Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
________________________________
شەپۆلێکی شەرمەزاری ڕووی لە جەستەم کرد
هەستم دەکرد هەموو جەستەم گەرم دادێت
بەڵام من ئەو کچە شەرمنە نەبووم هەرگیز
هەربۆیە شەرمم خستە دواوەی سەرم و ڕووبەڕوی بومەوە
چاوێکم پێیداخشاند لە سەرەوە بۆ خوارەوە
وادیاربوو تازە لە شوێنێک گەڕاۆبۆیەوە کە ئیشی لێکردبوو
چونکە جلەکانی سەرتاپا تۆز و پیسی بوو
قژە کاڵەکەی دووبارە شێواو بوو
بەڵام شتێک نامۆ بوو
من بەم جۆرەش ئەوم بەدڵ بوو
ناوی نانێم ئاشق بون و خۆشەویستی
بەڵام وەک سەرسابویەک بووم بۆ جوانی و لەهەمووی گرنتر
پیاوانە
کاتێک هەستی بە سەرنجە قوڵەکەی من کرد چاوەکانی لادا
ویستی بەلامدا تێپەڕێ و بڕوات بەڵام من وەستاندم بە وشەکانم
لانە : تۆ پێت وایە کێیت ئەوەندە خۆت پێ بەرزە هم ؟
بە دەنگێکی گاڵتەجاڕی وتم و دەمویست دەماری بگرم
هەرخۆی دەمویست بزانم تا چەند نەرم و هێمنە
یان ئەوە تەنها ماسکێکە و پۆشیویەتی
سەری جوڵاند وەک ئەوەی بێچارە بێت لێم
گەمژی جوان وڵامم بدەوە
دەمەوێت شێتت بکەم
ئەوکچەی کە دەکاتە بڕاژنی وەستابوو لەویا تەنها سەیریدەکردین
لانە : هێی مەڕۆ لەگەڵ تۆمە کوڕی ترسنۆک
ئەمجارە ئاوڕێکی لێ دامەوە و چاوەکانی سامناک بوو نەک هێمن
ئەوەی ناو دەمم قوت دایەوە
بەرەو من هات بە توندی
وامزانی زلەیەکم لێ دەدات
بەڵام
لەپێشم وەستا و بۆ ساتێ چاوەکانی داخست وەک ئەوەی خۆی هێمن بکاتەوە
دانا : من پیاوێکی هەڵەشەو و توند نیم
بەڵام وشەکانی تۆش کەم نین
وتنی وشەی ترسنۆک بۆ پیاوێک بە ئازارە کچی شار
لە ماڵەکم بڕۆ دەرەوە
YOU ARE READING
کچی شار
Romanceکچێکی لەخۆڕازی و لوت بەرز کە زۆر سەردەمیانە دەژی بۆ هەفتەیەک بڕیار دەدات لەگەڵ دایکی بڕواتە ماڵی پوری لە گوند وایدەبینێت تەنها هەفتەیەکەو دەگەڕێتەوە شار بێ ئاگا لەوەی دڵی لەو گوندە بچوکەدا دڵخۆشی ددۆزێتەوە کوڕێکی شەرمنی گوند و کچێکی لەخۆڕازی دە...
