JIMIN POV:
لەخەو هەڵسام لەگەڵ ڕوناکی ڕۆژەکە
ئاهـ دووبارە ئەو من نازانم ئەو کچە کێیە کەوا هەمیشە لەخەیاڵەکانمدایە وەهەرگیز نەمبینیوە
ئایا ئەو لەوشوێنەیەکە من هەمووڕۆژێک دەیبینم؟!
یاخود ئایا ئەو لەوشوێنەیەکە بەهەزاران میل لەمنەوە دوورە؟!
ئەو کچە کێیە کەوا دڵم وا چاوەڕێیەتی؟!
من زۆر حەزم بە خەیاڵ کردنە چونکە هەرکاتێک خەیاڵ دەکەم ئەو دەبینم کەواتەنانەت نازانم شێوەشی چۆنە!.
بەهەرحاڵ ئەمڕۆ باوکم داوای لێکردم کەوا بچم بۆ کۆمپانیا بۆئەوەی ڕابێم لەسەر کارەکە بەڕاستی کارکردن زۆرناخۆشە ئێستا کات ژمێر حەوتە هەرگیز ئەوەندە زوو لەخەو هەڵنەستاوم بەڵام چیبکەم ناچارم بەهەر حاڵ خۆم ئامەدە کردو ڕۆشتمە خوارەوە برسیم نەبوو بۆیە ڕاستەوخۆ ڕۆشتمە دەرەوە شوفێرەکە ویستی دەرگای ئۆتۆمبێلەکەم بۆ بکاتەوە بەڵام ڕێگریم کرد و ووتم
جیمین
پێوست ناکات بەتەنها دەڕۆم
سەرئۆتۆمبێلەکە کەوتم بەڕێکەوتم
لەڕاستیدا باوکم بەهۆی کارەوە دوژمنی زۆرە بۆیە پاسەوانی زۆری داناوە باوکم پیاوێکی زۆرباشە پێم وابێت تاکە کەسە لە سیئۆل کەوا کۆمپانیاکەی وا بەپاکی بەڕێوەبردوە ههـ من باوکمم زۆر خۆشدەوێ چونکە ئێستا ئەو تاکە کەسە کە لە خێزانەکەم هەمە، وە من تاکە کوڕی خێزانەکەمم، وە تەمەنم بیست ساڵبوو کەدایکم بەنەخۆشیەک کۆچی دوایی کرد ،وە شەش ساڵ بەسەری تێپەڕیوە.
لەناکاو کەسێک هاتە بەردەم ئۆتۆمبێلەکەم و خۆم پیاکێشا و ئۆتۆم بێلەکەم وەستاند و لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیمو بەرەو ئەوێ ڕۆشتم کچێکبوو کەوا جلی قوتابخانەی لەبەربو جانتایەکی لەپشتبوو قژیکراوەبوو کەمێک لێی نزیک بومەوەو دەستم لەسەر شانی دانا خەریکبوو قژی لەسەر ڕوخسار لادەدا چونکە قژی چوبووەسەر ڕوخساری دواتر ڕوی سوڕاند و ووتم
جیمین:
هێی تۆ ببورە بەڵام ئەوەندە بە بەهێزی بەر ئۆتۆمبێلەکە نەکەوتی ،بەڵام بۆچی وادێیتە بەردەم ئۆتۆمبێل چی ئەگەر بە بەهێزی بەر ئۆتۆمبێلەکەم کەوتبایت.
هەڵسایەوە سەرپێ
سەیرم کرد کەوا قاچی کەمێک بریندار بووە ئەویش سەیری ئاراستەی چاوەکانمی کرد پێش ئەوەی قسەبەم ووتی
کچەکە:
کێشەنیە ئازاری نیە.
بەبێ هیچ قسەیەکی تر ڕاستەوخۆ ڕۆشت
منیش گوێمپێنەداو ڕۆشتمە نێو ئۆتۆمبێلەکە
دوای کەمێک گەشتمە شوێنی مەبەست
ڕۆشتمە ژورەوە دواتر ڕۆشتمە نهۆمی سەرەوە چومە ژوورەوە بینیم باوکم خەریکی کارکردنە بێزار دیار بوو کەمنی بینی ڕاستەوخۆ زەردەخەنەی کرد دواتر هەندێک کارم کرد ئێمە تا کاتی ژەمی ئێوارە کارمانکرد من زۆر ماندووبوم ئەمڕۆ یەکەم جارم بوو کەوا ئەوەندە کار بکەم بەهەر حاڵ دواتر گەڕامەوە ماڵەوە ژەمی ئێوارەم خوارد و دواتر خەوتم.
KAMU SEDANG MEMBACA
WHO (JM)
Romansaکێ؟کێیە کەهەموو شەوێک خەیاڵ بە ئەو دەکەم و خەوی پێوە دەبینم؟ تەنانەت هەرگیز یەکتریشمان نەبینیوە ، دەمەوێت جیهان و لە جیهانیش زیاتری پێ بدەم..... کێیە کە دڵم چاوەڕێیەتی؟ چیرۆکەکەم باس لەگۆرانی (WHO) دەکات.
