ئەو خەریکە دڵی خۆی کۆنتڕۆڵ کردووە کاتێک جیۆنگکووک کز بووە بۆ پێشەوە. بەڵام تەنها زۆرە بۆ مامەڵەکردن.

تای بالیفەکەی لەسەر کورسییەکە گرت و یەکسەر فڕێیدا بۆ جیۆنگکووک کە خەندەیەکی لالێو دەکات.

”ماسیەکە گیرا“جیۆنگکووک ووتی و تای سەیرکردنێکی مردنی پێدا.

”fuck you!”تای خەریک بوو بڕوات بەڵام جیۆنگکووک مەچەکی گرت

”دەزانم تۆ ڕاهێنانەکان بەجێدەهێڵیت. دوێنێ ڕێگەم دا بڕوا بەڵام ئێستا ناتوانم. من ڕاپۆرتت دەکەم بۆ باوکت. “جیۆنگکووک دەستی کرد بە ڕاکێشانی لە ژوورەکە.

”بەیارمەتیت؟ هیچ ڕێگەیەک نییە__ ڕێگەم بدە بڕۆم!“

دەیزانی گێل کرا.

”بەیانیت باش گەورەم،“ لە ئۆفیسی ژەنەڕاڵ بوون.
جیۆنگکووک خۆی چەماندەوە، تای بەتەواوی دەمارگیر بووبوو.

”چی تۆی هێناوه‌ته‌ ئێره‌؟ بۆچی لەگەڵ کوڕەکەمدایت؟“ ژەنەڕاڵ بە هێمنی پرسی، بەڵام هەریەک لەمانە یارمەتیدەر نەبوو بۆ ئارامبوونەوەی تای.

”من نامەوێت بێرێزی بکەم گەورەم، بەڵام کوڕەکەت لە دوێنێوە شوێنم کەوتووە وە ڕاهێنانەکان جێدەهێڵێت.“تای لەژێر هەناسەوە جوێنی دەدا. ئەو لە خوارەوە سەیری پێیەکانی دەکرد چونکە نایەوێت کاردانەوەی باوکی ببینێت.

”ئەوە ڕاستە، کوڕم؟“ تای بێدەنگ بوو بۆ ماوەیەک. نازانێت ئەگەر ڕاستیەکە بڵێت یان نا.

”باشە...بەڵێ. “گازی لە لێوی خۆی گرت، هێشتا ڕاست ناڕوانێت. بەڵام گوێی لە ئاهی باوکی بوو.

”بۆچی ڕاهێنانەکان جێدەهێڵیت؟ دەزانی کە گوناهە ڕەتکردنەوەی بەرپرسیارێتی ڕاستە؟“

تای گوێی لە سەرزەنشتەکەی گرت.

”بۆچی شوێنی ئەو دەکەویت؟“

لە نێو هەموو پرسیارەکاندا، ئەوە قورسترین پرسیارە کە وەڵام بدرێتەوە. مەبەستم ئەوەیە چی دەگوت؟

'یۆو باوکە من شوێن ئەو ق**ن گەرمە دەکەوم بۆ ڕزگارکردنی مێژوو. ' (دووبارە ببوورن بەڵام چیبکەم خۆی وایە🙄)

وەک ئەمە؟

نەفرەت بێگومان نەخێر. کێ بڕوا بەوە دەکات؟ ڕەنگە تەنها بینێرن بۆ نەخۆشخانە.

تای بڕیاریدا وەڵام نەداتەوە و باوکی ئاهێکی هەڵکێشا.

”من ناهێڵم ئەمە دووبارە ببێتەوە. “تای بە هێواشی سەری جوڵاند، نیشانیدا کە ئەو گوێی لێدەگرێت.

هەموویان بێدەنگ بوون. کەس نەیدەوێرا قسە بکات. جیۆنگکووک تەنها وەک پەیکەرێک لە لایەکەوە وەستابوو. خوایە، زۆر گوێڕایەڵە.

تەنها چەند چرکەیەکی خایاند و بێدەنگییەکە بڕدرا. ”ڪاپتن، سوپاس بۆ ڕاپۆرتکردنی ئەوە. “

”کێشە نییە گەورەم“

”حەز دەکەم سەرپەرشتی کوڕەکەم بکەیت“

سەری تای لەرزۆک بوو. چاوەکانی جیۆنگکووک دەیانقیژاند.

”چی؟“هەردووکیان بە یەک دەنگ پرسیان. ”ب-بوورە گەورەم، بەڵام چی؟”جیۆنگکووک پرسی.

ژەنەڕاڵەکە پشتی خستە سەر کورسیەکەی.

”نازانم بۆچی کوڕەکەم شوێن تۆ دەکەوێت و بۆچی ڕاهێنانەکان جێدەهێڵێت. لەوکاتەوە دەزانم دەتوانم متمانەت پێبکەم ،من دەمەوێت تۆ ڕێنمایی و پاسەوانی کوڕەکەم بکەیت. دڵنیابە لەوەی کە بەشداری ڕاهێنانەکان دەکات و ئەگەر پێویست بوو گوێڕایەڵی بکە. “ (گوێڕایەڵ مەبەستم ئەوەیە کۆنتڕۆڵی بکا  و فێری بکا :) )

'ئەگەر پێویست بوو گوێڕایەڵی بکە.'

ئەو وشانە بەردەوام لە مێشکی تای دەنگیان دەدایەوە. دڵی لە گوێیدا دەنگی دەدا.
بیرکردنەوەیەکی زۆری لە سەریدا دەڕوات.

ئای خوایە.

”گ-گەورەم، پێم وانیە بتوانم ئەمە بکەم. من پێشتر کاپتنم، بەرپرسیارێتی زیاترم هەیە“

”پێویست ناکا نیگەران بیت دەربارەی ئەمانە. دەتوانم کاریان لەسەر بکەم. تاکە چاکەی من بۆ تۆ ئەوەیە کە چاودێری کوڕەکەم بکەیت. ئەگەر تەنها بتوانم ئەوا پێویست نەدەکرد ئەمە بکەیت. “

”گەورەم__“

”نەخێر قبوڵ ناکەم. تۆ دەتوانیت بەیانی دەست پێبکەیت. وە تایهیۆنگ، پێویستە قسە بکەین لە ماڵەوە. “

ئەوانە وشەکان بوون پێش ئەوەی ئۆفیسەکە جێبێڵن، داماو بوون.

تای یەکسەر لە قۆڵی جیۆنگکووکی دا بەڵام ئەو کەسە بوو کە ئازاری پێدەگات.

”ئۆو، ئایا بەردێک لە قۆڵت دایە؟“ ووتی لە کاتێکدا دەستی مەساج دەکرد.

”چۆن دەوێری لێم بدەیت؟“ تای چاوی لێکرد و زمانی لێ دەرهێنا.

هیوادارم بەدڵتان بووبێت ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن.

بەردەوام دەبێت.

ڪاپتن جیۆن ؛ لە ساڵی ١٨٩٤Where stories live. Discover now