part 19

36 4 30
                                        


بۆساتێک لەناو جەنجاڵیەکانی ئەم جیهانە بچۆ دەرەوە
وەرە بۆ جیهانە تایبەتەکەی من
.
.
.
.
.
.
..
.
..
..
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.


وا خەیاڵ بکە کە تۆ ئەکتەری سەرەکیت






** vote & comment **






مانگێک تێپەڕی بەسەر ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە جیمین ئەوڕۆژە زۆر وێران بوو بەیەکەوە لەگەڵ جونگکووک برا تاقانەکەی تاکە کەسی  باوکیان ناشت و بۆهەتاهەتایە ماڵئاوایی لەباوکی کرد
چی؟ ماڵئاوایی؟ نا تەنانەت نەیتوانی بۆ کۆتاجار قسەی لەگەڵ بکات
بەهەرحاڵ ئیتر ئەوە ڕووداوێکە بەسەر هەموومان دێت یان ئێمە پێش ئازیزانمان دەمرین و ئازارەکە بۆ ئەوان دەبێت یانیش ئەوان پێش ئێمە دەمرن و ئازارەکە بۆ ئێمە دەبێت تەنها خودا دەزانێت
سەبارەت بە جونگکووک و مەلی هێشتا نێوانیان خراپە ئێستا مەلی باشتر بوە لەگەڵ جونگکووک وەکو هاوسەرێکی باش مامەڵە دەکات بەڵام دوای چی؟ دوای ئەوی دڵی جونگکووکی پارچە پارچە کرد؟ ئاخر تاکو بەسەرت نەیات نازانی چ ئازارێکە
بەڵام جونگکووک هەموو ڕۆژێک ساردتر ئەبێت لەگەڵی و تەنانەت نیگایەکیشی پێ نابەخشێت ئیتر هەموو کەس پێویستە باجی تاوانەکانی خۆی بدات دڵی جونگکووک وەکو سەهۆڵی لێهاتووە لەگەڵ مەلی تەنانەت لەگەڵ خێزانەکەشی وەکو جاران نیە بەتەواوی ڕووخساری مردووی لێ نیشتووە ئاخر ئەوەش هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ خیانەتکردن بەڵکو ئەوەش خیانەتە کە مەلی لەگەڵ جونگکووک کردی تاکە کەس کە جونگکووک بە سۆز و میهرەبانە لەگەڵی لەئێستادا جیمینە هەموو ڕۆژێک ئەچێت بۆ ماڵەکەی تا بیبینێت و لە حاڵی دڵنیا ببێتەوە تەنانەت هەموو ڕۆژێک وەکو ڕۆتینێکی لێهاتووە بۆ جونگکووک

دوای ئەوەی نان دەخوات لەماڵ دەچێتە دەرەوە بۆماڵی جیمین لەخەو هەڵیئەستێنێت و بەزۆر ئەینێرێت بۆ گەرماو دواتر ئەچێتە خوارەوە بە خزمەتکارەکان دەڵێت کە تاکو جیمین دێت خواردن ئامادە بێت دواتریش وای لێئەکات بەزۆر خۆی بگۆڕێت و بچێت بۆ کۆمپانیا ئێستا جیمین لەژێر فەرمانەکانی جونگکووک دەجوڵێتەوە
سەیرە بەڵام بەڕاستی وایە

سەبارەت بە جیمین تەنانەت لەو ڕۆژەوە پێکەنینێکی درۆیشی نەکردووە بەردەوام بێدەنگ و ماتە وەکو جاران دەم بەخەندە و هاروهاج نیە
چیتر ئەو بێزارکەر نییە بۆ جونگکووک
ڕۆژانێک جونگکووک لەدڵەوە هیوای ئەخواست تاکو جیمین لەژوورەکەی بچێتە دەرەوە و لەکۆڵی بێتەوە بەردەوام مێشکی بردبوو وە ئەگەریش جونگکووکی داماو گلەیی لە زۆر بڵێیەکەی کردبایە ئەوا هەموو جارێک وەکو ڕادیۆی شکاو ئەو وشەیەی دووبارە دەکردەوە
"هێی من دوو ساڵ لەتۆ گەورەترم"
بەڵێ ئەوە جیمینی ڕابردوو بوو



ئێمە تەواوبوین (لەڕاسیەوە وەرگیراوە)Where stories live. Discover now