Part 6

2.6K 485 8
                                    

Mrs KIM POV
خاتوو کیم واتا دایکی جێسی

خەریکی ئامادە کردنی نانی بەیانی بووم بۆ جێسی نامەوێت لە قوتابخانە برسی بێت دوای ئەوەی کە زانی زۆر خەمبار ڤوو بەلام ھەست ئەکەم ئێستا باشە ... ویستم بانگی بکەم تا نان بخوا لەو کاتە تەلەفۆنێکم بۆ ھات " سلاو تۆ خاتوو کیم یت "
کەسێک وتی ژمارەیەکی نەناسراو بوو " بەلێ ئەوم " وتم
" ئێمە لە قوتابخانەی *** بەیانی کۆبونەوەی دایک و باوکانە بۆیە تکایە یان خۆت یان خێزانەکەت وەرن" وتی و پەیوەندەیەکی داخستەوە ئێھ بێگومان ئەبێت خۆم بچم

JESSI'S P.O.V

دووبارە وەک ھەموو رۆژێک بە دەنگی کاتژمێرە نەفرەتیەکە خەبەرم بۆوە ئەمرۆ ھەر لەوکاتەی کە ھەستام دیارە رۆژێکی ناخۆشە گەرماوێکی ساردم کرد تا ھەست بە باشبون بکەم
جلی قوتابخانەم دەرھێنا رشۆتمە خوارەوە دایکم وەک ھەمیشە نانی بەیانی کەسەر مێزەکە ئامادە کردبوو
بە کەمێک زەردەخەوە وتم [ بە یانیت باش دایکە]
"باشتر جوانکیەلەکەم" دایکم وتی و پێکەنی دەستمان کرد بە نانخوارد بەلام کەسمان تەنانەت گیچ وشەیەکیشمان نەوت

.
.
.
.
.

بە بێزاری رۆشتمە پۆلەکەم لەسەر جێگەکەی خۆم دانیشتم ئێستا لای جیسو دانانیشم چونکە ئەو رۆشتوە بۆ پۆلێکی تر باشتر نامەوێت بیبینم ... بەلام ھەر ھەست ئەکەم ئەمرۆ باش نابێت وانەی یەکەم تەواو بوو رۆشتم تا ئەو کتێبانەی کە نامەوێت بیکەمە لۆکەرەکەم گوێم لە ھەندێک لە قوتابیەکان بوو باسی کۆبونەوەی دایک و باوکانیان ئەکرد باشە ئەکرێ دایکم ھاتبێت؟ بۆجی ھیچی نەوت ئەم بەیانیە دواتر ویستم بچم بۆ ژوری مامۆستا کانگ تا لێی بپرسم کە کەی دەست بە راھێنان ئەکەین ویستم لە دەرگا بەم ھەستم کرد گوێم لە دەنگی ھاوارە لە ژورەوە دەنگێک کە زۆر ڤاش ئەی ناسم ........

Mrs Kim P.O.V

خۆم ئامادە کردوو بەرێ کەوتم بۆ قوتابخانەکەی جێسی
رۆشتمە قوتابخانەکە واو بەراستی گەورەیە بەلام کچەکەم شایەنی ئێرەیە بە دوای ژوری بەرێوبەر ئەگەرام بەلام خۆم کێشا بە کەسێکدا جانتا کەم لێ کەوت خۆم دانەوان تا ھەلی بگرمەووە سەرم بەرز کردەوە کێم بینی !! نا نابێت دوای ئەو ھەموو ساڵە لێرە بیبینم ... باوەر ناکەم بە تەواوی شۆک بوبوم
ھەستم کرد ئەویش وەک من شۆک بووە کەسمان قسەمان نەکرد تا ماوەیەک .... " ئحم بە دوای ژوری بەرێوبەر ئەگەرام" وتم لە کاتێکدا ئەو شۆکە بەری نەیا بووم " نایۆنگ " وتی
نامەوێت ناویشم بھێنێت ئەمە ئەوکاتانەم بیر ئەخاتەوە کە بانگی ئەکردم نەمتوانی فرمێسکەکانم رابگرم "پێم وتی ژوری بەرێوبەر لە کوێیە" دانم بە خۆما گرت تا خۆم وا دەرخەم بینینی ھیچ گرینگ نەبوو راستی واش نەبوو
لە ناکاو قۆلی گرتم و بردمی بۆ ژورەکەی خۆی
" پێم وتی ئەمەوێت برۆمە ژوری بەرێوبەر " بە ھاوارەوە وتم
ویستم دەرگاکە بکەمەوە لە ناکاو ھەستم کرد قۆلمی گرت
" بۆستــە" وتی دوبارە فرمێسکەکانم وەک ئاسمان کاتێک ھەورە تریشقە ئەژات بارانەکان ناوەستن منیش ژاتێک ئەو ھەورە بروسکەیە وتی بۆستە باران لە چاوم باری
" دوای ئەو ھەموو سالە بینینەوەت زۆر شۆکی کردم نازانم
دل خۆشبم یان نا " وتی " ھم من ھیچ گرینگم پێ نەیا لە کۆتای تۆ خۆت رۆشتی و مندالێکیش بەسەر منا بە جێ ھێشت پێت وایە بینینەوەت دڵم خۆشم بکات " وتم خۆم وادەرخست گرینگی نادەم

New school Where stories live. Discover now