بـەشی نۆیەم♡!

56 7 11
                                    

(خوێندنەوەیەکی خۆش ئازیزان🦋)
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

.
.
.
.
.
#گۆڕستانی_نەفرەت_لێکراو🔞
#بەشی_نۆیەم
تەلەفۆنەکەمان داخستەوە و خەوتمەوە بەیانی زو هەلسام تەلەفۆنم بۆ ئەمیر و یونس و احمد کرد وتم کۆ ببنەوە ئەچینە مالی مستەفا قسە لەگەل دایکی ئەکەین تا بتوانین بیبەین بۆ لای مامۆستاکە خۆم گۆڕی و کەوتمە رێگا بۆ لای مالی مستەفا تا گەیشتمە ئەوێ یونس و احمد و ئەمیریش گەیشتن لەدەرگامان دا دایکی دەرگای کردەوە چاکو چۆنیمان کردو روخسەتی چونە ژورەوەمان وەرگرت بۆ لای مستەفا چوینە ژورەوە مستەفا وەک هەموو جارێک تەواو ماندو بی تاقەت ئارەق کردنێکی زۆری هەبوو بەتەواوی لەکۆنترۆلی خۆی دەرچوبو چاکو چۆنیمان لێ کرد بانگی دایکی مستەفامان کرد و هاتە ژورەوە وتم ئەمانەوێت چەند قسەیەکت لەگەل کەین پەیوەندی هەیە بە مستەفاوە هات لامان دانیشت وتمان ئەو بارودۆخەی مستەفا بەسەری هاتوە پەیوەندی بە جنەوە هەیە
دایکی مستەفا شۆک بوو بە بیستنی ئەمە وتی ئاخر چۆن چۆن زانیوتانە ئیوە چۆن ئەزانن کە وایە
امیر:دایکی مستەفا مستەفا بەبێ ئیمە چوبویە ئەو گۆڕستانەی کە گۆڕەکەی تیایە بۆ ڕۆژێک پاش ئەمە ئەمەی بەسەرهاتووە جا ئستا تاکە شتێک بتوانێ چارەسەری بکات ئەوەیە بیبەین بۆ لای مامۆستایەکی ئاینی جا تۆ ئەلەیت چی ڕازیت لەوەی کە بیبەین یان نا؟
دایکی مستەفا بە گریانەوە وتی هەرشتێک کوڕەکەم چارەسەر بکات بیکەن تەنها ڕزگاری بێت لەم بارودۆخەدا
وتمان باشە مستەفا دەستی یونسی گرت بە چرپەیەکی نزمەوە وتی ئەو ڕێگانادات من لێرە بچمە دەرەوە
پرسیمان کێ مستەفا کێ رێگا نادات؟
مستەفا: ئەو وا لەژورەوەیە لەگەڵ ئیمە ڕەشی پۆشیوە چاوەکانی ڕق و بوغزی لێ ئەبارێت هەڕەشەم لی ئەکات بەوەی کە بڕۆم خراپم بەسەر دێنێ
حەیدەر:مستەفا گوێ بەهەڕەشەکانی مەدە ئەو تەنها ئەت ترسێنێت ئەبێ هەر ئستا بڕۆین بۆ لای مامۆستاکە
مستەفا:حەیدەر ئەو ئەلێت با ئیرە جێ بێڵن ئەگەرنا باجی خۆیان ئەدەن
حەیدەر:خۆت شێت مەکە مستەفا ئەلێم گوێی پی مەدە هەلسە
یونس و احمد ویستیان مستەفا بەرزکەنەوە بیبەین بۆ ناو سەیارە مستەفا لەهۆش خۆی چو ئاومان هێنا بەدەموچاومیان ڕشت
تا بەهۆش خۆی بێتەوە هەناسەی توند ببو خەریک بو ئەخنکا بەردەوام ئەی وتەوە ئەو ناهێڵێت بڕۆم ئازارم ئەدا
امیر:حەیدەر لیرە بیبینە دەرەوە دور نیە مستەفا بکوژێت ئەبێ رێگایەکی تر بدۆزینەوە بۆ چارەسەرکردنی
حەیدەر:ئەمیر تۆ ناونیشانی مامۆستاکە ئەزانیت تۆ لەگەل یونس برۆن مامۆستاکە بهێنن من و احمد و دایکی مستەفا لیرە ئەمێنینەوە
ئەمیر:زۆر چاکە یونس هەڵسە با ئیمە بڕۆین مامۆستا بهێنین بۆ ئێرە خێراکە
ئەمیر و یونس ڕۆشتن تا مامۆستا بهینین من و احمدیش هەولمان ئەدا مستەفا ئارام بکەینەوە بەوەی کەهیچ شتێک ڕونادات ئەو ڕزگاری ئەبێت لەم جنە دوای نیو سەعات لەدەرگا درا دایکی وتی ئەچم دەرگا ئەکەمەوە دایکی مستەفا تا ناو هۆڵەکە ڕۆیشت بورایەوە من و احمد خێرا چوین بۆ لای بانگیمان کرد تا بەهۆش خۆی بێنینەوە گوێمان لە پێکەنینی مستەفا بوو بەلام چ پێکەنینیکی ناشیرن کەهیچ لە مستەفا نەئەچوو لەپڕ هاتە دەرەوە چاوەکانی سور ببون پڕ لەڕق سەیری ئیمەی ئەکرد بەدەنگێکی ناخۆشەوە وتی ئیوە هەرگیز ناتوانن یارمەتی ئەم جەستەیە بدەن کە لەکۆنترۆلی خۆیدا نەماوە


#چاوەڕوانی_بەشی_دەیەم_بن

'گۆڕسـتانـی نەفرەت لێـڪراو'Where stories live. Discover now