Her mom / 1

1.2K 182 38
                                    







































Elias :































نەفرەت بەری نەکەوت ، پاش ئەوەی خۆی لە هاویشتنی بوڵتی شەرابەکە لادا لاپتۆپەکەم بۆی هاویشت بەڵام ئەو دووبارە خۆی لادا
«« سالی بۆچی شێتم دەکەیت ، کوا دێلیلا ؟ »»
بە توندی هاوارم لەسەر سالی کرد بەڵام ئەو چاوەکانی سووڕاند و بەرەو مێزەکە چوو تا هەندێک ئاو بخواتەوە
«« سالی من لەگەڵ تۆ قسە دەکەم ، چاوە نەفرەتیەکانت لەسەر من مەسووڕێنە »»
بە توڕەی گوتم

«« بەڕێز ماێیەر من پێتم گوت کە ئەوە پلانێکی باش نییە ، گوتم ڕێم بدە کە تەنها بە چەند خولەکێک بێهۆشی بکەم و بیخەمە سەر جێگاکەت ، بەڵام ئێستا چی زۆر دڵنیام ئەو هەموو شتێکی بە جیۆن گوتوە وە ئەویش دەیپارێزێت ، وە چیتر من هیچ شتێکم لە دەست نایەت »»
سالی بێ توڕەی گوتی

«« هەی بێ ئابڕوو فێری ئەوە بوویت کە وەڵامی من بدەیتەوە »»
بە توڕەی مۆبایلەکەم بۆی هاویشت بۆ جاری سێیەم خۆی لادا و بەری نەکەوت

«« تۆی نەفرەتی گوتت کە دەیگەڕێنیتەوە سالی ئێستا لە کوێیە بۆچی من نایبینم ، من تەواوی ئەم ماوەیە چاوڕێ بووم تاکوو دێلیلام بۆ بگەڕێنیتەوە بۆ ئەم ماڵە نەفرەتیە »»
بە هاوارەوە هەموو ژوورەکەم وێران کرد بە جۆرێک دەستم هەمووی بە برین بوو ، من ئارام نابمەوە ، من دێلیلام دەوێت ، دەمەوێت خانمەکەم بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی نەوەک لە ماڵە نەفرەتیەکەی جیۆن بێت

بە توڕەی لەسەر زەویەکە دانیشتم تا ئەوەی سالی هاتە پێشم وەستا
«« دەی هەستەوە دەستت خوێنی لێدێت »»
تەنها بە ڕقەوە سەیریم دەکرد بەڵام ئەو سەیرکردنەکانی نەرم بوون دەستەکانمی گرت تا یارمەتیم بدات هەستمەوە

منی لەسەر کورسیەکەم دانا ، وە خۆشی لەسەر ئەژنۆکانی وەستابوو
تاکوو دەستەکانم تیماربکات
«« بۆچی وادەکەیت گەورەم ئایا تۆ متمانەت بە من نییە ، ئایا من تۆڕە باشەکەی تۆ نیم ؟ ئایا تا ئێستا لە هیچ کارێک شکستم هێناووە ؟ »»

«« ئەگەر متمانەم پێت نەبوایە ئەوا ئەم کارەم بە تۆ نە دەسپارد سالی ، بۆمی دەگەڕێنیتەوە وایە ؟ »»
من دەزانم سالی دەتوانێت ئەو کارە بکات بۆیە زۆرترین متمانەم پێی هەیە

ئەو تەنها خەندەی کرد و بە توندی دەستمی گرت
«« من بۆتی دەگەڕێنمەوە بەم دەستانەی خۆم ، وای لێدەکەم کە لێت بپاڕێتەوە بەڕێز ماێیەر ، بۆ ئێستا تەنها متمانەت بە من هەبێت ، وە پێویستە ئارامگر بیت چوونکە ئەوە چیتر ئاسان نییە ئەو. چۆتە ژێر پارێزی جیۆن ، من پێویستم بە کات هەیە تا پلانێکی گونجاو دابنێم ، باشە »»
من تەنها سەرم هەژاند وە ئەو هەستایەوە پاش ئەوەی ماچێکی لەسەر دەستە بریندارەکەم کرد

𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Onde histórias criam vida. Descubra agora