٣. ڕووداوێکی سەیر

92 31 46
                                    

✭حسبنا الله ونعم الوكيل✭

کاتێك لە کۆتاییدا متمانە دەشکێت، پەرتەوازە بوون بەدوایدا دێت

Oops! Această imagine nu respectă Ghidul de Conținut. Pentru a continua publicarea, te rugăm să înlături imaginea sau să încarci o altă imagine.

کاتێك لە کۆتاییدا متمانە دەشکێت، پەرتەوازە بوون بەدوایدا دێت....

خەریك بووم کێکە بچووکەکانم لەناو فڕن دەردەهێنا کە لە شێوەی ئەستێرەن، کاتێك دەیانبینم خۆمی پێشترم دێتەوە یاد، ئەو کاتانەی هێشتا کچێكی سادە بووم و لەپڕ جنۆکەیەك هاتە ژیانمەوە کە تەنها بێن بوو

ئەو کاتانەی منی بە شتێکی بەنرخ دانا و هەموو خۆشەویستی و سۆزێکی پێم بەخشی

منی خستە هێلانەی باوەشی خۆی و خێزانێکی تری بۆ پێکهێنام لەنێو ئەو ماڵە خنجیلانەیەی پێشتر داپیرەمانی تێدا ژیاوە

هەندێك جار زۆر سەرم دەسوڕمێ کە بەبیرم دێتەوە ئەو هەموو ساڵە تێپەڕیوە، چەندە دەترسام لە بوون بە هەژدە ساڵ، کەچی هەرزوو ڕۆیشت بەبێ ئەوەی ئاگاشم لێی بێت، ئێستا بوومەتە ۲۷ ساڵ، نۆ ساڵی ڕێک وەک چاو تروکان تێپەڕی، هەموو پوورزاکانم خێزانێکیان پێکهێناوە و لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانیان ژیانێکی ئاسایی وەک ئەم خەڵکە دەژین

ئەوسا زۆر سادە بووم و زۆرترین شت ڕقم لێی با هاوسەرگیری و ماڵ پێکهێنان بوو، کەچی ئێستا ئافرەتێکی پێگەیشتووم و هاوسەرم هەیە و وا خەم لە نەبوونی منداڵەکەم دەخۆم

ئەم بیرکردنەوە و خەیاڵاتانە بەدرێژایی ئەمشەو بەریان نەدام، دڵنیا نیم چەنێك خەوتم، بەڵام زۆر نەبووە

چونکە..... زۆرینەیم بە گریان بەسەر برد.... بەڵێ...

من... دەترسم، بێن دوێنێ شەو تەنانەت ئاوڕیشی بۆ نەدامەوە، بەیانیش هەرزوو چووە دەرەوە بێ ئەوەی ئاگادار بم، لە نەخۆشخانە ئەوم بینی بەڵام هەر هیچ مەجالێکی وەرنەگرت تا بێتە لام، بەردەوام لای نەخۆشەکان بوو، ئەوکات دڵم زۆر پڕ بوو، بۆیە بە سارا و هێلێنم وت لە ماڵی من نانی نیوەڕۆ دەخۆین

ئەو ترسانەی لە ناخمدا کەڵەکە بوون خەریکە دەمخۆنەوە...

دەترسم شێت بووبم یان نەخۆشیێکی دەروونی تووشم بووبێت چونکە هەست بە خنکان و بێچارەیی دەکەم!

ئەفســـانەی جنــۆکەکـــان | کتێبـی دووەمUnde poveștirile trăiesc. Descoperă acum