لەگەڵ دەکەیت؟
جیهی:لەبەر ئەوەی ئەوان تەنیا خوێڕیەکن
هیجین:نەخێر وانییە جیمین ئۆپا کوڕێکی زۆر باشە
جیهی:ئەو کوێی باشە هەموو کات یاری بە هەستی کچان دەکات
هیجین:گرینگ نییە تەنیا ئەو زۆر باشە و وە زۆر قۆزیشە
جیهی:ئەو کوێی قۆزە دەڵێی مۆزە پان بۆتەوە
هیجین:یا قسەی پێمەڵێ ئەو شاهانەیە
جیهی:دەی زۆر قسە مەکە بڕۆ ژوورەوە دەی
.
.
.
ب.جۆن:جیهی؟! ئۆهـ بەخێربێیت هیجین
هیجین:سوپاس بەڕێز جۆن
ب.جۆن:بۆچی ئاوا درەنگ کەوتون کاتژمێرە 9'یە ئێوە کاتژمێر 4 تەواو دەبن لەکوێ بوون تا ئەو کاتە؟
جیهی:باوکە تاقیکردنەوەی کیمیامان هەبوو بۆیا درەنگ کەوتووین لە تاقیگە بووین
ب.جۆن:ئۆهـ زۆر باشە کەواتە بڕۆنە سەرەوە بۆخۆتان
.
.
.
هیجین:جیهی؟!
جیهی:هم؟
هیجین:مم جیمین'م زۆر خۆشدەوێت بە شێوەیەک باس ناکرێت بەڵام هەرکاتێک ئەو لەگەڵ کچی تر دەبینم ئازارم دەدات بە شێوەیەک کە دڵم لە ژێر قاچەکانی ئەو بێت ئەویش یاری پێبکات ئازارم دەدات من زۆر هەوڵم داوە کە ئەو هەستانەم نەمێنێت بەڵام هەجارێک دەیبینمەوە زیاتر و زیاتر ئەوم خۆشدەوێت
جیهی:هیجین"بە هێواشی هیجین'ی خستە باوەشی" دەزانم ئەوت خۆشدەوێت من ئەو دەکوژم گەر ئازارت بدات هیجین جیمین شایەنی ئەو دڵە پاکەی تۆ نییە ئەو playboy'ە
هیجین:من ئەوم زۆر خۆشدەوێت ناتوانم بوەستم لە خۆشویستنی
جیهی:دەزانم دڵنیابە ڕۆژێک دێت ئەویش تۆی خۆشدەوێت
هیجین:هیوادارم وابێت
-
-
-
جیمین:سڵاو باوکە
ب.پاڕک:بەخێربێیتەوە..لە کوێ بوویت تا ئەم کاتە؟
جیمین:تاقیکردنەوە و شتمان هەبوو لە تاقیگە بووین
ب.پاڕک:ئاهـ زۆر باشە
جیمین:باوکە دەتوانم داوایەکت لێبکەم؟
ب.پاڕک:بێگومان کوڕم چ داوایەک؟
جیمین:دەمەوێ ماوەیەک لەلای دایکم بمێنمەوە
"بە ترسەوە قسەکانی دەکرد سەری نزم کرد دەیزانی ئێستا باوکی توڕە دەبێت بەو قسەیە"
ب.پاڕک:"بە تۆنێکی ساردەوە" بۆچی دەتەوێت لەلای ئەو بیت؟
جیمین:من ماوەی دوو مانگە ئەوم نەبینیەوە بیری دەکەم
ب.پاڕک:نەخێر بۆت نییە بچیتە لای
جیمین:باوکە تکایە ڕێگەم پێ بدە بیبینم تکایە من بیری ئەو دەکەم
ب.پاڕک:لەکەیەوە قسە لە قسەی من دەکەیتەوە هاااا
"بە تۆنێکی توڕەوە هاواری کرد"
جیمین:بەڵام ئەو دایکمە دەتوانم بیبینم تکایە باوکە ڕێگەم بدە
ب.پاڕک:وتم نییە واتە نییە
جیمین:بۆچی ناهێڵیت بچم ئێوە لەوەتەی لە یەکتر جیا بوونەتەوە تۆ تەنیا دوو جار هێشتووتە لەلای ئەو بم بۆچی ناهێڵیت بچمە لای منیش...
"قسەکەی تەواو نەکرد کە هەر کە هەستی ڕوومەتی لەی چەپی سڕ بووە بەهۆی ئەو زلە بەهێزەی لەلایەن باوکیەوە پێی کەوت"
ب.پاڕک:کاتێک شتێک وتم نەخێر واتە نەخێر ئیتر چیتر قسە لە قسەی من مەکە ئێستاش بڕۆ بۆ ژوورەکەت ون بە لە پێش چاوم
"بە هاوەرەوە قسەکانی بە جیمین وت لە کاتێک جیمین فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس ببون"
جیمین:تکایە باوکە ڕێگە بدە بیبینم
"وەکو کەسێکی بێ دەسەڵات لەبەردەم باوکی وەستا بوو سەری نزم کردبوو و لە باوکی دەپاڕاوە تا ڕێگە بدات دایکی ببینێت"
ب.پاڕک:تا خاوەنی ئەم ئەقڵە بیت هەرگیز چاوەڕێی ئەوە نەکەیت شانازیت پێەوە بکەم بڕۆ ژوورەکەت هەر ئێستا

"بەبێ هیچ قسەیەکی تر ڕۆشتە ژوورەکەی خۆی"

جیمین:بە نەفرەت بن هەر هەمووتان

"بە گریانەوە خەوی لێکەوت تا خەوی لێکەوت ناوی دایکی دەهێنا ئەوەش ئازاری دەدات"

-
-
-

Vote and comment

PLAYBOY||P.JMWhere stories live. Discover now