بۆساتێک لەناو جەنجاڵیەکانی ئەم جیهانە بچۆ دەرەوە
وەرە بۆ جیهانە تایبەتەکەی من
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
خەیاڵ بکە کە تۆ ئەکتەری سەرەکیت
** vote & comment **
ــــــــــــــــــــــــــــــjungkook povـــــــــــــــــــــ
وەکو هەموو ڕۆژانی تر هەستام و خۆم گۆڕی ئەمڕۆ کەمێک زووتر ئەچمە کۆمپانیا چونکە جیمین هیۆنگ ئەچێتە سەردانی باوکی بۆیە کەمێک دوادەکەوێت لەڕاستیدا کۆتایی هەفتەکان ئەچێت بۆلای واتە هەینی و شەممە ئەودوو ڕۆژە من زووتر ئەڕۆم و ئەو درەنگتر دێت بەهەرحاڵ دوای گەرماوکردن و خۆگۆڕین چوومە خوارەوە هێشتا کەس هەڵنەساوە بۆیە ڕۆشتمە دەرەوە لەکۆمپانیا شتێک ئەخۆم
بەڕێکەوتم بەئۆتۆمبێلەکەم لەڕاستیدا هێشتا دوونیا کەمێک سپی بووە بەهۆی ئەوەی دوێنێ من و جیمین زووتر هاتینەوە ماڵەوە بۆیە ئەمڕۆ کەمێک کارمان زۆرتر دەبێت دوای کەمێک گەشتمە کۆمپانیا
ئۆتۆمبێلەکەم پاڕک کردوو چوومە ژوورەوە سڵاوم لێیان کردوو ئەوانیش وەکو ڕێز سەریان دانواند ههه لەڕاستیدا کارمەندەکان ئەبێت کاتژمێر پێنج لێرە ئامادە بن هەتا پلەیان بەرزتر بکەمەوە بۆیان هەیە درەنگتر بێن ئەوەش بەپێی ئیشەکانیان ڕۆژانە دەگۆڕێت بەهەرحاڵ بەئاسانسۆرەکە گەشتمە ژوورەکەی خۆم چومە ژوورەوە
دوای کەمێک سکرتێرەکەم هات
وەرە سوجانگ
جونگکووک وتی و پاڵیدایەوە
سڵاو بەڕێزم خشتەی ئەمڕۆم هێناوە
بەڕێزەوەی وتی سووجانگ کچێکی باشە و بەڕێزە جلەکانیشی زۆر گونجاوە ڕۆژانە چاوم لەسەریەتی وەکو هەندێک سکرتێری دیکەی سۆزانی هەوڵی نزیکبوونەوەم نادات
باشە بیڵێ بزانم چی هەیە
جونگکووک گوێی گرتبوو
باشە ئەمڕۆ پێش نیوەڕۆ کۆبونەوەیەکت هەیە لەگەڵ کۆمپانیای crb ئەمریکی
وە کاتژمێر دووی دوا نیوەڕۆ دەبێت بچیت چاوێک بە هۆتیلە نوێیەکە بخشێنی کە خەریکی بنیاتنانین دوای ئەوە کاتژمێر پێنجی ئێوارە دووبارە کۆبوونەوەیەکی ترت هەیە لەگەڵ ژاپۆنیەکان
هەروەها کاتژمێر حەوتی ئێوارە لەگەڵ کۆمپانیای bbc کۆری کۆبونەوەیەکی ترت هەیە بەڕێز جیمین وتی کە ئەویش بەژدار ئەبێت
وەهەروەها کاتژمێر نۆی شەو کۆبونەوەیەکی ترت هەیە لەگەڵ کۆمپانیای tyyp چینی
ئەمە خشتەی ئەمڕۆ بوو بەڕێزم
بەڕێزەوە سەری دانواند
جونگکووک تەنها بە شۆکەوە سەیری ئەکرد
دڵنیای ئەمە خشتەی کار بوو؟ ئەوە چیە تۆ ڕۆمانێکت بۆ خوێندمەوە
بەبێزاری وتی و سەری خستە سەر مێزەکەی
YOU ARE READING
ئێمە تەواوبوین (لەڕاسیەوە وەرگیراوە)
Adventureجونگکووک : بۆچی .... بۆچی واملێئەکەی ؟ ( بەهاوارو گریانەوە دڵی ئازاری هەبوو لەبەر هاوارەکەی قورگی ئازاری پێگەشت) مەلی: ئاااااااااااااا ( بەگریان و هاوارەوە کەوتە سەر زەوی و هەردوو دەستی بەسەریەوە بوو ) ؟؟؟؟ :تۆ بویتە هۆی لەناوچونی ئێمە ( بەساردی) م...
