Two

73 13 7
                                    


دەست پێدەکات

_________________________________....

ـ بەیانی باش
کچێک تەمەن ٧ ساڵان بە  وزەیەکی زۆرەوە بەسەر پەیژەکان هاتە خوارەوە  بەرەو مێزی نان خواردن رای کرد یەکسەر بۆ باوەشی دایکی چوو دایکیشی بە ماچ شۆردیەوە ئەوانی تریش بە خەندەوە وەڵامیان دایەوە

ـ بەیانی باش گوڵەکەم
دایکی بە زەردەخەنەوە سەیری کرد  هەموو ئەندامانی خێزانەکە لەسەر مێزی نانخواردن دانیشتبوون

ـ جۆنگکووک من لێرەم یان کچەکەم نامبینێ
پیاوەکە بە درامی وتی جۆنگکووکیش بە خەندەیەکی کەمەوە سەیری کاردانەوەی منداڵەکەی کرد

ـ بەیانی باش باوکە  تۆ زۆر بەپەلەی من دەبێت بە سەرە بێم و ماچتان بکەم کەچی رازی نیت و گلەیی دەکەیت
کچەکە بە گلەیەوە وتی باوکەکە بە قاقاوە کچەکەی خستە سەر قاچەکانی  و ماچێکی پر لە سۆزی کرد
ـ با سەرەکە لە منەوە دەست پێ بکات ئەوکات بزانە گلەیی دەکەم ..

خاتوجیۆن بە خەندەوە سەیری مەکر و نازی دەکرد

ـ ماچ بۆ مامە نیە ؟
بەرێز جیۆن بە خەندەوە باوەشی کردەوە

مامە براکەت منی خافڵاند
لیانا بە مەکرەوە وتی بە خەندەوە چووە باوەشی

دایکەکە بە کەمێک رقەوە سەیری بەرێز جیۆنی دەکرد خاتو جیۆن هەستی  پێ کرد ئەوە یەکەمجار نیە کە هەست بکات  لە ماوەی ئەو حەفتەیەی کە لە ماڵی برای بەرێز جیۆن (جیۆن سووبین ) دەمێننەوە هاوسەرەکەی هەر لەو کاتەوە تانە لە خاتون جیۆن دەدات و هەموو کات رێگری دەکات لەوەی کچەکەی لیانا کاتەکانی لەگەڵ جۆنگکووک بەسەر ببات ئەگەر راست بیر بکەیتەوە لەبەر ئەوەیە کە دەترسێت کچەکەشی وەک منداڵی ناو ڤیدیۆکەی بەسەر بێت کە هەرایەکی گەورەی دروست کردووە نەک لەبەر لەدەستدانی موڵک و پارە لە کۆتایدا کەس راستی دوای رووداوەکان نازانێت هەر یەکەو بە گوێرەی بیرکردنەوەو ئەقڵیاتی خۆی بریار دەدات و دەدوێ بەبێ ئەوەی بزانێت کە چی فەسادێک و کێشەیەک جێدێڵێت


دوای تێپەربوونی سێ  رۆژ
-
ـ ئارامبەوە تکایە
بەرێز جیۆن بە بێ چارەیەوە  سەیری هاوسەرەکی کرد کە خەریکە هەناسەی نامێنێت لە تورەیا

ـ من ناتوانم ئارام بم ببوورە بۆ ئەوە بەڵام ئەو چۆن لەپێشچاوی جۆنگکووک ئەو قسەیە دەکات مانای چیە کە بە کورەکەم دەڵێ منداڵباز چۆن دەتوانێت کاری خاوێنکردنەوەی باخچەکە بە ئەو بدات ئەو خزمەتکارە !!  دەزانی کە کورەکەم هەرگیز بەمنی نەدەگووت ئەگەر خۆم گوێم لێ نەبا ئەوکات کورەکەم هەموو رۆژ خۆی دەخوارد لە شەرمەزاریا !!! من شێت دەبم ..
پاشان لەسەر تاکەکی ژوری نوستنەکە دانیشت بەبێ هێزی سەیری هاوسەرەکەی دەکرد 

یاری بکە Where stories live. Discover now