باوەشم لە کەمەری جۆنگکوک دابوو کاتێک ئەو دەستەکانی بۆ سەرەوە و بۆ خوارەوە لەسەر پشتم دەجوڵاند وە قسەی ئارام بەخشی پێم دەگووت تاکوو ئارامم بکاتەوە وە کاتێک ئارام بوومەوە جۆنگکوک دوورکەوتەوە لێم وە شانەکانمی گرت بەرلەوەی دەست بە قسەکردن بکات
«« ببینە دێلیلا دەزانم دڵخۆش دەبیت بەوەی ئەو کەسە دایکت بێت کە پەیوەندی پێوە کردیت ، بەڵام هیچ شتێک ناکەیت تا ئەوکاتەی کە ئێمە دیانا ساموێل دەدۆزینەوە باشە تولیپە پەمەییەکەم »»
جۆنگکوک بە هێمنی قسەکانی کرد وە منیش زۆر بە باشی گوێم بۆی ڕاگرتبوو وە لەگەڵ قسەکانی ئەو سەرم بە بەڵێ دەهەژاند














«« تێگەیشتم جۆنگکوک زۆر سوپاس ، بەڕاستی زۆر زۆر سوپاست دەکەم ، هەرگیز ناتوانم لەژێر چاکەی تۆ دەربچم »»
دووبارە فرمێسک لە چاوەکانم دەڕژان وە جۆنگکوک بەخێرای سەری بە نەخێر هەژاند بەرلەوەی بە پەنجەکانی فرمێسکەکانی منی لادەبرد
«« دڵتەنگ دەبم ئەگەر بەو شێوەیە قسە بکەیت ، من هیچ کارێک بۆ ئەوە ناکەم کە تۆ سوپاسم بکەیت ، من ئەوە دەکەم بۆ خاتری تۆ بۆ خاتری ئەوەی کە خۆشمدەوێیت دەمەوێت دڵخۆشت بکەم »»
دواتر ماچێکی لەسەر ناوچاوانم کرد بەرلەوەی دووبارە لە باوەشم بگرێت














تەوای گەشتی فڕۆکەکە وە ماوەی ئۆتۆمبێلەکە بەرەو ماڵەوە مێشکم هەر لەلای قسەکانی ئەو ئافرەتە بوو ، تەنانەت هیچ خەیاڵم لەلای دیمەنی ئاسمان و ئەو گەشتەش نەبوو ، تەنها سەرقاڵی بیرکردنەوە بووم ، دەکرێت ئەوە بەڕاستی دایکم بێت ؟ بەڵام هێشتا نامەوێت هیوا بە خۆم بدەم چوونکە لە هیچ شتێک دڵنیا نیم
















جانتایەکەم لە شۆفێرەکە وەرگرت وە دەستم بە ڕێ کردن کرد بەرەو خانووەکەی خۆم بەڵام بەخێرای جۆنگکوک پشتەوەی یەخەی جلەکەمی گرت
«« هێی هێی خەریک بوو بخنکێم »»
گوتم کاتێک دەستم لەسەر یەخەی کراسەکەم ڕاگرتبوو وە جۆنگکوک دەستمی گرت و بەرەو خانووەکەی خۆی ڕۆیشت
«« چیتر لەوێ نامێنیتەوە »»
بە تێنەگەیشتنەوە سەیریم کرد کاتێک ئەو جانتایەکەی لە دەستم وەرگرت وە بە یەکێک لە ئەندامانی ستافی پاککردنەوەکەی دا
«« بۆچی ؟ ئەی لە کوێ بمێنمەوە ؟ »»
پرسیم وە جۆنگکوک ڕووی لە من کرد بە خەندەوە سەیری کردم
«« لەمەودوا من و تۆ خۆشەویستی یەکترین بۆیە دەبێت لەگەڵ من بژیت »»














بەبێ باوەڕی سەیری جۆنگکوکم کرد ئەو هەر بەڕاستی زۆر جدیە لەم بابەتەدا
«« تۆ زۆر دوور ڕۆیشتیت جۆنگکوک من هێشتا هیچ شتێکم نەگوتووە»»
دواتر ئەو دەرگاکەی بۆم کردەوە وە ڕووی لە من کرد
«« تۆ چانسێکت بە من دا وە من پێویستە کار لەسەر ئەوە بکەم »»
دواتر دەستمی گرت و بە دوای خۆیدا ڕایکێشام هەتاکوو گەیشتینە ژوورەکەی ئەو
«« پێموابێت هەموو بەشەکانی خانووەکەی دەزانیت وە ئێرەش ژووری نووستنەکەی من وە لەمەودوا هی هەردووکمان »»















𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now