~۸~

487 129 63
                                        



________________________________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.







________________________________


لانە : ئەو شوێنەی مانگاکە ئاشقت بوو !؟




بە سەرسوڕماوی لێی دەڕوانیم کاتێک ە دەنگی بەرز پێدەکەنیم



دانا : سەرکەوت باسی کرد ؟

سەرم وەک بەڵێ لەقاند کاتێک دەستم بە دەممەوە گرتبوو چیتر پێنەکەنم
وە ئەو سەری لێم بادا لە بێچارەییدا





دانا : پێت وایە مانگا ئاشق ببێت ؟


شانەکانم هەڵتەکاند بە مانای نازانم
دانا چاوەکانی لەسەرم لابرد و لەسەر سەکۆیەک دانیشت
سەیری خوارەوەی دەکرد کە هەموو گوندەکەی لێوە دیاربوو
بە هێواشی ڕۆشتم و لە تەنیشتیەوە دانیشتم
لەگەڵ ئەو سەیری خوارەوەم دەکرد
وە ئاگادار بووم  دەستی بەرەو باخەڵی برد
دوو لە نوقڵی دەرهێنا و دەستی لە پێش من ڕاگرت
سەیری نوقڵەکانم دەکرد
بزەیەکم کرد و هەردوو نوقڵەکەم لێی وەرگرت




دانا : نەمزانی ئایا حەزت لە شیرینییە یاخود نا


لانە : حەزم لێیەتی زۆر ، سوپاس


بەبزەوە دانەیەکم کردەوەو و خواردم
چاوەکانم توند داخست لەگەڵ ئەوتامە شیرینیەی بۆم هات
دانەکەی تریانم خستە ناو باخەڵی کابۆیەکەم
دەمێکی زۆر بوو دانیشتبوین و بێدەنگ بوین
ئەو بۆ جارێک سەیری نەکردمەوە
لام سەیر بوو کوڕێک بەم هەموو کەرامەتو هەیبەتە
بەڕاستی ڕەفتاری دڵبەر بوو جیا لە ڕوخساری ناوازەی
ویستم گفتوگۆیەک دروست بکەم لە نێوانمان



لانە : دانا هیچ لە پلانت نییە ڕۆژێک لە شار بژیت و ئێرە جێ بهێڵیت ؟




کچی شار Where stories live. Discover now