❁يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّت قَلْبِي عَلَى دِينِكَ❁
کاتێک لە کۆتاییدا دەوامی ڕۆژ کۆتایی پێهات لەنزیکایی زەردەپەڕ، کۆتەکەم هەڵواسی و بەرەو گەراج دەمویست بکەومە ڕێ، چەندی زووبێ بچمەوە ماڵ و ببمەوە بە چاودێر بەسەر سەری بێن'ەوە ئەوەندە باشترە، نەبادا بەڵایەکی تر شوێنی خۆی بکاتەوە لەنێو کوچەیەکی ماڵەکەم، بەڵام بیرەوەری ئەو قژ زەردە لە یادگەم کارابوویەوە
بڕیارمدا لەسەر ڕێی چوونە دەرێم چاوێک بە ژووری ئەو و هاوڕێکانیدا بخشێنم لە درزی دەرگاوە، هەر تەنها دەمویست بیبینم لەوکاتەی ئاگای لێم نییە، گومان لەوەدا نییە کە شتێکی ترسێنەر لەودا سەرنجی ڕاکێشام، وانەبێت جوانییەکەی بێت، نەخێر بەهیچ شێوەیەک، تەنها ڕەفتارەکانی، وە ئەو نیگا ڕێوی ئاسایەی کە باش دەزانێ چۆن بتخاتە تەڵەکانییەوە
ئەوەشم لەبیر نەچێ کە یەکێ باسی منی کردووە بۆی، تەنها ئەگەر دەمزانی کێیە، بەکورتی، ئەو نامۆیە، وە ئەو سیفەتەشی سەرنج ڕادەکێشێ بەدوای خۆیدا...
زۆر چاوم گێڕا بەنێو ڕێڕەو و ژوور و قاوشی نەخۆشخانەدا، بەس هەر پەرستار و نەخۆشی سەر عەرەبانە و پزیشکە ئێشکگرەکانم دەدی دەهاتن و دەچوون بەملاو ئەولادا، بێگومان، ڕۆشتۆتەوە، لەدوا دیدار زۆرجوان ڕوونیکردەوە کە ئارەزووی ئیشکردنی نیە...
دوا دیدار، وەک ئەوەی پێشتر یەکمان دیبێت..
ئەوکاتەی گەیشتمەوە ماڵەوە، گڵۆپەکان داگیرسابوون، وە بۆنی سوپم دەکرد، بۆنێکی خۆشی عەتریش دەهات لە گشتی ماڵەکەدا، نەنە، بێگومان....
لێ ئەو دەربڕینە ئاسوودە و نیانەی سەر ڕووم هەر زوو چوو بەهاوادا کە بێن'م دی لە چێشتخانەوە لای تەباخ وەستاوە و تامی سوپ دەکات بە کەوچکە دارەکەی دەستییەوە، زۆۆۆۆر زۆر بەئارامی، وەک ئەوەی ئەو نەبێت بریندار بووبێت....
ئاوڕی دایەوە و خۆشڕووانە بەخێرهاتنەوەی کردم، بەس من هەر ئەو ماسکە ساردە ماندووەم پێوەبوو، شۆکەکە باس ناکەم
لەسەر مێز چەندین قاپی خواردنی دیکەشم بینی، چاک دەزانم ئامادەکراوی دەستی خۆیەتی، لە سەردەمی زانکۆ بەتەنیا باش فێری چێشتلێنان بووە، سەیرێکی جوڵانەوەکانیم کرد، وە تێبینیم کرد کێشەی نییە لە جوڵانەوەدا، قسەیەکم نەکرد و چووم خۆمم گۆڕی، ئەو چاوەڕێم بوو کە گەڕامەوە، بێ وتنی وشەیەکیش نانمان خوارد، بەڵام هیچمان تا چەندان خولەک هەڵنەستاین دوای تەواو بوون، هەستم بە کۆبوونەوەی ئەسرین دەکرد لە چاوانمدا، بەڵام هەوڵم بۆ وەستانی بەردەوامبوو
YOU ARE READING
ئەفســـانەی جنــۆکەکـــان | کتێبـی دووەم
General Fictionفێــڵ بوو....... یــا ڕاســتی؟ **بۆ تێگەیشتن له کەسایەتییەکان و بەشێکی ڕووداوەکان، پێویستە کتێبی یەکەم بخوێنیتەوە بە ناونیشانی "ئـەودیـوی دەرگـا" دەتوانی لە پەڕەی کەسیی مندا بیدۆزیتەوە** ⚠️هەموو کەسایەتی و ڕووداوەکانی نێو ئەم چیڕۆکە خەیاڵییە و هیچ پ...