هەموو چاوەکان لەسەر من بوو هەمووان پێکەوە بە چرپە قسەیان دەکرد و سەیری ئێمەیان دەکرد ، ئەمە بۆ من شتێکی نوێیە ، پێشتر ئیلیاس منی بەم شێوەیە بە کەس نەناساند تەنها ژمارەیەکی کەم لە هاوڕێ و هاوکارەکانی دەیانزانی کە من هاوسەری ئەوم هەمووان سالیان دەناسی لەبری من ، بەڵام ئێستا لە یەکەم ڕۆژەوە جۆنگکوک منی بە هەمووان ناساند ، ئەمە وادەکات زیاتر ئاشقی ببم





«« بۆچی ئەمەت کرد ؟ »»
پرسیم کاتێک دەرگای بەرزکەرەوەکە داخرا

«« مەگەر کارێکی هەڵەم کردووە ؟ »»
جۆنگکوک گوتی کاتێک دەستەکانی خستە ناو گیرفانەکانی وە پاڵی دایەوە بە دیواری بەرزکەرەوەکەوە
«« نەخێر تەنها زۆر لە ناکاو بوو »»
دواتر ئەو هەنگاوێک لێم هاتە پێشەوە وە هێشتا دەستی لەناو گیرفانی دا بوو کەمێک خەندەم کرد بەرلەوەی دەست لەسەر یەخەی چاکەتەی دابنێم وە بۆی ڕێک بخەم چوونکە کەمێک شێوابوو
«« سووپاس »»
گوتم وە بەرلەوەی ئەو هیچ قسەیەک بکات دەرگای بەرزکەرەوەکە کرایەوە وە من بەخێرای چوومە دەرەوە
«« هێی بۆچی دەڕۆیت »»
من تەنها پێکەنیم وە بەرەو مێزەکەم چووم وە لەسەر کورسیەکەم دانیشتم کاتێک جۆنگکوک بەرەو ڕووم هات وە خۆی بەسەر مێزەکەدا چەماندەوە تاکوو ماچی ناوچاوانمی کرد و ڕۆیشتە ئۆفیسەکەی








سەرقاڵی کارکردن بووم کاتێک هەستم بە سێبەری کەسێک کرد وە کاتێک سەرم بەرزکردەوە بینیم جین لەپێشم وەستاوە وە قۆڵەکانی لەسەر سنگی گرێ داوە وە بەرێکی سەیرم دەکات
«« منت ترساند جین »»
گوتم وە گەڕامەوە سەر کارەکەم
«« دێلیلا دەتوانم شتێک بپرسم ؟ »»
جین پرسی وە سەرم بە بەڵێ هەژاند
«« تۆ شەرم لە خۆت ناکەیت ؟ »»
بەخێرای سەرم بەرزکردەوە
«« ئەوە چی دەڵێیت جین ؟ »»
بە توڕەی گوتم وە ئەو هێشتا بەبێ کاردانەوە سەیری دەکردم








«« هەر بەڕاستی تۆ شەرم ناکەیت من لەجیاتی تۆ دەمەوێت خۆم بکوژم »»
هەستامەوە وە بە توڕەی سەیرم کرد
«« هەر بەڕاستی من شەرم دەکەم کە تۆ هاوڕێی منیت ، پێم بڵێ شەرم ناکەیت بۆچی ماوەی دە ڕۆژ دەبێت هیچ هەواڵێکت نییە و تەنانەت نامەیەکیشت بۆم نەناردووە »»
جین بە توڕەی گوتی وە من بەبێ دەنگی لەسەر کورسیەکەم دانیشتمەوە
«« جین چەند ڕۆژێکی نەفرەتیانە ناخۆشم بەڕێ کردوە وازبهێنە »»
گوتم وە ئەو دەستەکانی خستە سەر مێزەکە
«« دە ڕۆژە لە کوێیت ؟ دێلیلا بۆچی لە پاش گەشتەکەوە دیار نەماویت ؟ بۆچی لەکەڵ بەڕێز جیۆن دەست لە ناو دەست هاتنە ژوورەوە ؟ »»
پرسیار لە دوای پرسیار دەیکرد کە مۆڵەتی وەڵامدانەوەی بۆ من نەهێشتبوەوە








𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now