~٦~

527 128 67
                                        






_________________________________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.







_________________________________


دانا : کچی شار تۆ باشیت ؟


بەخێرایی ڕاچڵەکام لەگەڵ دەنگی و بە پشتی دەستەکانم فرمێسکەکانم سڕی
دواتر ڕووم کردە دانا و بەرەو من دەهات





لانە : باشم لێرە بڕۆ

بە دەنگێکی توند وتم و نەمدەویست بەم جۆرە بمبینێ هەستم بە شەرمەزاری دەکرد
بەڵام ئەو نەڕۆشت هەرچەندە من پشتم لێی بوووە سەیری گۆماوەکەم دەکرد بەڵام هەستم دەکرد جوڵەی نەبوو




دانا : ئازارت پێ گەیشتوە یان شتێک
گەر بەمن چارەسەر دەکرێت تەنها وابڵێ



بە تیژی سەیریم کرد

لانە : لێرە ئاسایی نییە کوڕ و کچێک بەتەنها بن
قسەی خۆتە
کەواتە بڕۆو ون بە لێرە



لەکۆتا وشەمدا هەستێکی شەرمەزاری ڕووی لێم کرد
بۆچی تەنها بەم جۆرە دوام !؟
ڕووم سوڕاندەوە بە ئاڕاستەی ئەودا




هەنگاوی هێواشی نابوو
هاوارم کردەوە بۆی و لە جێگەی خۆم هەڵسام



لانە : باشە ئازارم هەیە
چیت پێ دەکرێت

دەستەکانم لەسەر سنگم گرێدا وەک ئەوەی ئەو قەرزداری من بێت
ئەویش لەگەڵ وشەکانم وەستا
وە ڕووی کردەوە من


دانا : کێشەت چییە ؟
کوێت ئازاری هەیە ؟

سەیری زەویەکەی دەکرد لەگەڵ دەربڕینی وشەکانی
خوایە !!!ـ
شێت دەبم بۆچی دەبێت ئەوەندە بە ئەدەب بێت

کچی شار Where stories live. Discover now